كازمی، چۆن كورد به‌كاردێنێت؟
Sunday, 30/08/2020, 19:53
له‌وه دڵنیاین كه ده‌سه‌ڵاتی كورد به درێژایی مێژووی خۆی و به‌تایبه‌تی له‌م سێ ده‌یه‌ی دوایی كاری به ستراتیج و پلانی دوورمه‌ودا نه‌كردووه، به‌ڵام ئیمه لێره كه ده‌ڵێین ستراتیجیه‌تی كورد نه‌ك ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ستمان بیروبۆچون و ره‌فتار و هه‌وڵ و ئامانجی دورمه‌ودای گه‌لی كوردستان و قوربانیدانیانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه پیرۆزه‌كه‌یان نه‌ك كرده‌وه و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سی ساڵه و شۆرشه‌كانی پێشووی كوردستان. پرسیاره‌كه له‌وێیه،ئایا كازمی ئاوڕ له ستراتیجیه‌تی كورد ده‌داته‌وه؟
تێبینیه‌ك بۆ دڵنیایی، ئه‌م بۆچونه‌ی ده‌ری ده‌بڕم به ره‌هایی له ناخی باوهربونمهوه هه‌ڵده‌قوڵێت و هیچ خاترگرتنێكی تێدانیه و هه‌مووان ده‌زانن كه ره‌خنه‌كانم هه‌میشه پشتی ملی دسه‌لاتی گه‌نده‌ڵی كوردستان ده‌گرێته‌وه، بۆیه بێ لایه‌نی ئه‌م نوسینهشم واده‌كات نه‌چێته گیرفانی هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه، ته‌نها پێشبینی و بۆچونی تاكه‌كه‌سیی ناخی خۆمه و هیچیتر.
كه ئیسماعیل بێشكچی ده‌ڵێت خراپترین ده‌سه‌ڵاتی كورد له باشترین ده‌سه‌لاتی داگیركه‌ران باشتره، هه‌روا له خۆڕا و له قوتی عه‌تار ئه‌و رایه‌ی ده‌رنه‌هێناوه، به‌ڵكو پاش وردبونه‌وه له مێژووی كورد و داگیركه‌ران، ره‌فتار و گوفتاری چه‌واشه‌كارانه‌ی له قۆناغه‌كانی پێشوو فرامۆش كردوون و درۆ و ده‌له‌سه‌ی مێژووی ده‌ستكردی داگیركه‌رانی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، به‌ڵكو سه‌ربورده‌ی مێژووی كورد و ده‌رئه‌نجامی شۆرش و مامه‌ڵه‌ی داگیركه‌ران كاریگه‌ری له‌سه‌ر تیڕوانین و دیدگای هه‌بووه، بۆیه ئه‌و بۆچونه‌ی بۆ دروست بووه.
با به‌پوختی و بێ درێژ دادڕی بێینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌م حاڵ و بارودۆخه‌ی و ره‌فتار و سیاسه‌ته‌كانی كازمی و پالپشتهكانی كه ده‌كرێت به جۆرێك ریزیان بكه‌ین، چی له ناو عیراق بن یان له كوردستان، له‌نێو خه‌ڵك به گشتی یان سیاسه‌تمه‌داره بهرژهوهنخوازهكان كه له بۆسه‌دان بۆ ئیستغلالكردنی هه‌ر هه‌لێك له ههركوێیهكهوه بێت بۆ دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كانیان و، ئێستاش له‌وباوه‌ڕه‌دان كازمی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و ئه‌وانیش كهوچكێكیان له ههلیسهكهی به‌رده‌كه‌وێت.
كازمی له‌م ماوه‌یه، به خۆنواندنی سه‌رشه‌قام و خۆده‌رخستنی له راگه‌یاندن و هه‌ندێك جوڵه‌ی سێركئاسا ، سه‌رنجی زۆرێك له عیراقیه‌كان و زۆرتریش له كوردستانیه‌كانی راكێشاوه ( به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی تا ڕاده‌یه‌ك مه‌به‌ستداری سیاسی و سته‌مدیده‌ی زیان لێكه‌وتوی ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی كوردستان) و كازمی به فریادره‌س ده‌زانن و وه‌كو هه‌ڵوێستێكی سۆزدارانه‌ی دوور له لۆجیك و هه‌ڵقوڵاوی كاردانه‌وه‌ی كاتی و دوور له بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی قووڵ و تێڕامانی هه‌مه‌لایه‌نی وه‌زعی كوردستان و مێژووه‌كه‌ی، چاوه‌ڕێی عه‌سای سیحری كازمی ده‌كه‌ن بۆ بازدانێك له پیناو گۆڕینی وه‌زعی سیاسی كوردستان و ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه.
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵك راده‌كێشێت و به روكه‌شی نابینرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كازمی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م قۆناغه‌یه به جموجوڵی شێوه پاڵهوانهنانهی دراماتیكی بۆ زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه پێشوهختهكهدا( ئه‌گه‌ر لایه‌نه زاڵبوهكانی په‌رله‌مان بواری بده‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات). ئه‌گینا هیچ هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی بوێرانه‌ی نه‌ناوه كه ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه گه‌وره‌كان له‌ق بكات. تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌رجاده‌ی رازیكردووه به‌ڵام هیچ هێزێكی جه‌ماوه‌ری سیاسی گشتگیری زامن نه‌كردووه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت كه به‌خۆی چاوه‌رێی ده‌كات. كورد و سونه راوبۆچونی خۆیان هه‌یه و ( هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری دۆڕاو نه‌بێت كه‌س پشتگیری ناكات، كه هه‌مووان ده‌زانن چه‌ن ناره‌زایه‌تی زۆر بێت به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی ئیمه هه‌ڵبژاردن به فاكته‌ری زۆرجیاوازتر یه‌كلایی ده‌بێته‌وه؛ له‌وه‌ش پشتگیری ده‌ره‌كی و ناوچه‌یی به‌تایبه‌ت و بوونی توانای مادی و راگه‌یاندنی به‌رده‌ست ) و هه‌روه‌ها ( گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هیزی یهكلاییكهروهی هه‌ڵبژاردن نیه و سازانی سێ پێكهاته‌كه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه و ئه‌م گه‌ڕه‌ش هێزی حزبی و جه‌ماوه‌ریی كلاسیكی حزبه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، له‌مباره‌شه‌وه ئه‌زمونی هه‌رێم و عیراقیشمان له‌به‌رچاوه كه خه‌ڵك چه‌ند نارازی بێت له كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به زلهێزه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ده‌ن، یان ده‌نگ ناده‌ن و بێ ئهوانسندوقهكان پڕ ده‌كرێنه‌وه).
كه هه‌موومان له‌و قهناعهتهدابین چاره‌كردنی وه‌زعی عیراق به‌و هێزه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیانه بكرێت كه‌وا هۆكاری گه‌یشتنن به‌م حاڵه، بۆیه لۆجیكیانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت بۆمان ئه‌وانیش رێگه ناده‌ن كازمی له‌و بواره‌وه به‌خۆی تاكڕه‌وی بكات و بتوانێت ده‌ستی ئه‌وان له‌بن هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌ربێنێت، بۆیه كه ده‌بینین كازمی تا ئێستا پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراوی ورد و ئاشكرای بۆ راسته‌رێكردنی عیراق و وه‌زعه سیاسی وئابوورهیهكهی نیه، بۆیه ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌كیشێت و رێگه‌كه ئه‌وه‌نده پێچاوپیچی تێدایه كه جوڵه سیاسیه‌كانی دژوار كردووه و بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ك به ئاسانی گه‌یشتن به دوا ئامانج مه‌یسه‌ر نابێت كه بیه‌وێت چاكسازی بكات و عیراق بخاته سه‌ر سكه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و ئاسایش و هێمنی.
ئه‌گه‌ر گره‌و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریر بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردن و حساب بۆ عه‌شیره‌ت و ینهماڵه و پاره دابه‌شكردن وپهیوهستبون به ئایین و مه‌زهه‌ب نه‌كرێت و دابونه‌ریت له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكرێت پێشبینیه‌كی نادروستی لێده‌رده‌كه‌وێت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نادیار ده‌بێت. ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت پابه‌ندبوونی تاك و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی به شیعه‌گه‌رێتی و سونهگهرێتی و ئیدیعای نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئه‌گه‌ر له جه‌وهه‌ردا راستیش نه‌بێت، كاڵ و سیست بێته‌وه و خه‌ڵك له ره‌فتاردا وه‌كو هاوڵاتیی دوور له ئینتمای تهسكتری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و عه‌شیره‌تگه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی بیربكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به كورد، گوناحه به خه‌یاڵپڵاوی میله‌ت چه‌واشه بكرێت و گره‌و له‌سه‌ر كازمی بكرێت كه فریادره‌سه و گه‌نده‌ڵی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات و خه‌ڵك رزگار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به رێكخستن و پته‌وكرنی عراقیش بێت. زۆر گوناحه ئاشی خۆت به په‌یمانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بگێڕیت ( ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نیشتمانپه‌روه‌ره كه چه‌مكی هاوڵاتیبونی له مێشكدا به‌رجه‌سته بوبێت و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی نه‌كات، دووره و تا چه‌ندین ده‌یه‌ی تریش له عیراقدا لهدایكنابێت و چه‌مكی هاوڵاتیبون ته‌نها به سه‌رزاره‌كی ده‌مێنیته‌وه و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی حوكمڕان هه‌میشه و به پێی نه‌بونی رۆشنبیریی قووڵ و سه‌قامگیرنه‌بونی داموده‌زگه‌یی، زاڵ ده‌بێت و نه‌ته‌وه‌ی كوردی ژێرده‌ست له مه‌زهه‌بی سونه زه‌ره‌رمه‌ندتر ده‌بێت و كازمیش كوڕی ئه‌و منداڵدانه كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووه‌یه‌ی عیراقه).
له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه كازمی له‌مه‌ڕ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ته‌نها به ته‌كتیك و به‌رێكردنی كاروباری رۆژانه‌ی بێ چاره‌سه‌ری كێشه و پرسه‌كه مامه‌ڵه‌ی كردووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ئیدیعای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كازمی فریادره‌س بێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو كیشه‌یه ده‌كات، ئه‌وا له خهیأڵ و بیری كاڵ و بیركردنه‌وه‌ی روكه‌شانه نه‌بێت هیچ به قووڵی بیریان لێ نه‌كردۆته‌وه و سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كانیان شیرنهكردۆتهوه. بۆیه به راشكاوی ده‌ڵێم حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان زۆر خێرا و به بێ بیركردنه‌وه و په‌ندوه‌رنه‌گرتن له مێژووی نزیك و به ره‌فتاری سۆزدارانه‌ی بۆچونی كه‌سی و حزبی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رخستنی كازمی كرد، پێویسته بڵێین هه‌موو هه‌له‌یه‌ك باجی خۆی هه‌یه و بۆ به‌دبه‌ختی هه‌موو جارێك قورسایی ئه‌و باجانه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مدیده و، ده‌سه‌لاتدارانیش وه‌ك به‌رزكی بانان لێی ده‌رده‌چن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بوترێت ، رێگه‌یه‌كی رێك و راست له كوردستان بۆ كازمی كراوه ده‌بێت، ئه‌ویش خستنه پێشی تموح و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی بۆ چه‌ند خه‌ڵكێكی ڕاڕاو نیگه‌ران و ته‌سكبین و ته‌نانه‌ت فێڵبازی خودپهرستیش، له به‌خشین و وه‌رگردا وه‌ك رێسای ئاڵوگۆڕێ به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربێت و دواجاریش ده‌توانێت به‌ئه‌مه‌ك بێت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری نه‌ك میله‌ت، ئه‌مه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته سیاسیه‌كان به‌گشتی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی بۆ كازمی روونه كه وه‌كو عورفێك سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده ( ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله گۆڕانكاری تێدا روونه‌دات) له‌وێش به هاوكاری كازمی و كوردێك و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م صاڵح هاوپهیمانێتێهك ببسهتێت و كاندیدی له كوردستانیش هه‌بێت و هه‌ردوكیان سودگۆڕكێ بكه‌ن، بۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌توانن رێخۆشكه‌ر بن بۆ دووباره جێگرتنه‌وه‌ی پۆستكه‌ی خۆیان له خولی داهاتوشدا، به‌ڵام ئه‌مه نه سودی بۆ پرسی كورد هه‌یه و نه‌ش بۆ دواڕۆژی و نه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان، ئه‌وه‌تا له‌م چه‌ند مانگه‌ی هاتنی كازمی ته‌نانه‌ت بودجه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و تموحی دووباره ههڵهبژاردنهوهی له ئیستاوه تا ڕاده‌یه‌ك كاروباره ئ ئاساییه‌كانی ئیفلیج كردووه و ته‌نها بانگه‌شه‌ی پێوه‌خته جێی خۆی گرتووه . له لایه‌كی تره‌وه رێكاره سیاسیه‌كان و هه‌وڵه نهێنی و ئاشكراكانی به‌رهه‌م صاڵح و خودپه‌رستی وای كردوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر نه‌دات و هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌نده لاواز بیت كه جێگه‌ی به‌زه‌یی پێهاتنه‌وه بێت بۆ هه‌ركه‌سێك به‌هانه‌ی بۆ بێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی له‌پێشتری له‌م رووه‌وه هه‌بووه و كازمیش پێش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ملكه‌چی خۆی پیشانداوه، بۆیه بڕیاری ناردنی ئه‌و بڕه پاریههی بۆ مه‌عاشی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دا‌و، ئه‌گه‌ر ده‌نگۆی بانگكردنی بۆ په‌رله‌مان راست بێت بۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و په‌یمانه سوكهش پاشگه‌زبێته‌وه. بۆیه كازمی ئه‌و فریشته‌یه ده‌رنه‌چوو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك چركه‌و بێ هیچ حسابێك و به ره‌فتارێكی زۆر بێباكانه و ساویلكانه و بێ هیچ دانوستان و مه‌رجێك پشتگیریی هه‌ڵبژاردنی كازمی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران، به خۆڕایی پێ فرۆشت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست