کارتی سوتاوی ڕیفراندۆم
Saturday, 26/09/2020, 15:47
لەساڵیادی ڕیفراندۆم دا چۆن بارزانی لەکەلی شەیتان نەهاتە خوارەوە بۆڕیش چون سمێڵیشیان دانا لەوکاتەدا هەموودونیا هاتە سەرخەت و بەبارزنی نەخوێندەواری ساویلکە وترا وازلەکارتیسوتاوی ڕیفراندۆم و ئەو یاری دۆڕاوەو ئەو کارتە سوتاوە بێنەو ئێمە پاڵپشتیت دەکەین لەداهاتو بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردی ئەوەی زۆر بەڕونی پێ وتراوە بەڵام بارزانی چونکە زادەو دروست بوی عەقڵێکی خێڵەکی یە نەیتوانی وە بیر کردنەوەی خێڵ تێبپەڕێنێت نەیزانی سیاسەت بکات وئەو هەلە زێڕینە بقۆزێتەوە لە کەلی شەیتان دانەبەزی گوێی بۆ کەس نەگرد دەیگوت حیساب بۆ ڕەئی یەک بەشەر ناکەین ئاخر تۆی خێڵەکی کە زروف زەمینەسازی بۆ کردویت بویتەتە دەسەڵات داورو تادوێنێ لە کەرەجو تاران نان نەبو بیخۆیت پاتەی لاستیکتان لە پێ بوو چوزانی سیاسەت بکەیت کواکتێبەفەلسەفی و تیۆرە و پێشنیار داتاو زانیاریو توێژینەوە زانستیە کانت تا قوماری وا بە داهاتوی میلەتێک بکەیت؟ لەباتی ئەوەی سود لەڕاو بۆچونی دەیان و سەدان شارەزاو سیاسەت مەدار وەر بگریت بڕیارە کانت پشت بەتوێژینەوەو ڕاپرسی ببەستن دێیت و لەژێر کاری گەری بەرژەوەندی و عا تیفەی سیاسیدا بڕیار لەکارتی سوتاوی ڕیفراندۆم دەدەیت و حیساب بۆڕای کەس ناکەیت بۆیە جگە لەتڕۆ کردن و بێبایەخ کردنی دۆزی کورد و سەلماندنی ئەوەی جەو هەری کورد خێڵەکین و نەمان توانی وە سنوری بیر کردنەوەی خێڵ تێ بپەڕێنین عا قیبەتمان پرۆسەی ۱٦ئۆکتۆ بەرو دەیان هەڵەی سیاسی ترن کە ئەم میلەتە ی پێدە چەسێننەوە باجی گەورە دەدات لەهەموی نوکتەو مایەی پێکەنین تڕ دەروێشەکانی تەکیەی بارزانی دەیانگوت ئابوری سەربە خۆ ،دەوڵەتی کوردی، عێراق تەڵاق دەدەین کەچیزۆرینەبردو کەمێک دوای ئەوە نەتان توانی موچەی مانگێکی هاو نیشتمانی بدەن ڕیزتان بەستبو بۆ بەغداد ملی یەکتریتان ئەشکاند دەچونە دەرگای بەغدادی مفڵس بۆ وەر گرتنی بڕێک پارە بۆ موچەی خەڵک وەکو سەگی گەڕ کلکە لەقەتان بو بۆ دەست کەوتنی ئێسقانێک تاوەکو بیکڕێنن بیهێنن بە کاکیلەتاندا عەیبو شورەیی کورد گوتەنی عوزر لەقەباعەت خراوتر ئێوە هەر ئاوا سیاسەتتان کردو ئەوەی بەشەڕ دەسستان کەوتوە لەسەر مێزی گفتو گۆ دۆڕاندو تانە بەشاهدی دۆستو دوژمن ئیستاش دوای ۳ ساڵ لەو ئابڕو چونە دێنو شەرم ناتان گرێت باسی ئەو هەڵە گەورەیە دەکەن و کارتی سوتاوی ڕیفراندۆم بەخەڵکی هەژار دە فرۆشنەوە لەدوای ڕیفراندۆم نیوەی کوردستان تان لەدەست دا موچەتان نەهێشت نەوت بڕا ئیستاش ئیدعای عیراق چێتی دەکەن وەدەچنەوە بۆ کۆنەگەوڕ وادەزانن میلە ئەمەی بیر دە چێت وادیسان هەڵبژاردنە بزانن کازمی لێرە چەند دەنگ دەهێنێت ئێمەو ئێوەو هەڵبژاردن و کارتی سوتاوی ڕیفراندۆم تان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست