تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
Sunday, 16/08/2020, 2:18
هه‌مومان كه‌م تا زۆر زانیاریمان هه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت و ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌ته‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ت. له هه‌موجیهانیشدا هه‌موو حكومه‌ته‌كان شێوازى به‌ڕێوه‌بردنیان له یه‌كه‌وه نزیكه. ئه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌تانه له یه‌كترى جیاده‌كاته‌وه له‌شێوازى سیسته‌مى حوكمڕنیه‌كه‌یدایه.
ئایا حكومه‌تێكى دێموكرتییه‌و له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه چاوه‌دێرى ده‌كرێت. یان حكومه‌تێكى پاشایه‌تییه یان حكومه‌تێكى دیكتاتۆرییه. به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌تمه‌ندىخۆى هه‌یه‌و وێنه‌ى زۆر كه‌مه له هه‌موو جیهاندا.
بۆیه به پێویستم زانى سه‌رنجتان ڕاكێشم بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه :
1-له ئێستادا سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ردوكیان ئامۆزاى یه‌كترین و سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ى بارزانین. هه‌ردوكیان خاوه‌نى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى خۆیانن و ده‌یان هه‌وال َنێرى تایبه‌تییان هه‌یه له ولاِته گرنگه‌كانى جیهاندا. به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته‌ى خۆیان لێیى به‌رپرسیارن و به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن خاوه‌نى هیچ كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزیۆنى و ئیعلامى نییه له كوێی دونیادا شتى له‌وشێوه‌یه هه‌یه ؟؟.
2- له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان په‌ڕله‌مان له حكومه‌ت ده‌پرسێته‌وه، به‌ڵام لاى ئێمه په‌ڕله‌مان زه‌لیله‌و ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان خوا خوایانه ده‌ریان نه‌كه‌ن و پاڕێزبه‌ندییان له‌سه‌ر لانه‌برێـت و دادگایی نه‌كرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێك پشتیوانى له هاولاِتیان بكان، ده‌سه‌ڵات سوكایه‌تى پێ ده‌كات. هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ى جوت ئامۆزا زۆرینه‌ى په‌ڕله‌مانییان هه‌یه‌و له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌ش ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان نوێنه‌رى حیزبه‌كانیانن نه‌ك هاولاِتیان.
2-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێماممان هه‌یه. خاوه‌نى بیناى تایبه‌ت به خۆى نییه. له‌كاتێكدا ساڵانه پاره‌یه‌كى زۆر به‌وناوه‌وه خه‌رج ده‌كرێت. مه‌سعود بارزانى نزیكه‌ى 10 ساڵ سه‌رۆكى هه‌رێم بوو ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ خانوو باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم خه‌رج كرا. به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به ناچارى ده‌ست به‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو، نێچێرى برازاى بوو به سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رۆكى هه‌رێمى تازه خانوه‌كه‌ى خۆى كرد به به باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
ئه‌ویش چه‌ندین ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات و ئه‌گه ر یه‌كێكى تریش بوو به سه‌رۆكى هه‌رێم شوێنى نابێت و ده‌بێ خانوه‌كه‌ى خۆى بكاته باره‌گا. ئه‌ویش ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ خۆى خه‌رج ده‌كات به ناوى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه.
بڕواناكه‌م نمونه‌ى حوكمڕانى له‌م شێوه‌یه له هه‌موو جیهاندا هه‌بێـت. له كاتێكدا ئه‌م سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه زیاده‌یه‌و پێویست نییه و بۆته بارێكى قورس به‌سه‌ر بودجه‌ى هاولاِتیانه‌وه. ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه به تایبه‌تى له‌به‌ر خاترى بنه‌ماڵى بارزانى داتاشراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانیدا نه‌توانراوه ده‌ستورێكى هه‌میشه‌یی بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌موار بكرێت.
3- له هه‌رێمى كوردستان به‌ناو هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه له جێگاى سوپاى وڵاتان. هه‌موشمان ده‌زانین ده‌بێ سوپا دامه‌زراوه‌یه‌كى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ بێت و وه‌زیفه‌ى به‌رگرى كردنه له قه‌واره‌ى حكومه‌ته‌كه. زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ژماره‌ى سوپاكه‌یان ناگاته 50 هه‌زار سه‌رباز و هێزێكى كه‌م بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆ.
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 450 هه‌زار چه‌كداره. به‌ڵام ئه‌مانه میڵیشیاى حیزبین. پارتى ویه‌كێتى خاوه‌نى ئه‌م چه‌كدارانه‌ن. هه‌ر یه‌كه‌یان هێزى پێشمه‌رگه، هێزى ئاسایش، پۆلیسى تایبه‌ت. ده‌زگاى نه‌هێنى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگى كڵاوى سه‌ریشیان جیاوازه. جگه له‌وه‌ى ئه‌م حیزبانه هێزى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، له‌ناو ئه‌م دوو حیزبه‌ش تایبه‌تمه‌ندى تر هه‌یه و زوربه‌ى به‌رپرسانى ئه‌م دوو حیزبه‌ش هێزى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. ئه‌میان فه‌وجى خۆى هه‌یه، ئه‌میان لیواى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
دواى ئه‌وه به هه‌زاران به‌ناو پێشمه‌رگه‌ى تر پاسه‌وانى ئه‌م به‌رپرس و ئه‌م باره‌گاى حیزبى و باخه‌وان و پاسه‌وانى ڤیلاى به‌رپرسه‌كانن. ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رێم توشى شه‌ڕببێت، ناتوانێت زیاتر له 50 هه‌زار پێشه‌رگه‌ى ڕاسته‌قینه كۆبكاته‌وه، چونكه ئه‌وانى تر موچه خۆرى بندیوارن له ژێر ناوى پێشمه‌رگه‌دا. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه نێوه‌ى خاكى كوردستان‌مان له ده‌ست نه‌ده‌دا.
5- ده‌رباره‌ى كاروبارى ئابورى وداراییش، دیاره هه‌موو حكومه‌تێك پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ دابین كردنى موچه‌و ژیانى هاولاِتیان. داهاتى هه‌ر وڵاتێك برێتییه له‌و پارانه‌ى له كارگه‌و دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به حكومه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت. داهاتى باج به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه. باج له‌سه‌ر سیكته‌رى كه‌رتى تایبه‌ت. داهاتى خاله‌َ سنووریه‌كان. به گشتى له وڵاته سه‌رمایه داره‌كان داهاتى سه‌ره‌كى حكومه‌ت له ڕێگاى باجه‌وه به ده‌ست دێت. دواى ئه‌وه داهاته‌كانى سامانى سروشتى وه‌كو نه‌وت و غاز و شتى تر.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تاپۆ بۆته موڵكى پارتى و یه‌كێتى. حكومه‌ت خاوه‌نى هیچ كارگه‌یه‌ك نییه. به‌ڵام ئه‌و دوو حیزبه و به‌رپرسه‌كانیان خاوه‌نى سه‌دان كارگه‌و پڕۆژه‌ن. هه‌رچى كار‌و كاسبى و بازرگانى هه‌یه بۆخۆیانیان قۆرخ كردوه و باجیش ناده‌ن. داهاتى خاڵه سنووریه‌كان له لایه‌ن ئه‌و دوو حیزبه‌وه به تاڵان ده‌برێت ناچێته خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌وه.
زۆرترین داهاتى هه‌رێمى كوردستان له نه‌وت و غازه‌وه‌یه. كاتى خۆى نێچیر بارزانى له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌ورامى ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ی نه‌وت و غازیان له‌گه‌ڵ توركیا به بێ ئاگادارى په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت مۆر كردوه‌و هه‌رێمى كوردستانى خستۆته ره‌هنى توركیاوه.
له كوێی دنیا هه‌یه كه‌سێك كه هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكى حكومى نه‌بوه له‌وكاته‌دا بچێت ڕێكه‌وتنى له‌وشێوه‌یه بكات و سامانى وڵاته‌كه‌ى هه‌ڕاج بكات. ئیفلاسبون و ته‌سلیكم بونه به به‌غدا، به‌رهه‌مى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه. ئه‌ى نابێت ده‌زگایه‌ك هه‌بێـت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات ؟؟ كوا داواكارى گشتى ؟؟. له‌و لاشه‌وه ده‌ڵێن پاره نییه بۆ موچه. باشه ئه‌گه‌ر ئاوا سامانى وڵات تاڵان بكرێت، گومانى تێدت نابێت پاره نابێت بۆ موچه.
نیوه‌ى داهاتى هه‌رێمى كوردستان پارتى ده‌یبات. نیوه‌كه‌ى تر‌ى بۆ یه‌كێتى و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه. دۆسییه‌ى نه‌وت به ته‌واوى له ژێرده‌ستى پارتیدایه‌و كه‌سى تر هیچى لێ نازانێت كه شاده‌مارى داهاتى هه‌رێمى كوردستانه.
وه‌زیرى دارایی یه‌كێتى بێت یان گۆڕان پارتى ترسى نییه چونكه داهاتى نه‌وت له ژێرده‌ستى خۆیدایه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له ئێستادا وه‌زیرى دارایی له‌پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه. وه‌زیر ئاگاى له داهاتى نه‌وت نییه. ناتوانێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ده‌روازه سنووریه‌كاندا. زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى كۆمپانیاكان موڵكى پارتى و یه‌كێتین و باج ناده‌ن. كه‌واته وه‌زیر وه‌كو ئه‌مین سندۆق وایه.
ئه‌وه‌تا ڕاستگۆیانه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌رپاره له به‌غداوه بێت، موچه ده‌درێت. ئه‌گه‌ر پاره نه‌یه‌ت موچه نادرێت. ئه‌وه قسه‌یه‌كى ڕاسته چونكه هه‌رێمى كوردستان داهاتى سفره. كه‌واته خه‌تاى وه‌زیر نییه كه موچه نییه. له كوێی دنیا وه‌زیرى ئاوا بێ ده‌سه‌ڵات هه‌یه ؟؟.
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌وه تاوانباره كه به‌شدارى حكومه‌تیان كردوه‌و وه‌زاره‌تى دارایشیان وه‌رگرتوه، له كاتێكدا پێش وه‌خت پێشیان وتراوه‌و خۆشیان زانیویانه كه هیچیان پێ ناكرێت له‌ژێر هه‌ژمونى پارتیدا.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌نجامى به‌شدارى حكومه‌تیان نه هیچ ده‌سكه‌وتێكیان بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌و نه بۆ هاولاِتیان به‌ده‌ست هێنا. به‌ڵام خزمه‌تى زۆریان به پارتى كرد. بونه پشتیوانیان. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى كرده قوربانى بۆ پارتى و بوو به كه‌واسورى به‌رله‌شكر.
6- ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادوه‌ره‌كان و دامه‌زراوه‌ى به‌ناو داواكارى گشتى كۆڵه‌كه‌ى ئه‌ساسى بنیات نان و به‌ِرێوه‌بردنى وڵاتن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ به‌رگرى له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاولاِتیان بكه‌ن، نوێنه‌رى جه‌ماوه‌ر بن , یاسا سه‌روه‌ربكه‌ن و هه‌موان به یه‌ك چاو سه‌یر بكه‌ن. به‌ڵام هه‌مومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌م هه‌رێمه‌دا بێلایه‌ن نییه‌و له هه‌موو دۆسییه‌كدا پشتیوانى له‌پارتى ده‌كات و پارتى چى بوێت ئه‌وان ئه‌وه ده‌كه‌ن. سه‌یركه‌ن و له خۆتان بپرسن له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕأنى پارتى و یه‌كێتیدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و ئه‌و هه‌موو دادوه‌ر و داواكارى گشتیانه چی‌یان كردوه، چ به‌رپرسێكیان هێناوه‌ته به‌رده‌م دادگا.
كێیان حوكم داوه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى، كێیان سزادا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو تیرۆر و خه‌ڵك كوشتن و ناعه‌داله‌تیه‌دا كه ڕویانداوه، له ئه‌نجامى ئه‌نفالى ئێزیدیه‌كان له كێیان پرسیه‌وه، له ئه‌نجامى بڕیارى ڕیفراندۆمى مه‌سعود بارزانى و له ده‌ستدانى نیوه‌ى زیاترى خاكى كوردستان، چ قسه‌یه‌كیان كرد ؟؟. ئه‌ى له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و ئیفلاسبونى هه‌رێمى كوردستان قسه‌یه‌كیان كرد، یان هه‌ر موچه‌ى زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن؟؟
ئه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه ئیشى چییه‌و بۆچى هه‌یه ؟؟ ئایا له جیهاندا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌م شێوه‌یه بونى هه‌یه ؟؟. سه‌یركه‌ن پارتى هه‌رگیز ئاماده نابێت وه‌اره‌تى داد و ناوخۆ و سامانه سروشتییه‌كان ڕاده‌ستى هیچ حیزبێكى تر بكات.
7- سێكته‌رى ته‌ندروستى و سێكته‌رى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاش، دوو كۆڵه‌كه‌ى ئه‌ساسى بنیاتنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروستن. سه‌رچاوه‌ى هه‌موو پێشكه‌وتوه‌كانن بۆیه حكومه‌ته پێشكه‌وتوه‌كان گرینگى له ڕاده به‌ده‌ر به‌م دوو سێكته‌ره ده‌ده‌ن و هه‌میشه له ژێر چاودیرى حكومه‌تدا ده‌بێت. حكومه‌ت هه‌میشه خۆى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات. سێكته‌رى ته‌ندروستى به‌رپرسه له پاراستنى ته‌ندروستى و ژیانى هاولاِتیان به بێ جیاوازى.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م دوو سێكته‌ره گرنگ و هه‌ستیاره له هه‌رێمى كوردستان بونه دوو بوار بۆ به‌ده‌ست هێنانى پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بون.
سیكته‌رى په‌روه‌رده :له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانى دوو حیزبی‌دا بوارى په‌روه‌رده به جارێك وێران كرا. هه‌رچى به‌رپرسى نێو ئه‌و بواره‌یه له برى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زایی و پسپۆڕى دانرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى حیزبى دانراون. به‌ڕێوه‌به‌رێكى قوتابخانه نییه حیزبى نه‌بێ. جگه له‌وه‌ش له ئێستادا به ده‌یان قوتابخانه‌ى ئه‌هلى له لایه‌ن خه‌ڵكانى بازرگانه‌وه كراونه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستى پاره و له لایه‌كى تریشه‌وه جیاوازى چینایه‌تى دروست ده‌كات كه زۆر مه‌ترسیداره له‌م سه‌رده‌مى عه‌وله‌مه‌یه‌دا.
ئه‌گه‌ر باسى بوارى خوێندنى باڵاش بكه‌ین ده‌بینین بۆته بوارێكى بازرگانى و په‌یدا كردنى پاره. هه‌رچى ڕاست ده‌بێته‌وه زانكۆیه‌ك ده‌كاته‌وه. كردنه‌وه‌ى زانكۆ وه‌كو دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێنان سه‌یر ده‌كرێت له لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه. سه‌یركه‌ن ئه‌م هه‌رێمه چه‌ند زانكۆى ئه‌هلى تێدایه , له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم زانكۆى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. ئاستى مامۆستاكانى زانكۆ له‌وپه‌ڕى نزمیدایه.
به نامه‌ى به‌رپرسێكى حیزبى نه‌خوێنده‌وار زۆر خوێندكار هه‌ن به قبوڵ خاس له زانكۆ وه‌رگیراون. به قبوڵ خاس ماسته‌رو دكتۆراى علوجیان ته‌واوكردوه. زوربه‌یان ڕیساله‌ى ماسته‌رو دكتۆراكه‌شیان بۆ نوسراوه‌ته‌وه‌و هیچ نازانن. ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكى مه‌یدانى بۆ ماڵى مامۆستایانى زانكۆ ڕێك بخرێت، ده‌رده‌كه‌وێت، له چوار به‌شیان سێ به‌شیان هه‌ر كتیبَخانه‌یان نییه. هه‌یانه هیچ له‌كۆمپوته‌ر نازانێت. كه‌واته هیچ ئاگایه‌كى له‌پێشكه‌وتنه‌كانى زانست و زانیارى نییه.
هه‌ندى مامۆستاى كۆن هه‌ن كه له ڕێگاى لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌وه توانیویانه به ئاستێكى باڵا بگه‌ن و خاوه‌نى زانست و زانیارى باشن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه حیزبى نین، یان سه‌ر به دوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار نین، له ناوه‌ندى بڕیارداندا نین و پرسیاریان لی َناكرێت و بۆچونه‌كانیان به هه‌ند وه‌ر ناگیرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه خانه نشین بكرێن، بوارى خوێندنى باڵا ده‌چێته ژێر ده‌ستى مامۆستا علوجه قبوڵ خاسه حیزبیه‌كانه‌وه‌و به ته‌واوى بوارى خوێندنى باڵا وێران ده‌بێت.
سێكته‌رى ته‌ندروستى. ئه‌م بواره زۆر گرنگه به‌رپرسه له پاراستنى ته‌ندروستى هاولاِتیان. سه‌رنج بده‌ن پزیشكه‌كان چه‌ند ماندون له‌و كاته‌وه ڤایرۆسى كۆڕۆنا ده‌ركه‌وتوه. ژیانى چه‌ند كه‌سیان له مردن ڕزگار كردوه. كه‌واته ئه‌م كاره‌ى پزیشكه‌كان ئێجگار پیرۆز و به نرخه‌و جێگه‌ى خۆیه‌تى ڕێز له هه‌موو كارمه‌ندانى ته‌ندروستناو ى بگیرێت و حه‌قى خۆشیه‌تى ئه‌مانه پاداش بكرێن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بواره‌ش له مرۆڤ دۆستییه‌وه خه‌ریكه به‌ته‌واوى ده‌بێته بوارى بازرگانى و په‌یداكردنى پاره‌و لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌كه له ده‌ست ده‌دات. له وڵاتێكى وه‌كو سوید نه قوتابخانه‌ى تایبه‌تى هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه زانكۆى ئه‌هلى هه‌یه‌و نه نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى هه‌یه. به‌ڵام سه‌یركه‌ن له‌م ولاته‌ى ئێمه ده‌یان و سه‌دان زانكۆ و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى هه‌یه.
هه‌رچى بازرگانى ده‌رمان هه‌یه له ده‌ستى به‌رپرسه حیزبیه ده‌ست ڕویشتوه‌كاندایه. ده‌رمانه‌كان خرابترین كوالییتیان هه‌یه. ژماره‌ى ده‌رمانخانه‌كان به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ى دوكانى میوه فرۆشه‌كانه. هه‌ر یه‌كه‌ى ده‌رمان به نرخێك ده‌فرۆشێت. ده‌ڵالى ده‌رمانه‌كان هه‌یه‌و به‌رتیل به دكتۆره‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمانى ئه‌مانه بنوسن.
كه‌واته بوارى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى له ئاستێكى زۆر مه‌ترسیداردایه‌و له ژێر كۆنتڕۆڵدا نه‌ماوه و هه‌موشى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه لێی به‌رپرسیاره. بڕواناكه‌م ئه‌مه‌ش نمونه‌ى هه‌بێـت له هه‌موو جیهاندا. دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى نه‌مانى ئۆكسجین له خه‌سته‌خانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له ده‌ست دا. له‌ئه‌نجامدا بڕیارێك ده‌رچوو بۆ نرخى چاه‌سه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنا له خه‌سته‌خانه ئه‌هلیه‌كان، كه ڕاستى زۆر له عه‌قَل و مه‌نتیقه‌وه دووره.
ئێستا له‌تۆڕه كۆمه‌لاِتییه‌كان وا بڵاوبۆته‌وه كه ئه‌وه‌ى له خه‌سته‌خانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر ڕویداوه سیناریۆ بوه‌و به‌پیلانى خاوه‌ن خه‌سته‌خانه ئه‌هلیه‌كان و بازرگانه حیزبییه ده‌رمان فرۆشه‌كان بوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بڕواى به خه‌سته‌خانه حكومیه‌كان نه‌مێنێت و ڕوبكه‌ن خه‌سته‌خانه ئه‌هلیه‌كان.
ته‌نانه‌ت له تۆڕه كۆمه‌لاِیه‌تییه‌كان نوسراوه حكومه‌ت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به كه‌رتى تایبه‌ت ده‌فرۆشێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر قسه‌ش بێت، كه‌مێك له ڕاستییه‌وه نزیكه. ئاخر چ مانایه‌كى هه‌یه نه‌خۆشى توشبو به كۆڕۆنا بنێریته خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى و به پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى چاره‌سه‌ر بكرێن، له كاتێكدا بارودۆخى دارایی هاولاِِتیان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه. له كویی دونیا ئه‌مه هه‌یه ؟؟ به‌ڕاستى وه‌زیرى ته‌ندروستى كه‌سێكى لاواز‌و بێ توانایه‌و شایانى ئه‌و پۆسته نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ئاستى وه‌زیرى دابوایه هه‌رگیز بڕیارى ئاواى ده‌رنه‌ده‌كرد. له كاتێكدا سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت خاوه‌نى چه‌ندین ملیار دۆلارن , سه‌دان به‌رپرسى ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نى ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دۆلارن، به هۆى دزى و گه‌نده‌ڵى ئه‌مانه‌وه هه‌رێمى كوردستان ئیفلاسى كردوه.
له برى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره دزراوانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هاولاِتیان، ئێستا ئه‌وان داوا له هاوڵاِتیان ده‌كه‌ن هاوكارى بوارى ته‌ندروستى بكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌ى 8 مانگه ته‌نها دوو موچه ئه‌ویش به نیوه ناچڵ دراوه. خه‌ڵك به جارێك فه‌قیر بووه.
له سه‌روى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه حیزبه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى به ئاشكرا‌و به‌به‌ر چاوى خه‌ڵكه‌وه حه‌یایان تكاوه‌و هه‌رچى داهاتى گومرگه‌كان هه‌یه تاڵانى ده‌كه‌ن. نه‌وت به قاچاخ ده‌فرۆشن. باج ناده‌ن. بێ شه‌رمانه ده‌ڵێن پاره‌مان نییه بۆ موچه. باشه به‌م حاڵه‌وه چۆن پاره ده‌بێت بۆ موچه.
له هه‌موشى گرنگتر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ڕێك ناكه‌ون ده‌یانه‌وێت حكومه‌تى ناوه‌ند پاره‌یان بداتى و به‌ڵام داهاتى خاڵه‌سنوریه‌كان ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌كه‌ن. ئه‌وه له‌به‌ر خاترى خه‌ڵك نییه كه ڕ‌ازى نابن خاڵه سنوریه‌كان ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕێگاى دزی و تاڵانیان نامێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراق و هاولاِتیان داهاتى حه‌قیقى گومرگه‌كان نه‌زانن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتى خاڵه سنوریه‌كان به باشى كۆبكرێته‌وه‌و به تاڵان نه‌برێت و نه‌وت به قاچاخ نه‌فرۆشرێت و باجى ته‌واو وه‌رگیرێت، حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به به‌غدا نییه بۆ پاره. ئه‌وه‌تا سه‌رۆكى حكومه‌ت به ئاشكرا ده‌ڵێت : ڕێگاناده‌ین فه‌رمان به‌رانى به‌غدا بین بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى خاڵه سنوریه‌كان. باشه ئه‌گه‌ر دزى ناكه‌ن له چى ده‌ترسن و بۆچى نه‌یه‌ن ؟؟. ئه‌وه‌تا ده‌سته‌كانى گه‌نده‌ڵى و دزییان ئاشكرابوو.
ئه‌گه‌ر له خه‌مى خه‌ڵكن خۆ ئێستا داهاتى ئه‌م گومرگانه له ژێر ده‌ستى خۆیاندایه بۆچى نایگیڕنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى پی َبده‌ن. موچه ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك ناڕه‌زایی نیشان بدات یان خه‌ڵك خۆپیشاندان بكه‌ن یه‌كسه‌ر به‌ڵته‌جییه‌كانیان په‌لامارى خه‌ڵك ده‌ده‌ن. ئاخر له كوێ ی دنیا هه‌یه تۆ سامانى وڵات به تاڵان به‌رێت و موچه‌ى هاولاِتیان نه‌ده‌یت. له برى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌ست له كار بكێشێته‌وه‌و داواى لێبوردن له خه‌ڵك بكات، هێشتا ئه‌وان په‌لامالارى خه‌ڵك بده‌ن و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان بده‌ن، به‌ناوى ئاژاوه‌گێڕییه‌وه. ده‌بوایه ئه‌م حكومه‌ته ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت موچه‌ى هه‌موان بدات، به‌رده‌وام موچه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بدات.
ئه‌وانه ماندو نه‌ناسانه له پێشه‌وه‌ى به‌ره‌ى چه‌نگدان. خه‌ڵك له ماڵه‌وه‌یه. ئه‌وان له‌شه‌ڕدان. ئاخر چ مانایه‌كى تێدایه موچه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ببه‌ستیته‌وه به موچه‌ى ئه‌و بندیوارانه‌ى كه ته‌نها بۆ ده‌نگدان كراونه موچه خۆر. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌خه‌مى خه‌ڵكدا نین.
به‌ڵى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمیش ده‌سته گوڵى ئه‌م حكومه‌ته‌یه و ئه‌وه‌تا نه‌خۆشه‌كان ده‌نێرێته خه‌سته خانه ئه‌هلیه‌كان چونكه خاوه‌نه‌كانیان سه‌ربه حیزبى ده‌سه‌ڵاتن. با بزانین كاتێك ڤاكسینى كۆڕۆنا به تاواوى ده‌دۆزرێته‌وه‌و ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه له هه‌مو جیهان به خۆڕایی ده‌بێت، كاكى وه‌زیر چ داهێنانێك بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ؟؟.
دیاره خه‌سته‌خانه ئه‌هلیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ش خۆیان ئاماده كردوه. ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت كاتێك ژماره‌ى توشبوان له سلێمانى له هه‌ولێر زیاتر بوو، توانج و پلاریان له سلێمانى ده‌گرت، وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سلێمانى به دیارى بۆخۆیانیان هێنابیت یان پزیشكان و كارمه‌ندانى سلێمانى له هه‌ولێر خرابتر بن. ئه‌ى ئێستا ده‌ڵێن چى ؟؟.
ئه‌وه‌نده‌یان توانج پلار له سلێمانى ده‌گرت، ئێستا له داخى ئه‌وه كه‌سانێك هه‌ن دوعا ده‌كه‌ن ژماره‌ى توشبوان له هه‌ولێر زیاتر ببێت. ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه نه‌ك حه‌زى خه‌ڵك. ئه‌وه ڕه‌فتارى ناشیرین و نا جوامێرانه‌ى به‌رپرسه‌كانه ئه‌و بار‌و دۆخانه دروست ده‌كه‌ن له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا
هیوادارم به‌رپرسانى ته‌ندروستى ده‌ڤه‌رى سلێمانى چاو له هه‌ولێر نه‌كه‌ن و هه‌رگیز توشبوانى كۆڕۆنا نه‌نێرنه خه‌سته خانه ئه‌هلیه‌كان و ئه‌و ده‌رگایه بۆ كه‌س نه‌كه‌نه‌وه. چۆن مه‌ردانه ئه‌و ماوه‌یه وه‌كو شێر ڕوبه ڕ‌وى ئه‌ونه‌خۆشیه بونه‌وه، به‌رده‌وامبن و زۆرى نه‌ماوه‌و گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌رزى بۆخۆتان تۆمار بكه‌ن. هه‌ر چه‌نده ده‌زانین زۆر له به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت، به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌ولێر و سلێمانى ناكه‌ن. سه‌یركه‌ن سیناریۆى چۆن ڕێك ده‌خه‌ن. گوایه خێر خوازێك بڕى 50 هه‌زار دۆلارى كردوه به خێر و دابه‌شیان كردوه به‌سه‌ر 100 پزیشك و كارمه‌ندى خه‌سته‌خانه له‌هه‌ولێر و قسه‌وباسى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
چونكه له دابه‌شكردنى ئه‌وپاره‌یه ناعه‌داله‌تى كراوه‌و ته‌نها دراوه به‌و كه‌سانه‌ى له خۆیانه‌وه نزیكن. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌زگاى خێرخوازیه‌كه‌ى بارزانى وایه پاره‌ى میلله‌ت ده‌دزن و به‌و ناوه‌وه ده‌یبه‌خشن.
له دابه‌شكردنى ده‌رمان ڕێژه‌ى فه‌حس كردنیشدا جێاوازى سلێمانى وهه‌ولێر ده‌كرا. هیوادارم كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ڤه‌رى سلێمانى ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره ناشیرینانه ساردیان نه‌كاته‌وه له ئه‌ركه پیرۆزه‌كانیان و لێره به‌دواوه به گه‌رم و گوڕتر كار بكه‌ن و خه‌جاڵه‌تیان بكه‌ن. چى بكه‌ین حكومه‌ت به‌چاوى دایكه زڕه‌كه‌وه سه‌یرى سلێمانى ده‌كات. به ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كه‌ى ئه‌م حكومه‌ته به هه‌موو پێشكه‌وتنێكى ده‌ڤه‌رى سلێمانى ناڕه‌حه‌ته‌و وه‌كو دوژمن مامه‌له‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ن.
پزیشكان وكارمه‌ندانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى جێگه‌ىشانازیمانن. هیوادارین پێشه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى له ڕیزى پێشه‌وه دابێت و هه‌ر شارى شاران بێت. ده‌ستى ماندوبونتان ده‌گوشین كارمه‌ندانى ته‌ندروستى , هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین. هه‌مومان قه‌رزدارتانین و هه‌ر گیز ماندوو بونى ئێوه له یاد ناكه‌ین و كاره‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنێن. ئه‌مه‌ى ئێستا له‌ئارادایه ئاخیرى دنیا نییه‌و له‌دواى هه‌موو ناخۆشییه‌ك، خۆشییه‌كیش هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست