زه‌نگوڵه‌ی ملی به‌رپرسان
Wednesday, 23/09/2020, 5:13
ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه نییه به‌خه‌ڵك بووترێ ماست ره‌شه، ئه‌وه ده‌بێ ماسته‌كه ره‌ش بێ، هه‌روه‌ها ئه‌وخه‌ڵكه قوڕقوشمی له‌گوێ نه‌توێنراوه‌ته‌وه هه‌رچیه‌كی پێ بوترێ بڵێ: به‌ڵێ وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و شته ناهه‌قیش بێت.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و راستیه گه‌یشتوون له‌م هه‌رێمه چ ده‌گوزه‌رێ، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارو نووسه‌رو سیاسیه‌كان ئه‌وه ناشارنه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر له حكومه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و جاڕی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به قۆرغكاریه‌كی موبه‌رمه‌ج پاره‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی ده‌ڕوات و ئه‌ویتر ده‌ژێ ناژێ با سیر بخواو زوڕنا لێدات.
هه‌موومان به‌سه‌رهاتی كۆنگره‌ی مشكه‌كان ده‌زانین له كۆنگره‌یه‌كدا چۆن كۆ ده‌بنه‌وه كارێكی وا بكه‌ن پشیله‌ی ناحه‌ز شار به‌ده‌ر بكه‌ن و له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی خۆیانی دوور بخه‌نه‌وه، چونكه له‌وه‌ته‌ی پێی ناوه‌ته ئه‌و شوێنه، هه‌موانی هه‌راسان كردووه‌و په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و ده‌دات، جگه له سه‌رئێشه‌و نه‌هامه‌تی هیچی نه‌هێناوه، بۆیه هه‌ر یه‌كه پێشنیارێك ده‌كات، دوا شت ئه‌وه‌ی له‌نێو هه‌موو پێشنیاره‌كان به دروست و په‌سند زاندرا بۆ وه‌ده‌رنانی پشیله‌ی كاسه لێس و چڵێس، پێشنیاری ئه‌و مشكه چرچ و گه‌ڕه بوو كه ئه‌وه‌نده زیره‌ك و بلیمه‌ت بوو كه‌چی مشكه‌كان حسابیان بۆی نه‌ده‌كرد، ئه‌و مشكه گه‌ڕه وتی: باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ی ئه‌و پشیله خه‌وت، ئه‌وه به وریاییه‌وه زه‌نگوڵه‌ی بخه‌ینه مل، ئیدی كه‌ی هه‌ستا، له زه‌ڕه زه‌ڕی ده‌نگودۆی زه‌نگۆڵه‌كه‌ی ملی، جێی پێ جێیان ده‌بێ و له‌م شاره نامێنێ.
یه‌ك له پشیله به‌ته‌مه‌نه‌كان وتی: لێره‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌یه ده‌بێ به‌هه‌ندی وه‌ربگرین؟ وتیان: كێشه‌ی چی؟ وتی: گریمان ئه‌وه زه‌نگوڵه ئاماده بوو، پرسیارێ سه‌رهه‌ڵده‌دا، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كێ ئه‌و زه‌نگوڵه‌ی له مل بكات؟
ئه‌وه‌ی كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌یڵێ و پێشنیاری ده‌كات: (ئه‌گه‌ر ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان كۆبكه‌نه‌وه‌و له ده‌ستی حزب نه‌مێنێت، ئه‌وا به‌شی مووچه‌ی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كات. )، ئه‌وه قسه‌یه‌كی ته‌واو راسته‌و هه‌موو حزبه‌كانی تریش به‌زیاده‌وه په‌سندی ده‌كه‌ن و هه‌مووان ده‌زانن ئه‌گه‌ر به یاسا داهاتی هه‌رێمی كوردستان كۆبكرێته‌وه‌و له ده‌ستی حزب نه‌مێنێ، ئه‌وا به‌شی مووچه‌ی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كات.
كه‌واته هه‌مووان ده‌زانن خه‌له‌ل له حوكمڕانی و ده‌وڵه‌تداری هه‌یه، به‌ڵام كێ ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ستی حزب ده‌ربێنێ و خۆزگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێنێته‌وه؟.
دوو ژن به‌یه‌كه‌وه خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون نان بكه‌ن، هه‌ویریان ده‌شێلا، یه‌كێكیان پرسی: ئه‌رێ ده‌ڵێن تۆ گه‌لێ شووت كردووه؟ سه‌ره‌تا نكۆڵی لێ ده‌كات و ده‌ڵێ:وا نییه. وه‌لێ هه‌ر وازی لێ ناهێنێ، پێی ده‌ڵێ: ده‌بێ بۆم باس بكه‌ی تا ئێستا چه‌ند شووت كردووه وه‌ئه‌گینا وازت لێ ناهێنم؟
ئه‌ویش به‌ده‌م هه‌ڵپه‌یه‌كه‌وه پێی ده‌ڵێت:-
نۆ له‌و هۆزی، نۆش له‌و هۆزی
نۆش له خێلی برایمه قۆزی
نۆو نۆو نۆی دیش
خدره جبه‌و دووی دیش
ئه‌وێ سۆرێ هه‌مبان له پشت
ئه‌وه‌ی له‌رێی مازیانیان كوشت
كڵاو قووچی ره‌حمه‌تی
كه ده‌یگێڕاوه: تاڵان
له‌گه‌ڵ ته‌ته‌ڵه میران
بێ له‌بابی مندالان
ده‌ستیشم له هه‌ویره
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره.
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته به دیوێكی دیكه وه‌رگێڕین و باس له خیانه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه خاكفرۆش و پیاوكوژ‌و میلله‌ت دۆشن، ئه‌وه ته‌نها دادگای هه‌قیقی ده‌توانێ رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه ده‌ربخات كه ئه‌مڕۆ خۆیان به سوپه‌رمان ده‌زانن و وه‌ته‌نیه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و و ئه‌م میلله‌ته ده‌فرۆشنه‌وه.
بێگومان رۆژێك دادێ دادگای هه‌ق و دادپه‌روه‌ری راپێچی هه‌موو ئه‌وانه بكات كه هۆكارن بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی به‌رۆكی ئه‌و میلله‌ته خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ی گرتووه، ده‌بێ باجی ئه‌و سته‌مكاریه بده‌ن كه له‌په‌نای به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌ستڕۆیشتووی خۆیان گه‌مه‌یان به ئه‌قڵی ئه‌و میلله‌ته ده‌كردو هه‌موو شتیان بۆ خۆ به حه‌لال و به‌خه‌ڵكی به حه‌رام زانیوه‌و هۆكار بوونه بۆ سه‌رگه‌ردانی و دروستبوونی ده‌یه‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و.. .. هتد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست