لە دەوڵەتی کوردییەوە بۆ دوو ئیدارەیی
Saturday, 31/10/2020, 21:57
ژیر نەبوون ئەو کەسانەی کە هەمیشە وابیریان دەکردەوە ئەم پیاوە کە ناوی (مەسعود بارزانی)یە پرۆژەیەک یان خەونێک یان خەیاڵێک لە رۆحیدا هەبووبێت بۆ دەولەتی کوردی ..!!
لە حەقیقەتدا بارزانی مانەوەی خێڵەکەی لە هەموو قەوارەی کوردی پێ پیرۆزتر و گەورەتر بووەو ئەبێ ...
پیاوی رەقەم یەکی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی بە ژیانئاوای لە مەیدانە سیاسییەکەدا بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ناو مەوزوع بەندی دوو ئیدارەیمان بۆ بچرێت ئەبێ کێ گوێ بۆ ئەم بەند بێژە بگرێت بەدەر لە لایەنگران و سەرچۆپی کێشانی خۆیان ؟!
لە کۆتای درامای ریفراندۆم و دروستکردنی دەوڵەتی کوردیدا هەموان چاوەڕوان بووین عەلامەی بەتەڵ بەکۆتای خۆی فرمێسکی هەمووان دابارێنیت کەچی لە بارەگاوە بە دەنگێکی زۆر ناخۆش لە کۆتای فیلمەکەدا بارزانی بەندی دوو ئیدارەی بۆ وتین ....
لە کۆتایدا دووبارەی دەکەمەوە ئەمجارە ئەیەژم بێ عەقڵ ئەوکەسانەی دەهۆڵی بەگەرنم تۆ سمبولی کوردیان دەژەند حەقە بە بارزانی بێژن ئێمە چاوەرێی خۆکوشتن بووین لە جەنابت نەک دوو ئیدارەی ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست