وەزیری تەندرووستی ، وەزیری ترس و دڵەڕاوكێ
Sunday, 23/08/2020, 21:56
وتەیەك هەیە دەڵێت هەر كێشەیەكت هاتە پێش سەرەتا بیناسە ئینجا لێ ی بترسێ بەڵام وەزیری تەندرووستی چونكە كەسێكی نەشارەزاو قەلەقە بێ ناسینی نەخۆشی كۆڕۆنا یەكسەر هەموو خەڵكی كوردستانی خستە ترس و دڵەڕاوێوە بێ ئەوەی خەڵكی فێری خۆپارێزی بكات
دەگێڕنەوە جارێك خزمی بەرپرسێك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا دەمرێت پاش ئەوەی سەعاتێ بەسەر مردنەكەیدا تێپەڕ دەبێت د.سامان ئەوكاتە بەڕێوەبەری تەندرووستی هەولێر دەبێت بە خێرایی خۆی دەكات بە نەخۆشخانە لە پڕ بێ پرس و ڕا ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر مردووەكە دەست دەكات بە هەناسەدانی دەستكردبۆ مردووەكە ستاف و دكتۆرەكان تەعەجوبیان دێت بۆچی بەڕێوەبەری تەندرووستی هەولێر هەڵسا بەم كارەچونكە نە ئیشی ئەوە وە نە پەیوەندی بەوەوە هە یە سەرەرای ئەوەی سەعاتێكە مردووە پاش چەند خولەكێك دەبینن نەوزاد هادی وا دێت بۆ نخۆشخانە كە ئەو كاتە پارێزگار بوو تومەز دەیەوێت بە نەوزاد هادی پێشانی بدات كە چەند بە تەنگ ئەم نەخۆشەوە بووە وە بۆ گرنگی پێدان خۆی كاری لەسەر كردووە ، كاتی نەوزاد هادی بینی خۆی دەستخۆشی لێی كرد ، هەروەك نوسینی دەكرد لە كۆمپیوتەرەكەی بە درۆ كە ماوەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوبوە نوكتە
ئەگەر سەیری سایكۆڵۆژی ئەم كەسە بدەین هەمیشە خەریكی خۆڵ كردنە چاوی بەرپرسانە تا خۆی گەیاندە وەزیری تەندرووستی هەموو زیرەكی ئەم كەسە تەڵەكەبازە تەنها لەم نموونانەی سەرەوە خۆی دەگرێتەوە هەروەك لە شەڕی داعش خۆڵی كردە چاوی مەسعود بارزانی یەوە بە هەمان شێوە لە پێش كامیرە خۆی نیشان دەدا هەروەها لە بەردەم هۆڵی نەشتەرگەری ڕادەوەستا تەنها بە بەرپرسانی دەوت ئاوا دەكەین و ئاوا دەكەین وەك ئەوەی ئەو نەشتەرگەریەكان بكات هەروەك لەم نەخۆشی كۆڕۆنا ئێمە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە مەترسی دا بوین و زۆربەمان توشی نەخۆشی بووین. كەچی ئەو بە قات و ڕیباتێك و ماسكێكەوە دەهات فشە فشی دەكرد
د.سامان یەكێكە لە سوكترین دكتۆری هەولێر كە هەموو خەڵك شەرم دەكات كە ئەوە وەزیرە وە هۆكاری بوون بە وەزیری تەنها و تەنها ئەگەر بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە یەكەم : بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت بە خەڵكی كوردستانی بڵێن كە ئێمە دەتتوانین سوكترین كەس بكەین بە شت وە بەشەخسیەتترین كەسیش بكەین بە هیچ هەروەك جەلال پەرێشانیان لە سەكنی پاسەوە كرد بە ئەندام پەرلەمان
دووەم : دەبێت شەخسیەتی ئەو كەسەی ئەمەی داناوە سوك بێت بۆیە كەیفی بەم سووكە هاتووە
سئ یەم:
یاخود ئاگایان لێ ی نی یە كە ئەم كەسە سووكە وە نمونەكەی باسم كرد خۆڵی كردوەتە چاویان و هەڵیانی خڵەتاندووە .
ئەم كەسە سووكە بە ناو وەزیرە شتەكانی تەنها خۆڵ كردنە چاوەو هیچی تر وە شارەزایی نە لە تەندرووستی نە لە هیچ دا هە یە هەروەك بینیتان لە سەرەتای كۆڕۆنا بە خۆی و ماسكێكەوە هەموو ڕۆژ ێك لەسەر تەلەفزیۆن خۆی بەدەردەخست كەچی ئێستا خۆی ون کردووە، كەس نازانێت لە كوێ یە
چونكە دەزانێت چی بە سەر ئەم خەڵكە دا هێناوە كە دەبوو خەڵكانی پسپۆری لەو بوارە كۆبكردایەتەوە لە كۆنفرانسێكدا وە بۆردی كۆنفرانس دەبوو بەرپرس بن لەگەڵ ڕێنمایی بە هوڵاتیان وە پەیوەندی بە زانایانی دەرەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵە كردن. لەگەڵ ڤایرۆسەكە نەك بەس خۆی و قات و ڕیباتەكەی و بە ماسكێكەوە دەهات خۆی نمایش دەكرد كە كار گەیشتە ئەوەی سەرەتا خەڵكی كوردستان ترس و دڵەڕاوكێ یەكی لەرادەبەدەر یان هەبێت واتە دەرونی شێواوی خۆی بەسەر هەموو كوردستان دا گشتاند
واتە سامان حوسێن چۆن دەیناسن كە كەسێكی قەلەقە وای لێ هاتبوو هەموو كەسێك لە كوردستان تووشی قەلەی بوو بێ ئەوەی زانیاریان لەسەر كۆڕۆنا هەبێت وە شارەزاییشیان تەنانەت لەسەر خۆپارێزیش پەیدا نەكرد وە سیقەشیان بە وەزیرە نەخۆشەكە نەما وە خۆپارێزیشیان نەكرد كەدەبینین ڕۆژ انە ئەم هەمووخەڵكە تووشی كۆڕۆنا دەبن وە دەمرن كە هەمووی لە ئەستۆی وەزیری تەندرووستی دایە
پزیشكێكی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست