بە فەرمانی مەسرور بارزانی جارێکی دیکە شێروان شێروانی گیرایەوە
Wednesday, 07/10/2020, 17:10
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 2020/10/07 هێزێکی پاراستن و دژە تیرۆر و پۆلیسی هەولێر هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدنی (شێروان شێروانی)، بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی پەلبەستیان کرد و بۆ شوێنی نادیاریان برد، پا ماوەیەکی کورت چوونەوە نێو ماڵەکەی و دەستیان بە بشکنین کرد، هەرچی نامە و ئامرازی پەیوەندیی هەیە ئەوانەشیان لەگەڵ خۆیاندا برد.
سەرچاوەکەمان لە نێو دەزگای پاراستن وەک باسی دەکات، کە گرتنی شێروان شێروانی بە شێوازی ژمارەی چەکدارەکان و هەڵکوتانە سەری و ئەو ژمارە بێشومارەی کە ئەو گەڕەکەیان تەنی بوو، لە فەرمانی خودی مەسرور بارزانیی دەچێت. تا ئیستاش نازانرێت جۆری ئەو تۆمەتە چییە کەوا بەتەمان بۆی بهۆننەوە، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم کەسە لەلایەن پاراستنەوە دەستگیر بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست