نانی تاڵ بخۆین داوا له عێراق ناكه‌ین مووچه راسته‌وخۆ بداته فه‌رمانبه‌ران
Friday, 18/09/2020, 0:53
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام ئه‌م بابه‌ته بنووسم، وته‌كانی به‌ڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بوو بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا.
هه‌ندێ له قسه‌كانی: ئێمه نانی تاڵ بخۆین داوا له عێراق ناكه‌ین مووچه راسته‌وخۆ بداته فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه حكومه‌تی خۆمان هه‌یه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین نه‌ك به‌غداد، خه‌ڵك راپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد، پێم وا نیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه بكه‌ن مووچه‌یان بچێته سه‌ر به‌غداد، ئه‌وه كه‌یسێكی سیاسیه نه‌ك كیسی پاره، له ئه‌ته‌كێتی فه‌رمانداریدا ئایا ده‌كرێت به پانتۆڵ و كراسێكه‌وه بێیت، خۆزگه قاتێكی له‌به‌ردا بووایه‌و بۆینباخێكی ببه‌ستایه كه هات بۆ سه‌ردانمان.
بۆ زیاده خستنه‌سه‌ر كۆی ئه‌م قسانه، حه‌ز ده‌كه‌م یه‌ك دوو قسه بكه‌م كه هه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و نكۆڵی لێ ناكرێ.
یه‌كه‌م: هه‌موو كه‌س ده‌ره‌قه‌تی قسه دێ، كورد وته‌نێ: ده‌مه له چیت كه‌مه؟ "ئێمه نانی تاڵ بخۆین داوا له عێراق ناكه‌ین مووچه راسته‌وخۆ بداته فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه" ئه‌و قسانه كاتێ ده‌كرێ كه ئه‌و شته بۆ هه‌موو شته‌كانی تر حه‌رام و بڤه بێت، بۆ ئاساییه به یاداشتێك داوای شایسته‌ی دارایی بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێ له به‌غدا، ئه‌وداوایه به ره‌وا بزاندرێ، كه‌چی نابێ بۆ شته‌كانی تر ره‌وا بێت، ئه‌وه‌ی برسێتی نه‌بینیبێ له مه‌عاناتی بابای برسی تێ ناگات. وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره چیه: بۆچی به‌رده‌وام داوای پاره‌و بودجه‌و شایسته داراییه‌كان له به‌غدا ده‌كه‌ین ئه‌وه ئاساییه، ئه‌وانه‌ی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین و له‌هه‌رێم ده‌ژێن، مانگانه به‌ملیۆنان دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرن ئه‌وه ئاساییه، كه‌چی بۆ فه‌رمانبه‌رێكی كه‌م ده‌رامه‌ت كوفرێكی موتله‌قه نابێ ئه‌و نامهقوڵیه بكات؟ سه‌یره له‌هه‌ندێ شت به‌غدا به‌دۆست ده‌زانین و له‌هه‌ندێ شت به دوژمن.
دووه‌م: خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه ناكه‌ن مووچه‌یان بچێته سه‌ر به‌غداد، ئه‌وه كه‌یسێكی سیاسیه نه‌ك كیسی پاره. دیسان چه‌ند پرسیارێ لێره سه‌رهه‌ڵده‌دات: ئایا كه خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن مووچه‌یان بچێته سه‌ر به‌غدا، هه‌ر به‌راستی رقیان له‌حكومه‌تی هه‌رێمه؟ حه‌ز به‌و كیانه ناكه‌ن؟ یان ئه‌وه‌ته برسێتیه، نه‌بوونیه پاڵی پێوه‌ناون بۆئه‌وه‌ی داوایه‌كی له‌م چه‌شنه بكه‌ن؟ پێوه‌ر بۆ ئه‌و قسانه چیه كه‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه نایانه‌وێ مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غدا له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر راپرسیه‌ك بكرێ ئه‌وجا ده‌رده‌كه‌وێ ئایا ئه‌و ویسته هه‌یه یان نا، ناكرێ ئێمه له تیلهنیگاو بۆچوونی خۆمانه‌وه بڕیار له‌پرسێكی له‌م جۆره بده‌ین؟
سێیه‌م: له ئه‌ته‌كێتی فه‌رمانداریدا ئایا ده‌كرێت به پانتۆڵ و كراسێكه‌وه بێیت، خۆزگه كازمی قاتێكی له‌به‌ردا بووایه‌و بۆینباخێكی ببه‌ستایه كه هات بۆ هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و قسانه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه خاكهڕاو ته‌وازوع و گه‌وره‌یی سه‌ركرده به‌وه‌یه ده‌بێ جل و به‌رگی دوامۆدیل له‌به‌ر بكات، كه ئه‌وه تێڕوانینێكی خراپ وههڵهیهو له ئه‌سڵدا ئههر گه‌وره‌یی مرۆڤ به‌جل بوایه، ئه‌وه ده‌بوو هه‌موومان گه‌وره‌و سهركردهبین. خۆ سه‌ركرده سهركۆتكارو داپڵۆسێنهرو دیكتاتۆره‌كانیش جوانترین جل ده‌پۆشن، وه‌لێ كه‌ی ئه‌و جلانه نیشانی ته‌وازوع و گه‌وره‌ییانه؟
ئیمامی عومه‌ر خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ، رۆم و فارس زه‌نده‌قیان لێی چوو بوو، لێی ده‌ترسان، وه‌لێ ئه‌و سه‌ركرده هه‌موو داهاتی به‌یتولمالی له‌ژێر ده‌ست بوو، كه‌سی یه‌كه‌م بوو، كه‌چی ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری بوو، له‌به‌ر پینه‌و په‌ڕۆ نه‌ده‌زاندرا چ جۆره جلێكی پۆشیوه، كه‌چی پێی شه‌رم نه‌بوو، ئه‌ی بۆچی ره‌خنه لهسهركردهیهكی عێراقی بگرین كه ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كه‌متر له ساڵێكه‌و به‌تۆی قه‌میس و پانتۆڵێكه‌وه هاتۆته هه‌رێم و سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كردووه، كه‌چی تا ئێستا سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌م هه‌رێمه بۆ سه‌ردانی ئاسایی به‌جلی شیك و دوامۆدێل نه‌چۆته ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌موومان به رهمزو هێمای شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی ده‌زانین.
ئێمه پێویسته به‌و چاوه سه‌یری رووداوه‌كانی رۆژ بكه‌ین كه هه‌قیقه‌تێكی به‌رجه‌سته كراوه، نه‌ك گه‌مه‌كردن به ئه‌قڵی خه‌ڵك و یاریكردن له‌سه‌ر په‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ی تووشی قه‌یرانێكی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوول بۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌مووان شانی نه‌ده‌ینه به‌رو كار نه‌كه‌ین بۆ ده‌ربازبوون لێی، ئه‌وه داهاتوویه‌كی نادیار روو به روومان ده‌بێته‌وه، ئه‌وسا قسه‌ی گه‌وره‌و زل زل چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست