مه‌ترسیه‌كانى به بازرگانى كردنى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا
Saturday, 03/10/2020, 16:12
ئه‌گه‌رچى ژماره‌ى زانكۆ و كۆلیج و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان ، به ژماره زۆرن به به‌راورد به ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان كه نزیكه‌ى 5 ملیۆن كه‌سێك ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕ‌وى چۆنایه‌تییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكیان بۆ بكه‌ین ، ئاستى خوێندن و به‌ده‌ست هێنانى زانست و زانیارى له پله‌ى هه‌ره خراپه‌كاندایه , ئاستى زانست نزیك ده‌بێته‌وه به سفر ئه‌گه‌ر به‌راوردكارییه‌كى زانستیانه‌و بێلایه‌نه بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین . په‌ندێكى كوردى هه‌یه كه ده‌ڵێت ( زۆر و بۆر ) زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان زۆرن به‌ڵام ته‌نها بۆرن .
هۆكارى هه‌موو ئه‌و شكست و ئاسته‌نگانه‌ى ڕوبه‌ڕوى كه‌رتى په‌روه‌رده بۆته‌وه به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه و بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌رتى په‌روه‌رده به‌رده‌وام له‌پاشه كشه‌دابێت و هیچ به‌ره‌و پێشه‌وه چونێكى لی َچاوه‌ڕوان نه‌كرێت ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردانى به‌رپرسانى حیزبى له‌و كه‌رته‌دا . حیزب بۆته مۆته‌كه به‌سه‌ر ئه‌وكه‌رته‌وه‌و هیچ ده‌ره‌تانێكى پێش كه‌وتنى بۆ نه‌هێشتۆته‌وه .
له كاتێكدا له هه‌موو وڵاته پێش كه‌وتوه‌كانى جیهاندا كه‌رتى په‌ره‌وره‌و فێركردن له ژێر كۆنتڕۆڵى حكومه‌تدایه‌و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ كراوه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆى نییه ده‌ست بخاته كار‌و بارى ئه‌م كه‌رته‌وه ، جگه له كه‌سانى شاره‌زاو پسپۆڕ به‌و بواره و میزانیه‌ى باشى بۆ ته‌رخان كراوه . ئه‌وان پێیان وایه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو پێشكه‌وتنه كان ، بوارى زانست و زانیارییه . كه‌رتى په‌روه‌رده دایكى هه‌مووداهێنان وپێشكه‌وتنه‌كانه . بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى دروستى ئه‌وبۆچونانه‌م ڕون بكه‌مه‌وه ، سه‌رنجى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بده‌ن :
یه‌كه‌م : له هه‌موو زونى سه‌وز و زه‌ردا به‌ده‌گمه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكى قوتابخانه یان سه‌رۆكى زانكۆیه‌ك یان ڕاگرى كۆلیژێك ،یان به‌رپرسێكى باڵا‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاه‌وه‌ن بڕیار ده‌بینى كه یه‌كێتى یان پارتى نه‌بێت . دانانى هه‌موو ئه‌مانه به ئاستى زانست وزانیارى پێوانه ناكرێن . به‌ڵكو پابه‌ندبون به یه‌كێك له دوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كرێنه پێوانه . چه‌ند زیره‌كو به‌توانا بێت ، ناتوانى پێش كه‌سێكى حیزبى بكه‌ویت. كه‌واته هه‌ر له‌م خاڵه‌وه گیانى كێبڕكێ و هه‌وڵ دان بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانست و زانیارى ، كۆتایی پی َدێت . كه‌واته به هۆى ئه‌وه‌ى حیزب خاوه‌ن بڕیاره كه‌سانى ماستاوچى و وابه‌سته به حیزبه‌وه ده‌بنه بڕیارده‌رو كه‌سه به تواناكانیش ده‌خرێنه دواوه‌و كه‌س پرس و ڕایان پێ ناكات .بۆیه لێره‌وه كاره‌سات ده‌ست پی َده‌كات .
دووه‌م: هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان قبوڵ خاس كرایه نه‌ریتێكى زۆر قێزه‌ون. به‌رپرسێكى حیزبى یان حكومى نامه‌یه‌ك بۆ خوێندكارێك ده‌نوسى كه كه‌مترین نه‌مره‌ى هه‌بوه و ده‌بێ له زانكۆ وه‌رگیرێـت . دواجار هه‌ر ئه‌و خوێندكاره به نامه‌یه‌كى تر له ماسته‌رو دكتۆرا وه‌رده‌گیرێ . نامه‌ى ماسته‌رو دكتۆراكه‌شى بۆ ده‌نوسریته‌وه . دواجار هه‌ر خۆشى ده‌بێ به كوێخا له زانكۆ چونكه كوڕى حیزبه‌و خزمى فڵانیشه . دواى چه‌ند ساڵێكى تریش هه‌ر ئه‌مانه ده‌بنه پڕۆفیسۆر و سه‌رپه‌رشتى نامه‌ى دكتۆراى كه‌سانى تر ده‌كه‌ن . لێره‌وه بۆ دوا ڕۆژى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بڕوانه .
به سه‌دان كه‌س كه هه‌ندێكیان ته‌نها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ناوه‌ندى یان ئاماده‌یی پیشه‌سازى و كشتوكاڵ بون یان هه‌ر بڕوانامه‌ى ئاماده‌ییان نه‌بوه ، به قبول خاس وه‌رگیراون . به حساب ئێواران ده‌وامیان كردوه . هه‌ندێكیان ته‌نها كاتى تاقیكردنه‌وه چونه‌وه . ئه‌و كاتیش یان یه‌كێكى تر وه‌ڵامى بۆ داونه‌وه یان هه‌رچى كتێب هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆى بردویه‌تیه ژووره‌وه . دواجار به‌هۆى ئه‌م بڕوانامه‌یه‌وه بۆته به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ڕاوێژكارى پله یه‌ك . بزانن ئه‌م حیزبانه ئه‌م وڵاته‌یان به‌ره‌و ڕ‌وى چ كاره‌ساتێك كردۆته‌وه‌و چۆن میلله‌تیان بێ ئومێد و سه‌رگه‌ردان كرد .
سێیه‌م : له دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه خه‌ڵكانێكى زۆر چونه خواروى عێراق و هه‌ندێكى تر بۆسۆدان ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانى تر گوایه بۆ خوێندن چون . به زۆریش خه‌ریكى خوێندنى ئیسلامى بون .وه‌كو شه‌ریعه‌و زمانى عه‌ره‌بى و فیقهى ئیسلامى . جگه له‌وه‌ى له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌م جۆره زانسته نییه، له لایه‌كى تریشه‌وه زۆرینه‌ى بڕوانامه‌كانیان ته‌زویر بون .
كه ده‌هاتنه‌وه كوردستان كه‌س به‌دواداچونى بۆ ڕاستى و دروستى بڕوانامه‌كانیان نه‌ده‌كرد و له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان ده‌بونه مامۆستاى زانكۆ . زانكۆكانى كوردستان پڕن له‌م جۆره دكتۆره علوجانه كه زیانیان زۆر زیاتره له سودیان . به‌ڵام به‌هۆى حیزبایه‌تى و خزمایه‌تى شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه . بڕوانامه‌ى ته‌زویر له هه‌رێمى كوردستان بۆته كارێكى ئاسایی و كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى زانكۆیه‌ك بروانامه‌كه‌ى ته‌زویر بێت ، چ به‌هایه‌ك بۆخوێندن ده‌مێنێته‌وه و دوا رۆِژى خوێندن له سه‌رده‌ستى كه‌سانى ته‌زویر چى ، به كوێ ده‌گات ؟؟.
4- خاوه‌ن بڕوا نامه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپاى ڕۆژ هه‌ڵات و كاریگه‌ریه نه‌رێنێیه‌كانیان له‌سه‌ر دابه‌زینى ئاستى زانست له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان . به گشتى هه‌موو ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى دكتۆرا یان هاوشێوه‌یان له وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆهه‌ڵات وه‌گرتوه ، كه‌سانى بی َتوانان و بڕوانامه‌كانیان هیچ نرخ و بایه‌خێكیان نیه. كاتى خۆى ئه‌و وڵاتانه خوێندكارى وڵاتانى تریان له زانكۆ باشه كان قبوڵ نه‌ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه سه‌ربه‌خۆ بن له‌سۆڤیه‌ت ، بارى ئابوریان زۆر خراپ بوو .
بۆیه به پاره‌یه‌كى كه‌م ده‌توانرا بڕوانامه بكڕێت . له لایه‌كى تریشه‌وه زوربه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕویان ده‌كرده وڵاته ئه‌وروپیه شه‌رقیه‌كان بۆ خوێندن ، له زانكۆكانى عێراق وه‌ر نه‌گیراون چونكه نه‌مره‌یان كه‌م بوه . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوڕى ده‌وڵه‌مه‌ند بون ، له‌سه‌ر حسابى خۆیان چون بۆ خوێندن . ئه‌و كات نه حكومه‌ت و نه هاوڵاتى ئاگادارى بارودۆخى ئه‌و وڵاتانه نه‌بوین .
بۆیه كه ئه‌و خوێندكارانه ده‌گه‌رانه‌وه ، وامان ده‌زانى ئه‌وان بونه فه‌یله‌سوف . به‌ڵام به‌ڕاستى نه‌خوێنده‌وارى ته‌واو بون . جگه له‌وه‌ش كه‌سانێك هه‌بون كه ڕوبان كردۆته ئه‌و وڵاتانه هه‌ر بڕوانامه‌ى زانكۆیان هه‌بوه‌و بڕوانامه‌ى ماسته‌ریان نه‌بوه هه‌بوه ، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كسه‌ر دكتۆرایان خوێندوه .ئه‌مه‌ش جێگه‌ى پرسیاره . بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێكیش بڕوا به‌م قسانه‌م بكه‌ن ، سه‌رنجى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بده‌ن و ئه‌وه‌ى بۆتانى ده‌نوسم ڕاستین:
1-خوێندكارێكى پارێزگاى سلێمانى ده‌چێته مۆسكۆ بۆ خوێندن .به حساب كۆلیجى پزیشكى ته‌واو ده‌كات . دوایی ده‌چێته وڵاتى لیبیا ماوه‌ى 7 ساڵ وه‌كو پزیشك كار ده‌كات . دواى ڕاپه‌رێن هاته ئه‌وشاره‌ى منى لێبوم له‌سوید . ڕۆژێك مێوانى ماڵێك بوم ، ئه‌و كه‌سه‌ش هاته ئه‌وێ چونكه خزمیان بوو . دوایی وتى شوكر كارم ده‌ست كه‌وت .خزمه‌كه‌ى وتى چ كارێك ؟ وتى له خانه‌ى به ساڵاچوان ئیشیان پی َداوم وپێیان وتوم ئه‌وه په‌یوه‌ندى به كاره‌كه‌ى خۆته‌وه هه‌یه . ئه‌ى باشه بۆچى وه‌كو پزیشك كاریان پێ نه‌دا ؟. دیاره داوایان لێكردوه بچێت بخوێنێت و ئه‌ویش له خۆى ڕانه‌دیوه .
2-چه‌ندین كه‌س كه له وڵاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقیه‌وه هاتبونه ئه‌و شاره‌ى منى لێبو له سوید . ئه‌وان زۆر پێش من له‌وێ بون . یه‌كێك له‌وانه ئارى كوڕى نه‌جاتى عه‌بده بوو بۆیه ناوى دێنم زۆر كه‌س باوكى ده‌ناسن . دواى 4 ساڵ خوێندن له كۆلیجى پزیشكى ددان له ڕومانیا كه دێته سوید یه‌كسه‌ر ده‌چێته ده‌وره‌ى فێربونى زمانى سویدى و 4 ساڵى تر له زانكۆ له به‌شى ددان ده‌خوێنێته‌وه . دوایی بوو به دكتۆرێكى زۆر باش و ئێستا له وڵاتى به‌ریتانیایه .
یه‌كێكى تریش كه به‌ناو كۆلیجى پزیشكى ته‌واو كردبوو ، هه‌ر ڕوشى نه‌هاتبو بڵى بوارى پزیشكیم خوێندوه ، چونكه خۆشى ده‌یزانى كه هیچ فێر نه‌بوه . له‌و كاته‌وه دوكانى هه‌یه . دوانى تریش به هه‌مان شێوه به‌ناو زانكۆیان ته‌واو كردبوو له‌كار گه‌یه‌ك كاریان ده‌كردو دوایی دۆكانیان دانا .
یه‌كێكى تریان پێش ئه‌وه‌ى من بچمه ئه‌وشاره له كارگه‌یه‌ك كارى ده‌كرد . دواى نزیكه‌ى 10 ساڵ دوكانى دانا‌و وه‌كو ئاگاداربم 5-6 ساڵ دوكانى هه‌بو . له پڕ بیستم هاتۆته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و بۆته مامۆستاى زانكۆ .ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌زانم كه واسیته‌ى بۆ كرد . پرسیار ئه‌مه‌یه كه‌سێك خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرابێت ، چۆن له كارگه‌یه‌ك كار ده‌كات ، یان بۆچى دوكان داده‌نێت ؟ دیاره بڕوانامه‌كه‌ى هیچ ئیعتیبارێكى بۆ نه‌كراوه .
یه‌كێكى تر كه به‌قسه‌ى خۆى خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له هه‌نده‌سه‌ى میعماریدا . دواى ڕاپه‌ڕین وتى داخڵى كۆرسێكى لێخوڕینى لۆرى و تڕێله‌ى گه‌وره بوم . كه ئیجازه‌كه‌م وه‌رگرت ، كه‌ل و په‌ڵ ده‌به‌مه‌وه بۆ كوردستان و به نرخێكى هه‌رزان پێیان ده‌فرۆشم .
تا ئه‌و ئیجازه‌كه‌ى وه‌رگرت 6 مانگى پێ چوو . بارودۆخى هه‌رێمى كوردستانیش گۆڕا. دوایی دوكانى فرۆشتنى جگه‌ره‌ى دانا . خۆش به‌ختانه ئه‌ستێره‌ى به‌ختى دره‌وشایه‌وه ، په‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه كرد . گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و بوو به مامۆستا له كۆلیجى ئه‌ندازیارى له زانكۆى هه‌ولێر. خوا له خێرى ده‌رنه‌كات ئێستا خانه نشین بووه. .
یه‌كێكى تریش كه هه‌ر له وڵاتێكى ئه‌وروپاى شه‌رقى بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌بوارى ئه‌ندازیارى هێنابوو ، پێش راپه‌ڕینیش هه‌ر مامۆستا بوه له عێراق . دوایی دێته وڵاتى سوید . هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه بێ كاربوه‌و له سه‌ر سۆسیال پاره‌ى وه‌رگرتوه ، چونكه كه‌س بڕوانامه‌ى ئه‌و وڵاتانه به فلسێكى قه‌ڵب ناكڕێت .
دواى 7 ساڵ جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و یه‌كسه‌ر وه‌كو خاوه‌ن بروانامه‌ى دكتۆرا له كۆلیجى ئه‌ندازیارى داده‌مه‌زرێت وانه ده‌ڵێته‌وه . دواى ماوه‌یه‌ك خۆى خانه نشین ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتى سوید . ئاخر ئه‌م پرۆفیسۆرانه وانه ده‌ڵێنه‌وه له كۆلیجى ئه‌ندازیارى بۆیه هه‌رچى به‌نداوێك دروست ده‌كرێت و 10 به‌رمیل ئاوى تێكه‌ى ئاو ده‌یبات . باشترین نمونه :به‌نداوى سه‌رچنار ، به‌نداوى زه‌لان له شارباژێر ، به‌نداوى دێوانه له قه‌ره‌داخ . له لایه‌كى تریشه‌وه دوا رۆَژ ئه‌مانه ده‌بنه سه‌رپه‌رشتیارى نامه‌ى دكتۆراى كه‌سانى تر . بیر بكه‌نه‌وه‌و بزانن ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه ؟.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى له وڵاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقى بڕوانامه‌ى دكتۆرایان وه‌رگرتوه‌و له هیچ وڵاتێكى ئه‌ورپاى غه‌ربى حسابى هیچ بۆ ئه‌وبڕوانامانه ناكرێـت و هه‌ر ئه‌وانه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان وه‌كو پڕۆفیسۆر وه‌رده‌گیرێن و له سه‌روى هه‌موانه‌وه جێگایان بۆ داده‌نین ، با به‌دوادا چۆنێكى كه‌میش بۆ ئه‌وانه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش بكه‌ین كه به بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه‌وه چونه وڵاتانى ئه‌ورویاى غه‌ربى و بزانین ئه‌وان چۆن مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و چی‌یان كردوه .|؟؟.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌كۆلیجى پزیشكى بڕوانامه‌یان وه‌رگرتوه‌و چونه وڵاتێكى ئه‌وروپاى غه‌ربى ، یه‌كسه‌ر داخڵى كۆرسى زمانكراون و دواى ماوه‌یه‌كى كورت بڕوانامه‌كه‌یان بۆ ته‌عدیل كردون و وه‌كو پزیشك ده‌ست به‌كار بون . من خۆم چه‌ندین پزیشكى كورد ده‌ناسم كه‌بڕوانامه‌كانیان بۆ ته‌عدیل كراوه . من دوو كه‌س ده‌ناسم له وڵاتى سوید كه خه‌ڵكى سلێمانین و له‌و شاره‌ى منن ،كاتى خۆى له كوردستان ئه‌ندازیاربون و ته‌نها بڕوانامه‌ى به‌كالۆریسیان هه‌یه نه‌ك دكتۆرا . به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى تاقیان كردونه‌وه ، ئێستا وه‌كو ئه‌ندازیار كار ده‌كه‌ن .
ئێستا بیر بكه‌نه‌وه خه‌ڵكى وڵاتى ئێمه ته‌نها به بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه‌وه دێنه وڵاتانى ئه‌وروپاو كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئیعتیبار بۆ بڕوانامه‌كانیان كراوه ، به‌ڵام پێم وایه ئه‌وه له ڕابوردوو بوو نه‌ك ئێستا . به‌ڵام ئه‌وانه‌ى لاى خۆمان كه له وڵاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقى بڕوانامه‌ى دكتۆرایان وه‌رگرتوه ، ده‌چنه وڵاتانى ئه‌وروپاى غه‌ربی و هیچ حسابێك بۆ بڕوانامه‌كانیان ناكرێت .
به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كسه‌ر ده‌بنه مامۆستاى زانكۆ . ؟؟ باشه حكومه‌تى هه‌رێم هیچ به‌دوادا چۆنێكى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئه‌و بڕوانامانه ڕاستتن یان ته‌زوێرن یان خاوه‌نه‌كانیان ئاستێكى زانستى وایان هه‌یه ،شایانى ئه‌وه‌بن وه‌كو مامۆستاى زانكۆ كاریان پێ بدرێت . ؟؟ ئه‌گه‌ر له زانكۆكانى كوردستان لیژنه‌ى تایبه‌تیش هه‌بێت ، بۆ ته‌عدیلى بڕوانامه‌كان ، پێم وایه زۆر بێ ئاگان وزانیارى باشیان نییه . یان چاوپۆشی‌یان لێ ده‌كه‌ن .
باشه بۆچى پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وانه دامه‌زرێنن و بیانكه‌ن به بارێكى قورس به‌سه‌ر بودجه‌ى میلله‌ته‌وه ، داوایان لێناكه‌ن نامه‌ى دكتۆراكه‌یان وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانى كوردى یان عه‌ره‌بى ، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئایا ڕاسته نامه‌ى دكتۆرایان هه‌یه یان نیانه ؟؟.
خه‌ڵك هه‌یه دكتۆراى هه‌یه له شه‌ریعه‌و زمانى عه‌ره‌بیدا ، به‌ڵام ناتوانێت ڕ‌اپۆرتێكى باش بنوسێت و به زمانى كوردى قه‌واعیدى عه‌ره‌بى شه‌رح ده‌كات . نیوه‌ى مامۆستایانى زانكۆ خاوه‌نى كتێبخانه‌ى خۆیان نین . له‌وانه‌شه هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌شتوانن كۆمپیوته‌ر به‌كار بهێنن . ئه‌ى چۆن خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ وانه وتنه‌وه له هۆڵه‌كانى خوێندنداو چى به خوێندكاره‌كان ده‌ڵێنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیویستایه به‌دواداچون بكات ، هه‌زارانى وه‌كو من هه‌ن زۆر زانیارى زیاتر و گرنگتریشیان لایه . ئه‌وه‌ى من ته‌نها زانیارى شارێكه . بزانن له سه‌رانسه‌رى ئه‌وره‌پاى غه‌ربى چه‌ند حیكایه‌تى تر‌ى هاوشێوه‌ى حیكایه‌ته‌كه‌ى من هه‌ن . كه‌واته هه‌ر كه‌سێك گه‌ڕابێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و بڕوانامه‌ى وڵاتێكى ئه‌وروپاى شه‌رقى پێبوبیت و له یه‌كێك له زانكۆكان دامه‌زرابێت ، وه‌كو ئه‌وه وایه ڤایرۆسى كۆڕۆنات خستبێته ناو زانكۆكانه‌وه .
ئه‌وه‌ش بزانن مه‌رج نییه هه‌رچى بڕوانامه‌ى له زانكۆیه‌كى ئه‌ورپاى غه‌ربى وه‌رگرت ، زانا‌و فه‌یله‌سوف بێت , زوربه‌ى ئه‌وانه‌ى لاى ئێمه له زانكۆى ئه‌مه‌ریكى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك وانه ده‌ڵێنه‌وه له وڵاتى خۆیان كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاستى زانستیان نزم بوه ، بۆیه هاتونه هه‌رێمى كوردستان .
مه‌رج نییه هه‌رچى زمانى ئینگلیزى زانى فه‌یله‌سوفه . زمان زانین باشه ، به‌ڵام خودى زمان بریتى نییه له زانست و زانیارى و ته‌نها هۆكاریكه زیاتر بۆ له یه‌كترى تێگه‌یشتن . ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراتى خه‌مخۆرى نیشتمانى بین ، له هیچ ڕویه‌كه‌وه كه‌متر نین له وڵاتانى تر . به‌ڵام ئه‌وان دڵسۆزن بۆ وڵاتى خۆیان و خاوه‌نى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتون ، به‌ڵام ئێمه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانین .
به بازرگانى كردنى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا
شه‌ڵڵا خه‌مه‌كه‌مان هه‌ر ئه‌وه بوایه كه له‌سه‌ره‌و باسم كرد ، ئێستا خه‌مێكى تریش بوو به سه‌ربار . دواى ئه‌وشكست و له‌مپه‌ڕانه‌ى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار دروستیانكرد له‌به‌ر ده‌م كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا ، له ئێستادا به پێی به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو خه‌ریكن كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا بكه‌نه بوارێكى بازرگانى بۆ په‌یدا كردنى پاره‌ى زۆر .
خوێندنگاى ئه‌هلى زۆر كراونه‌وه‌و به‌رده‌وام ژماره‌شیان له زیادبوندایه . ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده‌و جیاوازى چینایه‌تى دروست ده‌بێت . خوێندكارى فه‌قیر و هه‌ژار ناتوانێت له‌وخوێندنگایانه بخوێنێت .ئه‌و كات به‌هره‌و تواناكانیان ده‌ر ناكه‌وێت .
له لایه‌كى تریشه‌وه هه‌رچى مامۆستاى باشه ده‌چێته ئه‌وخوێندگا ئه‌هلیانه چونكه دواى ده‌وامى فه‌ڕمى ، به پاره‌یه‌كى زۆر وانه به مناڵى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ڵێنه‌وه . كه‌واته لێره‌شدا مناڵى فه‌قیره‌كان زیانى گه‌وره ده‌كه‌ن ، چونكه مامۆستا باشه‌كان خوێندنگا حكومیه‌كان جێ دێڵن . جیاوازى چینایه‌تى له نێوان مامۆستاكانیش دروست ده‌بێت . دواجار ئه‌مانه ده‌بنه‌كێشه‌ى گه‌وره بۆ ئاینده‌ى بوارى په‌روه‌رده .
با لێره‌شدا باسى توانا سازى بكه‌ین كه ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا خستییه بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه . ئه‌وه‌ش بریتى بوو له ناردنى كۆمه‌ڵێك خوێندكار و مامۆستاى زانكۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ خوێندنى دكتۆرا .ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له برى ئه‌وه‌ى مامۆستاوخوێندكاره زیره‌كه‌كان وكوڕه فه‌قیره‌كان بنێرن ، خزم‌و نزیكه‌كانى به‌رپرسانیان نارد . له ئه‌نجامدا زوربه‌یان سه‌ركه‌وتو نه‌بون و به فاشیلى گه‌ڕانه‌وه . ده‌ستى حیزب لێره‌شدا كارى خۆى كرد و زیانى خۆى گه‌یاند .
ئه‌گه‌ر باسى قۆناغى زانكۆش بكه‌ین ، ده‌بێ باسى كاره‌سات بكه‌ین . ئێستا خه‌ریكه ژماره‌ى زانكۆ ئه‌هلیه‌كان زیاتر بێت له زانكۆ حكومیه‌كان .كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى له زوربه‌ى شارۆچكه‌كانیش زانكۆ بكرێنه‌وه . هۆكارى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌هلى بۆ به‌ده‌ست هێنانى پاره‌ى زۆره ، نه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى خوێندكاران .
سه‌رمایه داره‌كان له برى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنان دامه‌زرێنن ، زانكۆ ده‌كه‌نه‌وه . پێ ده‌چێت ده‌سكه‌وتیشى زیاتر بێت و كارێكى ئاسانتریش بێت . سه‌یر كه‌ن له وڵاته پێشكه‌وتو و سه‌رمایه‌داره‌كاندا ، حكومه‌ت زانكۆ به‌ڕیوه‌ده‌بات و ده‌ستى كار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت ئاماده‌ده‌كات .
له هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت زانكۆ ده‌كاته‌وه‌و ده‌ستى كار بۆ حكومه‌ت ئاماده ده‌كات . به‌ڵام كه سه‌یر ده‌كه‌ین نه حكومه‌ت خۆى به به‌رپرسیار ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر ئاینده‌ى خوێندكاران ، نه سه‌رمایه داره‌كان . له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ى لێره‌دا ڕه‌نج به خه‌ساره ، خوێندكاره . كه‌واته كاتى ئه‌وه‌یه بپرسین : گرنگى كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو زانكۆ ئه‌هلیانه له كوێدایه ، كێن ئه‌وانه‌ى ڕێگا ده‌ده‌ن به كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌هڵى و بۆچى ؟
كورت و كرمانجى مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌هلى ته‌نها بۆ په‌یدا كردنى پاره‌یه . گومانى زۆریش ده‌كرێت كه به‌رپرسانى حكومى و حیزبى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات شه‌رێكى ئه‌وانه‌بن كه زانكۆ ده‌كه‌نه‌وه ، به ده‌لیلى ئه‌وه‌ى چۆن بۆچى ڕێگایان پێ ده‌ده‌ن زانكۆ بكه‌نه‌وه . ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌بوو وه‌زاره‌تى پلان دانان به هاوكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پلانى 5ساڵه‌و 10 ساڵه‌و 15 ساڵه‌یان هه‌بوایه .
به بۆچونى زۆرێك له شاره‌زایان ده‌بوو له ئێستادا به‌شێكى زۆرى كۆلیجه‌كان به شێوه‌ى كاتى دابخه‌ن وه‌كو كۆلیجى زمانى كوردى ، زمانى عه‌ره‌بى و شه‌ریعه ، یاسا . كشتوكاڵ . ئیعلام و هیتریش . به هۆكارى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌رچوى ئه‌و كۆلیجانه هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه دانامه‌زرێن . . به پێویستیشم زانى باسى چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى پله‌ى پڕۆفیسۆریش بكه‌م له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا . ئه‌و كه‌سه‌ى پله‌ى پڕۆفیسۆرى پی َده‌درێت ، به چه‌ندین قۆناغى تاقیكردنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت . ده‌بێ چه‌ندین به‌حس له زۆر كاتى جیاوازدا له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كادا بڵاو بكاته‌وه
چه‌ندین لیژنه‌ى بۆ ده‌گیریت و كۆڕى زۆرى بۆ ده‌گیرێت و پرسیارى زۆرى لێ ده‌كرێت و كه‌سانى زۆر پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌و كۆڕانه به‌شدار ده‌بن و به ته‌واوى ده‌ى گوشن. به هیچ شێوه‌یه‌ك واسیته‌و خزمایه‌تى و ناسیاوى و حیزبایه‌تى ڕۆَڵیان نابێت له كۆتا بڕیاردا . به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى پله‌ى پڕۆفیسۆرى پێ ده‌درێت ده‌بێ 3 بابه‌ت له 3 كاتى جیاوازدا بڵاو بكاته‌وه له گۆڤارى زانكۆكاندا . به‌ڵام گومانى فێڵ كردن له‌سه‌ر حسابى زانست ده‌كرێت . ئه‌گه‌ر بابه‌تى هه‌ر كه‌سێك له گۆڤارى 3 زانكۆى جیاوازدا بڵاو بكرێته‌وه بایه‌خ و هێزى زیاترى ده‌بێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ش وه‌كو ژن به ژنى لی دێت و زانكۆكان ده‌توانن له‌ناوخۆیاندا رێك كه‌ون . روپاى
بابه‌ت بۆ یه‌كترى بلاو بكه‌نه‌وه . ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه زانكۆكانى كوردستان له ڕیزبه‌ندى چه‌نده‌مین زانكۆى جیهاندان ؟. ئایا له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئیعتیرافیان پی َكراوه‌و بڕوانامه‌كانیان جێگه‌ى باوه‌ڕه ؟. یان دواجار پله‌ى پڕۆفیسۆر و دكتۆرا‌كان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى موچه‌ى زۆر ده‌بێت و وه‌كو بڕوانامه‌ى زانكۆكانى وڵاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقی حسابیان بۆ ده‌كرێت و كه چویته ئه‌و دیو سنوور ، هیچ بایه‌خێكى نامێنێت .
زۆر به‌داخه‌وه‌م كه ژماره‌یه‌كى زۆر مامۆستاى دڵسۆز‌و به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زمون له‌ناو زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن ، به‌ڵام ده‌ستیان به‌ستون و ڕێگایان پێ ناده‌ن نه‌خشه‌و پلانى باش دانین و زانكۆكان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن .دواى چه‌ند ساڵێكى تر ، ئه‌وانیش خانه نشین ده‌كرێن و ناوه‌ندى زانكۆكان ئه‌وه‌نده‌ى تریش وێران ده‌بێت . پرسیارێكى تر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بونى ئه‌وهه‌موو زانكۆ و كۆلیج و په‌یمانگاو به ده‌یان هه‌زار خوێنكارى زانكۆ و به هه‌زران مامۆستاى زانكۆ و پڕۆفیسۆر له ماوه‌ى ئه‌وهه‌موو ساڵانه‌دا ، هیچ داهێنانێك ئه‌نجام دراوه ، یان هیچ پێشكه‌وتنێكى سه‌رنج ڕاكێش له ناوه‌ندى زانكۆكان به‌دى ده‌كرێت ؟؟.
وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌مه‌یه : مامۆستاكان موچه‌ى خۆیان وه‌ر ده‌گرن و ڕۆژگار به‌ڕى ده‌كه‌ن ، خوێندكاره‌كانیش 4 ساڵى زانكۆ به خۆشى به‌ڕێده‌كه‌نش و ئه‌و ڕۆژه‌ى ئاهنگى ده‌رچونیان بۆ ده‌كرێت ، ده‌بێته دوا ڕۆژى خۆشى ژیانیان ، چونكه له هیچ شوێنێك شانسى دامه‌زراندنیان نابێت و دواى چه‌ند ساڵێكیش هه‌رچى خوێندۆیانه له بیریان ده‌چێته‌وه‌و ده‌بنه خوێنده‌وارێكى ئاسایی
ئاخر حكومه‌تێك دواى 29 ساڵى حوكمڕانى نه‌یتوانیبێت له‌هجه‌ى سۆڕانى و بادینانى یه‌ك بخات یان یه‌كێكیان بكاته زاراوه‌ى فه‌ڕمى و تا ئێستا ئه‌گه‌ر كتێبێك ته‌رجومه بكرێت بۆو زانكۆكان ، به دوو زاراوه‌ى جیاواز ته‌رجومه بكرێت ، كۆلیجى زمانى كوردى چ گرنگییه‌كى هه‌یه ؟ ساڵانه به سه‌دان كه‌س له كۆلیجى یاسا ده‌رده‌چن و هیچ كارێكیان نییه .
كۆلیجى كشتوكاڵ له پانایی شاره‌زور به‌قه‌ده‌ر جوتیاره نمونه‌ییه‌كه به‌رهه‌میان نییه . كه‌وات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌هایه‌ك بۆ زانكۆكان بهێلێته‌وه ، له برى ئه‌وه‌ى زه‌مینه خۆش كات بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆ له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ، به‌رنامه دا‌نێت بۆ داخستنى ئه‌و كۆلیجانه‌ى كه له ئێستادا پێویست نین . قسه‌یك هه‌یه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ویستت وڵاتێك به‌ره‌و وێرانه به‌رێت ، هه‌وڵ بده خوێندن سوك و بی َبایه‌خ بكه‌ى له‌و وڵاته .
به بۆچونى خۆم له ئێستادا حكومه‌ت خۆى ئه‌م ڕۆڵى سوك كردنه‌ه‌ى خوێندن ده‌بێنێت له ڕێگاى ئه‌وه‌ى خه‌ریكه له خشكه‌وه‌و له په‌ناوه هێواش هێواش كه‌رتى په‌روه‌رده ڕاده‌ستى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات و دواجار ئه‌م كه‌رته گرنگ و هه‌ستیاره ده‌بێته كه‌رتى بازرگانى بۆ په‌یدا كردنى پاره . هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پشتى ئه‌م پڕۆژه‌ى به بارزگانیكردنى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا وه‌بن ، وه‌كوخیانه‌تى نیشتمانى وایه . زۆرخرابتره له‌وه‌ى چۆن و بۆچى كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕاده‌ستى به‌غدا كرانه‌وه .
له نوسینى داهاتودا باسى مه‌ترسییه‌كانى به بازرگانى كردنى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كه‌م .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست