کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد و سیاسەت، فەڕەنسا و دەوڵەتی کوردی

Wednesday, 09/09/2020, 15:59


دانیەل میتران و دەوڵەتی کوردی

دەڵێن گوایە دانیەل میتران هێندە شەوانە سەری کردبوە سەری مێردەکەی بۆ مەسەلەی کورد، کە میترانی بێزار کردبو; بەجۆرێک کە هەندێک جار بۆتە دەمبۆلە لە نێوانیاندا، بۆیە دەگیڕنەوە کە جارێک لە کۆبونەوەیەکدا کە باسی کورد هاتۆتە پیشەوە، میتران وتویەتی با ئەم دەوڵەتەیان بۆ دروستبکەین هەتاوەکو ئاشتی بکەوێتە ماڵەکەمەوە، مەبەستی لەو دەمبۆلەیە بوە کە لەگەڵ دانیەلدا بویەتی لەسەر کوردان.

بێگومان ئەم باسو کۆبونەوانە بە نهێنی بوە لەگەڵ سەرانی کورد، سەرانی کوردیش لەوانە جاش مەسعود بۆ ئەوەی کە بۆ تورکانی بسەلمێنێت کە دڵسۆزە، هەمو نهێنیەکانی بۆ ئاشکراکردبون، وەک ئەمڕۆ چۆن نێچیتر دەچیت بۆ لای تورکان بۆ گێڕانەوەی باسەکان بۆ ئاغاکەی. ئەو سەردەمە کە بیستم مەسعود ئەو خیانەتەی کردوە، لە شەرما نەمدەزانی چۆن خۆم بشارمەوە، لەدڵی خۆمدا دەموت ئاخۆ ئێستاکە دەمبۆلەکەیان گەشتبێتە چ ئاستێک .

ئێستاکەش هەمویان چاوەڕیی ماکرۆنن کە دەوڵەتیان بۆ دروستبکات، ئێوە کەنازانن چۆن دەولەت دەبرێت بەڕێوە، بۆچی داوای دەولەت دەکەن ؟ ئێوە کە تەنها عەشیرەتێکتان پێ دەبرێت بەرێوە، ئێوە کە تەنها جاشایەتی دەزانن، ئێوە کاتێک دەچن بۆ لای سەرۆکی ئەمەریکا، تەنها بۆئەوەی بەخێزانی وێنەی لەگەڵدا بگرن، کاتێکیش دێت بۆ ولاتەکەتان داوای پارەی لێدەکەن، ئیتر بۆچی دەکڕوزێنەوە کە زلهێزەکان یارمەتیتان نادەن بۆ دروستکردنی دەوڵەت ؟
----------------

تڕ و تڕەمپ

بەگوێرەی هەمو پێشبینیەکان ترەمپ دەیدۆڕێنێت، بە پێی زۆر شیکار و لێکدانەوەش وەک هەمو پیاوێکی کەر و بێ مێشک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات، لە ئێستاوە میلیشیا پێست سپیە ڕەگەز پەرستەکان خۆیان ئامادە کردوە بۆ نانەوەی تەنگژی و کەسیش نازانێت چۆن ئەم کارەساتە تەواو دەبێت . هەروەها جگە لە جەماعەتی بارزانی ئیسلامیەکانیش خەمیان لێ هاتوە بۆیە بەچەیەکی بەنلادن هەڕەشە دەکاتو دەڵێت ئەگەر بێتو جۆن بایدن بیباتەوە ئەوا کارەساتێکی وەک یانزەی سەپتەمبەر دوبارە دەکەینەوە.

پێ دەچێت کە لەچاوەڕوانی هەڵبژاردنەکاندا،مانگی نۆڤەمبەر، ئۆردوگان تۆزێک خۆی هێور بکاتەوە، چونکە گەورەترین شکست بەر ئەو دەکەوێت، پاشان جەماعەتی بارزانی . تورکیا چەند شەبەیەکی لە لوبنانیش دروستکردوە و دەوری کارا دەبینن، بۆیە ئەم سەردانەی ماکرۆن بۆ ناوچەکە هێندەی تر ناکۆکیەکانی نێوان ماکرۆنو ئۆردوگانیی چڕتر کردۆتەوە، دوای مانگی نۆڤەمبەر و هەڵبژاردنی بایدن تورکیا پشتی دەشکێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە