نووسینەوەی مێژوو، یان نووسینی مێژوو؟
Tuesday, 28/07/2020, 14:09
بە باوەڕێ من نووسینەوەی مێژووجیاوازە دەگەڵ نووسینی مێژوو.هەرکەس کۆلکە سەوادێکی هەبێ دەتوانێ دەست داتە پێنووس ورووپەڕە سپییەکان رەش بکاتەوە وبە دڵی خۆی هەر دەدڵیدایە دووبارە بینووسێتەوە.ئەو شێوەزارە نووسینە لە چوار چێوەی ئەرکی دیرۆکی وئەخلاقی وویژدانی دا خۆی نابینێتەوە.
جار هەیە تەنیا کەسێک دەتوانێ مێژووی هەزاران ساڵەی مرۆڤایەتی لە چەندپەڕتووکدا تۆمار بکاوبینووسێتەوە.ئەوکەسە هیچ پێویست نییە خاوەنی رێچکە یانژی رێبازێکی ئیدۆلۆژیکیی بێ یان سەر بە کەسێکورێکخراوەیەکی سیاسی بێ.جاریش هەیە بە سەدان نووسەروزاناوئاکادیمیەسەن هەن کە ناتوانن راستیەکانی مێژوو وەک خۆی بنووسنەوە.نووسین وتۆمارکردنی دیرۆک بە بێ راستگۆیی ولێکۆڵینەوە توێژینەوە کارێکی سەقەت ودوور لە راستیە. لە سەردەمی رۆنسانسدا گەلێک مرۆڤی ئازاوزانا بۆ بەربەرەکانی کردن دەگەڵ خورافاتی کڵێساکان گیانی خۆیان فیدای مێژووی مرۆڤایەتیو راستیەکان کرد چوونە سەرداروبوونە سەرداریی مێژوویەکی نەترسانە بۆ داهاتوان.
هەرنووسەرێک یان لێکۆلەرێکی خاوەن ویژدان نمەکی مێژووی کوردبێ،دیرۆک وەک / دیکتە / نانوسێتەوە.هەرچی لە رابوردوودا بەچاووئەزموون بینراوە نابێتە مێژوو،کەسانی مێژووناس،دەبێ دوورناسیش بن.لە تۆمارکردنی مێژوودا کۆمەڵگا راستەوخۆ یان ناراستەوخۆرۆڵێکی یەکجارگرینگ دەبینێ.کۆمەڵگا لە چین وتوێژی رەنگاورەنگ پێکهاتوە،هەرکام لەوچین وتوێژانە بە شێوەیە مێژووهەڵدەسەنگێنن،لە نێووانی کۆمەڵگاو دیرۆکناسدا دیوارێکی بڵندوپڕ لە مەترسی هەیە،سەرکەوتن لەو دیوارەکاری لێکۆلەریی راستەقینەی مێژوویە،مێژووناس ودوورناسیی دیرۆک لە تانەوتەشەروترس وهەڕەشەی خاوەن ئیدۆڵۆژیەکان ناپریگێتەوە.هەرچەندیش بۆی گران تەواودەببێ.
ئەفسانە سازیی و بەکاریزماتیک کردنی مرۆڤەکان!
یەکێک لەونەهامەتیانەی کە بەرۆکی مێژووی کورد بەرنادا دروستکردنی کەسایەتی ئەفسانەیی وداتاشینی مرۆڤی کاریزماتیکە!لەو سەردەمەشدا نەتەوەی کورد لەوبوارەدا تووشی هەزاران بێ بەختیی بۆتەوە.هەرکات چاولە مێژووی سەرهەڵدانەکانی سەرۆک وبەرۆکی کورد دەکەی سەرت سووڕ دەمێنێ!گەلێک لەو سەرکردانە دوای ئەوەی کە بوونە مایەی بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێ تاوانی کورد،یان فریودراون،یان شکستیان خواردوە،یان تڕۆرکراون یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە،نموونەی خانی لەپ زێڕێن، شیخ مەحموود، سمکۆی شکاک،قازی محەممەد،مەلامستەفای بارزانی و...دەتوانین ناو بەرین.دوای نەمانی ئەو سەرکردانەش هیچکات پێنووسێکی بوێرودیرۆک نووس نەبینراوە هۆی ئەو شکستانە لە بەرەی خەسارناسیدا بخاتە ژێر تەوژمی رەخنەو شیکاریی مێژوویی.لەوبوارەشدا ئەگەر کەسانێک بووبن ئازایانە قۆڵ هەڵمان وچەکوشی رەخنە بەکار بێنن،هەر لە لایان کەسانی بەرواڵەت رووناکبیرونووسەرکەوتوونە بەر شاڵاوی شکاندنی کەسایەتیی رەخنەگرانی دیرۆکیی!تەنانەت زۆر جاریش لەو رێبازەدا گیانی خۆیان لە دەست داوە!ئەفسانە سازیی بۆ ئەو دیرۆکە دەستپێکی هەری مەترسیداربووە بۆدوا شکستی سەرهەڵدانێک کە نەگەیشتۆتە ئامانج.
من لە ژیانمدا لە نزیکەوە شەهید مستەفا سوڵتانیم نەدیوە وقسەم دەگەڵ نەکردوە.بەڵام هەڵسوکەوتەکان وشیوەی بیرکردنەوەی ساڵانی دوای رووخانی شای ئێڕانم بیستوە ومتاڵام لە سەر کردوە.دەمزانی چۆن بیر دەکاتەوە ومەبەستیی لە تیکۆشانی کۆمەڵە چییە.کاک فواد یەکێک لەو کەسانەی کە هزریی مائۆییستی هەبووە وخۆی بە مرۆڤێکی چەپ وتێکۆشەر پێناسەکردوە کە بۆ مافی زەحمەتکێش ورەنجدەرتێدەکۆشێ.ئێستێ کۆمەڵە وەک لێفەی مەلای مەنشوری بەسەرهاتوە کە هەر گۆشەیەکی بە دەست بنەماڵە وکەسانی بەرپرسەوەیە!
تەواوی کۆمەڵەکان کاک فواد وێنەی کەسایەتیەکی کاریزماتیک دەنرخێنن وحەولدەدەن بە دامەزرێنەریی کۆمەڵەی خۆیانی لە قەڵەم بدەن.هەر پێنج کۆمەڵە سوێندوتەڵاقی سازمانیی بۆ زەحمەتکێش دەخۆن کە ئەوە ئێمەین رێبازیی کاک فواد درێژە پێدەدەین.تا ئێستا لە هیچکام لە کۆمەڵەکانم نەبیستوە کە رەخنە لە ئاکاروسیاسەتەکانی کاک فواد بگرن!تەنانەت لە ناو چین وتوێژی نووسەرورووناکبیریشدا رەخنە لە کاک فواد گوناحێکی مەزن ونابەخشرێ!بەراستی کاک فواد ئەوە بووە کە باسی لێدەکەن؟مێژووی ژیانی سیاسیی وی دوای ئازادبون لە زیندان هیچ کەموکورتیەکی تێدا نەبووە؟ تەنانەت حیزبی دیکەشم پێ شک دێ کە دوای شەهیدبونی کاک فواد دامەزراوە،کەچی ئەوانیش وێنەی مرۆڤێکی بێ عەیب وکاریزماتیک حیسابی بۆ دەکەن.
لێرودا من چەند کۆمێنتێکی بەرێزێک بە ناوی / جەمیل محەممەدی / دەنووسمەوە کە لە تەمەنیی منداڵیدا کاک فوادیلە نزیکەوە ناسیوە،ئەو بەڕێزە دەڵێ: کۆمەڵە کاری باشیشی کردبێ من باسم کردوە ودەستخۆشیم لێکردون.بەڵام من وەک لێکۆلەرێکی مێژوووبێ لایەن چاو لە هەڵسەوکەوتی کاک فوادو کۆمەڵەم کردوە ونووسیومەتەوە..هیچکاتیش خۆم بە لایەنگریی هیچ حیزب وسازمانێک نەزانیوە ،چون مێژوو بە بێ دەمارگرژیی دەنووسمەوە.قسەکانی ئەو بەڕێزەم لە سەر فەیسبوک وەرگرتوە کە بۆ من جێگای سرنج بون.ئەو دمەتەقەیە وقسەوباسەی دەگەڵ لایەنێکی دیکە باس کردوە.کە دووبۆچوونی جیاوازیان هەبووە لە سەر کەسایەتی مەڕحومی کاک فواد.
دەمەتەقەیەکی بچووکی بەرێز ئازاد و جەمیل محەممەدی:
بەرێز ئازاد لە کۆڕەی ساڵی ١٩٧٩ شاری مەریوان بە ڕیبەرایەتی کاک فوادکە لە ٣٠ پووشپەڕ بەرێوەچوووێنەوبیرەوەریی ئەورۆژەی لە سەر فەیسبوکی خۆی دانابوو،بە هۆی ئەوەی کە بەڕیزجەمیل محەممەدی کاک فوادی لە منداڵیەوە دەناسی وهاوشآریی یەکتر بون،مێژوو، یان نووسینی مێژوولە سەر ئەو دمەتەقەی کە نووسیویە،جێگای پرسیارە؟ لە راستیدا من هیچکات مەرحومی کاک فوادم ئاوا نەدەناسی.کۆمێنتەکانی بەڕێز جەمیل کە خۆی وەک دیرۆک نووسێک ولێکۆلەرێکی بێ لایەن ناساندوە،جێگای رامان وپرسیاروپێداچوونەوەیە بە باوەڕی من.
دەقی کۆمێنتەکانی بەڕێز جەمیل بە ژمارە:
یەک:
هیچ وانییە،ئەوکات یەک پاسداریش لە مەریوان نەبوو بەڵام کۆمەڵە چەندین مسڵمانی غەیرە مەکتەبی کوشت،چون کۆمەڵە دەیهەویست لەوێ دەوڵەتی مائۆیئستیی دامەزرێنێ.
دوو:
برا رێزم ،من موفتیزادە نیم هەڵە مەکە کاری من تحقیقە / لێکۆڵینەوە /ئەویش تاریخ، با بزانی.
سێ:
بەڵام ئەوەی تۆ راست نییە درۆیە، من ئەگەر کۆمەڵە کاری چاکی کردبێ نووسیومە،چونکە لە ژیانمدا لایەنگری کەس نەبووم.
چوار:
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی،خۆ من هیچ:خۆ دەنگەکانی فواد تۆمار کراوە،زیاتر لە هەزار کەس بە فەرمانی کاک فواد کوژراوە،عەین وەک خەمیرسوورەکانی کامبۆج بیری دەکردوە،ئەوانیش ٣ میلیون کەسیان کوشت!
پێنج:
تاریخ / مێژوو/ بە درۆوپێچەوانە وجەعل نانووسرێ کاکە.
شەش:
براگیان فواد باوەڕی بە تەبایی نەبوو،من مەریوانیم لە منداڵیەوە فواد دەناسم،بەتەما بوویەک دەقیقەش /چرکە / رێگا نەدا لە ناوچەی ئەردەڵان بنکەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان هەبێ!
حەوت:
فواد مائۆییست بوو،حیزبی دێمۆکڕاتی بۆ داهاتوو بە مەترسی وخراپتر لە کۆماری ئیسلامی دەزانێ! خۆ گووتەکانی ماون وتۆمارکراون.
هەشت:
فواد گەورەترین قاتڵوپیاوکوژە تا ئێستا هاوتای پەیدا نەبووە، / تێزیی ئەو ئەمە بوو ئەیگووت /:موسڵمان وەکو تەسبیح وان،چون تەسبیح دەبێ ببڕدرێتەوە تا هەمووی ون بێ.موسڵمانیش دەبێ هەموویان بکوژێ تا تۆویان نەمێنێ!
جەهەریی کەلام:
بەڕێز ئازادوبەرێز جەمیل،وەک تاکێکی کورد نوێنەریی کۆمەڵگایەکن کە زۆر زووهەڵدەچێ وزۆر زوو بڕیاردەدا.ئەو دووکەسە لەبواری کەسایەتی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وڕامانی فکریی کاک فواد زۆر لێکتر دوورن.ئەوەی کە گرینگە سرنجی بدرێتێ ئەوەیە کە نابێ کۆمەڵگای وشیارودوورناس رەمەکی لە سەرکەسایەتیەکان ڕای خۆی دەرببڕێ.راستە لێکۆلینەوە وتوێژینەوە لە دیرۆکمان کاری هەر کەس نییە،بەڵام خۆ بیرکردنەوەمان لە سەر چارەنووسی داهاتووی سیاسیی وکۆمەڵایەتیمان دەبێ هەرکەس بەرپرسیاربێ.
من یەکەمجارە ئەو کۆمێنتانەی کە لەلاین بەرێز جەمیل لە سەر فەیسبوک نووسراون،دەخوێنمەوە،لە راستیدا یەکجار زۆرم پێ سەیر بووویەکجارزۆریشم پێناخۆش بوو.بە خۆم دەگووت: تۆ بڵیی کاک فواد ئەوە بووە کە من نەمزانیوە؟چین وتوێژی دیرۆکناس ولێکۆلەریش دەبێ هەر ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن.بۆیە نووسینەوەی مێژووجیاوازە دەگەڵ نووسینی مێژوو.ئەوبابەتە بۆ بریندارکردنی هەستی هیچ کەس نییە،تەنیا بۆ دەرخستنی راستیەکانی مێژوویەکە کە ٢٩ جار سەی هەڵداوە بەڵام نەگەیشتۆتە ئامانج! با بە بێ بیرکردنەوەیەکی قوڵی دیرۆکی کەس نەکەینە قارەمان ومرۆڤێکی کاریزماتیک.
کورتە ژیانی مەرحومی کاک فوئاد
فواد مستەفاسوڵتانی لە ساڵی ١٩٤٨ لە گووندی ئاڵمانە سەر بە شآری مەریوان لە دایک بووە ولە ساڵی ١٩٧٩ لە جاددەی مەریوان ... بانە لە نزیک گووندی بەستام شەهیدبوو.کاک فواد یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە.
سندوقی کوردستانپۆست
جەعفەر کەریمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست