خۆبه‌که‌م زانی نەخۆشیه
Monday, 10/08/2020, 15:23
هه رله مه رداوای لی بوردنى به ناو وهزیرله م ژنه بێگانه ده‌م به جنیوه ،هه ڵبهته ئه مه یه‌که‌م جاره که سێ جنیوت پێ بدات ئه مجارتۆ داوای لێی بوردنی لێ بکه‌ی ،به ڕاست ئه مه هه رئهبێ وه‌زیر وه‌ڵامی باته‌وه ،به‌ڵام هه موو سوکایه‌تیه‌ک به هاوڵاتی هه رکی ئه‌کات له سهرهه ندێ ده‌ربرین که بۆ خه‌می گشتی بوو، هه ڵبهته ئه‌م هه ڵوێسته ی به ناو وه‌زیره له‌خۆ به که‌م زانیه‌وه بهرامهربه بێگانه سه چاوه ئه گری که له ئاستیا ئه‌بیته ئادهمیکی بی گیان وئهبیته ڕیوی به‌ڵام بۆهاوڵاتی خۆی ئه بیته شێری ناوبیشه .
گرفتی خۆ به‌که م زانی ئه وه‌یه که ، كه سه‌که یا نه‌ته وه هیچ مافێ به خۆی رهوانابینی وه هه میشه خۆی به هه ڵه ئه‌زانئ .بۆ باسی دروست بوونی خۆ به که‌م زانی گه‌له‌ک شرۆڤه‌ی پێویسته له رووی ره‌هه‌ندی ئابووری ، سیاسی ، ده‌رونی وه هه روهها ژتنگهی په‌روه رده یی .له‌م رووه‌وه هه ستی خۆبه که م زانی ئه شێ له هه رکه سیک وه نه‌ته وهیاکا له یه‌کی له قۆناخه‌کانی ره‌وتی ژیان بوبێ به‌ڵام پاش تێ په‌راندنی ئه‌م قۆناغه دیاری کراوه به هۆی زاڵ بوون به سه‌رئه م حاڵه‌ته‌ی که هه ستی خۆ به که م زانی تيا دروست کردوه له ڕیگه‌ی گه‌یشتن به ئاستیکی متمانه با خۆ بوون وه سه‌رخۆبوونی که سایه‌تی خۆی له رووی پیشه یی ،کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی وه سیاسی وئابووری له سه‌رئاستى تاک وه نه تهوهوه،که.له‌ئه‌نجاما گرفتی خۆ به که‌م زانی چاره سه‌ر ئه بێ،به‌ڵام که هه ستی خۆ به که م زانی هه ربهردهوام بوو،ئه وا ئه‌بیته نه خۆشی .
دوای په‌یدابوونی وه‌ڵاتانی رۆژئاوای پیشکه‌وتووه له رووی ته‌کنیک ،زانست ،ئابووری وه هه مووبوارهکانی ژیان که بووه هۆی په‌یدابوونی سه‌رده‌می کۆلۆنییالیزم وه ک حهتمیهتیکی ئابووری ومێژوویی ئه‌م هه ستی خۆبه که م زانی وه خۆبه زل زان وخه ڵکی تربهکهم زان ،وو به دیارده وه به رکهوت له نیوان ئه‌م دووهه ستهدا له سه‌ر ئاستی تاک ، ره گهزوه نه ته‌وه تائێستاش به ردهوام هه یه . له سه رهه ستی خۆبه که م زانی Inferiority وه خه‌ڵک به‌که‌م زان و خۆبه زل زانى superiority له سه‌ر ئاستی ده‌روونی ، سیاسی ،ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی ، فکری هه زاران بابه‌ت نوسراوه ،وه له سه‌رئاستی هونه‌ری وبواری وێژه‌یش ده‌یان ڕۆمان ودراما نوسراوه بۆ نموونه رۆمان ونوسینه‌کانی خانم Doris Lessing (1919-2013) که له ساڵی ۲۰۰۷ خه‌ڵاتی نۆبڵی له وێژه‌دا وه‌رگرت وه نوسه‌ری درامای به ناوبانگی دالاس David Jacobs هتد... ئه‌م هه ستی خۆبه که م زانی وخۆ به زۆرزانیه پانتایی و کاریگه‌ریه‌کی فراوانی له هونه رو وێژه ی هاوچه‌رخا هه یه وه هه تا له کایه‌ی دبلۆماسی و په‌یوه‌ندیه ناونهته وهییهکانیشا.
Edward Said نووسه‌رو مامۆساتی زانکۆ که له ۲۰۰۳ کۆچی دواییی کرد ، له رووی فکریه‌وه زۆرترین وه فراوانترین شرۆڤه‌ی کردوه له سهرهه ستی خۆ به زل زانی له لایه‌ن ڕۆژئاواییه‌کانه وه ،وه چۆن ئه‌م هه سته له بواری سیاسی وه ده‌رونیه‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه /له گه‌ل هه ندێ تێ بینیم له سه‌ری که بابه‌تی ئێستامان نیه .
چ له سه‌ر ئاستی تاک یا نه ته‌وه ، تا شانازیه‌کان واته سه‌رکه‌وتنه‌کان له بواره جیا جیا کانا زیاتر بێت هه ست به که‌می کردن کهمترئه بێ وه پێچه‌وانه کاشی هه رراسته. له م رووه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی سایسی له هه روهڵاتیک رۆڵی سه رهکی ئه بینت که تاکه‌کان وه نه‌ته‌وه هه ست به که‌می بکات یا نه‌کات.، بۆیه یه‌کێ له ئه رکه‌کانی هه ردهسهڵاتیکی ساسی ئه‌مه‌یه که نه تهوهکهی وه تاکه‌کانی نه ته وه هه ست به که‌می نه‌که‌ن. ئه گهرئه مه بکریته پێوه‌ر،که تا چ ئه ندازهیه ک ده سهڵاتی کوردی توانیویه‌تی له بری هه ست کردن به که‌می شکۆ بدات به تاکی کورد وه به نه‌ته‌وه‌ی کورد ،هه ڵوێستی به ناو وه‌زیر وه‌ڵامه بۆئه مه .وه له مه‌ش زیاتر،گرێ بهستی٥۰ساڵهی تاڵانی نه وت وگازی کوردوستان له گه‌ل تورک به ده‌ستی به ناو سه‌رۆک وه زیرانی پێشووی ،كه دووره له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل وه بێ پرسى به ناو په‌ڕله‌مان به ناو حیزبه به شداربوهکانی ترهه رێم نیشانی ئه دات که هه سست به که‌می وبچووکی بۆ بێگانه ودۆژمنی سه رسهختی کورد تا ئاستێكى زؤرنزم وێرانه یه لای ده ساڵات داران . هه روهها خۆ بچوک کردنه‌وه‌ی سه‌رۆی ئێستای عێراقی عه ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر ئۆ‌ردۆگان که له پۆستا هاوتان به‌ڵام چونکه له ناخیا بچوکه شوین و پۆستی خۆی نابینی ته‌نها ناخه بچوک و بودهڵهکهی خۆی ئه‌بینی وه‌ک رستیهکی خۆی كه زاڵ ئه بێ به سه‌ر رفتاریا ، وه له هه‌رشوێنێ بێ ئه بێ بچووکی وخۆ به که م زانی خۆی بنوێنێ به‌رامبه رهیچ و پوچ ترین بێگانه .به‌ڵام به پێچه وانه‌ی ئه مه ، هه میشه شکۆ وههه ست به که‌می نه‌کردن لای تاکی کورد له پله‌یه‌کی به‌رزا بووه ،بۆیه‌ش کورد به کوردی ماوه وه ئه‌مێنێ ،چونکه شانازی به کورد بوونه وه لای تاکی کورد هه میشه بووه وهه یه وه ئه‌مێنێ .به ڵام هه میشه لای ده‌سه‌لات دارانی کورد ، کورد بونیان به کارهێنا وه تا خۆیانی پێ بچوک وکه‌م بکه نه‌وه بۆبهرژه وهندی کاتی خۆیان. گرێ بهستی٥۰ساڵه ی تاڵانی نه‌وتی کوردوستان له گه‌ڵ تورک نمونه‌ی خۆ به که‌م زانیه که‌له شه رم به ولاوه تره، وئه‌مه‌ش ئاکامی نه‌خۆشی خۆ زانینه وه‌ک نموونه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست