كاتێك خۆفرۆشەکان بیره‌وه‌ری شاخ ده‌هۆننه‌وه
Saturday, 12/09/2020, 5:29
وه‌ڵامێك بۆ شه‌هاب كه‌ریم (کەریمە شەلی مەفرەزە خاسە)، نووسه‌ری كتێبی مێژوویه‌ك له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه
چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانم كه ساڵانێك دوور له ئێستا پێشمه‌رگه بوون و بۆ ئه‌م خاك و نیشتمانه، زۆر و زه‌حمه‌تیان كێشاوه و ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆیان له‌و پێناوه‌دا داناوه.داوام لێكردون، كه یاداشت و بیره‌وه‌ری، داستان و رۆژگاره سهختەکانی خۆیان ئه‌رشیڤ بكه‌ن، وەکو مێژووی شاراوەی گەلەکەمان بینووسنەوە، تا نه‌وه‌ی داهاتوو بزانن كه پێشمه‌رگه كێ بووە و چی كردووەم چۆن شه‌ڕی كردووە!، چۆن به وره‌ی پۆڵاین و گیرفانی به‌تاڵ و سكی برسی، بە چه‌كێكی بچوك و سادهوە روو به‌روی گه‌وره‌ترین دوژن بۆته‌وه، ئێستاش له سایه‌ی به‌رپرسانی یه‌كیتی و پارتی، په‌راوێز خراون، ئەوەی ئەمڕۆش سه‌نگ و قورسایی و رێزی نه‌بێت ناوی پێشمه‌رگه‌یان لێنراوە، لە کاتێکدا پێشمه‌رگه دوژمن به‌زێنه‌كه‌ی دوێنێ ئێستا بۆته پاسه‌وانی كۆمپانیا، بۆته پارێزه‌ری به‌رپرسه روو ره‌شه‌كان، بۆته شه‌ق وه‌شێنی ئاسایش و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كان.بۆته پاسه‌وانی مه‌لها و شوێنی رابورادنی بەرپرسەکان، لای من زۆربه‌ی یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانی دیكه، جێگه‌ی گومان و ته‌م مژاویین، چونكه هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی، كه ئه‌و رۆژگار و به‌سه‌رهاتانه‌ی یاداشت كردووه له‌ئاستی باڵا‌و به‌رپرسیارێتیدا بووه، هه‌میشه یه‌ك دیوی رووداو وكاره‌ساته‌كانی پیشانداوین.هیچ كاتێك پێی به‌هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می خۆی دانه‌داوه، تا دواجار كتێبی (مێژوویه‌ك له‌لووله‌ی تفه‌نگه‌وه)ی شه‌هاب كه‌ریم ناوێکم بەرچاو کەوت، کە نەمدەناسی کێیە! خۆشیم لێهات و به‌په‌له هه‌وڵم دا به‌ده‌ستی بهێنم، وتم شوكور بۆخۆا ئه‌وا ئاواته‌كه‌م هاته‌دی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده و خاكی ئه‌و شه‌قڵه‌ی شكاند و ده‌ستی به‌و كاره كرد، به‌ڵام سه‌دحه‌یف و هه‌زار داخ بۆ ئه‌و كتێب و یاداشته,كه مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی تووشی شۆك ئه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر بێ سه‌روبه‌ری و ته‌م و مژ و ته‌ڵخی و ناڕوونی پێوه دیاره.كاتێكیش زانیم شه‌هاب (كه‌ریمه شه‌ل)ی مهفرهزهخاسهكهی لای عومه‌ر عه‌ره‌به، هێنده‌ی دیكه رق و قین و نه‌فره‌تم لێ‌كرد.
به‌بڕوای من ئه‌و كتێبه ته‌نها به‌ناو موڵكی شه‌هاب كه‌ریمه، ده‌نا وه‌كی تر فڕی به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌وه نییه، گه‌ر مرۆڤ تۆزێك به‌وردی و سه‌رنج و دیقه‌ته‌وه بیان خوێنێته‌وه ئه‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه نووسه‌رێكی گومناو ئه‌و كتێبه‌ی نووسیوه و تاپۆو ناوه‌كه‌ی كردووه به‌ناوی شه‌هاب كه‌ریمه‌وه.زیاتر و زۆرتریش گومانم له‌وه‌یه كه مه‌لا به‌ختیار و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌زگای چاو‌دێر ئه‌و شتانه‌یان بۆ هۆنیبێته‌وه، ته‌نانه‌ت تێچووی چاپكردنهكهشیان له ئه‌ستۆ گرتووه، کاتێک پێشه‌كی كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه رێك تێده‌گه‌یت كه ته‌واویی ئه‌و كتێبه ته‌رخانه بۆ هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و پاكبوونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار و (کەریمە شەل) واتا شه‌هابی كۆنه تهواڕییه، له‌هه‌موو تاوان خراپه‌یه‌كدا، شه‌هاب و مه‌لا به‌ختیار له‌و خاڵه‌دا زۆر لێكه‌وه نزیكن.
زۆر زۆر مایه‌ی شوره‌یی و شه‌رمه‌زاریشه كه كه‌سێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار پاڵپشت و هاوكاری كه‌سێك ده‌كات، كه هه‌موان ده‌زانن شه‌هاب كێیه و پاش ساڵی 1986 كاتێک هاته‌وه و خۆی ته‌سلیم بە رژێم کرد له ناپیاویی، ناپاكی، خیانه‌ت، دزییکردن، گرتن و به‌كوشتدانی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی خۆی درێغی نه‌كرد، کە لە خوارەوە دێمه سه‌ر ئه‌و باسه.
هه‌تا نه‌وشیروان مابوو بۆ ده‌نگت نه‌بوو؟
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت و پێشتریش گوتومه هه‌رگیزاو وهه‌رگیز نه‌وشیروانم خۆش نه‌ویستووه، وه‌ك سیاسی په‌سه‌ندم نه‌كردوه، به‌ڵام وه‌ك نووسه‌ر و خاوه‌ن خامه لەلای من كه‌سێكی لێهاتوو شاره‌زا و ئه‌دیب و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس بووه، به ناهه‌قیی و تاوان و كوفری موتڵه‌قی ده‌زانم كه كه‌سێكی جاش و مه‌فره‌زه خاسه و پیاو كوژ بیه‌وێت ره‌خنه له نه‌وشیروان بگرێت و، پاش نه‌مانی تۆمه‌ت و بوختانی بۆ دروست بكات، بۆیه هه‌قه بپرسم ئه‌رێ كه‌ریمه شه‌ل ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه كه نه‌وشیروان له‌ژیاندا بوو تۆ له كوێ بوویت؟ بۆ هه‌تا زیندوو بوو نه‌توێرا ئه‌لفێك بڵێت و ره‌خنه‌یه‌ك بگریت، ؟ تا ئه‌ویش وه‌ڵامی تۆ و مەلا بەختیاری بدایەوه ئه‌وكاته ئێمه‌ش زانیاری باشترمان ده‌ست ده‌كه‌وت، راستگۆ و درۆزنمان لێك جیا ده‌كرده‌وه، به‌ڵام پاش سی ساڵ له‌راپه‌رین وسی وچوار ساڵ له ته‌سلیم بونه‌وه‌ت و چوونه پاڵ رژێم بۆ بیرت له نووسینێكی وه‌ها نه‌كردوه؟ خۆ تۆ له كوردستانیش نه‌بوویت تا بڵێن ئه‌ترسێت و ره‌نگه له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه سزا بدرێت، تۆ له ئه‌ڵمانیا بوویت كه لوتكه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.ئه‌ی بۆ نه‌ت كرد؟ ئه‌وه بۆخۆی جۆرێكه لهترسنۆكی و زات نه‌كردن.به دڵنیاییه‌وه زۆر چاك ده‌تزانی مه‌له‌ف و رابردوت لای ئه‌و پیاوه هه‌یه و رێك و ره‌وان به به‌ڵگه و نووسین و تۆماره‌وه ده‌یخاته روو، ئه‌و كاته چ خۆت و چ ئه‌وه‌شی له‌پشتی كتێبهكهتهوهیه ریسوا و خه‌جاڵه‌ت ده‌بوون.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەشە، کە شەهاب کەریم، هەرچەندە هەر لە سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، بوو بە گۆڕان و ماوەیەکی زۆر لەگەڵیاندا مایەوە، کاری بۆیان دەکرد، تا ئەو کاتەی گەڕایەوە و بۆ کوردستان سەردانی لای بەرپرسەکانی یەکێتیی و تەنانەت پارتیشی کرد، وێنەی لەگەڵدا گرتن و بڵاوی دەکردەوە، کە گومان دەکرا، ئەو کاتەش هەر رۆڵی سیخوڕی دەبینی.
بوونه پێشمه‌رگه و روومانه ته‌قاندنه‌وه دیارنه‌مانی حسێن
ساڵ 1979 کە هێزی پێشمه‌رگه گه‌شه‌ی دەكرد له ناوچه‌كانی شاباژێر و قه‌ره‌داغ و دۆڵی جافایه‌تی و شاره‌زوور كه‌وتۆته جموجوڵ، كه‌چی شه‌هاب بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به پێشمه‌رگه رێگه‌یه‌كی دوور و پڕ له زه‌حمه‌ت ده‌بڕێت.ده‌چێته پێنجوێن و به‌نیازه له‌وێوه په‌یوه‌ندی بكات، من پێم سه‌یره، خۆ له چوارباخه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ زۆر ئاسانتر بوو، نزیكتربوو، خۆ ئه‌وه شارباژێر و دۆڵه رووت هه‌ر مه‌پرسه، مرۆڤ هه‌ر به پیاسه‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وێ؟ ئه‌دی بۆچی له‌و هه‌موو شوێنه ئه‌وێی هه‌ڵبژارد؟
هەڵبەت روونه چونكه مه‌لا به‌ختیاریش له وه‌ڵامی كتێبه‌كه‌ی برایم جه‌لالدا (چۆن چه‌پكێك كام مێژووی كۆمه‌ڵه) لاپه‌ڕه 120باس له ناوچه‌ی پێنجوێن ده‌كات كه ئه‌وان له ئه‌ڵقه‌ی رۆشنبیری كۆمهڵهبوون له كه‌مپێك بوون له بلكیان.(شارۆچكه‌ی پێنجوێن یش بۆیه دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرسیار یان ره‌خنه‌یه‌كی له شه‌هاب گرت، به‌دیله‌كه‌ی كه مه‌لا به‌ختیاره دەتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه چونكه مه‌لا شاره‌زای پێنجوێنه)، ئیدی دیاره كه كاراكته‌ر و نووسه‌ری پشت كتێبه‌كه كێیه!؟.دواتر له‌رێگه‌ی جه‌مالی حه‌مه‌ی خواكه‌ره‌م ده‌چنه لای به‌كری حاجی سه‌فه‌ر، به‌كریش رێك و ره‌وان داوای ته‌قاندنه‌وه‌ی رومانه‌یان لێده‌كات و سه‌رو رومانهیهكیان ده‌داتێ. پاش ئه‌وه‌ی دێنه‌وه ناو شار رومانهكان ده‌ته‌قێننه‌وه و بۆ راستی و نیه‌ت پاكیشیان داوایان لێكراوه ئه‌ڵقه‌ی رومانهكان بهێننه‌وه. له‌و كاره‌ساته‌دا هاوڕێكه‌ی كه جگه له‌خۆی كه‌س نازانێت كێ یه و ناوی چی بووە سهرهنگون ده‌بێت. گومانه‌كان زۆر زۆرن، مرۆڤ گه‌ر به پراكتیكیش راهێنانی له سه‌ر روومانه پێبكه‌ن ئه‌ترسێت و ئه‌شڵه‌ژێت، كه‌چی ئه‌و كه یه‌كه‌م جارێتی و ته‌نها به یه‌ك باسكردن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه ته‌واو فێر ده‌بێت و ئهیتهقێنێت، ئه‌نجامیش ده‌پێكێت. ئەوەی جیگه‌ی پرسیاره، کە چۆن شتی واده‌بێت كه‌سێكی وه‌ك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر، كه خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایی زۆری هەیە، شتێكی وا به دووكه‌س ده‌ڵێت كه هه‌رزه‌كار و نابه‌ڵه‌د وساویلكهن. به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئێمه ده‌مانبیست كاتی خۆی كه ئهقڵیشایهوه، یان روومانهیهك ئهتهقییهوه، خه‌ڵك ئه‌یوت ئه‌وه كاری حكومه‌ته بۆ ناشیرینكردنی پێشمه‌رگه و شۆڕش، هه‌قه لێرەدا بپرسم بڵێم: كاك شه‌هاب ئه‌وه چۆن ئه‌چێته ئه‌قڵه‌وه؟ چونكه وه‌ك وتم به‌كری حاجی سه‌فه‌ر شاره‌زا و به‌ئه‌زموون بوو، چۆن شوێن و جێگه‌ی چالاكییه‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشان نه‌كردوون؟ چۆن رێگه‌ی داوه له شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ و پڕ له‌خه‌ڵكی سڤیلدا كاری وا بكه‌ن؟ كه مادام هه‌روا بێ سه‌رو به‌رو بێ پرسیار ئه‌و كاره‌ی پێ سپاردون. ئێوە ئه‌تان توانی له‌و ده‌شت و ده‌ره رومانهكه بته‌قێننه‌وه یان فڕێی بده‌ن و ئه‌ڵقه‌كه‌ی به‌رنه‌وه. ئەمە ناچێتە عەقڵەوە!
شتێكی دیكه لای من ئه‌و هاوڕێییه وه‌ك زۆرێك له ئه‌ندێشه‌كانی كه‌سێكی خه‌یاڵیه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌سه، کێ بوو؟ چی لێهات و بۆكوێ چوو؟ یان خۆی چۆن ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌ده‌ره‌وه بووه نه‌یتوانیوه سۆراخێكی ئه‌و كه‌سه بكات، به‌تایبه‌ت كه ته‌سلیم بووه، بوو به‌هاوڕێ و پیاوی عومه‌ر عه‌ره‌ب. له‌مه‌شیاندا شاهید و كاراكته‌ره‌كان (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر و حسێن) نه‌ماون تا راستی و دروستی مه‌سه‌له‌كه بزانن.نەشمانزانی پاش رومانهكان چۆن باوه‌ڕیان پێكرد و چۆن وه‌رگیراو بوو به پێشمه‌رگه؟
شه‌هاب چۆن چۆنی و كه‌ی و له سه‌رچی زیندانی كرا؟
له‌لاپه‌ڕه 10 ئه‌و كتێبه‌كه‌دا شه‌هاب ده‌ڵێت به پیلانێك له‌لایه‌ن ئاسۆی قومری و نوری كۆپهوه، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌برێت و بۆ ئه‌من و پاشان بیست ساڵ حوكم ده‌درێت.كه ئه‌مه‌ش لای زۆرێك جێگه‌ی گومانه، چونكه له ته‌واوی ئه‌رشیڤی ئه‌منی سلێمانی و به‌غدادا ناوی ده‌یان كه‌س هاتووه كه زیندانی كراون وگولله باران كراون، له‌سێداره دراون، یان زیندانی کراون و دوایی هەبووە بهربووە، به‌ڵام دوور و نزیك ناوی ئه‌و شه‌هابه‌ی تیا نییه.تۆ بڵێت له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه نه‌گیرابێت و نه‌مانزانیبێت؟ پاشان با بێمه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه.شهاب ده‌ڵێت گوایه نامه‌ی رێكخستنی هێناوه بۆ ناو شار.كه ئه‌مه‌ش زۆر جێگه‌ی مشت و مڕه، چونكه جه‌نابی بۆساتێكیش له رێكخستنی شاردا نه‌بووه، كه‌سی نه‌ناسیووه، هه‌روه‌ها تازه‌ش چۆته ده‌ره‌وه، ئه‌دی چۆن چۆنی متمانه‌ی پێكرا و كردیان به‌نامه به‌ر؟ پێم وابێت كۆمكاری زیندانه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراقیش ئه‌وه‌ی كه رۆژێك له‌سه‌ر سیاسه‌ت و كوردایه‌تی دژی رژێم گیرابێت ناوی هه‌یه، ئه‌دی بۆ شه‌هاب له‌مه‌شدا ناوی ونه؟ ئه‌ی كوا به‌رواری گرتنه‌كه‌ی و به‌رواری به‌ربوونی؟ ئه‌ی كوا هاوڕێ یانی زیندانی.(ئه‌وه رۆژێك حوكم درا بێت له ئه‌بو غرێب، ناوی سه‌دان زیندانی سیاسی لایه، له‌وێش ته‌واوی حزبه‌كان پێكه‌وه زیندانین، وەکو (شیوعی، ئیسلامی، یه‌كێتی، پارتی، شیعه، هەروەها له حسك و پاسۆك) ئه‌ی بۆناوی یه‌ك كه‌سی نه‌هێناوه، جگه له‌وانه‌ی كه شه‌هید بوون.خۆ گه‌ر وابێت سبه‌ی رۆژ منیش ئه‌ڵێم زیندانی سیاسی بووم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شه‌هیدان خاڵه شه‌هاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ر سزادراوم.دیسان پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ش (ئاسۆی قومری و نوریه كۆپه) نه‌ماون ئه‌گه‌ر نا ئه‌وان ئه‌هاتنه زمان.
دسپلینی پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌ستی شه‌هاب
شه‌هاب له‌لاپه‌ره 74دا سیناریۆیه‌كی دیكه رێك ده‌خات و ده‌ڵێت چۆته لای مه‌لا به‌ختیار، له كاتێكدا ئه‌و ده‌مه له كۆمه‌ڵه‌دا، تاراده‌یه‌ك دیسپلین و سیسته‌می خۆی هه‌بووه، كه‌س نه‌یتوانیوه بێ پرسی سه‌روخۆی ئه‌ملاو لا بكات، كه‌چی نازانرێت له پڕێكدا شه‌هاب وه‌ك دێوه‌كه‌ی عه‌لادین له‌به‌رده‌م مه‌لا به‌ختیاردا قووت بۆته‌وه (ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تری ئه‌وه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كتێبه‌یه)، پاشان ئه‌كرێت پێمان بڵێت شه‌هاب پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده و گومناو نه‌ناس یووه، چۆن چۆنی له‌ناو ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌دا مه‌لا ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه.خۆ شه‌هاب نه رێكخستن بووه، نه به‌ئه‌زموون بووه، نه ئازا‌و لێهاتو كرده بووه.نه رۆشنبیر و نووسه‌ر و ناسراو و ناودار بووه چۆن وبۆچی گهیتشۆته لای مه‌لا.نه‌ك گومانێك ملیۆن گومان دروست ده‌كات
گه‌وره كردنی مام ئاراس ته‌نها بۆ شكاندنی شكۆی نه‌وشیروان
وتمان مام ئاراس یان هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان ئازا و بوێر و قاره‌مان بوون، به‌ڵام ئه‌وه ناهێنێت تۆ له یاداشته‌كانی خۆتدا، تایبه‌ت به ژیان و كار و كرده‌وه‌ی خۆت بێیت و بیست تا سی لاپه‌ڕه بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه ته‌رخان بكه‌یت، ئەگەر مەبەستێکی تێدا نەبێت، له‌كاتێكدا له‌شۆڕش و شاخدا مام ئاراس دوژمنت بووه و هه‌ریه‌كه‌تان سه‌ر به لایەنێکی جیاواز بوون، له هه‌مووشوێنێك به‌دوای یهكترهوهبوون، هه‌وڵی كوشتنی ئه‌وی ترتان داوه.ئه‌گه‌ر مرۆڤ شه‌هاب باش نه‌ناسێت گومان ده‌كات، كه ئه‌ویش حسك بووه و هاوسه‌نگه‌ری مام ئاراس بووه، چونكه زیاد له پێویست به‌شان و باڵیدا هه‌ڵده‌دات.ئه‌وه‌نده‌ی پیا هه‌ڵداوه بۆخۆشی لێی تێكچوه كه چ رۆژێك گولله بارانكراوه.له‌لایه‌كی دیكه باسێكی مام ئاراس ده‌كات، گوایه عاشقی كچێكی لادێ بووه، به‌رده‌وام هاتوچۆی ماڵیانی كردوه، له‌وێ نانی خواردوه و ماوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی بێ نمه‌كی و شه‌رواڵ پیسی ئه‌و پیاوه ده‌ر ئه‌خات، بەوەی تۆ بچیته ماڵێك و خزمه‌تت بكه‌ن و خواردن و جێگه‌و رێگه‌ت بۆ دابین بكه‌ن كه‌چی له‌ژێره‌وه حه‌ز لهكچهكهیان بكه‌یت، بێگومان كه چۆته ماڵیشیان ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر و ده‌ستبازی چی و چی كردووه.كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه پیشه‌ی زۆرێك له پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كان بووه.
پێم سه‌یره شەهاب کەریم (کەریمە شەل) بۆخۆی دوور و نزیك له روداوه‌كه ئاگادار نه‌بووه، له‌زاری خه‌ڵكی وه‌ریگرتوه و گێڕاویتیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كتێبه‌ی شه‌هاب نووسینه‌كانی هه‌ڤاڵ كوێستانی و پشكۆ نه‌جمه‌دین و رێباز و ئاوات قاره‌مانی و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموی لێده‌ربكه‌یت، هیچی نامێنێته‌وه، چونكه ته‌واوی روداو وبهسهرهاتهكان له وتنه‌وه وەریگرتون و كۆپی كردووه.ئه‌مه‌ش روونه له‌ناو خه‌ڵكدا مقۆ مقۆ و قسه و قسە لۆك زۆره، گوایه كاتێك نه‌وشیروان له‌لایه‌ن حسكهوه گیراوه مام ئاراس سوكایه‌تی پێكردوه، باسی مام ئاراسیش ته‌نها بۆ چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌یه، ئه‌گه‌رنا خۆ له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌یان پێشمه‌رگه هه‌بووه، كه ره‌نگبێت شه‌هاب زۆر له‌نزیكه‌وه ناسیبێتنی وه‌ك (سه‌لاحی موهه‌ندیس، جه‌مالی عه‌لی باپیر، ئازاد هه‌ورامی، ئه‌وره‌حمانی حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج، چه‌ندانی تر، كه له ناو یه‌كێتیدا بوون، ئه‌یتوانی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و زیاتر خۆناساندنی به‌چه‌ند دێرێك باسی ئه‌وانی بكردایه، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان خواستی مه‌لایه ئه‌یه‌وێت له رێگه‌ی مام ئاراسه‌وه رق و قینی چه‌ند ساڵه‌ی (ئاش) له‌رێگه‌ی شه‌هابه‌وه له نه‌وشیرواندا خاڵی بكاته‌وه..به‌ده‌ر له‌وانه‌ش مادام نووسه‌ر هاوڕێ و خۆشه‌ویستی مام ئاراس و هاوڕێی منداڵی بووه، ئه‌یتوانی زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی ژیانی مام ئاراس و شوێن وكاتی گولله‌باران كردنه‌كه‌ی به‌درێژی باس بكردایه.نه‌ك له‌زاری خه‌ڵكه‌وه به دوو به‌رواری جیا باسی گولله باران كردنه‌كه‌ی بكه‌یت.
ئەمە نه‌فامی شه‌هابه یان مه‌لا به‌ختیار؟
له‌لاپه‌ره 184دا ده‌ڵێت نه‌وشیروان هه‌میشه ناو وناتۆره‌ی له‌خه‌ڵك و حیزبه‌كان ناوه، نموونه‌ی (ئاش) ده‌هێنێته‌وه كه كورتكراوه‌ی (ئاڵای شۆڕش)ه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه شتێكی سروشتی و ئاسایی بووه، بۆنموونه حزبی سۆسیالیستی كوردستان به (حسك) ناسرابوه، پارتی سۆسیالیستی كوردستان به (پاسۆك) كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان به (كۆڕه‌ك)، له رابردوشدا كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه‌ی كورد به (كاژیك) ناسرابوو، واته ئه‌وه ناو ناتۆره نییه، شه‌هاب بۆخۆشی له‌كتێبه‌كه‌یدا هه‌ر ئاوا ناوی بردووە، به‌ڵام چونكه مه‌لا به‌و ده‌سته‌واژه‌یه قه‌ڵس ده‌بێت و پێی ناخۆشه‌و برینی ده‌كولێته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ناتۆره تێگه‌یشتوه، ئه‌دی باشه شه‌هاب خۆ تۆ ئەگەر له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كاندا بوویت، ئاگات له‌دروست بوونی ئاش هه‌بوو، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانت ناسیون، ره‌نگبێت پاسه‌وانیشت كردبن، ئه‌دی بۆ باسێكی ئه‌وه‌ت نه‌كردوه، باسی مه‌لا به‌ختیار و زیندانی كردن و هه‌ڵهاتن و كرتنهوهكهیت نه‌كردوه؟ بیریشمان نه‌چێت ئه‌و ساڵانه‌ی شه‌هاب له‌ده‌رێ بوو، مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر (ئاش) له‌زینداندا بوو، چه‌ندان سوكایه‌تی پێكراوه، بریا ئه‌وانه‌شی باس بكردایه؟
دیاره مه‌لا خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌و رووداوانه باس نه‌كرێ.ئه‌وه‌ش سروشتی بیركردنه‌وه‌ی زۆرێك له كه‌سانی رۆژهه‌ڵاته، هه‌میشه كه‌م وكوڕی و عه‌یب و ناته‌واوییه‌كانی خۆیان ئه‌شارنه‌وه، دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی ئه‌كەن، له‌كاتێكدا ئه‌مه واقیع و مێژووه، تۆش خۆتی لێ ببوێریت و باز به‌سه‌ریدا بده‌یت، ناسڕێته‌وه.جارێكی تر و له‌لاپه‌ڕه 196 دا باسی به‌رپرسه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت جگه له‌مه‌لا به‌ختیار كه‌سیان چالاكیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش ئه‌نجام نه‌داوه، له‌لاپه‌ڕه 197 یشدا باسی وریا ئه‌كات كه چۆن شه‌هید بووه، كه‌چی به‌قودره‌تی قادر هه‌مدیسان دێته‌وه سه‌ر مه‌دح و ستایشی مه‌لا به‌ختیار.
درۆیه‌كی شاخدار له سه‌ر شه‌هیدبوونی ئارام
له‌لاپه‌ره 219 باسی شه‌هیدبوونی ئارام ده‌كات، گوایه شوێنی مانه‌وه‌ی ئارام به رێكخراوێكی فه‌له‌ستینی وتراوه، (شه‌هاب بهناراِستهوخۆ ئه‌ڵێت گوایه ئه‌و زانیارییه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه دزه‌ی كردووه) ئه‌وانیش بهبهعسیان وتوه، له پێش هه‌موو شتێك له ته‌واوی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و ده‌وروبه‌ری زۆركه‌م كه‌س ئارامی ناسیوه، ته‌نانه‌ت (فازل كه‌ریم)، كه ماوه‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو، پێشتریش له‌رێكخستن كاری كردووه، له یاداشته‌كانیدا (به‌خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه رێ) له لاپه‌ره126 تا 142 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه پاش چه‌ند رۆژ چوونه ده‌ره‌وه بۆشاخ و ژیان له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌دا ئه‌وجا زانیویه‌تی كه ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند رۆژه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی و جه‌وله ده‌كات، شه‌هید ئارامه، له‌وێ ناوی خۆی كردوه به ( ئهبویهكر).باشه كه به‌عس شوێنه‌كه‌ی زانیوه و ناسیویه‌تی، چۆن به‌زیندوی نه‌یگرتوه، كه بۆ ئه‌وه باشترین ده‌سكه‌وت بووه؟ كاتێكیش كه گه‌له جاشێك كوشتویانه به به‌رنامه و پلان نه‌بووه، راستی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك كۆمه‌ڵێك جاش ئه‌چنه نزیك ده‌وروبه‌ری ته‌نگی سه‌ر، ئارام له ماڵێك ده‌بێت، هه‌واڵی ده‌ده‌نێ كه جاش ته‌وقی ئاوایی داوه، ئه‌ویش به‌په‌له راده‌كات بۆ شاخه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ری دێ، كاتێك له‌شاخه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت و تفه‌نگه‌كه‌ی له‌به‌ر خۆره‌تاو ئه‌بریسكێته‌وه، جاشه‌كان یه‌كه و راست ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن، دواتر جاشه‌كان به‌خه‌ڵكی ته‌نگی سه‌ر ده‌ڵێن كه‌سێكمان كوشتوه ته‌رمه‌كه‌ی له‌و یاڵهیه بچن بیهێننه‌وه.خۆ ئه‌گه‌ر جاشه‌كان زانی بێتیان ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوشتویانه شه‌هید ئارامه، خه‌نی ده‌بوون، بڕێكی زۆر پاره‌یان له به‌رامبه‌ردا وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرت.ئه‌دی بۆ وا نه‌بوو؟ كه تا ئێستاش زۆرێك له‌خه‌ڵكی ته‌نگی سه‌ر خۆشبه‌خاته ماون و شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن، من بۆخۆم له‌زاری چه‌ندین كه‌س ئه‌و به‌سه‌رهاته‌م بیستووه، به‌ڵام هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار كۆمه‌ڵێك كه‌سی وه‌ك نه‌وشیروان و نه‌یاره‌كانی تاوانبار بكات، هه‌ستاوه به‌رێكخستنی ئه‌و درۆیه.گوندی ته‌نگیسه‌ر تا دوا راده ئارامیان خۆش ویستوه، كاتێكیش كه شه‌هیدبووه، سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ بنێژرێت و چه‌ندین جار هه‌وڵ دراوه ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه بۆ سلێمانی، خه‌ڵكی ئه‌و گونده رازی نه‌بون، هه‌ركه‌سێكیش گومانی له‌و شتانه هه‌یه با سه‌ردانێكی ته‌نگیسه‌ر بكات و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و روداوه بكات.
شتێك كه شاره‌زا و ئاگاداری نیت بۆ باسی ده‌كه‌یت؟
شه‌هاب له لاپه‌ر 220 بۆ240ی كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ نوسینی كه‌سێك به‌ناوی (مامۆستا ئارامی باساك) باسی رووداوێك ئه‌كات كه دوور و نزیك خۆی ئاگاداری نه‌بووه هه‌ر ده‌ما و ده‌م بۆیان گێراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش كوژرانی عومه‌ری ره‌شه جووته و گولله باران كردنی خه‌لیفه‌ی عه‌بدوڵا مارفه.به‌داخه‌وه شه‌هاب له‌و بیست لاپه‌ڕه‌یه‌دا سهرهواوێكی خۆی تیا نه‌نووسیوه، هاتووه نووسینی ئارام باساكی به نوقته وفاریزهوه نه‌قڵ كردوه، دواتریش ناوی ناوه بیره‌وه‌ری.ناوبراو زۆر باسی كوشتنی ب هناههق و سه‌رنگوم كردن ده‌كات، له‌كاتێكدا بۆخۆشی كاره‌كته‌رێكی ئه‌و تراژیدیانه بووه، ره‌نگبێت بهلوولهی تفه‌نگه‌كه‌ی ژیانی له‌چه‌ند هاوڕێی سه‌ندبێته‌وه.بۆیه ده‌پرسم ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی جێبهجبێدهكرد كێ بوو؟ ئایا نه‌وشیروان و مه‌لا به‌ختیار وتاڵه‌بانی بوون؟ نه‌خێر، ئه‌وه ئێوه بوون به‌و كاره هه‌ڵده‌ستان، بۆ رازیكردنی ئاغاكانتان نواندنی ئهمهكداریتان چه‌ندین هاوڕێی خۆتان گولله باران كردوه، كام هاوڕێ یه؟ ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه به‌ساڵ و مانگ له‌گه‌ڵتا بووه، چه‌ندین جار له‌مه‌رگ رزگاری كردویت، له بری برا و باوك و كه‌س تۆی به پشتیوان و هاوسه‌نگه‌ر زانیووه، كه‌چی تۆش ناپاكیت له‌گه‌ڵدا نواند، بۆ رازیكردنی نه‌وشیروان وتاڵه‌بانی و فه‌ره‌یدون ژیانت لێ سه‌ندۆته‌وه ئه‌دی بۆ ده‌تكرد؟!
ته‌سلیم بوونه‌وه و سه‌رشۆڕی
له‌لاپه‌ره354 ده‌ڵێت گوایه برینداربووه، بۆ ئه‌وه‌ش هاتووه بۆلای كانی سپیكه و كه‌ڵه‌كن بۆ چاره‌سه‌ر، وه‌ك بڵێت له دۆڵه رووت و هه‌ناران ئه‌و ناوه نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره و گرانی لێ بێت.به‌نادیاری و شه‌رمه‌وه باسی خۆتهسلیمكردنهوهكهی ده‌كات.ده‌ڵێت: (قێزم له پێشمه‌رگه بوونی خۆم راده‌ستی دوژمن ده‌كردوه مردنی خۆم پێ ئاواته خواز بوو) منیش دەڵێم: كه‌س به زۆر ته‌سلیمی نه‌كردیته‌وه بۆخۆت پێشتر له‌گه‌ڵ ساماڵ شێخه تهنسیقت كردبووه كه به‌نیازی ته‌سلیم بیته‌وه، ئیتر ئه‌م شێر‌و و رێوییه‌ی بۆ چییه؟!.
لای من شتێكی سروشتی و ئاساییه كاتێك پێشمه‌رگه باوه‌ڕی له‌ق ده‌بێت، سارده‌بێته‌وه، دڵی ده‌شكێنن، له‌به‌ر بارودۆخی ته‌ندورستی و كێشه‌ی خێزانی ناتوانێت درێژه به پێشمه‌رگایه‌تی بدات و خۆی ته‌سلیم ده‌كاته‌وه، به‌ده‌ردی خۆیه‌وه داده‌نیشێت.به‌ڵام شه‌هاب به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه هه‌رپاش ته‌سلیم بوونه‌وه رێك چۆته لای عومه‌ره عه‌ره‌ب و غه‌ریب كونجرینی، ئه‌وانیش كردوییانه به مه‌فره‌زه خاسه و چه‌كیان پێداوه، جا شه‌هابیش وه‌ك گورگی هار كه‌وتۆته په‌لاماردانی خه‌ڵكی و راوه پێشمه‌رگه و بۆسه دانان بۆیان.(زانیاریه‌كم لایه كه ده‌ڵێ ئازاد كهمخان سه‌رتیپی یه‌كێتی و، باوكی گۆران ئازادی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی خولی پێشوو، به‌ده‌ستی عومه‌ره عه‌ره‌ب و شه‌هاب له بۆسه‌یه‌كدا له ده‌وروبه‌ری مه‌رگه كوژراوە)، هه‌روه‌ها من زۆر گومانم هه‌یه چۆن ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له گوندی باڵغ له‌كاتی برینداریهكهیدا زۆر هاوكاریان كردوه ئه‌وانیش (مامۆستا سابیر و كاك ئه‌حمه‌د ) (1).ئیدی به هۆی شاڵاوی ئه‌نفاله‌وه ماڵی ئه‌و دوو برایه هاتۆته ناوشار له‌وێ ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، كه‌چی كاتێك شه‌هاب بۆته‌وه به جاش و كه‌وتۆته راونانی كهسو كاری پێشمه‌رگه، باوكی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له‌ناوشار بینیوه و ناسیویه‌تیه‌وه، زۆر نامه‌ردانه داوای پاره‌یه‌كی زۆری لێكردووە.هه‌ر ئاواش خەبەری له ساماڵ شێخه دابێت كه هاوكاری پێشمه‌رگه‌یه و خۆراك و شمه‌كیان بۆ دەنێرێت.مرۆڤ کاتێک ئەسڵی ناكه‌س به‌چه و سپڵه بوو، هه‌موو شتێكی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
عومه‌ره عه‌ره‌ب و خۆ بواردن له تاوان و هه‌ڵه و خیانه‌ته‌كانی
شه‌هاب چونكه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عومه‌ر عه‌ره‌بدا بووه، هه‌میشه پێكه‌وه لهپێشمهرگایهتتی و له جاشایەتیش سه‌ر و كلكی یه‌ك بوون، به یه‌ك وشه‌ش باسی خراپه وتاوان سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی نه‌كردوه، پێی وابووه كه زوڵمی لێكراوه، زۆر ئیهانه و سوكایه‌تی پێكراوه بۆیه ته‌سلیم بۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم كه من عومه‌ره عه‌ره‌ب و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان زۆر چاك ده‌ناسم، نكولی ناكه‌م كه عومه‌ره عه‌ره‌ب ئازا و بوێر و چاونه‌ترس بووه، سڵی له‌هیچ نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه كاری ناماقوڵ و تاوانكاری كردوه، وه‌ك فرۆشتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و چه‌ك و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌شه‌ڕدا ده‌گیران به‌دزی شۆڕشه‌وه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵكی و لێسه‌ندنی سه‌رانه.كه ئه‌مه‌ش شتێكی قبوڵكراو نه‌بووه، رێگه خۆشكه‌ر بووه بۆ دزیكردنی زیاتر و ئاوڕشتن بۆ پێشمه‌رگه‌كانی دیكه تا ئه‌وانیش بۆ بژێوی و ژیان په‌نا به‌رنه به‌ر راوه رووت.باشه گریمان عومه‌ر له‌لایه‌ن نه‌وشیروان و كێ و كێ وه ئیهانه كراوه، بۆ ده‌بێت بژارده ته‌نها ته‌سلیم بونه‌وه بێت به‌به‌عس و، سه‌نگه‌رگرتن بێت له‌هاوڕێكانی دوێنێی، ئه‌دی بۆ نه‌چووه ناو حزبێكی دیكه‌وه؟ یان بۆ وه‌ك زۆرێك له‌پێشمه‌رگه‌ی دیكه نه‌چووه ئێران یان ئه‌وروپا بۆخۆی لێی دابنیشتێت و په‌رێزی خۆی به‌پاكی بهێڵێته‌وه.؟
عومه‌ره عه‌ره‌ب پاش بوونی به جاش، جگه له‌وه‌ی، كه راوی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كان و خیزانهكانیانی به‌گرت ده‌دا و ماڵه‌كانیانی داگیر ده‌كرد و ده‌یكرده باره‌گا، به‌رده‌وام بوو له سه‌ر تاوانی كوشتن و راوه رووت، گهربیرتان مابێت، پێش راپه‌رین خۆی و براكانی به‌تاوانی كوشتنی یه‌ك دوو ئێرانی كه دانیشتووی كه‌مپه‌كانی روومادی بوون، ده‌ستگیركران.ته‌رمه‌كانیان له ژێر پرده‌كه‌ی قلیاسان فڕێ درا، پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تاوانه ئیشی عومه‌ره عه‌ره‌به و له‌گه‌ڵ براكانی ئه‌نجامیان داوه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه ئه‌و كه‌سانه بڕێكی زۆر پاره‌یان پێ بووه بۆیه كوشتویانن و پاره‌كانیان بردوه، دواتر له‌لایه‌ن نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی یه‌وه، ئه‌و تاوانه ئاشكرا ده‌بێت، عومهردهگیرێت و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا دان به‌تاوانه‌كه‌دا ده‌نێت، سزای له‌سێداره‌ی بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام له‌به‌ختی ئه‌و راپه‌ڕین ده‌كرێت، زیندان ده‌شكێنرێت و عومه‌ریش رزگاری ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ش عومه‌ر یه‌كه‌و راست به‌خۆی كۆمه‌ڵێك له چه‌كداره‌وه به‌ناوی به‌شداری له‌راپه‌رین هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان نزیك زانكۆی سلێمانی، (له‌كاتێكدا زۆر شوێنی هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌منه سوره‌كه مەقه‌ری جه‌یشی شه‌عبیه‌كان و ده‌زگا سهركوتكهركانی دیكه هه‌بوون، كه مۆڵگه‌ی تاوان بوون و ده‌یان به‌عسی و ئه‌من تیایدا خۆیان مۆڵ دابوو، ئاماده‌ی به‌رگری بوون) به‌ڵام عومه‌ر چونكه داخ له‌دڵه و له‌وێ ئابڕوی تكاوه، به ڕقه‌وه ته‌قه له‌و شوێنه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنه جگه له دز وههتیوباز و پیاوكوژ و سه‌رسه‌ری زیاتر كه‌سی به‌عسی و پیاوی رژێمی تێدا نه‌بووه، عومه‌ره عه‌ره‌ب له‌و شوێنه و له‌سه‌رده‌ستی (مفه‌وه‌ز كه‌مال شا محه‌مه‌د) لێدانی چاك ده‌خوات و دان به‌تاوانه‌كه‌دا ده‌نێت، هه‌ر بۆیه ئه‌چێت تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه، له‌كاتێكدا مفه‌وه‌ز كه‌مال، پێش راپه‌رین له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه ئاگادار كرابۆوه، كه ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان بێت و نه‌هێڵێت ئه‌و تاوانبار و پیاو خراپانه ده‌رفه‌ت بێنن و رابكه‌ن، ئه‌وه بوو مفه‌وه‌ز كه‌ماڵ له‌وێدا ده‌كوژرێت، چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر شاهیدی ئەوە دەبن كه مفه‌وه‌ز كه‌مال به‌ده‌ستی عومه‌ر عه‌ره‌ب كوژراوه، پاش كوژرانی مفه‌وه‌ز كه‌مال، ره‌وشه‌كه ئاسایی بۆته‌وه و كه‌سی تر په‌نجه‌یه‌كی بریندار نه‌بووه.پاشان عومه‌ر عه‌ره‌ب له روداوێكدا له‌گه‌ڵ مامۆستا (جه‌مال میرزا عه‌زیز) كه به‌رپرسی رێكخراوه بیانییه‌كان بووه، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان، عومهرمامۆستا جه‌مال بریندار ده‌كات، پاسه‌وانه‌كه‌ی مامۆستا جه‌مالیش له‌وێدا عومه‌ر ده‌كوژێت.
بۆچی (كه‌ریمه شه‌ل) باسی بوون به جاشی خۆی و رەفتارەکانی ناكات لە شار؟
ساڵی 1986 بۆ1987 من ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه ووشك بوو‌و، خوێندكاربووم له ئاماده‌یی كاژاو، له مه‌جید بەگ و لای زیله سووتاوكه، كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئه‌و ناوه بووبوونه، براده‌رم، پاش ده‌وام ته‌واو بوون، پێكه‌وه یاری تۆپی پێمان ده‌كرد، یان تاوڵه‌و دۆمینه‌وه ئه‌زنیف، جارجاریش، بۆ سه‌یری كچان ده‌چوینه به‌رده‌م ناوهندییهك كه ئێستا ناوهیهكهم له‌بیر نه‌ماوه، ئه‌و ناوه‌ندی یه به‌رامبه‌ر مقه‌ڕه‌كه‌ی عومه‌ره عه‌ره‌ب بوو، سه‌رو مزگه‌وتی عوسمان ئاغا و نانه‌واخانه‌ی بێدارانی شه‌وی ئێستا، هه‌ر له‌و ناوهندیهشدا برایه‌كی عومه‌ره عه‌ره‌ب به‌ناوی عوسمان كوژرا. جا وه‌ك وتم جارجار بۆسه‌یری كچان ده‌چووینه ئه‌و ناوه، تا جارێكیان شه‌هاب (كه‌ریمه شه‌ل) به‌خۆی و ده‌ستێك جلی كوردی تازه و ده‌مانچه له كه‌مه‌ردا رێگه‌ی پێگرتین و داوای ناسنامه‌ی لێكردین، كتێب و ده‌فته‌ره‌كانی پشكنین، ئێمه‌ش قوتابی بووین شتێكی وامان نه‌بوو لێی بترسین، به‌خه‌یاڵی خۆی فیرار و تهنزیمین، هیچی لێمان نەدۆزییەوە، تا بیانوومان پێ بگرێت و بمان گرێت، ئیدی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وی لێكردین كه جارێكی تر بێینه‌وه به‌و ناوه‌دا چاومان به رووناكی ناكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌بوو سه‌رو شه‌قازله و شه‌قیشی لێداین، ئێمه‌ش به سه‌ركزی ئه‌و ناوه‌مان به‌جێهێشت. من له‌مناڵییه‌وه به‌كر و سه‌رداری برای عومه‌ره عه‌ره‌ب ده‌ناسم، له كۆڵان چه‌ندین جار پێكه‌وه یاریمان كردوه (هه‌ڵبه‌ت به دزیی مام حه‌سه‌نی باوكیانه‌وه، چونكه پیاوێكی زۆر كه‌م ته‌حه‌مول بوو، رێگه‌ی نه‌ئه‌دا كوڕه‌كانی یاری بكه‌ن، هه‌میشه ئه‌بوایه له چایخانه‌كه‌یدا وه‌ك شاگرد و به‌رده‌ست كاریان بكردایه) ئه‌وه‌بوو ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌ی كه‌ریمه شه‌لم بۆ براکانی گێڕایه‌وه، ئه‌وانیش بانگیان كرد و پێیان وت كه ئه‌و كوڕه براده‌ری خۆمانه بێره‌دا هاتوچۆ یۆ قوتابخانه ده‌كات، هه‌قت نه‌بێت به‌سه‌رییه‌وه، ئیتر به‌و چه‌شنه له شه‌ق و زلله‌و ئیهانه‌ی شه‌هابی مه‌فره‌زه خاسه رزگارم بوو.
دوا وته
من له بری مه‌لا به‌ختیار هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری و روو زه‌ردی ده‌كه‌م، ئافه‌رین ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ستیت كه‌سێكی جاش و خۆفرۆش بدۆزیتەوە و بیهێنیت و رووداو یاده‌وه‌ری پێ بنووسیته‌وه، ده‌ریایه‌ك درۆ و چه‌واشه‌كاری و بوختان و ناراِستی ریز بكه‌یت، كتێبی بۆچاپ بكه‌یت و پاداشتی بكه‌یت.ئه‌مه‌ش ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه بەرپرسەکان هیچ به ته‌نگ ناو و سومعه و رابردوویانه‌وه نین، بۆشكاندنی یه‌كتر و خۆبردنه پێشه‌وه، په‌نا بۆ جاش و خۆفرۆش و بێ ره‌وشتیش ده‌به‌ن.لایان ئاساییه مێژوو به‌چ ئاقارێكدا چه‌واشه بكه‌ن.خه‌ڵك له‌خشته بەرن، به‌س به‌مه‌رجێك ناو و ناوبانگ و پێگه‌ی خۆیان درزی تێنه‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی كه شه‌هاب ناوی ناوه شۆڕش و باسی ده‌كات، ده‌ریایه‌ك پۆخڵه‌وات و تاوان و داوێنپیسی و شه‌رمه‌زاری تێدایه، گه‌ر نه‌مرین و بمێنین ورده ورده ته‌كه‌توله‌كان له‌دژی یه‌كتر ئه‌وه‌ی ژێر به‌ڕه ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ڕه.ئه‌وجا ده‌زانین كه ئه‌و به‌ناو شۆڕشه، چ كهربازاڕ و ناوه‌رۆك بۆش و بێ به‌رنامه و دیسپلین و رێكخستن بووە، بۆیه حاڵمان به‌م رۆژه گه‌یشتووه، كه جاش و مه‌فره‌زه خاسه یادوەرییان بۆ دەنووسنەوە و خۆیانمان لێدهكەنه فس فس پاڵه‌وان.هه‌قه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ئه‌و سوكایه‌تی وبێ رێزییه قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌و جاش قه‌ڵه‌م و مه‌فره‌زه خاسه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌لا بەختیار ریسوا و شه‌رمه‌زار بكه‌ن.كه له‌بری جه‌مالی عه‌لی باپیر و ئازاد هه‌ورامی و سه‌لاحی موهه‌ندیس و حاكم كه‌مال مه‌رگه‌ی ئه‌و ببێته ده‌مڕاست و قاره‌مان و له سه‌ر شۆڕش و چالاكی بنووسێت.
دوا پرسیاریشم بۆ شه‌هاب ئه‌وه‌یه ئه‌و له كتێبه سه‌یر و سهمهرهكهیدا باسی رووداوه‌كانی ساڵانی 1979 تا 1991 ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و له ساڵی 1986 ته‌سلیم بۆته‌وه بۆته جاش، هیچ ئاگا و زانیارییه‌كی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و چالاكی و جموجوڵی نه‌بووه، ئه‌و پێنج ساڵه، كه ئه‌و له شار بووه، راوی پێشمه‌رگه‌ی كردوه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بازگه‌ی دا ئه‌نا و سه‌رانه‌ی له خه‌ڵك دەسهند، له‌و دیو شهستییهكهوه بۆسه‌ی بۆ پێشمه‌رگه دا ده‌نا.تۆ بڵێت یه‌كێتییه‌كه‌ی شه‌هاب و داڵده‌ده‌ری جاش و ئه‌من و ئیستخبارات ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به‌خزمه‌تی پێشمهركایهتی بۆ حساب نه‌كردبێت؟
خۆزگه شه‌هاب بێ چاو و روییهكهی زیاتر بوایه، تۆزێك باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی بكردایه.یان به مه‌لا به‌ختیاری دۆست و نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ی وتبایه كاتێَك كه شه‌هاب ته‌سلیم بۆته‌وه، هه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بووه، وه‌ك رێكخستن كاری نهێنی بۆ مه‌لا كردووه.تێناگه‌م خۆ مه‌لا به‌ختیار له هۆنینه‌وه‌ی درۆ و فشهدا وه‌ستایه‌كی كارامه‌یه، بۆچی ئه‌وه‌ی له‌بیر چوو؟!
(1) زانیاریه‌كی ناڕونم له‌سه‌ر ئه‌و برایه هه‌بوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خالید ره‌زا كه له نوسینێكدا به‌روونی و ئاشكرا ئه‌وباسه‌ی گێراوه‌ته‌وه.
بابەتی پەیوەندی بەم باسە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست