کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەنگال

Saturday, 01/08/2020, 21:25


برینێکی قووڵ لە ناو جەستەی کورد و کوردستان


یادی شەنگالی ڕەنگین گەڕایەوە
برینی کوردان دوبارە کولایەوە

فەرمان درا لە کوردی بێ کەس دیسان
گریان و هاواری دایکان گەیشتە ئاسمان

دوژمن هێرشی هێنا بەیانی زوو
کوشتی مناڵ و گەنج و پیر بێ یەک و دوو

شەنگال کۆتری سپی، شاری ئاشتی
شاری بەرخۆدان و نیشتمان پەرستی

شەنگال ئەسپی کوردی بریندار
بەدەست دوژمن و نەیاران ۷۳ جار

شەنگال هەوێنی کوردایەتی و مەردایەتی
شەنگال خاکی پیرۆزی باوک و باپیرانی زەردەشتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە