کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کەمپینی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی دەنگە ئازادەکان

Saturday, 10/10/2020, 2:55


ژمارەیەك لە چالاکوانان و پشتیوانانی دەنگە ئازادەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات هاوکار لە ئامادەکاریدان بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین ناوی پشتیوانانی تاك و ڕێکخراوە ناڕازیەکان بەرامبەر سەرکوتکردن و ڕەشبگیرکردنی دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کژوردستان لکە لکاتیەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیەوە . مەبەست لە کۆکردنەوەی ناو و پشتیوانیەکان گەیاندنیەتی بە دەزگا و ڕێکخراوە جیهانیەکان و ڕای گشتی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان .

دەقی بانگەوازی کەمپینی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی دەنگە ئازادەکان
کەمپینی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی دەنگە ئازادەکان
بۆ / رێکخراوەکانی مافی مروڤ و پشتیوانانی ڕای ئازاد
بۆ / کونسولخانە و سەفارەتەکانی وڵاتانی دیموکرات و ئازادیخواز
بۆ / پەرلەمان و حزبە سیاسیەکان وڵاتانی دیموکرات و ئازادیخواز
بۆ / سەرجەم پشتیوانان و کەسایەتیە ئازدیخوازەکان
بەڕێزان ، پاش لاوازبونی دەسەڵاتری بەعس بە هۆی شەڕی هاوپەیمانان، خەڵکی کوردستان لە ڕێگای ڕاپەڕینی جەماوقەریەوە تەواوی شارەکانی کوردستانیان ئازادکرد و لە ڕژێمی بەعس پاکیان کردەوە، ئەوەش بۆشاییەکی دەسەڵاتی هێنایە کایەوە. لۆردەکانی شەڕ بەناوی دو حیزبی کوردستانی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) سودیان لەو هەلومەرجە بینی و لە ڕێگای چەکدارەکانیانەوە دەستیان بەسەر هەرێمی کوردستاندا گرت و دەسەڵاتی لۆکالی خۆیان لە دو زۆنەی جیاوازفدا سەپاند. مێژوی 30 ساڵەی ئەو دەسەڵاتە کوردیە کە بریتیە لە دەسەڵاتی دو بنەماڵە بە هاوکاری لۆردەکانی شەڕ و کۆنە کۆڵەبەراتۆرەکانی ڕيژێمی بەعس بە پێچەوانەی ویست و هیوای خەڵکی کوردستان و لایەنگرانیان و پێشمەرگەکانیان، مێژوی ٣٠ ساڵەیان تەنها دزی و گەندەڵی و شەڕی ناوخۆ و تیرۆرە بەرامبەر دەنگە ناڕازیەکان و گروپ و کەسە ئازاد و دیموکراتخوازەکان و تەنانەت ئەوانەی بە دڵسۆزانە هاوکاریان بون بە خەونی ئەوەوەی کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات و پێشکەوتنخواز و خۆشگوزەران بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی ئێراق بنیاتبنرێت.
لە نێوان قوربانیەکانی ئەم دەسەڵاتە نادیموکرات و بنەماڵەیی و لۆردانەی شەڕ، ڕۆژنامەنوسانی پێشکەوتنخواز و دەنگە ئازادەکان بەردەوام لە ژێر گوشاری گرتن و تیرۆردا ڕاوناندا بون بۆ دەرەوەی وڵات.
تەنها لەم مانگەی ڕابردودا دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە دەڤەری دەسەڵاتی بنەماڵەی پارتی گیروان و بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لە زیندانەکان قایم کراون. لە پاشکۆی ئەم نامەیەدا ناوی ئەو چالاکوانانە دەخەینە ڕو کە لەم مانگەی ڕابردودا زیندان کراون یان تاکو ئێستا لە زینداندان.
دوا هەوڵی دەسەڵات بۆ بێدەنگ کردنی دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامەنوسان ئەوەیە کە چەنە ڕۆژێك لەوە و بەر لە بەرواری ٧/١٠/٢٠٢٠ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم لە ماڵەکەیدا لە هەولێر لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەڕفێندرێت و تەواوی کەلوپەلە ڕوژنامەوانیەکەی بەسەرداگیراوە. کە بریتی بون لە مۆبایل و کۆمپیوتەری خۆی و هاوسەرەکەی و هاڕدی کامێراکانی چاودێری ماڵەکەی و مالەکانی دەروبەری و تەواوی و دەسنوس و کەلەندەری ڕۆژانەی دەستی بەسەرداگیراوە. ئەو هێزە بەشێوەیەکی ناشارستیانە، ڕوژنامەنوس شێروان شێروانیان بە زەبری چەک لە پێش چاوی خێزان و منداڵەکانی لە ناو ماڵەکەیدا دەستبەسەرکردوەو پەلکێشی زیندانیان کردووە و بە شەش ئۆتۆمبێلی جام ڕەش ڕافاندویانە.بەبێئەوەی ئەو هێزە خۆیان بە خێزانەکەی شێروان بناسێنن . ئێمە وەکو پشتیوانانی ئازادی و دیموکراسی و رای ئازاد داوا لە ئئێوەی بەڕێز دەکەین داوا لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی بکەن شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و گوشار لە دەزگا ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی هەولێر بکەن کە ئەو روژنامەنوسە و تەواوی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەکان بەزووترین کات ئازاد بکەن.
تکایە بۆ گەیاندن و کۆکردنەوەی ناوی پشتیوانانی زۆرترین تاك و ڕێکخراوی ئازدیخواز و گەیاندنی ناو و دەنگەکانی پشتیوانانی کەمپینەکە بە دەزگاو ڕێکخراوە جیهانیەکان و ڕای گشتی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەم پۆستە شێرکەن
تێبینی / تکا لە تەواوتی تاك و ڕێکخراوە کوردیەکان دەکەین لە ڕێگای ئەم ئیمایل و گروپەی خوارەوە ناوی خۆتان و شوێنی نیشتەجێبونتان بنێرن، تاکو پێش ناردنی بۆ دەزگا و ڕێکخراوە جیهانیەکان ناوی زۆرترین ڕێکخراوی مەدەنی و سیاسی و چالاکوان و دەنگی ئازادی تێدا بنوسین و با هەموان بە یەك دەنگ داواکاریەکانمان دژ بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و لۆردەکانی شەر بڵندکەینەوە بۆ ڕای گشتی کوردستانی و جیهانی.

[email protected]

https://www.facebook.com/groups/345554920039275/?ref=share

٠٩١٠٢٠٢٠
لەگەڵ ڕێزی لیژنەی ئامادەکاری بۆ (کەمپینی سەرتاسەری پشتیوانانی دەنگە ئازادەکان)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە