له دووباره بونه‌وه‌ى مێژوو بترسن
Monday, 07/09/2020, 23:28
ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول و به یه‌ك دڵ و یه‌ك ده‌ستی تێكڕای جه‌ماوه‌ری ئه‌وكاتی كوردستانی باشور هاته ئاراوه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رگه‌ی مامه‌ڵه و هاوكێشه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی نه‌گرت و توشی ئه‌و ئاشبەتاڵە بوو كه‌بینیمان،
ئه‌ی ئاخۆ بۆ ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هیچكام له حیزبه‌كان دانویان پێكه‌وه ناكوڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و سێ حیزبه‌ش كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه‌ن له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتر ناڕازی و بێزاری تێكڕای جه‌ماوه‌ری كوردستان له سه‌ركرده و حكومه‌ت و حیزبه‌كان و به‌رده‌وام پلان و پیلانی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزانیش به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌وان له‌هه‌ر شتێك‌دا ناكۆكبن له دژایه‌تی بون مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ئێمه‌دا كۆك و هاوڕان.
لێره و له‌وێش گوێ بیستی به‌رگریه‌ك له‌م كیانه ده‌بین ئه‌وانیش یان جه‌نه‌ڕاڵێكی خانه‌نشینه یان سیناتۆر و دیبلۆماتكارێك كه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریه و هیچیتر.
ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت تا حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌هێزببێته‌وه كیانی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا هێنده نا جوامێڕانه ئیداره‌ی ههرێمهكهتانداوه، ئه‌وه‌تا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی (شێخ جەعفەر) ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌یكرد به‌م میلله‌ته ئێمه كردمان).
له كۆتایدا ئێوه له ئه‌زمونه‌كانی پێشتر به‌هێزترنین و نه‌یاره‌كانیشمان له نه‌یاره‌كانی ئه‌وكات به‌هێزترن.
ئیتر بۆچی بهگومانبین له ئاوابونی خۆری كیانه‌كه‌مان، ئه‌رێ ئێوه هۆكارێكی به‌هێزتر له خاڵه لاوازه‌كانی خۆتان و خاڵه به‌هێزی نه‌یاره‌كانمان شك ده‌به‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست