کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌هیدكردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و به‌ڵته‌چیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌كه‌ركوك

Wednesday, 22/07/2020, 3:32


 دوانزه‌ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌دا، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاكانی شاره‌كه‌م، ئه‌م گه‌نجه‌ كاری ده‌كرد بۆ فراوان كردنی پانتای ئازادی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌كه‌ركوك، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ڵته‌چیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌رگه‌ی هێزی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان نه‌گرت و له‌ به‌رواری 21 ته‌مـوزی  2008  له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌ستڕێژی گولله‌ تیرۆریان كرد.
      بكوژانی سۆران تاكو ئێسـتا ده‌ستگیر نه‌كراون، فه‌رمانی مامه‌ حه‌مه‌ی برای باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سـۆران به‌ر له‌ دوو مانگ له‌ تیرۆركردنه‌كه‌ی، به‌ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو، پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركوكی ئاگادار كردبووه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ نه‌یان پاراست و تیرۆركرا. دوای تیرۆركردنه‌كه‌ی سكاڵامان تۆماركرد له‌ بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، زۆرمان هه‌وڵداوه‌ و سه‌ردانی زۆر شوێن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ پۆلیس و ئاسایش و دادگا و پارێزگارمان كردووه‌، ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه‌ ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ و ده‌بێت بكه‌رانی تاوانه‌كه‌ بدۆزرێنه‌وه‌.
      له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ له‌ 2003  تاكو 16 ئوكتۆبه‌ری 2017  كورد خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو له‌كه‌ركوكدا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسـێك یان نووسه‌رێك یان ڕه‌خنه‌گرێك ده‌ركه‌وت بێت، ڕووی حه‌قیقی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و گه‌نده‌ڵی و فه‌زاحه‌ته‌كانیان پیشانی ڕای گشتی دابێت، ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ و به‌زووی شه‌لاتی و سه‌رسه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه‌وتوونه‌ته‌ كار،  یان به‌ پاره‌ ئه‌و كه‌سه‌یان كڕیوه‌ و بێ ده‌نگیان كردووه‌،  وه‌ یان ترساندوویانه‌ و ناچار به‌ وازهێنانیان كردووه‌، ئه‌گه‌ر به‌مانه‌ چـاره‌ نه‌كرابێت، ئه‌وه‌ تیرۆریان كردووه‌، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین شـت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشـه‌ بكه‌رانی كرده‌وه‌كان به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه‌، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌م كه‌یسانه‌ نابینا و زه‌لیل بوون، نه‌یان توانیوه‌ تاوانباران بدۆزنه‌وه‌ و به‌سزایان بگه‌یه‌نن، خولاسه‌ی كه‌لام ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌كه‌ركوك نموونه‌یه‌كی ناشرین بوون له‌ كوشتن و تیرۆركردنی ده‌نگه‌ ئازاكان، هه‌میشـه‌ چه‌كوشێك بوون بۆ كپكردن و بێده‌نگ كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌ كاریان كردووه‌ بۆ به‌رفراوان كردنی پانتایی ئازادی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌شاره‌كه‌دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە