كابینەی نۆیەم و ئازادی مێدیایی لە كوردستان
Sunday, 25/10/2020, 2:56
جۆن لۆك لە سەدەی حەڤدەهەم سیاسەتی شیكردەوەو هاوكێشەی "پاشا سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە" گۆڕی بۆ " گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە " لە دیدی جۆن لۆكەوە گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە و گەلیش بریاری مانەوە یان لابردن و هەڵوەشاندنەوەی حكومەت ئەدات بەمەش تێزەكانی "جۆن لۆك" لایەنگیری زۆری لێكرا و كاری كردە سەر شۆرشەكانی فەرەنساو ئەمریكا ، شۆرشی فەرەنسا ساڵی 1789 بەرپا بوو ، شۆرشی فەرەنسا خوێندنەوەیەكی تازەی بۆ چەمكی شۆرش دروست كرد ، بەبانگەشەی (لێگەڕێ باكاربكات ،لێگەڕێ با بروات) ئیلهامی بەخشییە شۆرشگیران بەو مانایەی واز لە مرۆڤ بهێنرێت بۆ ئەوەی ئازاد بێت لە چالاكیی و جموجۆڵ و بیركردنەوەی بێ ئەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتداران مافی ئەوەی هەبیت دەست لە كارەكانی وەربدات.
دوای شۆرشی فەرەنسا ئەوروپا بەرەو دیموكراسیەت و ئازادی و یەكسانی هەنگاوی نا، دەكرێت شۆڕش لە هەر گۆشەیەكی جیهان زادەی سەرهەڵدانی ناڕەزایەكانی ناوخۆی گەلێك بێت لەبەرامبەر نادادی و برسیەتی و سەركوتی ئازادی ، "تۆماس جیفرسۆن"، یەكێكە لە رابەران و دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و، نوسەری سەرەكیی دەقی "راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریكا" و، سێیەمین سەرۆكی ئەو وڵاتەیش بووە، كاریگەری تێزەكانی جۆن لۆكی بەسەرەوە بووەو گوتەیەكی بەناوبانگی هەیە، كە دەلێت: "ئەگەر سەرپشكم بكەن لەنێوان حكومەتی بێ رۆژنامە، یان رۆژنامەی بێ حكومەت، بێشك ئەوەی دوەمیان هەڵدەبژێرم".
كابینەی نۆیەم هیچ مۆدێلێكی حوكمڕانیەتی تێدا نەماوەو هیچ كارنامەو پلانێكی نییە بۆ دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز! نەیتوانیووە كێشەی موچە چارەسەر بكات و كێشەی ئاوو كارەبا و ڕێگاوبان و خزمەتگوزارییەكانی تریش خراپتر بووە، كابینەی نۆیەم بوێری و ئیرادەی چاكسازی نییەو خاوەنی ئابورییەكی داڕماوە كە خۆی لە 27 ملیار دۆلاری قەرزدا دەبینێتەوە ، لەماوەی زیاتر لە 460 رۆژی تەمەنی كابینەی نۆیەم دا ئازادی كاری رۆژنامەگەری و مافی ڕەخنەگرتن بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر ئاستەنگ و بەربەستی بۆ دروست بووەو فەزای ئازادی بۆ رۆژنامەنوسان زیاتر بەرتەسك دەكرێتەوەو كابینەی نۆیەم ڕێگرە لەبەردەم دروستبونی دەزگایەكی چاودێریكەری مێدیایی وڕێگرە لەبەردەم پیشەیبونی كاری میدیایی لە كوردستان ،كابینەی نۆیەم كابینەیەكی سەركوتكەر دژ بە ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕاگەیاندن و مافی ڕەخنەگرتن و پێدانی زانیاریشی لە رۆژنامەنوسان سەندووەتەوە ،بەم پێودانگە ژینگەی كاری ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان گونجاو نییە و ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی سوكایەتی و لێدان و ڕفاندن و كوشتن دەبنەوە ، هەرلەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان داوای لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی مافی بەدەستهێنانی زانیاری و ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوسان كرد و داوای لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم ( هەرێم ،پەڕلەمان ،حكومەت ) كرد كە ڕێز لە یاسایی كاری رۆژنامەوانی بگرن ،یاسا سەروەر بیت و پەلاماردەرانی سەر رۆژنامەنوسان دەرباز نەبن و تاوانباران بە یاسا سزا بدرێن ، ئیستا دوای زیاتر لە 460 رۆژی تەمەنی كابینەی نۆیەم بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ڕیكخراوی هیومان رایتس وۆچ و دوایین چاوپیكەوتنی (زیا بترۆس) سهرۆكی دهستهی سهربهخۆی مافهكانی مرۆڤ لە دەنگی ئەمریكا بەشی كوردی دەلێت :"ڕهوشی مافهكانی مرۆڤ و ئازادی ڕادهربڕین لە هەریمی كوردستان و عێراق خراپ و مهترسیدار ەو ڕۆژ به رۆژ بهره و خراپتر دهڕوات".
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش لە ڕاپۆرتێكیدا كە زیاتر لە هەزار ووشهی راپۆرتهكە تایبەتكراوە، به پرسی ئازادی رادهربڕین و ئازادی راگهیاندن له عیراق و ههرێمی كوردستان باس لە مەترسییەكی نوێ دەكات ودەلێت : " چەند رۆژنامە و كهناڵی رادیۆ و تهلهفزیۆن كە سەربەخۆیانە كارەكانی خۆیان ئەنجام ئەدەن بەرەو كەمبونەوە دەچن و ترسیان لە تۆڵهسهندنهوه لهلایهن كهسایهتییه سیاسییهكانەوە هەیە . وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا رهخنه له ههریهكه له پارتی و یەكێتی دەگرێت كە ئازادی رادهربڕین و ئازادی راگهیاندنیان لە قەڵەمڕەوی خۆیاندا كەم كردووەتەوە و ئەولەویەتی دەستگەیشتن بە زانیاری دەدەن بەو راگەیاندنانەی كە سەر بەخۆیانن .
ئازادی بیرو ڕا و ئازادی ڕاگەیاندن ئامرازێكی عەقڵانییە كە ئاسایش و ئارامی خەڵك دەپارێزێت و دژی فەوزاو تۆمەت و ناوزراندنە ،ئازادی مافێكی ڕەوای خەڵك و ڕاگەیاندنكارانە كە ناكرێت بە ناوی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە كۆت و بەند بكرێت ، جۆن ستیوارت میل لە سەدەی نۆزدەدا بە ڕاشكاوی دەلێت :" پێویستە ڕێگا لەسەربەستی و بیركردنەوو گفتوگۆی ئازادانەی مرۆڤ نەگیرێت ". لە دیدی جۆن ستیوارت میلەوە باشترین كۆمەڵگای سیاسی ئەو كۆمەلگایەیە كە ژینگەیەكی لەبارو دەرفەتی یەكسان بۆ تاكەكانی كۆمەڵگا دەڕەخسینێت تا بە شێوەیەكی سەربەست و ئازادانە بیر بكەنەوەو گوزارشت لە بیروڕاكانیان بكەن دوور لە ترس و دڵەڕاوكێ و هەڕەشە و پەلاماردان و رفاندن و كوشتن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست