کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هێرش خۆشناو وەك خۆی بناسە

Sunday, 06/09/2020, 22:36


(بەشێك لە شكست و گەندەڵیەكان)
 هێرش خۆشناو دواى ئه‌وى ده‌ستى له‌ گه‌ڵ شێخ نیهاد تێكه‌ڵ ده‌كات و به‌ گه‌نده‌ڵێ سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌ گیرفانى میلله‌ت و بودجه‌ى گشتى داده‌دۆشی و ده‌بێته‌ خاوه‌ن سه‌دان ڤێلا و مه‌زره‌عه‌ و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئیمارات و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان .
#1هێرش و شكستى سیاسی :
هیرش خۆشناو كه‌ وه‌ك دۆمبه‌لان سه‌ری دەرهێنان و وه‌ك بزنسمان لێمان بووه‌ بە بیلگێتس و خۆی به‌ پارەدار و خاوەن پرۆژە ناساند و خۆی لێ گۆرا بوو هەندێك كەسیش فویان تێدەكرد تا وای لێهات لە ساڵی 2013 لیستێكى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رلەمانی كوردستان پێكهێنا به‌ ناوی لیستى ( مافی گه‌ل) پێی وابو ده‌توانێ ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتی بكات كه‌چی نه‌ك هه‌ر نه‌چووه‌ په‌رله‌مان و كورسی نەهێنا به‌ڵكو ئه‌و بنكه‌یه‌ی دنگی لێ‌ دا تەنها دەنگێكی خۆی تێدا هێنابوو و خێزان و پاسه‌وانه‌كانیشی ده‌نگیان پێ نه‌دابوو، وێرای ئه‌مه‌ش وه‌ك روو قایمێك ده‌هاته‌ سه‌ر شاشه‌كان و وردە پرۆژه‌كانى به‌ چاوى خه‌ڵك دا دەداوه‌ و ده‌یگۆت "من قوتابخانه‌م بۆ خه‌ڵكى شاوێس دروست كردیه‌ كەچی له‌ كه‌س و كاری 2 هه‌زار قوتابی 25 ده‌نگم هێناوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ سپله‌ بوونه‌"، به‌ڵام هێرش بێ ئاگا له‌وەى كه‌ ئه‌وەى ئه‌و كردیتی روونى گای له‌ گاى دایته‌وه‌ له‌ دزینی مانگایه‌ك ته‌نها كلكه‌كه‌ى به‌ میلله‌ت پیشانداوه‌.
#2 هێرش و شكستی راگه‌یاندن :
هێرش خۆشناو به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م فویی تێكرا و خۆی لێ ببووه‌ ره‌قه‌مێكی گه‌وره‌ و ده‌ستی به‌ دامه‌زراندنى ته‌له‌فزیۆنێكى به‌ ناوى ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێر كرد و ئیشی ئه‌و ته‌له‌فۆزینه‌ شكاندنى شكۆی خه‌ڵكى هه‌ولێر بوو خه‌ڵكى وه‌ك زه‌لیل و سوالكه‌ر له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكه‌ى هێرش نمایش ده‌كرد و خۆشی وه‌ك خێرخواز نیشان ده‌دا ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ فاشیل بوو كه‌چی كۆنه‌ به‌عسیه‌كى وه‌ك شێرزاد عبدالرحمن ی كردبووه‌ به‌رێوبه‌ر.
هێرش خۆشناو ده‌گه‌ى له‌ كارمه‌ندانى ئه‌و ته‌لفزیۆنه‌دا و كاتێك كه‌ ئیشی پێیان نه‌ما ماوه‌ى 6 مانگ كاری پێكرن و ئێستاشی له‌گه‌ل دابی موچه‌ى 6 مانگى كارمه‌ندان قه‌رداره‌ .
#3 هێرش خۆشناو و شكستى بارزگانى :
هێرش خۆشناو كه‌ پێشوتر به‌ هێرش 77 ناسراوبوو له‌ 2007 كابرایه‌كى تورك كۆمپانیای دروستكردنى كۆنكریت و بیناسازى و به‌رزه‌ پردی هێنا كوردستان و چه‌ند ئیشێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا و توانى پرۆژه‌كان جێ به‌جێ بكات، نیهاد بارزانى (برای مسعودبارزانى) ده‌ستی خسته‌ ناو ئه‌و كۆمپانیایه‌ و هه‌ره‌شه‌ی له‌ كابرای تورك كرد كه‌ ده‌بێ %20 كۆمپانیاكه‌ى وه‌ك خاوه‌ پێ بدات كابرا توركه‌كیان ناچاركرد كه‌ ئه‌و رێژه‌یان پێ بدات و نیهاد بارزانى ئه‌و 20% ه‌ی به‌ ناوى هێرش خۆشناو كرد و لێره‌وه‌ (باز)ه‌كه‌ به‌سه‌ر شانى هێرش ده‌نیشێته‌وه‌ و پارووى ده‌كه‌وێته‌ ناو روون ، دواى ماوه‌یه‌ك به‌ فیتی هێرش خۆشناو ، نیهاد بارزانى هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌ خاوه‌نى كۆمپانیای 77 ده‌كات و كوردستان جێ دێڵێ و ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌ داده‌گرن هێرش ده‌بێته‌ واجیهه و خاوەن‌.
به‌هۆی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ كۆمپانیای 77 ته‌نده‌رى به‌رزه‌ پرد و ژێر پرده‌ سه‌قه‌ته‌كانى هه‌ولێری له‌سه‌رده‌مى نه‌وزاد هادی و به‌ پێدانى به‌رتیل به‌ نه‌زواد هادی وه‌رده‌گرت و ده‌درا به‌ كۆمپانیای 77 كه‌ هه‌موومان ساڵانه‌ ده‌بینین چ لافاوێك به‌هۆی ئه‌و پرۆژه‌ سه‌قه‌ت و ناتەواوانەی هێرش خۆشناوه‌وه‌ له‌بن پرده‌كان دروست ده‌بێ و كه‌ڵكى هاتووچۆیان نامێنێ. 
#4 هێرش خۆشناو و ئاژه‌ڵ :
هێرش كه‌ ئێستا لافی ئه‌وه‌ لێ ده‌دا كه‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی باخچه‌ى ئاژه‌ڵانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست‌، ئەمەش درۆیەكى شاخدارە و دەبێ بێ ئه‌وه‌ى بزانێ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ سه‌قه‌ته‌كانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵان له‌ ناوچه‌، هێرش ئه‌گه‌ر تۆزێك شه‌رم بكاته‌وه‌ ده‌زانێ كه‌ ته‌نها له‌ توركیا چواره‌م گه‌وره‌ترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان لە ئیستەنبۆلە ‌ كه‌ یه‌كێكیكان باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى (بۆسفۆر) و ئه‌وه‌ى دیكه‌ باخچه‌ى ئاژه‌لانى غازى عه‌نتابه‌ ، كه‌چی هاتووه‌ ده‌ڵێ پرۆژه‌كه‌ى من گه‌وره‌ترینه‌ ، ئەوەى چوبێتە ئەو باخچەی دەزانێ ئاژەلەكان ژمارەیان كەمە و ئەو ئاژەلانەى كە پێویستە لە باخچەیەكى پێشكەوتوو هەبێ تێیدا نیە چونكە ئەگەر هاتوو باحچەیەك بەپێی ستاندرات دروست نەكرابێ ناتوانێ هەندێك ئاژەل هەیە بیكرێ لەسەر ئاستی نێودەولەتی بۆنمونە باخچەكەى هێرش نمونەى فیل و غۆرێلا و كەركەدەن و زەرافەى تێدا نیە چونكە ناتوانێ بیكرێ و بیهێنت بەشێوەیەى فەرمی لەبەر ئەوى باخچەكە بە پێی ستاندارت دروست نەكراوە ئاژەلەكان هەموو ئاسایین و دەگمەنەكانى تێدا نیە ، ئەگەر بیاسەیەكى باخچەى ئاژەلانى سەر رێگای بنەسلاوە بكەی نمونەى ئاژەلەكانى زیاترە لە پارەكەى شی هەرزانترە ‌ .
باخچه‌ی ئاژه‌لانه‌كه‌ى هێرش خۆشناو جگه‌ له‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌ گه‌نده‌لی زۆری تیدا كراوه‌ و ده‌ست به‌ سه‌ر زه‌ویه‌كى زۆری گشتى هه‌ولێردا داگیراوه‌ پرۆژه‌یه‌كى سه‌قه‌تى هه‌ولێره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاتى خۆی نه‌وزاد هادی به‌گه‌نده‌ڵی و رێكه‌وتنى ژێربه‌ژێری ئه‌و بڕه ‌زۆره‌ زه‌ویه‌ى دابڕیوه‌ بۆ هێرش خۆشناو و له‌ داهاتوویه‌كى نزیك شاره‌وانى هه‌ولێر پێویستى به‌و زه‌ویه‌ ده‌بوو بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانى و بۆ فراوانكردنى هه‌ولێریش گرینگ بوو نه‌ك به‌ناو بدریته‌ هێرشێك ته‌ ته‌نها 15% زه‌ویه‌كى به‌كار نه‌هێناوه‌ و پێویستى پێ نه‌بووه‌ به‌لام دایناوه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیك به‌ناوى گه‌شتیاری بیكاته‌ شوقه‌ و ره‌گه‌زى شوێنه‌كه‌ بگۆڕی بۆ نیشته‌جێبوون به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه‌ هه‌تا ئه‌م كابینه‌یه‌ هه‌بێ ئه‌مه‌ى بۆ بچێته‌ سه‌ر .
#5 هێرش و ره‌زیلكردنى له‌لایه‌ن د.فه‌رسه‌ت سۆفی:
هێرش خۆشناو به‌ هه‌واى جارانى ویستویه‌تى لێ خورێ و زێده‌رۆیی بكاته‌ سه‌ر زه‌وى گشتى و خه‌لك و ده‌ستى به‌سه‌ر برێكى زۆری زه‌ویی خه‌ڵك داگرتووه‌ و گوایه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ى، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ بۆی نه‌چۆته‌ سه‌ری و دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هانایان بۆ پارێزگار فه‌رسه‌ت سۆفی هێناوه‌ ناوبراو بڕیار ده‌دات به‌ گێرانه‌وەى زه‌ویه‌كان بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام هێرش له‌ فه‌یسبووك و په‌یجه‌ بێ داك و بابه‌كان له‌سه‌ر پاریزگار ده‌یخوێند گوایه‌ ئیش ناكات و غه‌دری لێكردووه‌ ، هه‌رزوو نوسینگه‌ى پارێزگار وه‌ڵامى توندیان دایه‌وه‌ له‌ ده‌میاندا و پێیان گوت تۆ گه‌نده‌ڵی و ده‌ستدرێژیت كردۆته‌ سه‌ر موڵكى گشتى و ئه‌و زه‌مانه‌ش گوزه‌شت به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌ناوى نیهاد بارزانى ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی خه‌لك دابگری، دوای په‌یامه‌كه‌ى هێرش كه‌ له‌ فیسبوك بڵاوى كرده‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر له‌ بیناى پارێزگا و له‌به‌ر چاوی ده‌یان مراجع و خه‌ڵك لێ ناگه‌رێ دانیشێ و به‌پێوه‌ سوك و چروكی ده‌كات دواتر به‌هۆی به‌رۆژووبوونى روخسه‌ت وه‌رده‌گرێ ئاوی بۆ بێنن و رۆژوە‌كەى بشكێنێ، هه‌ر له‌وێدا فه‌رسه‌ت سۆفی په‌نجه‌ى لێ راده‌وه‌شێنێ گه‌ پێت ده‌برێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ڕەی خۆت پێت درێژتر بكه‌ى و به‌كێش ده‌خوری بێمنه‌ت بی.
#6 هێرش خۆشناو ونیهاد بارزانى:
دواى ئه‌وه‌ى هێرش خۆشناو له‌ عه‌لاگه‌ فرۆشیه‌وه‌ له‌ په‌ناى نیهاد بارزانى بووه‌ ئه‌و ملیۆن نێره‌ی ئێستا ، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوانیان و به‌هۆی فرت و فێله‌كانى هێرش له‌ نیهاد بارزانى له‌ ئێستادا كێشه‌یان هه‌یه‌ و فێله‌كه‌ى هێرش به‌ ملیۆنان دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە