کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قڕێژترین ژیاننامە!

Monday, 14/09/2020, 11:25


لە دەستپێکی خاڵیکدا وەڕێ دەکەون و دەخولێنەوە،پاشآن دەگەڕێنەوە سەرخاڵی دەستپێک!ئەوەیە سەرووشتی مێژوو؟ بێ گومان نا.
لە نێوان مێژوووژیاننامە جیاوازیەکی مەزن بە دی دەکرێ.ژیاننامە نووسینی ئەورووداوانەن کە کەسێک یان تاقمێک یان بەرپرسانی حیزبێک رۆژانە بە سەریدا تێدەپەڕن وپاشآن تۆماری دەکەن.گوزەریی زەمان رەنگە زۆر بابەتە لە بیر مرۆڤ بباتەوە ورادەستیی شەپۆلەکانی ژیانیان بکا.بەڵام مێژووئەو رێگوزەرە نییە کە لە بیر بچێتەوە . لەوەتی بنەماڵەی بارزانی هەن هیچکات خاوەنیی مێژوونەبون،هەرچی کردوویانە بۆ پاراستنی پێگەی عەشیرەتگەرایی خۆیان بووە،پیاوەکانی ئەو بنەماڵەیە نۆخۆشیی دەروونیان هەیە وبەداخەوە ژنەکانیشیان وەک کۆیلە ژێر دەستیی ئەو پیاوانەن!

قڕیژترین ژیاننامە!

کازمی هاتە باشووری کوردستان.دیتمان چۆن دەسەڵات وەک مەیمون لە بەردەمیی کازمی سەمای دەکردوکلکەسوتەی دەکرد!کازمی مرۆڤێکی بەرەگەز عەرەبە،هیچکات دۆستایەتی کورد ناکا.کێشەی کورد لە باشووری کوردستان وای بەسەرهاتووە کە بنەماڵەی شەهید بە کازمی بڵێ:کوردستان ئەمانەتی تۆیە،دەبێ ئاگات لێی بێ!ئەوە هونەریی کازمیەکان نییە کە خەڵک وەزاڵەهاتوون.سیاسەتیی قڕێژی ئەو جووت بنەماڵەیە کە خەڵکی بێزار کردوە.
هەرچی مرۆڤ دەڕوانێتە رابوردووی پڕ لە خەیانەتی بنەماڵەی بارزانی رؤژێکی سپی تێدا بەدی ناکرێ.سەراسەریی ژیاننامەیان خۆفرۆشی وخاک فرۆشیی بۆوە.پاشی ٣٠ لە دەسەڵات، نەیار دیرۆکیی کورد بێتە سەرخاکی بابوباپیران بەو شێوەیە پێشوازیی لێ بکرێ!وێنەی گزیر مەسعود کاتی دیتنی کازمی سرنجڕاکێشە! دەمی بەستراووسەلامی نیزامیی بۆ کەسێکی وەک کازمی ئەوپەیامەمان پێ دەداکە ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەشآن کردوە جگە لە کەسانی بێکارەومفتەخۆرهیچی دیکەنین.فڕیان بەسەرژیانی پێشەمەرگەو پێشمەرگایەتیەوە نییە.

دوارۆژی باشووری کوردستان دوای هاتنی کازمی:

با ئاوابیر بکەینەوە کە بەخڕووپتوونی خاکی باشووری کوردستان رادەستی کازمی ودەسەڵاتەکەی کرایەوە.بابڵێن، داهاتی خاڵەسنووریەکان وگوومرگەکانی ئەو بەشە لە وڵات رادەستی دەسەڵاتدارانی بەغداکرانەوە.با بڵێن،داهاتی غاز ونەفت وکۆمپانیاکانی سەر خاکی باشووری کوردستانیش رادەستی بەغدا بکرێنەوە.تەنانەت وایدابنێن کە هیزی پێشمەرگەش بکەوێتە ژێردەستی سوپای عێڕاق ببێتە بەشیک لەو سوپایە.با سیستمی ئیداری وسیاستمی ئەو پارڵمانە گەندەڵەش هەر بچیتەوە ژێر چەنگی بەغدا،ئایا پرسی سەرەکی لە باشووری کوردستان کۆتایی پێدێ؟دەبێ لەمەوبەدوا ئەوراگەیاندنانەی کە لە خزمەت ئازادی وڕایگشتی هەڵکی هەژاری باشووری کوردستانن لەو بوارەداهوشیاریی بدەنە گەلەکەمان.
ئێستێ دەسەڵاتداران وکاربەدەستانی بێویژدانی باشووری کوردستان کەوتوونە تەنگانەیەکی مێژوویی.بۆ دەربازبون لە تەنگژەیە تەواوی رێورێبازەکان تاقی دەکەنەوە.ئەگەر کازمی لە کوردستان خۆی بپالێوێ بێ گومان دەنگێکی بەرچاودەباتەلای خۆی،ئەو دەنگانە دوایین تیریی ئەوکەوانەن کە دەردەچن،بەو دەنگانە هێز ودەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی سەت هێندی دیکەش دەکەوێتە ژێڕ پرسیار.
سازانی جووت بنەماڵە ناىێتە هۆی ئەوەی کە خۆیان دەرباز بکەن لەو هەمووە جینایەتەی کە لەو چەند ساڵەدا دەرحەق بە کەسانی رۆژنامەوان ونووسەروکەسانی ئازادیخواز کراون.ئەوەی کە پێویستە وئەرکی راگەیاندنەکانی ئازادیخوازە روون کردنەوەی کۆمەڵگاوهاندانی خەڵكەی تێکۆشەرە لە ئاست دادگایی کردنی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.هەر لە قیادەمووەقەت ڕا بگرە تا خەیانەتەکانی ٣١ ئاب وکوشتنی رۆژنامەوانان وزیندانی کردنی ئازادیخوازان وهەڵگیرسانی شەڕی براکوژی وبەتاڵانبردنی سامانی خەڵكی هەژارزۆر بابەتی دیکەش دەبێ لێپێچينەوەیان دەگەڵ بکرێ.
ئەوە بەشێکن بچووک لە ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی.با نووسەرورووناکبیروزانکۆکاریی کوردستان قۆڵ هەڵماڵن،دەست بکەن بە نووسینی ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیە،ئایا دەتوانن دووخاڵی ئەرێنی وکوردخوزانەی لێ بدۆزنەوە؟جوابی ئەو پرسیارە بۆ خۆتان بدنەوە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە