پێكهاته و میكانیزمى كاركردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (به‌شى یه‌كه‌م)
Saturday, 25/07/2020, 20:33
پێكهاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
له سه‌اڵى 1992 هه‌ڵبژارندنى په‌ڕله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدرا .پارتى له سه‌دا 51 و یه‌كێتیش له سه‌دا 49 ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌وه‌ش شۆكێكى زۆر گه‌وره بوو بۆ یه‌كێتى و كه‌س چاوه‌ڕوانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى نه‌ده‌كرد .
له‌و كاته‌دا كاك نه‌وشیروان بۆچونى وابو كه یه‌كێتى به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كات و ببێته ئۆپۆزسیۆن . به‌ڵام له ناو یه‌كێتێدا پشتیوانى له بۆچونه‌كه‌ى نه‌كرا. دواجار له‌گه‌ڵ پارتى ڕێك كه‌وتن په‌نجا به په‌نجا واته به شه راكه‌ت حكومه‌ت پێك بهێنن . شكست و سه‌رنه‌كه‌وتنى پرۆسه‌ى سیاسى و دێموكراتى له هه‌رێمى كوردستان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات .
ئه‌وه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ڕو ده‌دات هه‌ر به‌رهه‌مى ئه‌و په‌نجا به په‌نجا یه‌یه ، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو مناڵێكى تاساو و كه‌م ئه‌ندام له دایك بوو . له‌و كاته‌وه پارتى به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه و كارى بۆ ئه‌وه كردوه كه هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌سه‌ڵات بخاته ژێر ده‌ستى خۆیه‌وه‌و خاوه‌نى هه‌موو بڕێارێك بێت دوور له ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاولاِتیان .
ئه‌وان حوكمڕانییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان نه‌ده‌ویست و هه‌میشه بیریان له به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌ى خۆیان و به‌نه‌ماڵه‌ى بارزانى كردۆته‌وه ، له ئه‌نجامدا هه‌رێمى كوردستانیان توشى قه‌یرانى دارایی و سیاسى گه‌وره كردوو هه‌موو ئاواته‌كانى میلله‌ت بون به خه‌ون و گه‌ڕاینه‌وه بۆ خاڵى سفر.
ئه‌گه‌ر چى ڕیژه‌ى ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى له پارتى كه‌متر بوو ، به‌ڵام یه‌كێتى چ له ڕ‌وى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى و چ له ڕ‌وى هێزه‌وه له پارتى لاوازتر نه‌بوو . هۆكارى زۆرى ده‌نگه‌كانى پارتى له ڕێگاى فرت و فێل و ته‌زویر و ڕاكێشانى ده‌نگى چه‌كداره كورده‌كانى سه‌ر به حكومه‌تى به‌عس بوو به‌لاى خۆیدا . پارتى زۆر باش ئه‌م ڕاستییه‌ى ده‌زانى هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه به په‌نجا به په‌نجا ڕ‌ازى بوو . ئه‌گه‌ر بیزانیایه‌ئه‌وه ئه‌و ده‌نگانه ، ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆنى ، هه‌رگیز ڕ‌ازى نه‌ده‌بوو یه‌كێتى به‌شداردارى ده‌سه‌ڵات بكات .
ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا یه‌كێتى ئۆپۆزسبونى هه‌ڵبژاردایه ، پارتى ناچار ده‌بوو كارى زۆر باش بكات ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تدا ده‌بوو . ئه‌و كات پارتى نه‌یده‌توانى ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵى و تالانیه بكات . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى بكردبایه ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواییدا شكستى ده‌هێنا .
له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جگه له پارتى و یه‌كێتى یه‌كگرتوى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و حیزبى سۆسیالیست و شیوعى و چه‌ندین حیزبى تر‌ى بچوك هه‌بون و دواجار بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش دروست بوو .
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى جارێك له جاران ئۆپۆزسیۆن بونى هه‌ڵبژاردایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه جۆرێك له هه‌ماهه‌نگییان پێك بهێنایه ، ده‌یانتوانى پارتى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابه‌رن . یان هیچ نه‌بێ ڕێگاى نه‌ده‌ن به ئاره‌زوى خۆى بڕیار بدات .
بۆچى یه‌كیتى ڕێگاى ئۆپۆزسبونى هه‌ڵ نه‌بژارد؟؟.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتى وه‌كو شه‌ریكى ده‌سه‌ڵات حسابى بۆ یه‌كێتى كردبێت ، به‌ڵام به تێپه‌ڕبونى رۆِژگار و به دیاریكراوى دواى ئه‌وه‌ى كه به‌ڕێز مامجه‌لال خولیاى بون به سه‌رۆك كۆمار بونى كه‌وته مێشكه‌وه ، ته‌نازولى زۆرى بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بازانى كرد و هێواش هێواش یه‌كێتى له شه‌ریكى ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو به به‌شدارى ده‌سه‌ڵات .
چۆنى مه‌مجه‌لال بۆ به‌غدا ، واته ڕاده‌ستكردنى هه‌رێمى كوردستان به مه‌سعود بارزانى و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كه‌ى. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌بوو كه هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه . ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى كردستانى تێكه‌وتوه ،به‌رهه‌مى ئه‌و بڕیاره‌ى مه‌مجه‌لال بوو .
ئه‌وه‌ى واى له یه‌كێتى كرد هه‌موو شتێك قبوڵ بكات و به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵاتدا بێت به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى و حیزبی بوو . ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ یه‌كێتى ئۆپۆزسیۆن بونى هه‌ڵبژاردایه ،گومانى تێدا نه‌ده‌بوو پڕۆسه‌ى سیاسى به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا گه‌شه‌ى نه‌ده‌كرد . له‌و كاته‌دا به‌رپرسانى حیزبى كه له هه‌مان كاتدا ، به‌رپرسانى حیزبیش بوون ، ئه‌وه‌نده‌ى بیریان له به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و شه‌خسى ده‌كرده‌وه ، ئه‌وه‌نده له خه‌مى دامه‌زراندنى حوكمڕانییه‌كى باش‌دا نه‌بون بۆ هه‌رێمى كوردستان .
یه‌كێتى و پارتى ڕێكه‌وتنى ستراتیجییان له نێوان خۆیاندا مۆركردو به جوته هه‌رێمى كوردستانیان به‌ڕێوه برد . ئه‌م ڕیكه‌وتنه ستراتیجییه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى وه‌كو ڕێكه‌وتنه 50 ساڵیه‌كه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و توركیا وایه له‌سه‌ر نه‌وت و غاز كه تا ئێستا خۆیان نه‌بێت كه‌سى تر نازانێت ناوه‌رۆكى ئه‌و ڕێكه‌وتنه چییه‌و چۆنه .
كه باسى ڕێكه‌وتنى ستراتیچى نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌كرێت ، هه‌ندى كه‌س وه‌كو ڕێكه‌وتنى نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مه‌ریكاى وێنا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى .
هه‌ندێك واده‌زانن یه‌كێتى و پارتى به‌رنامه‌یان داناوه روِژئاواى كوه‌ردستان و خواروى كوردستان لێك بده‌ن و هه‌موو ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به كه‌ركوكیشه‌وه ، بگیڕنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه دانێن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانى گه‌وره دروست بكه‌ن و ئه‌م ڕێكه‌وتنه ستراتیجییه به نه‌هێنى بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنانى كورد پێی نه‌زانن و له بارى به‌رن .
به‌ڵام ئه‌م ڕێكه‌وتنه ستراتیجیه نه‌هێنییه هه‌موى له پێناوى ئه‌وه‌دابوو وه‌كو جوته براو به یه‌كه‌وه و به بێ حیزبه‌كانى تر و دوور له چاوى میلله‌ت سامانى ئه‌م وڵاته به‌یه‌كه‌وه له نێوان خۆیاندا به‌ش بكه‌ن .
تا ماوه‌یه‌ك ئه‌م ڕێكه‌وتنه به باشى و بی َكیێشه به‌ڕێوه چوو . به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى پارتى به ته‌واوى باڵا ده‌ست بوو ئه‌و شه‌راكه‌ته نه‌ماو ئه‌وه‌ش به ماناى ئه‌وه دێت ڕێكه‌وتنه ستراتیجیه‌كه‌ش نه‌ما .
ئه‌وه‌تا به چاوى خۆتان ده‌بینن كه هه‌موو دۆسیه‌ى نه‌وت له ده‌ستى پارتیدایه‌و به‌رپرسانى یه‌كێتى ئاگایان له ورده‌كارى گرێبه‌سته كان نیه. واته هاوكێشه‌كه به تاواى تێك چوه‌و و دوو تاى ته‌رازوه‌كه لاسه‌نگ بون .
ڕۆڵى حیزبه‌كانى تر له حكومه‌تدا
وه‌كو له سه‌ره‌وه باسمكرد ماوه‌ى 29 ساڵه پارتى و یه‌كێتى پێك هاته‌ى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمن . واته له ماوه‌ى ئه‌و 29 ساڵه‌دا ئه‌و دوو حیزبه به‌رده‌وام له حكومه‌تدابون ، ئه‌گه‌رچى هاوسه‌نگ نه‌بون له ده‌سه‌ڵاتدا . به‌ڵام جگه له یه‌كێتى و پارتى حیزبى تریش به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتیان كردوه ، به‌ڵام له كاتى جیاوازدا .
یه‌كگرتوى ئیسلامى ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، حیزبى شییوعى ، حیزبى سۆسیالیسَت . دواى ساڵى 2009 بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش به‌شدارى حكومه‌تیان كردوه . به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ؟؟.
زۆربه كه‌مى هه‌موو ئه‌م حیزبانه به یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا به‌شدارى ده‌سه‌ڵات بووبن . پارتى زۆر ژیرانه كارى له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه و ڕێگاى نه‌داوه هه‌موو ئه‌مانه به یه‌كه‌وه به‌شدار بن له حكومه‌تداو دواجار بیر له‌وه بكه‌نه‌وه جه‌بهه‌یه‌ك له دژى پارتى دروست بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر سه‌ر نج بده‌ن ئه‌و كاته‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامى به‌شدارى ده‌ه‌سه‌ڵات بوو ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدار نه‌بوو .له‌م كابینه‌یدا كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌تى كردوه ، یه‌كگرتوى ئیسلامى ئۆپۆزسبونى هه‌ڵبژاردوه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى زۆر له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نزیك بوو ، پارتى ڕێگاى نه‌دا ئه‌وان یه‌شدارى ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و هه‌ر فه‌رموشى نه‌كردن . به‌ڵام حیزبى سۆسیالیست به ده‌نگى زۆر كه‌مه‌وه به‌رده‌وام وه‌زیریان هه‌یه . كه‌واته پارتى به به‌ردێك دوو نیشان ده‌شكێنێـت :
یه‌كه‌م : به باشى نازانێت هه‌موو حیزبه‌كان به یه‌كه‌وه به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن و كۆده‌نگییه‌ك پێك بهێنن و پارتى ناچار بكه‌ن كه به ئاره‌زوى خۆیان بڕیار نه‌ده‌ن .
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى ناكۆكى بخاته نێوان ئه‌م حیزبانه‌وه‌و نێوانیان تێك بدات له ڕێگاى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه ڕێك ده‌كه‌ون و به‌شدارى ده‌سه‌ڵات ده‌بێت . به‌ڵام له‌ولاوه حیزبێكى تر په‌راوێز ده‌خه‌ن.
له ئه‌نجامدا ئه‌و حیزبه‌ى به‌شدارى ده‌سه‌ڵات ده‌كات ، له‌وه زیاتر چه‌ند پۆستێكى بی َبایه‌خ وه‌ر ده‌گرێت ، هیچى بۆ جه‌ماور پێناكرێت به‌و هۆیه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌شى له ده‌ست ده‌دات .
له ئه‌نجامدا ئه‌و حیزبه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا سه‌نگ و قورسایی نامێنێت و به‌ره‌و پۆكانه‌وه ده‌چێت و هیواخوازن زوو هه‌ڵبژاردنى تر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات دوور كه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر ئاشت بكه‌نه‌وه . زۆر جاریش هه‌ر زوو نوێنه‌ره‌كانیان له حكومه‌ت ده‌كشێننه‌وه .
به‌ڵام تازه كار له كار ده‌ترازێت و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بتوانن جه‌ماوه‌ر ئاشت بكه‌نه‌وه . باشترین نمونه یه‌كگرتوى ئیسلامییه كه له كابینه‌ى 8 به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتى كرد . له ئه‌نجامدا ده‌نگه‌كانى زۆر كه‌مى كرد و له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵى به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو .
سه‌یركه‌ن ئه‌م جاره‌یان گۆڕان به‌بێ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتى كردوه‌و هه‌ر له ئێستاوه دیاره ئه‌م به‌شدارى كردنه باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێـت . ئه‌گه‌ر له ڕابوردودا یه‌كێتى خاوه‌نى بڕیار بوبێت ،له ئێستادا ئه‌ویش بۆته حیزبى پله دوو . واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستى پارتێدا قۆرخ كراوه . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى خاوه‌نى هێزه ، پارتى ناتوانێت به ته‌واوى په‌ڕاوێزى بخات .
به‌ڵام هه‌موو حیزبه‌كانى تر ئه‌وانه‌ى ناو به‌ناو به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتیان كردوه ، ته‌نها پاشكۆبون و له‌وه زیاتر چه‌ند پۆستێكیان بۆ ئه‌ندامه‌كانیان وه‌رگرتوه ، هیچ سودێكیان به هاوڵاتیان نه‌گه‌یاندوه . كه‌واته ده‌كرێ بڵیێن ئه‌مانه بونه بارگرانییه‌كى قورس به‌سه‌ر بودجه‌ى هاوڵاتیانه‌وه.
وه‌زێرێك ، جێگر وه‌زیرێك ، به‌ڕێَوه‌به‌رێكى گشتى هه‌تا ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانى ئه‌و حیزبانه‌ش كه خاوه‌نى هیچ بڕیارێك نه‌بن ، نه‌توانن هیچ بۆ میلله‌ت بكه‌ن و هیچیان به‌ده‌ست نه‌بێت ، بون و نه‌بونیان وه‌كو یه‌ك وایه . ئه‌و پۆستانه‌ى وه‌ریان گرتوه ته‌نها بۆ ڕازیكردن و بێده‌نگ كردنیان بوه .
به درێژایی 29 ساڵى حوكمڕانى ئه‌گه‌ر به وردى سه‌لانج بده‌ین هه‌موو پۆسته گرنگه‌كان . ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى و ته‌نفیزى و دادوه‌رى و پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم له ده‌ستى پارتیدا بوون . كه‌واته چى مایه‌وه بۆ ئه‌وانیتر .
ئه‌وه‌ى بۆیان ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ڕه‌خنه بگرن ، به‌یاننامه ده‌ركه‌ن ئه‌وه‌ش دادیان نادات و پارتى گوێی به‌و شتانه نییه‌و سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه له ده‌ستى خۆیدایه .
كه‌ى ویستى ده‌یبڕێت و هه‌موان له تینویه‌تیدا ده‌یان ده‌خنكێنێت . كه‌ى ویستى وه‌زیره‌كانیان ده‌رده‌كات ، په‌رله‌مان داده‌خات ، ڕێگاى چونه هه‌ولێریان لێ ده‌گرێت . كه‌واته ئه‌مه حكومه‌ته حكومه‌تیكى میزاجییه‌و به كه‌یفى پارتى به‌ڕێوه ده‌چێت و ئیداره ده‌كرێت .
به‌شداریكردن له حكومه‌تێك كه له ده‌ستى پارتیدابێـت له خۆخه‌ڵه‌تاندن و خه‌ڵك گه‌وجاندن زیاتر نییه . ته‌نها سودێك كه هه‌یبێت ئه‌وه‌یه هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى به‌ده‌ست دێت . دواجار هه‌موو خه‌ڵك بی َئومێد ده‌بن له حیزبه‌كان و ڕقیشیان له سیاسه‌ت ده‌بێته‌وه . به یه‌كێتیشه‌وه . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى خاوه‌نى هێزى خۆیه‌تى پارتى نه‌یتوانیوه وه‌كو حیزبه‌كانى تر به ئاره‌زوى خۆى یارییان پێ بكات .
پۆخته‌ى باسه‌كه ئه‌مه‌یه :
له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانێدا یه‌كێتى و پارتى حوكمران بون و خاوه‌نى بڕیار بون ، هه‌رچه‌نده زوربه‌ى جومگه ئه‌ساسیه‌كانى حوكمڕانى له ده‌ست پارتیدابون و ئه‌وان زیاتر خاوه‌نى بڕیار بون , به‌ڵاَم یه‌كێتى هه‌میشه سه‌نگو قورسایی خۆى هه‌بوه .
به‌ڵام حیزبه‌كانى تر ئه‌گه‌ر به‌شداریى ده‌سه‌ڵاتیش بوبن ، هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بوه‌و ته‌نها ده‌سكه‌وتیان هه‌ندى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و شه‌خسى بوه . كه‌واته هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هاولاتیانى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ستۆى ئه‌ودوو حیزبه‌دایه .
له كاتێكدا بارودۆخى سیاسى و ئیدارى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان له‌و په‌رى خرپیدایه ، هه‌رێمى كوردستان توشى قه‌یرانى ئابورى گه‌وره بوه به هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت و گه‌نده‌ڵى و تاڵانى یه‌كێتى و پارتى ، په‌یوه‌ندى نیوانیشیان له‌وپه‌ڕى خراپى دایه . ئه‌گه‌ر كار هه‌ر ئاوا بڕوات ، هاوڵاَتیان توشى كاره‌سات ده‌بن و دوو چارى هه‌ژارى بێ وێنه ده‌بنه‌وه . له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان رو به ڕ‌وى ئه‌م نه‌هامه‌تیانه بۆته‌وه :
1- له‌و كاته‌وه یه‌كێتى كۆنگره‌ى به‌ستوه سه‌ركردایه‌تى نوێیان هه‌ڵبژاردوه ، ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌ى پێكهاته‌ى حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه كۆنه‌بونه‌وه‌و نێوانیان زۆر خراپه . 2- خه‌ریكه هه‌رێمى كوردستان به عه‌مه‌لى بكرێته دوو ئیداره . 3- یه‌كێتى و پارتى به ئاشكرا داهاتى گومرگ و باجه‌كان له سنوره‌كانى خۆیان بۆ ده‌به‌ن و خۆیان به برپرسیار نازانن به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان .
3-خه‌ریكه په‌ڕله‌مانیش به ته‌واوى په‌كى ده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌تا سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان جارێك به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات و جارێك بایكۆتى كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر داواى حیزبه‌كه‌ى . له ڕاستیدا ئه‌م خوله‌ى په‌ڕله‌مان وه‌كون نه‌بوو وایه هیچ ڕۆڵێكیان نییه . 4- ئه‌ندامان و به‌رپرسانى ئه‌م دوو حیزبه به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر یه‌كترى ده‌كه‌ن . تۆمه‌ت بۆ یه‌كترى دروست ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه ئاگرى نێوانیان خۆشتر و خۆشتر ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ى كه‌سێكى وه‌كو ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقى دووى پارتى له‌م كاته‌دا باسى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى زاخۆ ده‌كات و كاى كۆن به با ده‌كات ، كه ئه‌وه‌نده كۆنه له یاده‌وه‌رى زۆر كه‌سدا نه‌ماوه .
له لایه‌كى تریشه‌وه سه‌یرى لێدوانه‌كانى جه‌عفه‌ر ئێمنكى و ئاسۆ حه‌سۆ میرخان بكه‌ن كه بۆنى شه‌ڕِیان لێدێت. دیاره ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتییه .
كه‌واته مه‌ترسییه گه‌وره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م دووحیزبه هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و په‌یوه‌ندیشیان به‌م شێوه‌یه بێت ، ده‌بێ خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى چ ئاینده‌یه‌ك بكات بۆ خۆی و ماڵ و مناڵى و وڵاته‌كه‌ى ؟
به بۆچونى من چاره‌سه‌ر ئه‌مه‌یه :
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر یه‌كێتى خۆى به حیزبێكى دڵسوزى هاولاِتیان و هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت ، با ده‌ست به‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ببێت و له حكومه‌ت بكشێته‌وه‌و هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانى تر كۆ ده‌نگییه‌ك پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له تاك ره‌ویه‌كانى پارتى بگرن .ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت بارودۆخه‌كه هه‌ر وه‌كو ئێستا ده‌ڕوات و یه‌كێتى و پارتى هیچیان ناتوانن یه‌كترى له‌ناو به‌رن و له ئه‌نجامدا به هه‌ردوكیان به ته‌واوى ئاگر له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌ده‌ن .
دووه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى نێوانیان چاك نه‌كه‌ن و بارودۆخ هه‌ر ئاوا بمێنێته‌وه ، تۆپه‌كه ده‌چێته گۆڕه‌پاتى جه‌ماوه‌ره. ئایا جه‌ماوه‌رى ئه‌م هه‌رێمه لێده‌گڕێن پارتى و یه‌كێتى یارى به داهاتوى خۆیان و مال َو مناڵ و هه‌رێمه‌كه‌وه بكه‌ن له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا ، یان ده‌نگى ناڕه‌زایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به خۆپیشاندانى سه‌رانسه‌رى .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌بوو باشتر وایه ده‌ست بكه‌ن به ڕاپه‌ڕێنى سه‌رانسه‌رى چونكه ڕێگا چاره‌یه‌ك نامێنێته‌وه ڕه‌چاوى بكه‌ن . ئه‌گه‌ر هیچ له‌مانه‌ش نه‌كه‌ن ده‌بێ به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا ڕازیبن و گله‌یش له كه‌س نه‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانى ئاینده‌یه‌كى نادیار بكه‌ن بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵیان و هه‌رێمه‌كه‌یان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست