مه‌سرور و مه‌غرور
Wednesday, 30/09/2020, 3:18
بابه‌تى لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت له لایه‌ن په‌رڵه‌مانه‌وه شتیكى زۆر ئاسایى و سرووشتیه و یه‌كیكه له كاره هه‌ره له پیشینه‌كانى ئه‌ركى په‌رله‌مانى له هه‌ر وڵاتیك. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م كاره بۆ په‌رڵه‌مانى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته چه‌چه بڤه وئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارانى به‌ره‌ى گه‌ڵ ویستى ئه‌نجامدانى شتیكى وایان هه‌بیت ده‌بێت هه‌زار جار ده‌ست نۆیژى بۆ بشۆن و دواجاریش ته‌نها فاتحه ناردنه‌كه‌یان بۆ ده‌مینیته‌وه. چونكه وه‌ك بینیمان جه‌نابى خاوه‌ن شكۆ =سه‌ره‌راى زۆرینه‌ى په‌رڵه‌مانى پارته‌كه‌ى- به‌و مه‌رجه دیته په‌رله‌مان ته‌نها خوتبه‌یه‌كى بى تامى دووباره بدات به گۆیى په‌رله‌مانتارانى دانیشتوى حه‌ره‌مى دیوه‌خانه‌كه‌ى بى ئه‌وه‌ى نوقه‌یان لێوه بیت. بێ گومان هۆكارى ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگا گرینگه‌ش، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتدارى و حوكمڕانى له وڵاتانى دواكه‌وتوو به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت، توانستیكى بێ سنوور ده‌رخسینیته به‌ر ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رپرسیاریه‌تى وه‌رده‌گرن له‌م وڵاتانه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ لاوازى ڕولى ده‌سه‌ڵاته‌كانى دادگا و چاودیریكردن و غیابى پرینسیبى لێپرسینه‌وه‌و هاوبه‌ش نه‌كردنى هاوڵاتیان له بڕیاردان، شێوازیكى ده‌ره‌به‌گایه‌تى له حكۆمڕانى دێنیته كایه‌وه. به شێوه‌یه‌ك له بڕى ئه‌وه‌ى كاربه‌ده‌ست خزمه‌تكارى گه‌ڵ بیت، ده‌بینین به پیچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه ده‌خرێنه خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و پارته سیاسیه ده‌ست ڕویشتووه‌كان. بۆیه ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه به شێوازیك خه‌واڵو و مه‌غرور ده‌بن كه چاویان ته‌نها خۆیان و حاشیه‌ته‌كه‌یان ده‌بینى و په‌رژینیك درووست ده‌كه‌ن له نێوان خۆیان و گه‌ڵه‌كه‌یان. وه‌ك چۆن له مێژوودا خوێندومانه‌ته‌وه كاتیك هه‌زاران له خه‌ڵكى برسى فه‌ره‌نسا ده‌یان ناڵاند له به‌ر نه‌بوونى و برسیه‌تى و رژابوونه سه‌رشه‌قام دژى پاشا‌و شازاده‌كانى ئه‌و وڵاته كه له‌وپه‌رى ته‌ره‌ف وخۆشگوزه‌رانى دابوون، لێره‌دا شاژنى لویسى شازده‌هه‌م پاشاى فه‌ره‌نسا مارى ئه‌نتوانیت له كاربه‌ده‌سته‌كانى كۆشكى پرسى بۆ چى خه‌ڵكى رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و نارازین؟ وه‌لامیان ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكى نان نیه بیخوات. شاژنیش به هه‌موو عه‌قلیه‌وه گوتى"گه‌ر نان نیه با بسكویت بخۆن". بۆیه گه‌ر به‌رپرس له‌ناو كۆمه‌ڵگه نه‌ژى و ئازاره‌كانى به‌رجه‌سته نه‌كات چۆن كاره‌كانى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى ده‌بیت. له یادمه ئه‌و كاته‌ى ڕاپه‌رینى به‌هارى عه‌ره‌بى سه‌ری هه‌ڵدا و یه‌كه‌م وڵات تونس بوو، سه‌رۆكه‌كه‌ى كه هه‌موو سیكته‌ریكى ئابوورى و ئه‌منى وڵاته‌كه‌ى كۆنتروڵ كردبوو، سه‌ره‌تا دانى به‌و ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه نه‌نا و ئاماده نه‌بوو گوێبیستى داواكارى خۆپیشانده‌ران بیت! تا ئه‌و كاته‌ى جه‌ماوه‌ر گه‌یشتنه سه‌ر سه‌رى له كۆشكه‌كه‌ى، له‌و كاته‌دا گوتارى كۆتایى پیشكه‌ش كردوو دوا قسه‌ى گووتى: ئیستاكه له ئێوه گه‌یشتم! به‌ڵام له دواى چیى، تازه كار له‌كار ترازاو عه‌ره‌ب گوته‌نى "وقع الفأس بالرأس" ئا له‌م كاتانه‌دا ئه‌و سه‌رۆكه به په‌له خۆى خانه‌واده‌كى خسته ناو ته‌یاریكه‌وه‌و وه‌ك سواڵكه‌ر چه‌ند سه‌عاتیك به ئاسمانه‌وه فڕی تا وڵاتیك باوشى بۆ بكاته‌وه‌و په‌ناهه‌نده بیت تیدا. ئا به‌م شێوه‌یه غرورى سیاسى سه‌ر شیواوى كردوو نه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى نا پاره‌و مۆلكى دادى نا.
كه وا تا مه‌غرور بوون سیفه‌تیكه كه‌وا مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، چونكه ئه‌م غروره وا ده‌كات كه‌سه‌كه به شیوه‌یه‌كى ڕاده‌به‌ده‌ر خۆى پێ هه‌بیت و له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵك به‌كه‌متر له‌خۆى بزانیت وسه‌رئه‌نجام ڕق وكینه‌ى لا درووست ده‌بیت. غرورى سیاسیش ئافه‌تیكه كه كه‌سانى كاربه‌ده‌ست یا خود پارتیك به تیكرا ده‌گرێته‌وه‌و واى لیده‌كات كه خۆیان به شتیكى زۆر نایاب و ده‌گمه‌ن بیته به‌رچاوو له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ستیكى وا درووست ده‌بى لایان له تڕس و دڵه‌راوكى و گۆمانكردن له هه‌موو كه‌سانى ده‌ورووبه‌ر . ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سه یاخود پارته به‌رده‌وام موئامه‌رات و بۆسه‌ى بۆ دائه‌نرى له لایه‌ن ناحه‌زانى ناوخۆ‌و ده‌ركیه‌وه. غرورى سیاسى هێزى له ترساندنى كۆمه‌ڵگه و تیكشكانى كه‌سایه‌تى تاكه‌كانى وه‌رده‌گرى، به شیِوه‌یه‌ك كه میڵله‌ت ته‌نها تامه‌زرووى سه‌قامگیرى بیت هه‌تا ئه‌گه‌ر ئازادیشى تیدانه‌بیت و هه‌روا به یاریكردن به سۆزى خه‌بات و شۆرشگیرى،هه‌تا گه‌ر چه‌واشه‌كارى تیدابیت.
بێ گۆمان له‌گه‌ڵ هه‌بوونى غرورى سیاسیش هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌تیانه بۆ پرسه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌كان بوونى نابیت. چونكه مه‌غرورى سیاسى دیفاع له خۆى ده‌كات له ڕیگه‌ى نكۆلیكردن و پاساو هێنانه‌وه و ته‌خوینكردنى كه‌سانى تر، كه ڕه‌نگه ئه‌م ڕیكارانه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى سه‌ربگرى به‌ڵام زوو یا دره‌نگ ده‌رئه‌نجامه سلبیه‌كانى ده‌شكیته‌وه سه‌ر هه‌موو لایه‌ك. سیاسى مه‌غروریش، خاوه‌ن كه‌سایه‌تیكى نه‌رجسیه كه زۆر خۆى پی هه‌یه و حه‌ز ده‌كات ده‌ورووبه‌رى هه‌رده‌م پیای هه‌ڵكیشن و مه‌دح و سه‌ناى بكه‌ن. بۆیه ته‌نها كه‌سانى ماستاوچى و درۆزن و دوو ڕوو له ده‌ورى كۆ ده‌بنه‌وه‌و هه‌ر به‌رهه‌ڵستكاریكى ئه‌م كه‌سه به تابورى پینجه‌م و تێكده‌ر ناوه‌زه‌ندى ده‌كه‌ن. له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌و كه‌سانه قه‌ت حه‌ز ناكه‌ن گۆى به ئاگاداركردنه‌وه‌ى چاكخوازان و خه‌مخۆرانى گه‌ڵ بده‌ن كه ڕاستیه تاڵه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. نموونه‌ى ئه‌م جۆره سیاسیانه‌ش زۆربوو له میژوودا، هه‌ر له ناپلیون و هیتله‌ر و مۆسیلینى بگره تاوه‌كو شاى ئیران و سه‌ددام و زین ئه‌لعابدین و قه‌زافى و موباره‌ك و عه‌لى عه‌بدوللا سالح. غرورى سیاسى شارستانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌و گه‌ڵانى له‌ناوبردووه، هه‌ر بۆیه گووتراوه نیشانه‌كانى ده‌به‌نگى سێ شته: عینادى و غرور و تاكڕه‌وى.
له‌م ڕوانگه‌وه پیویسته سیاسیه مه‌غروره‌كانى هه‌رێمى كوردستان وازبێنن له‌م ڕیچكه‌یه‌و زیاتر له خه‌مى خه‌ڵكى كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاران دابن و دووربین بن له دارشتنى سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى حوكمڕانیه‌كى ته‌ندرووست و به‌هێزى ناوه‌خۆ درووست بكرى و ناویان نه‌چیته زبڵدانى مێژوو وه‌ك چون ناوى زۆریك له دیكتاتوره له‌ناوچوه‌كان بۆى چوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست