خیانەتی نیشتیمانی
Friday, 16/10/2020, 22:53
ئاواز و وتنی: چۆمان ڕەشید
موزیک: لاوک لەتیف
دەنگ: کاوان مەحمود
**************
هەموو جارێ خیانەتم کە لێ دەکرێ
من خۆم نەخشەی پیلانەکەم
دێم ئەسوتێ و چەم گر ئەگرێ
کەچی من خۆم هەر ئاگرەکەم
باخ و کانیم شەهید ئەکرێ
من هەر بۆ خۆم سەرچاوەکەم
چاوم چاو ساخی دوژمن بێ
پێم شەرمە سەیری ووڵات کەم
باسی خەبات و خاک دەکرێت
گریانم دێ سەردادەخەم
مافی مرۆڤیش بە من چی
کە من خۆم لە سیدارەی بەم
هەر کات مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەر دوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لە شەرما
لە بەر دەمی دێرێک بمرم
پەرەی مێژووی کورد هەروایە
تا سەیری کەی شەری تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتوە
یان کورد خودی خۆی کوشتوە.
وا تێنەگەن دوای خیانەت
سەرتان بەرزە لە نیشتیمان
دڵنیابن گەر بشمرن
گۆڕتان نابێ لە کوردستان
لێناگەڕێن کە داگیرکەران
کە دوژمان خاکی وڵاتمان داگیرکات
ئەبین بە گەردەلول بۆیان
لە ترسی لورەمان راکەن
ئێمە رەگمان لەسەر خاکی
نیشتیمان داکوتراوە
وەک شاخەکانی کوردستان
سەرمان بە پێوە وەستاوە
------------------------
تێبینی:
لەسەر ناوەرۆکی ئەم هۆنراوەیە، کە دەڵێت:( دڵنیابن گەر بشمرن گۆڕتان نابێ لە کوردستان)
بە داخەوە تا ئیستا هیچ خائینێکی کورد گۆڕەکەی لە دەرەوەی کوردستان نەنێژراوە، ئەوەتا تالەبانی و زۆربەی بەرپرسەکانی تر کە مردوون بە پێچەوانەوە لە نیشتیمان نێژراون.
گەلێکی وەکو ڤێتنام خائینەکانیان کە مردن لە ناو ڤێتنام نەیانناشتن، یان نەیانسوتاندن، بەڵکو لاشەکانیان فڕیدرانە ناو دەریاوە، تا لەوێ ماسیی و حوت و گیاندارەکانی تر بیان خۆن.
هیوادارین ئەو رۆژەش بێت کە گۆڕی تالەبانیی و هەموو ئەو خائینانەش لە ژێر ئەو خاکە دەربهێنرێت و دادگایی بکرێن و بگوێزرێتەوە بۆ گردێک لەوێ ئێسقانەکانیان بسووتێنرێت، لەگەڵ خۆڵی رەشی سوتاودا وەک تایبەتمەندییەک کۆبکرێنەوە، ناوی لێبنرێت (گردی رەشی ناپاکان).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست