پاڕڵمان یان میوانخانە و چەقەخانە؟
Sunday, 04/10/2020, 21:49
هیچ نەتەوەیەک لەودونیایەدا من شک نابەم کە بەرادەی بنەماڵەی بارزانی بێ حورمەتیی بە کورد کردبێ!رازورەمزیی ئەو بێ رێزیە لە چیدایە؟نەتەوەیەک لە باشووری کوردستان سێ دەیە زیاترلە بن دەستی حیزبی بەعس وزەبرزەنگیی قرێژترین دەسەڵاتدا توانی نەهامەتیی دونیا بچێژێ بەڵام زۆر بوێرانە هاتە سەرشەقام دەسەڵاتی بەعسی لەو بەشە لە وڵات ڕآماڵێ.
لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج لە تاران تا سەرۆکایەتی لە باشووری کوردستان.من لەسەرئەوباوەڕەم ئەگەر چەند ساڵێکی دیکە بەوشێوەیە لە باشووری کوردستان تیپەڕبێ،بارودۆخ هەروانامێنێ ولەوەش خراتردەبێ بەوواتایە هەر تاکێکی کورد باسی ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ وباسی قیادەمووەقەت بکا یان ڕاکێشێ زیندانی دەکەن یان تڕۆڕی دەکەن!کوڕە جەللادێک کە باب وباپیریشی هەر جەللاد بووە،قەرارە رۆژی دووشەممە / ٥/١٠/٢٠٢٠ / بۆ لێ پرسینەوە یان پرساندنی هیندێک بابەتی گرینگ بێتە ناو هۆڵی پارڵمان وجوابی ئەو نەهامەتیانە بداتەوە کە خەڵكی بێ تاوانی لە سەر برسی وماڵوێران کراوە.
لە هیچ کوێی دونیادا نەدیتراوە بەرپرسێکی وڵاتێک منەت لە خەڵكی ئەو وڵاتە دابنێ وبڵێ:بۆ هاتنی من بۆ ژووری پارڵمان دەبێ کۆبوونەوەی تایبەت رێک بخرێ! ئەوە دێتە ئەوواتایە کە دەبێ گەل سوپاسگوزاربێ کە مەسروور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی پێ دەنێتە ناو پارڵمان!کوڕی کام دیکتاتۆڕ وپادشآی وڵاتان خەڵكی خۆی ئەوەندە پێ چووکە کە دەبێ فەرشی سووری بۆ راخەن نەکا هەنگاوەکانی بگلێ وبکەوێتە سەرعەرز!
خەڵك لە باشووری کوردستان ئەگەر / سڕ / نەبووە؟ ئەدی چی قەوماوە بنەماڵەی بارزانی بەوشێوەیە بێ رێزیی بە کەرامەتی خەڵك وخاکی کوردستان دەکەن.کۆمەڵگای هوشیار دەبێ لە رۆژی هاتنی ئەو جەللادەداپێش گزینگیی خۆرە تاو دەبێ بەردەرگای پارڵمان بگرن وهەرچی فەرشی سوورە ئاوری تێبەردەن.ئەو نوێنەرانەی کە بە دەنگی خەڵكی داگیرکراو چوونەتە ئەو پارڵمانە با سبەی لە بەر دەرگای پارڵمان مان بگرن ودانیشن تا رێگا نەدرێ بە دانیشتوویەکی سەری رەش بە منەتەوە هەنگاو بنێتە ژووری پارڵمان.
بنەماڵەی بارزانی خۆیان سەروگەردنێک زیاتر لە خەڵک بە حیساب دێنن.هیچ بەهایەکیان بۆ ڕآی گشتیی ئەو خەڵكە دانانێن کە گۆیا بە دەنگیی ئەوان بوونەتە بەرپرس وکار بەدەست.چەند کاتژمێرێک بۆ رۆژی دووشەممە ماوە بۆ ئەوەی دەرکەوێ ئەو نوێنەرانە لایەنی خەڵکن یان خاوەنی کەسایەتیەکی ترسنۆکانن.
لە راگەیاندنی ئامادەکاریی پارڵمان بۆ رۆژی دووشەممە بەوشێوەیە بێرێزیی بەوخەڵكە کراوە کە بە خوێن وئاور دەگەڵ درندەیەکی وەک سەددام جەنگاون.بەڵام ئەوڕۆ بۆ جەللادی کوڕی جەللاد بەوجۆرە خۆیان ئامادە دەکەن ودەڵێن:بە دانانی فەڕشی سوور، ئامادەکاریەکان بۆ میوانداری کردنی سەرۆک وەزیران دەستی پێکرد!
بەڵێ: مەسروور بارزانی ئەوەی کە لەلای گرینگ نییە خەڵک وپارڵمان وڕای گشتییە،ئەو نایە بۆ لێپێچینەوە،دێتە پارڵمان وەک میوان دەبێ تەنیا گوێی بۆ بگرن!بەراستی ئەو بنەماڵەیە رووی سەددام وهەرچی دیکتاتۆڕە سپی کردۆتەوە. لەوڵاتانی پێشکەوتووئازاددابەرپرسێک بەرادەی یەک یوڕۆ کەڵک لە تەلەفونی دەوڵەتی بۆ کارو باری شەخسیی خۆی وەربگرێ،بەبێ یەک ودوولێپرسینەوەی دەگەڵ دەکەن ولە پۆستەکەی وەلای دەنێ.بنەماڵەی بارزانی ژێر خان وسەرخانی باشووری کوردستانیان دۆڕاندوە بە داگیرکاری کوردستان کەچی وەک میوان دەبێ بێنە ناو هۆلی پارڵمان.لە باشووری کوردستان پارڵمان،میوانخانەیە یان چەقەخانە؟
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستان پۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست