کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


30ی ئاب رۆژی جیهانی بێسەرووشوێنكراوان

Sunday, 30/08/2020, 23:00


ئەمرۆ 30ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانە لە جیهان, كوردستانیش هەرێمێكە لە وڵاتێك چ خۆی و چ عێراق یەكێكە لەو 80 وڵاتەی جیهان كە هاووڵاتیانی تێدایە بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی, لە جیهاندا ژمارەیان بە 52250 كەس دیاریكراوە, ئەوانەن تۆماركراون لە ناوەندە جیهانیەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان و خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنكردن و .... لە كاتێكدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنكراوانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و ...چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە, بە شێوەی گشتی ژمارەی بێسەروشوێنكراوان خۆی دەدات لە 50 ملیۆن هاووڵاتی لە جیهاندا, لە ناویشیاندا لە 30 وڵات زیندانی نهێنی بوونی هەیە, لەناویاندا عێراق بونی هەیە.
• بَسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە, بە پێی پەیمانامەی رۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیەوە, كات و شوێن تاوانەكە بە زیندویی دەهێڵێتەوە , بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی راستیەكانیان هەیە.
هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە, كە تاوانكار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.
بێسەرو شوێنكردن پێشێلی مافی یاسایی تاك,مافی ئازادی و ئاسایش, مافی ئەشكەنجە نەدان , مافی ژیان, مافی ناسنامە, مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە, مافی قەرەبوكردنەوە, مافی وتنی راستیەكان, مافی ئابووری, كۆمەڵایەتی, رۆشنبیری, مافی ئاستی ژیان, مافی تەندروستی و فێربوون , مافی كەرامەت و داوالێبوردنكردنی قوربانی ..ە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەكردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنكردن بەهۆی عەقیدەی سیاسیەوە لە باشوری كوردستان و دەیان هەزار لە پارچەكانی دیكەی كوردستان لە لایەن رژێمە دكتاتۆرییەكانی ناوچەكەوە, داواكارین :
1- حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنكراوان, هۆكاری بێسەروشوێنكردن و هۆكاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بكاتەوە, ئەوانەشی ماون ئازادیان بكات.
2- شوێنی كۆكردنەوەی بێسەروشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
3- بە یاسا بێسەروشوێنكردن لە كوردستان قەدەغە بكرێت.
4- داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكرێت و پەیمانی دوبارە نەكردنەوەی بدرێت.
5- روفاتی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسوكاریان.
6- قەرەبووی ئابووری كەسوكاریان بكرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو, ژیانێكی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بكرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندروستی.
7- مافی كەسوكاری بێسەروشوێنكراوانە هەموو راستییەكان لەسەر بێسەروشوێنكردنی رۆلەكانیان بزانن, تەواوی زانیارییەكانیان لە بەرواری بێسەروشێوێنكردنەوە بۆ ئاشكرا بكرێت.
8- بە یاسا پارێز بەندی بۆ كەسوكاری قوربانیان, پارێزەرەكانیان, رێكخراوەكانیان دیاریبكرێت بۆ وتنی راستییەكان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.
9- پێویستە زیندانەكانی كوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت, هیچ كەسێك لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەكان زیندانی نەكرێن و زیندانی نهێنی وەك تاوان سەیر بكرێت.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without Genocide

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە