جياوازى نێوان رژێمى به‌عس و رژێمى پارتى
Wednesday, 21/10/2020, 19:32
مێژووى كورد خۆى دووباره ئه‌كاته‌وه . دواى ئه‌وه‌ى 35 ساڵى ته‌مه‌نى كورد لهژيڕدهستهيى و جه‌وروسته‌م وزوڵموزۆردارى رژێمى به‌عسى فاشى به‌سه‌ر برد‌و ، ده‌يان و سه‌دان تاوانى گه‌وره‌و ته‌نانه‌ت جينوسايديشى به‌رامبه‌رى ئه‌نجامدران ، ئه‌مڕۆ جارێكتر ئه‌م ميللهته كه‌وتۆته ژێرده‌ستى رژێمێكى ديكتاتۆرى و فاشيزمى له‌و خراپتر كه رژێمى پارتى ديموكراتى كوردستان و بنه‌ماڵه‌ى بارزانييه .
له‌سياسه‌ت و هه‌ڵوێست و ئيداره‌دانى ده‌سه‌ڵات و زوڵم وزۆرداريدا جياوازييه‌كى ئه‌وتۆ له‌نێوان هه‌ردوو حيزبى به‌عس وپارتى ، وبنهماڵهى صدام و مه‌سعود بارزانيدا نابينرێ . هه‌ردولا كاريان بۆ له‌ناوبردنى ويستو ئيراده‌ى ميللهتى كورد وچه‌وساندنه‌وه‌ى كردووه ، ئه‌گه‌ر چى رژێمى به‌عس رژێمێكى فاشيزمى عاره‌بى پڕ لهكينو بوغز بووه به‌رامبه‌ر كورد ، بنه‌ماڵه‌ى بارزانيش به‌هه‌مانشێوه دژى هه‌موو كوردێكن به هاوڵاتيانى بادينانيشهوه كه سه‌رده‌مانێك هاوڵاتى پله يه‌ك بوون به‌راورد به سۆرانيهكانى وڵات . به‌ڵام ئێستا ئه‌وانيش كه به خۆيان‌دا هاتوونه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتى پارتى دژايه‌تييان ئه‌كات و كه‌وتۆته وێزهيان و به گرتن وكوشتن وزه‌بروزه‌نگ حوكمڕانيان ئه‌كات .
ئه‌وانه‌ى ئه‌يانه‌وێ لهماهييهتى ئه‌م بنهماڵهيهى بارزانى تێبگه‌ن ، ئه‌توانن بچنه‌وه سه‌ر كتێب‌و ياده‌وه‌رييه‌كانى سياسهتمهدارانى كورده شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه ، ئينجا بۆيان ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌م بنه‌ماڵه‌يه كه له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌لا مسته‌فاى بارزاندا هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات چ تاوانێكيان به‌رامبه‌ر به‌گه‌لى كورد كردووه و ، هيچ جۆره خيانهتێك نه‌ماوه نه‌يكه‌ن بۆ لێدانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ميللهت وپاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆيان .
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ين لهنيوان شێوازى حوكمى فاشييانهى رژێمى به‌عس و ديكتاتۆريه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانيدا ، ئه‌بينين هه‌ردوو رژێمه‌كه دوو رووى يه‌ك دراون . هه‌ردوو حزب به كوده‌تا و تهزويرى هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، ههردوكيشيان يه‌ك شێوازى حوكمڕانى به‌ڕێوه ئه‌به‌ن ، ئه‌ويش له‌رێگه‌ى زه‌برو زهنگو ئيرهاب و تۆقاندن حوكمى خۆيان سه‌پاندووه به‌سه‌ر ميللهتى كورددا .
1. رژێمى سه‌دام له‌به‌ڕێوه‌بردنى دهسهڵاتهكهيدا متمانه‌و باوه‌ڕى به‌هيچ كه‌سێكى ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌دام وعهشييرهتهكهى نه‌بوو . بۆيه هه‌ستيارترين داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌لايه‌ن ئه‌ڵقه‌يه‌كى بچووكى ناو خێزانى صدام به‌ڕێوه براوه . له‌خوار ئه‌وانيش عهشييرهتهكهى ئهلبوناصر و ئينجا تكريتيه هاوشارهكانى صه‌دام به‌سه‌ر داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكراون . ئه‌گه‌ر جاروبار هه‌ندێ كه‌سايه‌تى ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ش پۆستێكى باڵايان درابيتێ ، ئه‌مه‌يان بۆ رتوشكردن وجوانكردنى مه‌نزه‌ڕى ده‌ره‌وه‌ى رژێمهكهيان بووه ، هيچ يه‌ك له‌م خه‌ڵكانه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌وتۆيان نه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ى ويست وخواستى بنه‌ماڵه‌ى سه‌دامه‌وه .
ئه‌وه‌ى پارتيش بهههمانشێوهيه ، بنه‌ماڵه بارزانى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى هه‌رێميان قۆرخكردوه ، جگه له‌داموده‌زگا هه‌ستياره‌كان ، له‌خوار خۆشيانهوه ده‌يان بارزانى حوكمڕانى به‌ڕێوه ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر جارجاريش كه‌سايه‌تيه‌كى غهيره بارزانى لهپۆستێكدا دابنێن ئه‌بێ دڵسوزى عه‌يار 24 ى بنه‌ماڵه بێت ئه‌گێنا رێگاى پێنادرێ بگاته هيچ پۆستێكه‌وه ، بۆيه سه‌ير نيه تهيرێكى وه‌كو فازل به‌شاره‌تى وعارف تهيفورو هێمن هه‌ورامى رۆژانه‌و بيستوچوار سه‌عات حهمدوسهناى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بكه‌ن وتهسبيحاتى ( سبحان ربى الاعلى ) يان بۆ بكه‌ن ! .
2. صه‌دام ورژێمهكهى هيچكات لهحوكمڕانيهكهيدا رێز لهبڕيارى ده‌وڵه‌ت و رێكه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتان نه‌گرتووه ، به‌به‌رچاوى هه‌موو دونياوه په‌يماننامه‌ى جهزايهرى دڕاند كه خۆى گه‌وره‌ترين سوودى لێوه‌رگرت به‌وه‌ى كه شۆڕشێكى مه‌زنى 300 هه‌زار چه‌كدارى به‌م په‌يماننامه‌يه له‌ناوبرد ، به‌ڵام دواتر كه گه‌يشته ئامانجه‌كه‌ى خۆى به‌به‌ر چاوى هه‌موو دونياوه خستيه ژێر پێيهكانيهوه .
مه‌سعود بارزانيش له‌گه‌ڵ يه‌كێتى رێكهوتننامهيهكى ستراتيژى ئيمزا كردبوو ، به‌مه‌ش گه‌يشته ئامانجه‌كه‌ى له‌بوونى مه‌سعود به‌سه‌رۆكى هه‌رێم و برازا‌و كوڕه‌كه‌شى بوونه سه‌رۆكى حكومه‌ت ، دواى ئه‌وه‌ش رێكه‌وتنه‌كه‌ى خسته ژێر پێيهكانيهوه ، ئێستا ئه‌بينن چ جۆره دژايه‌تيه‌كى يه‌كێتى ئه‌كات و ئه‌گه‌ر بۆشى بچێته سه‌ر لهناويشى ئه‌بات . ديسان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش رێكه‌وتنى هه‌بوو ، دواتر ئهويشى له‌بن پێى ناو سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وهزيرهكانيشى له‌حكومه‌ت ده‌ركرد . دژايهتى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتووش له‌ولاوه بوه‌ستێ . خۆ ئه‌گه‌ر زرووفى ده‌ولى رێگه‌ى بدايه ئێستا ده‌مێك بوو شه‌ڕى سه‌رتاسه‌رى له‌دژ هه‌موو حزبه‌كانى كوردستانى كردبوو بۆ لهناوبردنيان وه‌ك ئه‌وه‌ى صه‌دام كردى ! .
3. رژێمى صه‌دام بۆ مانه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى عيراقى كرده چه‌كدارى خۆى . هه‌ر له ليواى حه‌ڕه‌س جهمهوريهوه تا ده‌زگاى ئه‌منى و موخابه‌رات وفيدائيهكانى صه‌دام و جه‌يشى شه‌عبى ، كه ئه‌مانه‌ش به‌ديلى سوپاى عيراق بوون . ئه‌مه جگه لهدامهزراندى سه‌دان فه‌وجى جاشى خهفيفه بۆ شه‌ڕى پێشمه‌رگه .
پارتيش ئێستا ده‌يان له‌شكرى تايبه‌تى خۆى هه‌يه وه‌كو زێره‌ڤانى و له‌شكرى يه‌ك و ئهفواجى حيمايهى ماڵ‌و باره‌گاكانى بۆ پاراستنى رژێمه‌كه‌ى ، له‌ولاشه‌وه وه‌كو ئه‌فواج خهفيفهكهى صه‌دام ، له‌شكرى رۆژو هێزه‌كه‌ى حوسين يهزدان په‌ناى وه‌كو جاش بۆ شه‌ڕى پهيهدهو په‌كه‌كه دامه‌زراندووه !.
4. صه‌دام له‌ئاستى راگهياندندا دواى ئه‌وه‌ى داموده‌زگا حكوميه‌كانى ئيهمال كرد ، له‌رێگه‌ى عوده‌ى كوڕيهوه ته‌له‌فزيۆنى شه‌بابى دامهزراندو به‌پاره‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ئه‌برا . ئه‌ويش ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس و دروستكردنى سه‌ركه‌وتنى وه‌همى بۆ صه‌دام .
پارتيش هه‌رچى راگه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێم بوو دايخست ، ئێستا هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ى كوڕ‌و برازاكه‌ى به‌پاره‌ى حكومه‌ت به‌ڕێوه ئه‌برێن . ئه‌مانيش هه‌مان كار ئه‌كه‌ن بۆ دروستكردنى سه‌ركه‌وتنى وه‌همى بۆ بارزانى وبنه‌ماڵه‌كه‌ى وه‌ك وه‌همى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى و داتاشينى داستانى وه‌كو پردێ كه گهياندوويانهته مه‌رته‌به‌ى شه‌ڕى ( عه‌له‌مێن ) ى مارشال رۆمل و مارشال مۆنتگمۆرى سه‌رده‌مى جه‌نگى جيهانى دووه‌م . ئێستاش نه‌مانزانى داستان ئه‌بێ ئاكامه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتن بێ ، ياخود ئه‌و راكردنهى پارتى و راده‌ستكردنى كه‌ركوك وناوچه دابڕێنراوه‌كان ، ئيتر به‌م فشهخانهيه خۆيان له‌وه‌هم ده‌ژين و ده‌يانه‌وێ خه‌ڵكيش له‌وه‌همدا غه‌رق بكه‌ن !. ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى صه‌دام بۆ سپيكردنه‌وه‌ى رووى ره‌شى رژێمه‌كه‌ى كه‌سێكى وه‌كو محمد سعيد الصحافى هێنابووه سه‌ر شاشه‌كان كه به‌درۆى شاخدار ديفاع لهرژێمهكهى بكات .
پارتيش دين‌دار زێبارى كردۆته قسه‌كه‌رى رژێمه‌كه‌ى و به‌شێوه‌يه‌كى مناڵانه و بازاڕييانه ديفاع له‌رژێمى پارتى ئه‌كات ئه‌گه‌رچى پلهكهشى دكتۆرايه . سه‌عيد صحاف كاتێك سوپاى ئه‌مريكا خه‌ريكى رووخاندنى صهنهمهكهى صه‌دام بوو له‌گۆڕه‌پانى فيرده‌وسى به‌غدا ، ئه‌ويش ئه‌يوت ( جه‌يشى ئه‌مريكامان له‌ناو فرۆكهكانيان له‌ناو بردووه ) . كاكى دكتۆر دينداريش ده‌ڵێ ( شێروان شێروانى ) دانى ناوه به‌وه‌ى پاره‌ى له‌ده‌وڵه‌تان وه‌رگرتووه بۆ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر رژێمى بارزانييه‌وه !.
5. رژێمه‌كه‌ى صه‌دام ده‌ستى لهنهيارهكانى نه‌ده‌پاراست ، سهدانيانى له‌سێداره دا‌و دهيانيانى به پيلان تيرۆر كرد‌و ههزارانيانى ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتانى دونيا كرد . ده‌يان بڕيارو ياساشى ده‌ركرد بۆ سزادانى ئه‌وانه‌ى قسه به بنه‌ماڵه‌ى صه‌دام ده‌ڵێن ياخود ره‌خنه‌يان لێ ده‌گرن .
پارتيش هه‌مان ئيجرائات به‌رامبه‌ر نه‌ياره‌كانى په‌يڕه‌و ئه‌كات . دهيانيانى ئاوديوى دێگه‌ڵه كردووه ، دهيانيانى لێ تيرۆر كردووه‌و سهدانيانى زيندانى وبێ سه‌روشوێن كردووه ، ياساشى له‌په‌رله‌مان دارشتووه بۆ بهسزاگهياندنى نه‌ياره‌كانى ، دوايين ياساش ئێستا له په‌رله‌مانه كه هه‌ر كه‌سێك قسه‌يه‌كى ناشرين به‌رامبه‌ر مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌كه‌ى بكات حه‌وت ساڵ زيندانى ئه‌كرێ چونكى ئه‌وانه ره‌مزى نيشتمانن .
6. بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئابوورى عيراقهوه ، كوڕه‌كانى سه‌دام وژن وژنبراكانى بارزگانى وڵاتيان خستبووه ده‌ست كۆمپانياكانى خۆيانو كه‌سايه‌تيه دڵسۆزهكانيان .
پارتيش هه‌موو كايهكانى ژيانى ئه‌مڕۆى كوردستانى خستۆته به‌رده‌ست كۆمپانيا حزبيهكانى خۆى ورێگه نادات خه‌ڵكى كاسب سوود له بازرگانى وه‌ربگرن .
7. رژێمه‌كه‌ى صه‌دام بۆ له‌ناوبردنى هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى ورۆحى شۆڕشگێرايهتى له‌ناو كورددا سياسه‌تێكى سێكوچكهيى په‌يڕه‌و ئه‌كرد كه بريتى بوو له ( ته‌عريب و تههجير وتهبعيس ) به‌زه‌برى چه‌ك و بهخشينى پاره‌و پۆست ئه‌م سياسه‌ته‌ى جێبه‌جێ ئه‌كرد .
پارتيش له‌برى ته‌عريب ، كار له‌سه‌ر شارچێتى وپارچه‌پارچه كردنى ناوچه‌كانى كوردستان ئه‌كات ، بۆ تههجيرهكهش مه‌علومه ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى نه‌بن يان دژايهتى بكه‌ن تههجيرى دێگه‌ڵه‌ى ئه‌كه‌ن ، بۆ تهبعيسهكهش دياره پارتى هيچ سڵى نه‌كردۆته‌وه له راكێشانى خه‌ڵكى ته‌نانه‌ت له‌ناو حزبه‌كانى تريشه‌وه بۆ پارتى بوون ، ئه‌و سه‌دان هه‌زار خانه‌نشينى ناياسايى عه‌سكه‌رى وجهيشه زه‌به‌لاحه‌ى بنديوارانيش باش‌ترين نموونه‌ن له‌سه‌ر سياسه‌تى به پارتيكردنى كومهڵگه .
له‌كۆتاييدا سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه‌ى رژێمى صه‌دام بۆ مانه‌وه‌ى رژێمه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌زه‌برو زه‌نگ وزوڵموزۆرداى ، به‌ڵام له‌ئاكامدا رژێمه‌كه‌ى رووخا وسزاى عاديلانهى خۆى و رژيمهكهشى وه‌رگرت له‌سه‌ر تاوانه زۆروزهوهندهكانى .
پارتيش هه‌مان چاره‌نووسى ئه‌بێ ، چونكى له‌رژێمى به‌عس زياتر ئه‌زيه‌تى خه‌ڵكى كوردستانى داوه ، ئه‌گه‌ر رژێمى به‌عس يه‌ك دوو شارى كيميابارانكردبێ ، پارتى بهسياسهتى برسيكردن و نانبڕينهوه ميلله‌تێكى له‌ناو بردووه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست