كاره‌كه لای پێغه‌مبه‌رێكی ژیاندۆستی هه‌ڵگری په‌یامی دونیاییه !
Friday, 21/08/2020, 10:41
ئه‌وه‌ی له سه‌ر بارودۆخی خه‌ڵك له مێژوودا زانراوه و ئه‌و گۆڕانكاریه نه‌رێنیانه‌ی له ره‌وشی ژیانی مرۆڤ و به‌ده‌ستی خودی مرۆڤ روویداوه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س له جه‌نگدا تیاچوون. دونیا ئه‌وه‌نده به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات ئه‌مڕۆ1.2 ملیار كه‌س ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت له جیهاندا. 700 ملیۆن كه‌س له ژێر هیڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین و پێویستیان به ژه‌میكی خۆاردنه. 250 ملیۆن كه‌س ئاڵوده‌ی ماده بێهۆشكهرهكانن و زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ستی نادادپهروهریهوه ده‌ناڵێنن. هه‌ر مرۆڤ خۆی بۆته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌ڕاده‌ی 20 مه‌تر بۆ سه‌ره‌وه، پله‌ی گه‌رمای كه‌شوهه‌وای زه‌وی 3 پله به‌رزبۆته‌وه. ئه‌مه جگه له پیسبونی ژینگه و زۆربونی خۆڵ و خاشاك و پاشه‌رۆ و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و شتی خراپتری زیانبه‌خش، سه‌ڕه‌رای پێشكه‌وتنی زانست و ئامێر و ئامڕازه‌كانی ئاسانكاری به‌ڕێكردنی ژیانی مرۆڤ . ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی زانست و زانیاری و پاشكه‌وتنه‌ی ره‌وشی به‌ڕێوه‌چونی ژیانی مرۆڤ پێویستیی یه خۆداچونه‌وه وچاكسازی و گۆڕانكاری گه‌وره هه‌یه، ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ژیانی ئاده‌میزاد زاده‌ی ده‌رهاویشته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهان بێت، گۆڕانكاری تێیدا به سیستمێكی سه‌رمایه‌داریی قازانجپه‌رست جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت هه‌ڵچونی خودی گه‌لان و ره‌خسانی فاكتهرهكانه بۆ گۆڕانكاری هه‌مه‌چه‌شنی زه‌مینه‌ی ژیانی مرۆڤ و هاتنه‌ئارای ئامرأزی گۆڕانكاری ئه‌رێنی و له‌دایكبونی سیستمێكی نوێی جیهانی له فكر و فه‌لسفه و بیروباوه‌ری نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت له گۆڕانكاری و هاتنه‌ئارای شێوه‌یه‌كی دیكه له به‌ڕێكردنی ژیانی مرۆڤدا.
بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ر وه‌كو به‌شبه‌ش كردنی ئه‌رك و پوختكردنه‌وه‌ی چۆنێتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كه ده‌كریت له روبه‌رێكی بچوكدا كورتی بكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشه‌كان لهبهرچاوجیاواز ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام قوتاربوون به یه‌ك ئامڕاز ده‌كرێت ئه‌ویش به پشت به‌ستن به وته‌ی( هیچ كێشه‌یه‌كم بۆ باس مه‌كه به‌ڵكو چارهسهركێشهی لای خۆت واته ئه‌ڵته‌رناتیڤمان بخه‌ره به‌رده‌ست، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كه لای من‌و تۆ‌و ئه‌و و ئێمه و ئه‌وانه پێكه‌وه نه‌ك پاڵدانه‌وه و پشت به‌ستن به غه‌یب و ئه‌ویتر، به‌ڵكو هه‌موان لای خۆیانه‌وه چاكسازیخواز بن و كاری بۆ بكه‌ن، واته له خۆته‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێته ئێوه‌ی خه‌ڵكی گوندێك ئه‌وجا ناحیه‌یه‌ك و قه‌زایه‌ك و پارێزگایه‌ك و وڵاتێك یه‌ك له‌دوای یه‌كدا، واته به‌رپرسیارێتیه‌كه له‌سه‌ر هه‌مووانه و به‌كۆكردنه‌وه‌ی چالاكی و هیلاكی كۆی گشتی خه‌ڵكه، ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت كه چاره‌سه‌ر به سه‌رمایه‌داری ناكرێت كه پشت به تاك ده‌به‌ستێت و جیاوازی له داهات و خه‌رجی تاكه‌كان ده‌بێت به‌ڵكو به كۆی گشتی تاكه‌كان ده‌بێت كه پێكه‌وه به سیستمێكی گشتگیر كاربكه‌ن و پێكه‌وه به یه‌ك ده‌نگ هاواری گۆڕانكاری بكهنو هیمه‌تی خۆبه‌خشین و خۆبه‌ختكردن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی رۆشنه كه هه‌ر كارێكی سه‌ركه‌وتو زانستێكی روون پێشی ده‌كه‌وێت وبه‌و پێیه كاری له‌سه‌ر ده‌كات نه‌ك عه‌قڵیه‌تێكی خوڕافی میتافیزیكی چه‌قبه‌ستوو. ئه‌مه‌ش واته به پشت به ستن به زانست له پشێوه‌ی رزگارمان ده‌كات و به رێك و ره‌وان هه‌نگاو ده‌نێین، واته هه‌ر یه‌كه‌و پێغه‌مبه‌رێكی چاكسازیخوازی زانستخوازی واقیعی و ژین په‌رست بێت و له‌سه‌ر چاكسازی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاری خه‌ڵك رابێنێت و ته‌نیا گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری و هه‌مه‌گی له مێشكی‌دا خول بخواته‌وه و به خۆی بیێت به مۆمیك خه‌ڵك رابێنێت له‌سه‌ر گرنگی رزگاركردنی كۆمه‌ڵگه له‌و قه‌یرانانه‌ی پێوه ده‌ناڵێنێت و له‌و به‌ینه‌شدا كۆمه‌ڵگه‌كان هاوكار ده‌بن و بۆ چاكسازی له ره‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تی كارده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه شیبكه‌ینه‌وه و پرسه‌كه ئاسان بكه‌ینه‌وه و ئه‌م كێشه گه‌وره له كوردستاندا چر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه ته‌نها لایه‌نی سیاسی و ده‌سه‌لات نیه پێویستی به خۆداچونه‌وه و گۆڕان بێت به‌ڵكو گۆڕانكاری چۆنێتی ژیانی كۆمه‌ڵگه و بیركردنوه ی راست و پێكه‌وه‌یی و مشور خواردنی هه‌مه‌لایه‌ن و هاوكاریی هه‌مووانه بۆ تێپه‌ڕین له هه‌ر گیروگرفتێكدا پێشوه‌خت ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌رێین.
دوای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كلایی بوینه‌وه كه چه‌مكه پێشكه‌وتوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌م ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رجه‌م گهلانیهوه جیگه‌ی نابێته‌وه و لهههربارێكدا بڕۆیت واته به‌هه‌ر رژێمێكدا كۆماری بێت یان پاشایه‌تی و به‌هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌كی حوكمڕانی بێت ده‌گه‌یته‌وه بانه، واته كه‌سایه‌تیه‌ك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێك هاوبه‌رژه‌وه‌ند زاڵن به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا و ئه‌وانن كه سه‌رجه‌م خوریه‌كه‌ی دونیای پێشكه‌وتنخوازی ده‌كه‌نه‌وه به خوریهكه، بۆیه ته‌نها ئاوات لای هه‌وڵی تاك و كه‌سایه‌تیه‌ك یان چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی گونجاوی تێگه‌یشتووی پێش زه‌مانی خۆی كه‌وتبێت ده‌مێنێته‌وه كه ده‌شێت پێیان بلێین پێغه‌مبه‌رانی گۆڕانكاری.
له مێژوودا، پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی ئایینی و قسه‌كه‌ران به‌ناوی خوداوه، كۆمه‌ڵێك چاكسازیخوازی قۆناغی جۆر به‌جۆر هاتونه‌ته ئاراوه كه به‌قه‌د دونیایه‌ك گۆرأنكاریان كردووه بێ ئه‌وه‌ی شت فه‌رز بكه‌ن خۆیان بوون به نمونه‌ی زوهد و پیاوچاك و قوربانیده‌ر، لێره باسی مۆرای مه‌زن و ئاناهیتا و زه‌رده‌شت و مو‌سا و عیسا‌و محه‌مه‌د و 120 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر و ههوألهێنه ئایینیه میتافیزیك په‌رسته‌كه ناكه‌م به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له قۆناغی جیاوازدا به كرده‌یی خه‌ڵكانێك ده‌ركه‌وتوون كه له پێشه‌وه‌ی زه‌مانی خۆیاندا بوون له عه‌قڵ و ره‌فتار و راسته‌رێكردنی وه‌زعی گشتی ئه‌و ده‌ورانه‌ی خۆیان گرتۆته ئه‌ستۆ، بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌م چه‌مكه نوێیانه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت و به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و په‌یوه‌ست بووه به سه‌رخان و ژێر خانی زه‌مانه‌كه‌ی خۆیه‌وه و به‌و پێیه هه‌وڵیداوه خۆی له ژێر ركێڤی چه‌قبه‌ستویی و دۆگما رزگار بكات و هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشچونی گرتۆته به‌ر .
ئه‌گه‌ر باس له ئۆشۆ و ده‌لای لاما و غاندی و نه‌هرۆ و چیڤارا و مارتن لۆسه‌ر كینگ و تیریزا و خاڵد بن سنانی عه‌بسی و قوس بن ساعیدهی ئیادی و ریئابی بن به‌رائی شنی و ئومه‌یه بن ئه‌بی سه‌ڵت و به‌حیرا و وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل وهكوزانا و پێغه‌مبه‌ره دهشتیهكانیش نه‌كه‌م، به‌ڵكو باسه‌كه لێره‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵگری په‌یامی تازه‌گه‌ری و هه‌ڵگری ئاڵای گۆڕانكاری له سه‌رده‌می خۆیان كورت بكه‌ینه‌وه و به تایبه‌تی كار‌و كرده‌وه و ره‌فتار و به‌رهه‌میان له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا ده‌كرێت له هه‌ر وڵاتێكی دواكه‌وتووی كوردستان ئاسا له زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا خه‌لكانێك ده‌ركه‌وتوون كه جێگه‌ی باوه‌ڕی گه‌لی خۆیان بون و له هه‌زار و یه‌ك حزب و سه‌ركرده‌ی ئه‌م كاته به‌رهه‌میان هه‌بووه و قازانجی تایبه‌تی زۆریان بۆ ره‌وتی ژیانی خه‌ڵكی هه‌بووه (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وانه نیه كه به‌ناوی یه‌هودی و مه‌سیحی و ئێسلامه‌وه وه‌كو قه‌شه و شێخ و ده‌روێش و سۆفی خۆیان به نوێنه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بینن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا خه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنن و هه‌ر ماوه‌یه‌ك و ئه‌ویتر خه‌لكانێك له‌م حۆرانه هه‌ڵده‌تۆقن). لێره‌دا ته‌نها خه‌ڵكی بیریار و زانا و مرۆڤ دۆست و چاكسازیخواز و تێگه‌یشتووی پێش قۆناغیخۆی كه‌وتووه كه زۆر جار وه‌كو نوخبه ده‌بنه هۆكاری بازدان له حاڵ و بارودۆخی ژیان خه‌ڵكدا).
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه‌باسكردن و ئاواتخوازین له‌م باره‌وه له‌ده‌رئه‌نجامی بێهیوایی بوونه له چاكسازی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه به‌م پێكهاته‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سترۆیشتوون، بۆیه ته‌نها ده‌رچه‌ی راست و واقیعی ئه‌وه‌یه كه له باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه فریادره‌سی نێو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵتۆقێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو گۆڕانكاری بكرێت و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش سیستمێكی دیفاكتۆ بسه‌پێنێت.
ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ كه‌سێكی تێگه‌یشتوی بێگهیشتووی پێشكه‌وتووی زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی بیت، به واتایه‌كی تر پێغه‌مبه‌رێكی خۆڕسكی سروشتی له تێگه‌یشتنی واقیع و بهرتامهرێژی گۆڕانكاری بگرێته ئه‌ستۆ، كه به دور بێت لهخوڕافه و باوه‌ربوون به میتافیزك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، واته پێهغهمبهری هه‌ڵقوڵاوی كلهلتور و رۆشنبیری گشتی خه‌ڵك و تێڕوانینان بۆ ژیان بێت یان بژارده‌یه‌ك كه رێگریه كه‌لتوریه باوه‌كه تێپه‌ڕێنێت و، به‌دوور بێت له پێغیهمبهرایهتی ده‌ستكرد كه تا ئێستا هاتبێته ئاراوه و خۆی كردبێت به خودایه‌كی ده‌ستكردی خۆی و فه‌رمان به‌ناوی ئه‌وه بكات و رێنمایی خۆی به‌ناوی ئه‌وه‌وه وه‌كو سروت و ئه‌ركی دینی و پاداشت و سزا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رز بكات، به‌ڵكو به كرده‌وه حه‌قیقه‌تی پێویستی گۆڕانكاری و پێویستی تێهپهربونی قۆناغه‌كه بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنێت ، واته پێغه‌نبه‌ری سروشتی به‌دوور له یغهمبهری ده‌ستكردی خوی یان كۆمه‌ڵگه و بهرژیهوهندیه ته‌سكه‌كان و قسه‌كه‌ر به‌ناوی خوداوه.
ئا به‌و شێوه‌یه و، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م جۆره چاكسازیخوازه قۆناغ به‌ندی به سروشتی رێزدهبێت و هه‌ر قۆناغێك به‌هه‌ر شێوه و ناوه‌ڕۆكێك بێت تێده‌په‌ڕێت و قۆنلغێكی تر جێگهیپێشوی خۆی ده‌گرێته‌وه ، ئه‌ویش به جاولێكردن پێغه‌مبه‌ری سروشتی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه یان جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی یان شوێن پێگرتنی و زانینی بیروبۆچون و به پێشه‌وا زانین و تیگه‌یشتن له عه‌قڵیه‌تی. بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی كه له‌وانه‌یه گۆڕانكاری كاتی و به‌شبه‌ش له قۆناغێكی دیاریكراو و له كات و شوێنی دیاریكراوی تایبه‌ت یان به گشتی له زۆرینه‌ی جیهان به پێغه‌مبه‌رێكی دونیابینی ژیاندۆست و هه‌لگری په‌یامی چاكسازی بكرێت كه رووی ژیان وه‌رگێرێت و له ماوه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی بارودۆخی ناوچه‌یی دوور‌و رێژ یان كورت به ئاسایی و ئاشیانه و به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی گۆڕانكاری پێویست و سه‌ره‌كی له ره‌وشی ژیانی گه‌لانی دونیا بكات.
به‌و پێیه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و به‌تایبه‌تی میزۆپۆتامیا لانكه‌ی چاكخوازان و پێغه‌مبه‌رانه، ده‌كرێت گۆڕانكاری جیهانی لێره‌دا ده‌ست پێبكات و دوباره بێته‌وه و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی خۆمان و به‌تایبه‌تی كوردیش سه‌رقافڵه‌ی چاكسازی بن و مه‌شخه‌ڵی گۆرانكاری به‌گه‌یه‌نێته جیهان و ره‌ونه‌قی ژیاندۆستی ده‌ربكه‌وێت و بارودخۆی ناله‌باری مرۆڤ تێپه‌ڕێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست