شه‌ڕه‌فى كچانى كورد له‌نێوان سه‌دام وده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستاندا
Tuesday, 22/09/2020, 0:13
به‌ده‌ر له‌هه‌زاران تاوانى قێزه‌ونى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆرداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به درێژايى نزيكه‌ى سى ساڵه‌وه ئه‌يانبيستين ، جگه له‌و ده‌يان تاوانه‌ى تريان له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى شاخدا . به‌ده‌ر له‌م هه‌موو دزى و راورووتى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دزينى سامانى ژێرئه‌رز و سه‌رئه‌رزى كوردستانيشيان . به‌ده‌ريش له‌ده‌يان خييانه‌تى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى هه‌رێم و گشت پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان . هيچ شتێك به قه‌ده‌ر ته‌عه‌دداى نامووسى كچانى كورد نامهه‌ژێنێ . چ جاى ئه‌وه‌ى مناڵ و بێده‌سه‌ڵاتيش بن . ئه‌م كرده‌وانه ئه‌و په‌ڕى ئيجرامه لاى هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كى سه‌ر ئه‌م زه‌ميينه به جياوازى ئايين وكلتووره‌كانيانه‌وه . بۆيه له‌زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كانى جيهاندا سزاى ده‌ستدرێژى سێكسى زۆر قوڕستتره له‌چاو سزايه‌كانى تردا .
دوێنێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى ( روداو) دا جارێكيتر چيرۆكى ئه‌و كچه ده ساڵانه‌م خوێنده‌وه كه به‌هه‌شت كه‌س ده‌ستدرێژى سێكسيان كردۆته سه‌رى له‌يه‌كێك له‌گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێردا !. ئه‌مه‌ش دووه‌م منداڵه له‌و ته‌مه‌نى په‌پووله‌ييدا هه‌ر له‌هه‌ولێر ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر و كه‌سيش لێى به‌جواب نايه !.
ئێمه‌ى گه‌نجانى كورد كه به‌درێژايى 35 ساڵى ته‌مه‌نى رژێمى سه‌دام چه‌كمان كرده‌شان ودامانه شاخه‌كانه‌وه ، له‌دژى ئه‌وه نه‌بوو كه سه‌دام بيه‌وێ سامانى وڵاته‌كه‌مان ببات و بيخاته سه‌ر حيسابى خۆى له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا . بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بوو له‌به‌غدا ببين به شه‌ريكه حوكمى سه‌دام و جێگاكه‌ى پێ چۆڵبكه‌ين . به‌ڵكو بۆ ئه‌وه چه‌كمان هه‌ڵگرت تا ديفاع له‌شه‌ڕه‌ف و نامووسى خوشكان و دايكان و كچان و ژنه‌كانمان بكه‌ين نه‌بادا به‌عسى و شوفينييه‌كان رۆژێك له‌رۆژان خاكه‌كه‌مان داگييربكه‌ن و ته‌عه‌دداى ناموسيان لێبكه‌ن . به‌ڵێ ، ئه‌مه يه‌كه‌م ئامانجى ئێمه‌ى گه‌نجانى شۆڕشگێر بوو ، نه‌هێلين بێگانه شه‌ڕه‌فمان بشكێنێ . هه‌ر بۆيه‌ش به تفه‌نگه‌كانمان ئه‌وت ( چه‌كى شه‌ڕه‌ف ) سه‌ركرده‌كانيشمان ئه‌مه‌يان كردبووه وێردى سه‌رزمانيان كه ديفاع له‌شه‌ڕه‌فى كورد ئه‌كه‌ن .
له‌مڕۆژانه‌دا له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سه‌دام له‌كاتى داداگاييكردنه‌كه‌يدا بينيم كاتێ ژنێك تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دايه پاڵ پياوانى رژێمه‌كه‌ى گوايه ته‌عه‌دداى نامووسيان له‌ژنێكى كوردى ئه‌نفال كردووه . ئه‌و راپه‌ڕينه‌ى سه‌دام له‌ناو دادگاكه زۆر سه‌رنج راكێش بوو كه هه‌ستايه سه‌رپێ وته‌قييه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌فى خۆى ئه‌تك كرابێ و به‌به‌رده‌م شاشه‌كانه‌وه هاوارى كرد " كێ له‌ژێر سايه‌ى حوكمى سه‌دامدا جورئه‌تى ئه‌وه ئه‌كات ته‌عه‌دداى شه‌ڕه‌ف له‌ژنێكى عيراقى بكات " ؟؟؟!!!!!! .
( روداو ) چيرۆكى ئه‌م كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه‌دا هاتووه ، به‌شێوه‌يه‌ك ئه‌گێڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى باسى فليمێكى ميلودرامى خه‌مبارى ميسرى يا هيندى بكات ، كه زۆرداره‌كان ئه‌تكى شه‌ڕه‌فى ژنان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه هه‌موومان ئه‌زانين ( روداو) سه‌ر به كام ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌يه !.
نازانم چۆن ئه‌م چيرۆكه تراژيديايه و ئه‌وه‌ى پێشترى كچه‌كه‌ى كاك لوقمانيش ويژدانى هيچ يه‌ك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌جووڵاند . له‌داواكارى گشتيه‌وه تا پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێميش . كه‌سيان به‌جواب نه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌م دوو تاوانه قێزه‌وننه كه ويژدانى هه‌مووه ئينسانێك ئه‌هه‌ژێنێ !.
هێشتا تاوانى ئاوه‌ها له‌دژى ئافره‌تانيش بكرێت ئاساييه ، ئه‌گه‌ر چى ئه‌ويش هه‌ر تاوانه ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ردوكيان مناڵن و له‌ته‌مه‌نى په‌پووله‌ييدان . بۆيه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر يه‌ك تۆز ويژدانى هه‌بێ هه‌ر له‌به‌ر هيچ نا ، ته‌نها بۆ راگرتنى دڵى هه‌ولێريه‌كان ، هه‌قوايه هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ى كه‌يسى ئه‌م دوو كچه ، به ريز له‌ده‌ورى قه‌ڵاى هه‌وڵيردا هه‌ڵبواسێ .. ئه‌ويش ، ئه‌گه‌ر ويژدانى هه‌بێ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست