کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ كارو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

Wednesday, 05/08/2020, 0:24


جیگای تیرامان و گالته‌جاریه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌ریم به‌ناو به‌رنامه‌ی چاكسازی جیبه‌جی ده‌كات به‌لام له‌ راستیدا به‌رنامه‌ی خراپ سازیه‌، چونكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پییان راگه‌یاندین كه‌ نووسراویك ده‌رچووه‌ بۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ( هه‌لگورد مسعود ساله‌یی) له‌سه‌ر میلاكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ پله‌ی راویژكار. له‌ كاتیكدا ناوبراو فه‌رمانبه‌ری پله‌ (5) كه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك له‌ رووی یاساییه‌وه‌ شمولی ناكات و پیشیلی هه‌موو یاساكانی خزمه‌تی مدنیه‌.
ئه‌مه‌ش بۆته‌ جیگای ناره‌زایی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان، چونكه‌ كارمه‌ندی زۆر به‌ تواناترو لیهاتوو تر ههه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تی سالانه‌شیان زیاتره‌ به‌لام جونكه‌ ناوبراو واسته‌ی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ بۆی ده‌كریت و ئه‌وانی تر ئه‌و واسته‌یان نیه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م پله‌ به‌رزكردنوه‌یه‌ به‌ نایاسایی ئه‌نجام بدریت هیچ كه‌سیك به‌ كاره‌ به‌ناو چاكسزیه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم رازی نیه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ خراپ سازیه‌ له‌ باتی چاكسازی.
لیره‌وه‌ بۆ مان ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ به‌رنامه‌ چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌ت ته‌نها درۆیه‌كی شاخداره‌و وه‌ ئه‌گه‌ر بشكریت ته‌نها بۆ فه‌رزكردنی كاری نه‌شیاو نایاساییه‌ له‌سه‌ر كارمه‌ندی فقیرو هه‌ژار. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ناوی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌و فه‌رمانه‌ رابگیریت یان ده‌بیت پله‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تریش به‌رزبكریته‌وه‌ چونكه‌ هه‌موویان له‌و كه‌سه‌ شیاو ترو لیهاتووترن جونكه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیان له‌ پرۆتۆكۆل له‌گه‌ل سلیم پاشا كاری گه‌نده‌لی هه‌ر له‌ فرۆشتنی فیزه‌و تیكتی ته‌یاره‌و ریگه‌ پیدان به‌ پاره‌یه‌كی زۆر به‌و هاوولاتیانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ گیریان خواردووه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كریت به‌ نیو ملیۆن دۆلار.
به‌داخه‌وه‌ له‌ ناو حكومه‌تی هه‌ریم ته‌نها گرنگی ده‌دریت به‌ خه‌لكی دزو ماستاو چی و خه‌لكی راست و دلسۆز جیگای نابیته‌وه‌ و ئه‌و كابینه‌یه‌ش وه‌كو هه‌موو كابینه‌كانی تر هه‌موو كاره‌كانی درۆ و نایاسایین.  
دلسۆزتان
سوله‌یمان كه‌ریم 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە