كازمی و به‌رهه‌م صاڵه‌ح خه‌ریكی چین؟
Wednesday, 05/08/2020, 0:45
ئه‌و هه‌واڵه وردانه‌ی به خشكه‌یی له به‌غداو جیهانه‌وه ده‌رباره‌ی جموجوڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران وشێوه‌ی عیراقی داهاتوو ده‌رده‌كه‌ون و به هێواشی روون ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و ئێران له زۆر شت هاوڕان له عیراقدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكیه ئاشكرایه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان یه‌كبگرنه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و وه‌كو عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی؛ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كانی خۆیان له نێو ئه‌و هاوكێشانه‌دا ده‌پارێزن و هه‌نگاوی ستراتیجی باش له‌و بارودۆخه شڵه‌ژاو و فه‌وزایه‌دا ده‌هاوێژن و، نیازی سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌ند لایه‌نه نێوخۆیی و دهرهكیهش ئه‌وه‌یه عیراقێكی یه‌كگرتووی ملكه‌چی ئه‌م وڵاتانه له دواجاردا بێننه ئاراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاره‌كته‌ری ملشۆر و خاوه‌ن خاڵی سه‌لبی و لاوازی نێوخۆیی به‌كار دێنن.
ئه‌وه‌تا له مه‌ڕ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی كازمی ئه‌گه‌ر ده‌ستوریش نه‌بێت كه‌سێك نا‌بینیت به‌ره‌نگاری بكاته‌وه جگه له زۆر كه‌م له جه‌مسه‌ری لاواز كه ئه‌وانیش ده‌زانن له دواجاردا په‌راوێز ده‌خرێن، هه‌موو جموجوڵێكی كازمی به سازان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م صاڵه‌ح ده‌كرێت، دوا بڕیاریش واته دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه ئه‌ركی سه‌رۆك كۆماره له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێش شه‌ست رۆژ له هه‌ڵبژاردن كه ده‌بێت رۆژه‌كه دیاری بكات، كه‌چی كازمی له ئه‌مرۆوه وه‌ك پێشێلكردنی ده‌ستوریش رۆژه‌كه‌ی دیاریكردووه و هیچ حسابێكی بۆ یاسا و ده‌ستور نه‌كردووه و سه‌رۆك كۆماریش كه لاف و گه‌زافی ئه‌وه ده‌دات پارێزه‌ری ده‌ستوره له‌م فاوڵه نقه‌ی لێوه نه‌هات، به‌ڵكو به‌خۆی پێشوه‌خته سازانی له‌گه‌ڵ كازمی كردووه له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریه.
ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه كاره‌كته‌ره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له عیراق به‌م شێوه‌یه‌یه و، كازمی و به‌رهه‌م صاڵه‌ح پێشوه‌خته هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه شهشخسیهكانی خۆیان به‌وانه‌وه به‌ستۆته‌وه و دوارۆژی سیاسی خۆیان له‌م گرهوكردنهدا ده‌بیننه‌وه:
* هه‌ردوكیان هه‌وڵی ته‌واویان بۆ یه‌كێتی خاكی عیراق و له‌و نێوههدهشدا لاوازبون یان به‌یه‌كجاری نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر لیستی ده‌سه‌ڵاتداری له عیراقێكی یه‌كگرتووی ته‌نانه‌ت تۆتالیتاری ده‌بیننه‌وه.
* جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژمون و به‌رژه‌وه‌ندیخواز له عیراق له پێناو خۆبههێزكردنیانه له‌و عیراقه‌ی مه‌به‌ستیانه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر حیسابی هه‌موو قوربانیه‌ك به تایبه‌تی له لایه‌نه كورده‌وه درابێت.
* ئه‌م سازانه سیاسیه‌ی هه‌ردوو سه‌ر ده‌سه‌ڵات رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت كه لیستێكی یه‌كگرتووی خۆیان پێك‌بێنن( ماوه‌یه‌كه و ئێستاش به نهێنی كاری بۆ كردووه و بۆی ده‌كه‌ن) و به‌و هیوایه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌م بن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێنداكه‌یان به ئاسانی جێبه‌جێبكه‌ن و ئه‌و وڵاتانه‌ش له خۆیان رازیبكه‌ن( به‌ڵكو ئه‌م كاره‌یان به فه‌رمانی ئه‌و وڵاتانه‌یه). ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عیراق به كوردیشه‌وه.
* له‌م ههاههنگیهی كازمی و به‌رهه‌م جگه له رووكردنه تونێڵی لێڵی عیراق له لایه‌ن كورده‌وه هیچ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ پرسی كوردی تیدا نابینڕێت و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌نده ده‌ستوریه‌كانی عیراقه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد تێپه‌رێنراوه.
* ئه‌گه‌ر ئه‌م پیلانه سه‌ربگرێت ئه‌وا شتیك نامێنێت ناوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بێت و به‌رتیانیا و ئه‌مریكا و ئێران ده‌بن به‌خاوه‌نی هه‌موو فه‌رمانێك تایبه‌ت به‌و ناوچانه و له‌و باره‌وه نه‌وته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانیان.
* له كاتی سه‌ركه‌وتنیان له گه‌یشتن به‌و ئامانجه، هه‌وڵی گۆڕینی ده‌ستور بۆ قازانجی ئهجێنداكهی خۆیان له عیراقێكی یه‌كگرتووی تۆتالیتاری ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن ئه‌و ئامانجه‌ش به‌ده‌ست دێنن.
* به‌م شێوه‌یه عیراقێكی نوێ به شێوه و روكه‌ش و به‌هه‌مان جه‌هه‌ر و پلان و رێگه‌ی سه‌ره‌تای دروستبونی عیراقی 1921 به كاره‌كته‌ری جیاواز و به‌ناو كۆماری دروست ده‌كه‌ن و بۆ ده‌یان ده‌یه‌ی تر ژێرده‌سته‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و وڵاتانی ده‌وربه‌ری خاوه‌ن هه‌ژمون ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه كورد لای خۆیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه لێكبداته‌وه و پلانه‌كان بخوێنێته‌وه و ئامانجی كازمی بزانێت و بیر له هۆكاری ئه‌و كۆده‌نگیه‌ی له‌سه‌ر بوو بكاته‌وه كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له جاران و به غه‌شیمی خۆی یه‌كه‌م لایه‌ن بوو كه پشتگیری له كازمی كرد و، ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانن سه‌ربكه‌ون ئه‌وا ده‌ستی كورد به ته‌واوی به به‌تاڵی له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست