پاشه‌كشێی یه‌كێتی له‌شیعری مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره‌ی شێركۆ بێ كه‌س دا
Wednesday, 05/08/2020, 0:14
له‌یادی شێركۆ بێ كه‌سدا
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تاوه‌كو ئێستاش (مه‌شخه‌ڵانی شوڕشی نوێی ئه‌مجاره ـ گڕی بڕوای ره‌نجده‌ران و هه‌ژاره)ی شێركۆ بێ كه‌س بۆته مارشی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان چاویان به‌م شۆڕشه‌و به‌م بڕوا‌و بیروڕایه هه‌ڵهێناوه، له‌راستیدا ئه‌م شیعره‌ی شێركۆ بێ كه‌س شیعرێكی به‌هێزه‌و رۆژگارێك بوو تین و ته‌زووی ده‌دا به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به خه‌باتێكه‌وه كه خه‌باتی ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران بوو له‌پێناوی گۆڕین و ره‌تكردنه‌وه‌ی واقیعێك كه واقیعی سه‌رده‌می به‌عس بوو بۆ دنیایه‌ك كه ئازادی و دیموكراسی و ژیان و ماف بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران به‌تایبه‌تی بهێنێت، به‌ڵام ئایا وه‌كو شێركۆ بێ كه‌س ده‌ڵێت مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره گڕی بڕوای ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران بوو له‌دوای راپه‌ڕین و كه‌وتنی به‌عس یان ئیباده‌كردن و خۆڵ كردنه چاوی ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران بوو؟ ئایا ئه‌و یه‌كێتی یه‌ی كه شێركۆ بێ كه‌س ئه‌م شیعره‌ی بۆ وت ئه‌و یه‌كێتیه‌یه كه ئه‌مڕۆ حوكمی كوردستان كوردستان ده‌كات؟، ئایا یه‌كێتی مافی ره‌نجده‌ران و هه‌ژارانی پاراست و ژیانێكی شایسته‌ی بۆ دابین كردن یان بووه شه‌ریكی سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و هه‌ژاریشی هه‌ژارتركرد؟
عه‌قڵم نایبڕێ شێركۆ بێ كه‌س دوای راپه‌ڕین و هه‌تا به‌ر له‌مردنیشی نه‌یزانیبێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاشه‌كشێی له‌م شیعره كردووه‌و ئێستاش به‌رپرسه‌كانی دوێنێی ئه‌م حزبه بوونه‌ته سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ و ته‌نانه‌ت تاقه‌تیان چووه له‌كاسبی ته‌قلیدی سه‌رزه‌وی ئێستا جۆره‌ها بازرگانی و سات و سه‌ودای نه‌وت ده‌كه‌ن، چونكه مه‌علومی هه‌موو لایه‌كه خێروقازانجی خێرا له ژێر زه‌ویدایه‌و ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیشیاندا نه‌یه‌ت ره‌نجده‌ران و هه‌ژاره‌كه‌ی شێركۆ بێ كه‌سه، یان راستتر بڵێین ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كراون به په‌یژه‌و كه‌سانی مشه‌خۆروهه‌لپه‌رست و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوون، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپۆست و ماشینه‌وه و تاڵانكردنی داهاتی كوردستان، به‌ڵام شێركۆ بێ كه‌س هه‌تا مرد هه‌گبه‌ی پڕبوو،له‌م باره‌یه‌وه تاكه شاعیرێكه له‌دوای پیره‌مێردو گۆرانه‌وه تاكۆچی دوایی له نوسین و داهێنان نه‌كه‌وت ته‌نانه‌ت به‌ر له‌مردنی سه‌روه‌رییه‌كی بۆخۆی تۆمار كرد ئه‌ویش به‌شداری كردنی بوو له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17ی شوباتی 2011 ئه‌وه‌ی گوێی له شێركۆ بێ كه‌س بووبێ چاك هه‌ستی به‌وه‌كردووه كه شێركۆ به به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ڵێ چی؟ ده‌ڵێ با ئێوه سودتان له‌م شیعره‌ی من وه‌رگرتبێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ژارو ره‌نجده‌ره‌ی كه من شیعرم بۆ وتن و به‌داینه‌مۆ و كۆڵه‌كه‌ی شۆڕشم دانان، رۆژگارێكی تر‌و نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێكه‌وتووه كه به‌ته‌واوه‌تی پشت ده‌كاته ئێوه، چونكه سه‌رده‌می ئێوه به‌سه‌رچوو، چونكه ئێوه رێزی رابردووی خۆتانتان نه‌گرت.
تێبینی / سوودم له نوسینێكی نوسه‌ر و برای به‌ڕێز (نزار محه‌مه‌د) وه‌رگرتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست