کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای ١٠٥ ساڵ لە مردنی ماکسیم گورکی!

Sunday, 18/10/2020, 22:20


پێش بابەت:

هونەریی نووسین ونووسینی بابەتیی مێژوویی لە ریزکردنی وشەورستەداخۆی نادۆزێتەوە.هونەری نووسین لە ناسینی دیرۆک وکۆمەڵگاو مرۆڤی تاک تاک کۆمەڵگا خۆی نیشآن دەدا.رابووردووی بابەتێكی مێژوویی کاتێک دەردەکەوێ کە ئەو بابەتە لە هەر قۆناغێکی مێژووییدا تازەگەریی پێوەدیارە وقەت کۆن نابێ.خامەی نووسەرەمەزنەکان پێش ئەوەی وەک نووسەروخاوەن هزر خۆیان نیشآن بدەن،خاوەنیی بوێری ونەترسین بۆیە هەرکەس ئەو مافەی نییە بە خۆی بڵێ نووسەر.چون رێگایەکی پڕ لە هەورازونشێوە وچڕوسینە کێشە.نووسین یانژی گووتاری بە پێزوبە هێزپێ بە پێی مێژووهەنگاودەنێ وهیچکات کۆن نابێ.بە دەگمەن هەڵدەکەوێ نووسەریان خاوەن باوەڕێک بتوانێ دەست لە سەرکێشەکانی کۆمەڵگا دابنێ وئاماژەیان پێ بکا،مەرجی نووسین وگووتن بۆ نووسین وگووتن نییە،مەرج دەست نیشآنکردنی خاڵەلاوازەکانی کۆمەڵگایەکە کە پڕە لە چین وتوێژی جۆراوجۆر،کە هەرچینێک لەو کۆمەڵگایە خاوەنی هزروڕآمانی خۆیانن.
ماکسیم گورکی یەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی روس کە شوێن پەنجەی لە ئەدەبیات ومێژووی سیاسیی دوای ساڵی ١٩١٦ تائەوڕۆکە هەر بەتازەیی ماوەتەوەوکۆن نەبووە.ئەو زانایە زۆر بە وردیی سرنجی داوەتە تان وپۆی کۆمەڵگاوتان وپۆی رێکخراوە سیاسییە کان ورووداوەکانی ئەو سەردەم کە بوونە هۆی رووخانی تێزاریسم وسەرهەڵدانی کومونیزم لە ساڵی ١٩١٧ ی زایینی لە سۆڤیەت. یەکێک لە بابەتەکانی کە لە لای خوارووی ئەو پێشگووتارە دێتە بەر چآوی خوێنەریی دوورناسی کورد لەوەدا دەبینم کە هەر دەڵێی: ماکسیم گورکی دوای١٠٥ ئێستێ لە باشووری کوردستانە وشآهیدی ٢٩ ساڵ دەسەڵاتی چەتەو دزوگەندەڵی ئەو بەشە لە وڵاتی کوردە کە هەم خەڵك وهەمیش خاکەکەی لە لایان دووبنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی داگیرکراوە.
لەو بارودۆخەی کە خەڵكی بێتاوان لە باشووری کوردستان تووشی بووە،نووسەرورووناکبیروزاناکانی کۆمەڵگا دەوریی سەرەکی دەگێرن.خەتای یەکەم لە وانە.بێدەنگی وبێ موڕآڵی ئەو چین وتوێژە وای کردوە کە خەڵك دوای رووخانی سەددام وحیزبی بەعس ئاوات بۆ رابوردووبخوازن و وبڵێن: ئەگەر بەعس دەیکوشتین وشکەنجەی دەداین،بەڵام خەڵک زۆربرسی وبێ دەرەتان نەبوو!ئەو گوتارەی ماکسیم گورکی حیکایەت لە بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وژیانی رۆژانەی خەڵک دەکا کە دوای ١٠٥ ساڵ لەوەی پێش هەر ئێستێ بە سەر نەتەوەکەمان هاتووە لە باشووری کوردستان!
ئەوەی ئێستێ لە باشووری کوردستان تێپەڕدەبێ،نەسیستمە،نە حکومەت،وەک هیچكام لە قەوارەکانی ڕێبەریی دونیای سەردەم ناچێ.تاقمێک دەروون نەخۆش ومرۆڤکوژوناکەسبەچچە ودڕندەی کورد زمان بە زەبریی چەک وسامانی خەڵک خۆیان داسەپاندوە ودەست لە دەسەڵات بەرنادەن.بێگومان دونیای بەرژەوەندیخوازوبێ ڕەحمی سەرمایەداریش رۆلی سەرەکی هەیە بۆ مانەوە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی!ئەوگووتارەی نەمرماکسیم گورکی لە ١٠٥ ساڵ لەوەی پێش بۆ نرخاندنی کۆمەڵگای ئەوکاتی رووسیە بڵاوی کردۆتەوە،رێک ئەوڕۆی باشووری کوردستانە .
دەسەڵاتی تفەنگ بەدەستیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،جگە لە خۆیان چەند رێکخراوەی بەڕواڵەت ئازدیخوازوسکولاروبە رواڵەت ئایینی تێیدابوونیان هەیە.یانی جگە لە دەسەڵات حیزبی دیکەش هەن کە رۆژانە خەریکی کاوێژکردنن کە گۆیا دڵسۆزیی خاک ونەتەوەی کوردن لەو بەشە لە وڵات.لەو گووتارەی،گورکیدا رێک باس لە حاڵوهەوای ژیانی خەڵک دەکا لە ١٠٥ ساڵ لەوەی پێش،بەڵام سرنجڕاکێش ئەوەیە ئەو گووتارە بۆ ئیستای باشووری کوردستان پڕ بە پێستە.

ماکسیم گورکی دوای ١٠٥ ساڵ لەوەی پێش:

دەڵێ:لە جیهاندا سێ جۆر دز هەیە.
دزێکی ئاسایی ونۆرماڵ،دزی سیاسی،دزی ئایینی.
دزە نۆرماڵەکان: کەسانێکن کە ،پارە،کیف،گیرفان،کاتژمێروزێڕوکەلوپەلی ناوماڵت و...لێ دەدزن بۆ ئەوەی کە لە برسان نەمرن.ئەو جۆرە دزانە بەوشێوەیە درێژە بە ژیان دەدەن.
دزی سیاسی:
دزی سیاسی ئەوکەسانەن کە،داهاتوو،ئاواتەکان،خەیاڵەکان،کار،ژیان،ماف،بەرهەمی کار،حەقدەست،خوێندن،توانا،،متمانە،ئابڕو،سەرمایە گشتیەکانی مرۆڤ،ماڵیاتی تۆش دەدزن وخەڵک تووشی نەهامەتیی وبێ بەختی دەکەن!
دزەکانی ئایینی:
ئەوکەسانەن کە،دونیای جوانیەکانتان لێ دەدزەن،بوێریی بیرکردنەوەتان لێ دەدەزن،زانست،ئەقڵ،خۆشیەکان، وسڵامەتی وشآدبونتان ولەش ورەوانتان،وێڕای ماڵ وسامانتان لێ دەدزن! هەروەها هیندێک بابەتیشت بە گران پێ دەفرۆشن وەک: خودا،دین،بەهەشت، نەزانی وخەم وخورافات وشێوەن وگریان وخەمۆکێ و...
دزەکانی ئایینی بە قسەی فریودەرەکانیان باغی بەهەشت بە ئیوە نیشان دەدەن ودرۆدەکەن.هەروەها خەڵك بە بێ بەختی وهەژاری ونەهامەتی و... رادەگرن!

جیاوازیی سرنجڕاکێشی ئەوانە لە چی دایە؟

دزە نۆرماڵەکان تۆ هەڵدەبژێڕن تادزیت لێبکەن.بەڵام ئێوە دزە سیاسیەکان هەڵدەبژێرن!هەروەها ئێوە دزە ئایینیەکان هەڵدەبژێرن ورێزیان لێ دەگرن وگەورەیان دەکەنەوە.جیاوازیی گەورەتر لەوەدایە کە دزە نۆرماڵەکان لە ژێڕ چآوەدێری پۆلیس دان ودەگیرێن!شکەنجە دەدرێن،دارکاری دەکرێن ودەخرێنە ناو زیندان ودەستولاقیان دەبەستن.
بەڵام دزە سیاسیەکان ودزە ئاینیەکان لە رێگای یاساوپۆلیس بەرگریان لێ دەکرێ ودەپارێزرێن وپلەوپایەی باڵایان پێ دەدرێ وزۆرداریی لە سەر خەڵک دەسەپێنن!

تێبینی بۆ خوێنەری دوورناس:

ئەو گووتارەی نەمر ماکسیم گورکی لە ١٠٥ ساڵ لەوەی پیش لە روسیە لە ناوەندی نووسەرانی ئەوکاتی روسیە بە شآهیدیی سەدان کەس گووتراوە.من کاتێک بە وردیی ئەو وتارەم لە زەینی خۆمدا شڕۆڤە دەکرد،رێک دەسەڵاتی ٢٩ ساڵەی ئەو دوو بنەماڵەیە ولایەنی بەرواڵەت ئۆپۆزیسیونم دەهاتە بەرچاو.ئەو سیستمانەی کە لە باشووری کوردستان هەیە خۆی لە چوار چێوەی دزی نۆڕماڵ ودزی سیاسی ودزی ئایینیدا دەبینێتەوە.جگە لەوسێ رێکارە لە فۆڕم ونۆڕمی جیهانی سەردەمداوەها دەسەڵاتێک من نابینم.
جەعفەرکەریمی

سرنج: گووتارەکەی ماکسیم گورکیم لە فارسیەوە کردۆتە کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە