حكومه‌ت و گه‌وجاندنی میلله‌ت
Sunday, 06/09/2020, 23:37
مــاوهیهكی زۆره هــهڵایه، مشــتومڕه، كێشـمه كێشـمه له‌سه‌ر چاكسازیكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بهشـێوهیهك كادره باڵاكانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم له تهلهفریۆنهكان و میدیای بینراو و بیستراوه‌وه قسه ده‌كه‌ن و له سـایت و په‌یجه‌كانه‌وه وتار بڵاوده‌كه‌نه‌وه، مێشكی خه‌ڵكیان پڕكردووه له‌باسی ئه‌و چاكسازییه گه‌وره‌یه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی به سـیاسه‌تی حه‌كیمانه‌یان پێی هه‌ڵده‌سن، جـا سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م كادرانه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن له‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه گوایا ده‌بنه ڕێگر و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی، له‌كاتێكدا له ئه‌لفه‌وه تاكو یائی جومگه‌كانی ئه‌م ههرێمـه حیزبه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هه‌رچی داموده‌زگای حكومییه له‌ده‌ستی خۆیاندایه، به‌ڵام كاتێك كادره باڵاكانی حیزبه دهسـهڵاتدارهكان ده‌بینی له تهلهفریۆنهكـانهوه قسـه ده‌كه‌ن بیردهكـهیتهوه ده‌ڵێیت: له‌وه‌ده‌چێ ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمـه له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره فهزاییهكانهوه به‌ڕێوه ببرێت و ده‌ستی ئه‌مانیان گرت بێت و ڕێگربن له‌وه‌ی حیزبه‌كانیان چاكسازی بكه‌ن.
له‌قسه و گفتۆكانی نوێنه‌رانی حیزب و كادره باڵاكانیان كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون تێده‌گه‌یت كه نایانه‌وێت چاكسازی ڕاسته‌قینه بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نهـا بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و ده‌سته‌مۆكردن و گهونجاندنیانه، ئه‌گینا هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت چاكسازی راسته‌قینه بواری نه‌وت و گاز (گواستنه‌وه و فرۆشتنی)، خاڵه سنوورییه‌كان (گومرگ و بـاج)، وه دوو مووچـه و بندیوار ، هه‌روه‌ها دانانی باج له‌سه‌ر قازانجی كۆمپانیاكان به‌گشتی (وه‌به‌رهێنان و بازرگانی) ده‌گرێته‌وه، نه‌ك شتی لابه‌لا و لاوه‌كی كه پاره‌یه‌كی كه‌م و ڕه‌مزی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست