کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كۆمیتەی سەرپەرشتی ئاڵای شۆڕشی بەڕێز

Tuesday, 15/09/2020, 0:36


نامەی پەشیمانی‌ و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵای شۆڕش


بۆ كۆمیتەی سەرپەرشتی ئاڵای شۆڕشی بەڕێز
پاش سڵاو

پاش ئەو هەموو ململانێ و ناكۆكی و دژایەتییانەی پێشوومان لەناو كۆمەڵەدا، دواتریش تاوانی خۆ اعلان كردن وەكو ئاڵای شۆڕش بەرامبەر كۆمەڵەو یەكێتی وەكو جیابوونەوە لێیان، گەیشتینە ئەو قەناعەتەی هەموو ئەو كارە ناڕاستانەی پێشووی ناو كۆمەڵەمان و كردەوەكانی ئەم دواییانەشمان ئیدانە بكەین و بە تاوانیان بزانین بەرامبەر بە كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و بزووتنەوەی كرێكارانی كوردستان و شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان.
بۆیە بڕیارماندا كە چیتر لەمەودوا لەگەڵ ئێوەدا كارنەكەین و واز لە سیاسەت بهێنین ، هەموو پەیوەندییەكی خۆمان لەگەڵتان ببرین لەبەر ئەم هۆ فكری و سیاسیانەی خوارەوە:
           أ‌-ئەو شێوە كاركردنەی كە ئێمە ممارەسەمان كرد لەناو كۆمەڵەو یەكێتی دا، پاشان پەیوەندیكردنمان بە ئاڵای شۆڕش و نەپساندنی پەیوەندی حیزبیمان لەگەڵ كۆمەڵە بە ڕەسمی ، واقعەكە سەلماندی كە ئەو شێوە كارە ناشەرعی و نادروست بووەو ئێمە بەش بەحاڵی خۆمان لێی پەشیمانین، وە دەركەوتلەناو شۆڕشی گەلەكەماندا لە كوردستانی عیراقدا تەئسیری سەلبی زۆری هەبووە  لەسەر بزووتنەوەی كرێكاران و یەكێتی ڕیزەكانیان و ماركسیستەكان، بۆیە پاشگەزبوونەوەمان و دووركەوتنەوەمان لە قازانجی شۆرشدایە، چونكە ڕێبەرایەتی بەرگریی شۆڕشگێرانە كەمەسەلەیەكی سەرەكییە بە هێزێكی وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێ نەك بە چەند ئەڵقەیەكی بچووكی بێ هێز، بەڕاستی دەبوایە باشتر ڕەچاوی واقعی خەباتی گەلەكەمان و شۆڕشەكەی بكەین، تەنانەت ئەگەر قەناعەتی فكری تایبەتی و جیاوزیشمان بووبێت ڕاستتر وابوو لە ڕیگەی ئسولی حیزبایەتییەوە وەك شەخسی خۆمان دوور خستبایەتەوە لە كۆمەڵەو یەكێتی، چوونكە ئەبوایە بمانزانیایە ئەم كارانەی ئێمە بە حوكمی مەركەزمان لەناو شۆڕش و كۆمەڵەدا دەبێتە مایەی كێشەو گیروگرفتی ئاوا كە گیانی بەرەنگاریی لاواز دەكات، ئەویش سەر ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی كە ئێمە گرتبوومانە بەر.
ب‌- كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی ماركسی لینینی شۆڕشگێریی ئەساسی كۆڕی خەبات، یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش وەك لایەنێكی نیشتمان پەروەری ڕزگاریخوازی كاریگەر و باڵادەست، شۆڕشیش وەك بڕبرەی پشتی گەلەكەمان و بزووتنەوەی نیشتمانی لە عیراقدا لە دژی فاشستەكان ئەركی سەرشانی هەموو كەس و لایەنێكی شۆرشگێرو دیموكراسی و چەپێكە ئەمرۆدرێغی نەكات لە پشتیوانی و دۆستایەتیكردنیان، كارێكی وا نەكەن لە بەرامیەر دوژمندا لاواز بێت چونكە لاوازكردنیان دەبێتە هۆی پاشكەوتنی سەركەوتنی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی كوردستان، بۆیە لەمەوبەر كارەكانی ئێمە كە پێچەوانەی ئەو ڕاستییانەی سەرەوە بووبێ ئیدانەیان دەكەین، بەتایبەت پاش ئیلتیزامكردنمان بە ئاڵای شۆرشەوە.
ج- خۆتان دەزانن هەڵوێستمان بەرامبەر نوسراوەكانی كاك سالار و م.جەعفەر بە توندی ڕەتكردنەوەیان بووە چوونكە بە گیانێكی دوژمنكارانەو ناڕاست بەرامبەر كۆمەڵەو یەكێتی نوسراوون، ئێستاش هەمان هەلوێستی ئیدانە كردنمان هەیە، سەبارەت بە هاندانی لایەن و دەوڵەتەكانی ناوچەكە بۆ دوور كەوتنەوە لە یەكێتی و دژایەتی كردنیان هەر لە لایەن ئەو برادەرانەوە بەتاوان و خیانەت لە قەڵەم دەدەین، لە كاتێكدا پێویستی بوو. بە پێچەوانەوە دۆست و پشتیوان و ئیمكانیات بۆشۆڕش و جوڵانەوەی گەلەكەمان زیاد بكەین، وە هەوڵی نزیك خستنەوەو یەك خستنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی چەكداریی كۆری خەبات بدەین بۆ نەهێشتنی شەڕی ناوخۆ، وە ئێمەش دەبوو پێش وەخت لەم بارەیەوە مەسەلەكانمان لە گەڵ ئەو برادەرانە یەكلا بكردایەتەوە.

د- هەر كە گەیشتینە قەناعەتی بێ هیوایی لە كۆمەلە لە رووی ئسووڵی حیزبایەتییەوە پێش وەخت دەبوو ئیستیقالەی رەسمیمان لە كۆمەڵە بكردایە، پاشان بیرمان لە چوونە ناو لایەنێكی تر بكردایەتەوە.
كاركردنمان بە چەشنی (تسلل) تاوانێكی تەنزیمی و سیاسی گەورە بوو، كارێكی ناشەرعی بوو، زیانی بۆ هەردوولا هەبوو، بۆیە لەوشێوە كارە پەشیمانین و بەتوندی رەخنەی لێدەگرین، وە بە پێویستیشی دەزانین هەوڵدەین ئەو شێوە كاركردنە بنبربكرێ و هەركەس لای خۆیەوە چاوی پێدا بگێڕی و پاشماوەكانی نەهێڵێ، تا چیكە نەبێتە زیان بۆ كۆمەلەو شۆرش.
هەر دەربارەی كەرت و پەرتكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، هەر چەندە ئێمە بە كارێكی نالەبارو تاوانمان زانیبێ، بەڵام شێوەی سراعەكەو سیاسەتەكە، دەركەوت هەر بۆ ئەوەی دەبرد، بۆیە دیسان دژی جیاكردنەوەی هێزی (پ.م)كوردستانین، وە هەموو تەقەلایەك بۆ ئەو مەبەستە ، واتە جیاكردنەوەی هێزی (پ.م)كوردستان بە خیانەت و تاوان دەزانین، وە بەتوندی لایەنگری یەكێتی ڕیزەكانی و گیانی برایەتی و هاوڕێیەتی ڕاستەقینەن لە ڕیزەكانیدا.
دەست هەڵگرتن لەم جۆرە سراع و سیاسەتە تاقە زامنی رەواندنەوەی ئەو مەترسیەیە كە ئەبێتە هۆی لاوازكردنی شۆرش و قولكردنەوەی ئەو كێشەی نا مەبدەئییانەی پێشوو، بۆیە هیوامان وایە هەر كەسێكیش بە هۆی كێشەكانی ئەم دواییەی لە ژێر تەئسیری ئەو وەزعە سیاسیەدا تووشی دوورە پەرێزیی و لادان و دووكەوتنەوە بووە لە یەكێتی و هێزی (پ.م) و كۆمەڵە، وەكپێویستە دان بە هەڵەكانی خۆینادا بنێن و بگەڕێنەوە ناو هێزی (پ.م) و براكانی خۆیان لە یەكێتی دا، چونكە ئەم واقعە هەرگیز بەرگەی جیابوونەوەو شەڕی ناوخۆو زیادكردنی لەشكرێكی كە ناگرێت. وەهەر ئەمەش جەرگی دوژمن دەبڕی و دڵی میللەتەكەمان خۆش دەكات، ئێمە لەلایەن خۆمانەوە لەو جۆرە سراعە كە ئەم ئەنجامەی دا بەدەستەوە پەشیمانین، هیوادارین هەموو برایەكی تریش ئەم هەڵوێستە وەرگرێ و چیكە درێژە بەو سیاسەتە هەڵەیە نەدات.

برایان
ئەوی لەسەرەوە نوسیومانە پوختەی هەڵوێست و راو قەناعەتی ئێمەیە سەبارەت بە ئالای شۆڕش و سەرجەم مەسەلە سیاسیەكان ، بە بڕوای تەواوەوە دوور لە هەموو تەئسیرێكی ئەم یان ئەو ، لە كاتی گرتنماندا لە لایەن یەكێتی و كۆمەڵەوە لە جەوێكی زۆر هێمن و ئارام و دیموكراسیانەدا، بە بێ هیچ فشارێ، بۆیە دیسان دووپاتی ئەكەینەوە ئیتر ئێمە لە خوارەوە ئیمزامان كردووە هیچ جۆرە ئیلتیزامێكمان پێتانەوە نەماوەو نامێنێ، وە ئیتر وەكو كوردێكی بێ لایەن و دڵسۆزو دوور لە ژیانی سیاسی، دوور لە كوردستانی عێراق ژیان دەبەینە سەر، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لە كۆمەلەو یەكێتی كردووە یارمەتی چوونە دەرەوەمان لە هەموو بارێكەوە بۆ مەیسەر بكەن، ئەوانیش بە سوپاسەوە گفتیان پێداوین وە ماندوو بوونی چەند سالی ڕابوردوویان بە گیانێكی مەسئولانەوە ڕەچاوكردووە، سەرەڕای ئەو هەموو ناكۆكی و دژایەتی كردنەمان لە ماوەیەكی دیاریكراودا لە بەرامبەریان .

مەلا بەختیار          پشکۆ نەجمەدین           شێخ عەلی
١٩٨٦/١/٧              ١٩٨٦/١/٧             ١٩٨٦/١/٧

کلیکی خوارەوە بکە بۆ بینینی دەقی نامەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە