دوو پرسیار له سه‌رۆكى حكومه‌ت
Sunday, 19/07/2020, 20:25
له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت دوو پرسیار له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى بكه‌م و هێوادارم وه‌ڵامێكى رَونمان ده‌ست كه‌وێت . پرسیاره‌كانم ئه‌مانه‌ن :
1- ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان خۆتان به سه‌رۆكى حكومه‌تى كردستان ده‌زانن ، له ئێستادا سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان ده‌گاته كوێى هه‌رێمى كوردستان ؟
سنوورى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1992 له‌گه‌ڵ دواى ڕیفراندۆم زۆر جیاوازه‌و وه‌كو قوماشی ناو ئاو تێ چوه‌و چۆته‌وه ناو یه‌ك و به‌رده‌وام له بچوك بونه‌وه‌دایه وه‌كو چۆن قوماشه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتنێكدا كورتر ده‌بێته‌وه . له سایه‌ى سه‌رى مه‌سعود بارزانییه‌وه كه ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا نێوه‌ى زیاترى خاكى كوردسانى له ده‌ست دا‌و به خه‌ڵكى ده‌گوت هه‌ڵ ده‌په‌ڕن داده‌په‌ڕن و چى ده‌كه‌ن بیكه‌ن .
به‌ناوى سه‌ربه‌خۆیی ئابورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى و مۆركردنى گرێبه‌ستى نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ ، هه‌رێمى كوردستانتان خسته ڕه‌هنى ئه‌و گریبه‌ستانه بێ ئه‌وه‌ى گوێ بۆ قسه‌ى كه‌س بگرن و به بڕیارى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ئه‌وه كرا .له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌كى سیاسى و ئابورى نه‌ماوه‌و له لایه‌ك ڕه‌هنى توركیایه‌و له لایه‌كى تریشه‌وه ته‌سلییم به به‌غدا بونه‌وه .
ئه‌وه‌تا توركیا به بیانوى په‌كه‌كه‌وه زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى بادینانى داگیر كردوه . زۆر سه‌یره حكومه‌تى عێراق هاتۆته ده‌نگ . میدیاكانى وڵاتانى جیهان باسى ئه‌و ده‌ست دریٍژیه‌ى توركیا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئێوه هه‌ر باسیشى ناكه‌ن و مێشتان میوان نییه . ئه‌مه‌ش دوو گومان دروست ده‌كات یه‌كه‌م : توركیا ڕ‌ازى نییه‌و پێی خۆش نییه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر دۆسییه‌ى نه‌وت ڕێك كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر به ژێر ده‌سته‌یی توركیا بمێنێته‌وه و پا به‌ندبێت به ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت و غاز له‌گه‌ل َتوركیا .
دووه‌م: پارتى په‌كه‌كه به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاینده‌ى خۆى و گومان ده‌كرێت پارتى ئاسانكارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى توركیا قه‌ندیل داگیر بكات . گێگیركردنى هێزى پارتى له زینوى وه‌رتى ، ئه‌و گومانه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر به وردى سه‌رنج بده‌ین له ئێستادا سنوورى جوغرافى هه‌رێمى كوردستان برێتییه له چه‌ند شارێك و هیچ قوڵایی جوغرافی نه‌ماوه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه به دوژمن ده‌وره‌دراون و ناوشاره‌كانیش كراونه مۆڵگه‌ى جاسوسى ئه‌و دوژمنان .
كه‌واته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى كوێی هه‌رێمى كوردستانه ؟ چما هیچ شوێنێك ماوه هه‌تا ئه‌و سه‌رۆكى بێت ؟؟ له هه‌موشى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه خاوه‌نى21 وه‌زاره‌ته بۆ دانیشتوانێك كه‌ژماره‌یان له 5 ملیۆن تێپه‌ڕ ناكه‌ن .
له كاتێكدا وڵاتى چین 18 وه‌زاره‌تى هه‌یه ، ئه‌مه‌ریكا 14 وه‌زاره‌تى هه‌یه . سویسڕا ته‌نها 8 وه‌زاره‌تى هه‌یه . به‌ڕاست ئه‌مه له گاڵته‌ى مناڵان ناكات ؟ خاوه‌نى دوو بست ئه‌رزماوێت و 21 وه‌زاره‌تت هه‌بێت و موچه‌ى فه‌رمان به‌رانت پێ نه‌درێت و نانى شیوت نه‌بێت و به قه‌ده‌ر توكى سه‌ریشت قه‌رزدار بێت . له‌و لاشه‌وه به حسابى لیستى موچه خاوه‌نى زیاتر له 400 هه‌زار پێشمه‌رگه بێت و له سه‌روى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه 7 هه‌زار ئاواره‌ى سورى چه‌كدار كراون و مانگانه بڕى سی َملیار و نیو له بودجه‌ى گشتییان بۆ خه‌رج ده‌كرێت گوایه بۆ رَۆژى ته‌نگانه . ئاخر ڕۆژ له‌م ڕۆژه ته‌نگانه‌تر هه‌یه جه‌نابى سه‌رۆك ؟؟؟.
پرسیارى دووه‌م : ئایا به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى كێیه ، واته خۆى به سه‌رۆكى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزه‌رى مافه‌كانیان ده‌زانێت ، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كه‌ى بۆته سه‌رۆكى حكومه‌ت ؟؟؟. ئه‌گه‌ر خۆى به سه‌رۆكى هاوڵاتیان ده‌زانێت ، ئه‌وه‌تا 7 مانگ تێ ده‌په‌ڕێـت له سه‌ڵى 2020 تا ئێستا موچه‌ى دوو مانگى موچه خۆران دراوه ئه‌ویش به نێوه ناچڵى .
خه‌ڵك به ته‌واوى هه‌ژار بوه. ئه‌گه‌ر موچه‌ى پێ دابین ناكرێت بۆچى واز ناهێنێت و داواى لێبوردن له خه‌ڵك ناكات و بچێته ماڵى خۆى ؟؟ كه ئه‌وه ناكات ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیی و بنه‌ماڵه‌ى و حیزبه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته و هاوڵاتیان لاى ئه‌و وه‌كو میگه‌له مه‌ڕ وان و به‌ته‌نگیانه‌وه نییه .
ئه‌ى كه‌واته ئه‌م حكومه‌ته‌ى هه‌رێم بۆچى هه‌یه ؟؟؟. ئیشى ئه‌م هه‌موو وه‌زیر و گوزیر و جێگر وه‌زیر و سه‌رۆكى ده‌سته‌و ربه‌ڕیوه‌به‌رى گشتى ڕاوێژكارى گاڵتینه بۆ موچه وه‌رگرتن و له‌شكرێك له فه‌رمانبه‌رى بندیوار كه له‌و حكومه‌ته كارتۆنیه‌دا جێگایان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و بونه مشه‌خۆر به‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى هاوڵاتیانه‌وه .
هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى 4 ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئه‌مانه‌ن : ده‌سه‌لاتى ته‌شریعى . ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى واته ئه‌نجمومه‌نى وه‌زیران . ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى . سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به تاواى له ژێر ده‌ستى پارتیدان و چۆنیان بوێت و چۆن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بێت ئاوا ئاشه‌كه ده‌گێرن .
پارتى له په‌ڕله‌ماندا له ڕ‌وى ژماره‌وه زۆرینه‌یه . له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌ماندا زۆرینه‌یه . كه‌واته پڕیاره‌كانى په‌ڕله‌مان له ده‌ستى پارتێدایه. كه‌واته ئه‌م په‌ڕله‌مانه بۆته په‌ڕله‌مانێكى كارتۆنى و چیتر نوێنه‌رى ده‌نگده‌ران نه‌ماوه و په‌ڕله‌مانى پارتییه به ته‌نها.
ئه‌وه‌تا بڕیاریان دا كه پارێز به‌ندى له‌سه‌ر په‌ڕله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى سۆران عومه‌ر لابه‌رن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باسى گه‌نده‌ڵى به‌رپرسه‌باڵاكانى پارتى كردوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان یه‌كێتیه .
سه‌رۆكى حكومه‌ت پارتییه . هه‌رچى وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان هه‌یه وه‌كو سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ناوخۆ و داد و پۆسته گرنگه‌كانى تر هه‌یه هه‌موى له ده‌ستى پارتیدایه . وه‌زاره‌تى داد له ده‌ستى پارتیدایه داواكارى گشتى و دادوه‌ره‌باڵاكان پارتین .
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم به بڕیارى خۆى ڕیفراندۆم ئه‌نجامداو نیوه‌ى خاكى كوردستان له ده‌ست ده‌دات ، به‌ڵام داواكارى گشتى وه‌زاره‌تى داد بێده‌نگ بون . ئه‌و هه‌موو دزى و تاڵانیانه له گومرگه‌كان ده‌كرێـت و به یه‌رچاوى هه‌موانه‌وه قاچاخچییه‌تى نه‌وت له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه ده‌كرێت ، به‌ڵام داواكار گشتى نقه‌ى لێوه نایه‌ت .
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر باسى گه‌نده‌ڵى به‌رپرسانى پارتى كردوه ، پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر لاده‌برێت . وه‌زیرى داد بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه . ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه تیرۆر ده‌كرێـت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن ، به‌ڵام داواكارى گشتى بێده‌نگه . كورت و كرمانجى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى تایبه‌ته به پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى .
هه‌رچى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندابێـت ئه‌وه ده‌كه‌ن . دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌ناو هه‌رێمیش به هه‌مان شێوه بۆته تاپۆى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى . دواى 29 ساڵ حوكمڕانى تا ئێستا ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نى ده‌ستورێك نیه‌و یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌موار نه‌كراوه و هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ :
بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ده‌یانه‌وێت یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به ویست و ئاره‌زوى خۆیان هه‌موار بكرێت و خاوه‌نى زۆرترین ده‌سه‌ڵاتبن . چونكه ئه‌وان پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به موڵك و تاپۆى خۆیان ده‌زانن .
ئه‌گه‌ر هه‌موو جومگه ئه‌ساسیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له ده‌ستى پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانیدا نین خۆیان به حاكمى ئه‌م هه‌رێمه نازانن ، ئه‌ى چۆن توانییان ڕێگا له سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان بگرن بچێته‌وه بۆ ناو هه‌ولێر؟
ئه‌ى چۆن وه‌زیره‌كانى گۆڕانیان ده‌ركرد ؟ ئه‌ى چۆن ڕێگایان له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گرت له بازگه‌ى دێگه‌ڵه بچێته‌وه هه‌ولێر له كاتێكدا ئه‌و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم بوو ؟ ئه‌ى چۆن چه‌ندین جار له بازگه‌ى دێگه‌ڵه ڕێگایان له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان ده‌گرت بچنه‌وه هه‌ولێر ؟ . كه‌واته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ ناو هه‌یه‌و هه‌موو شتێك له ده‌ستى پارتى دایه‌و هه‌ر كاتى بیانه‌وێـت ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و وه‌زیره‌كانى لایه‌نه‌كانى تر ده‌رده‌كه‌ن .
لێره‌دا پرسیارێكى تر دێته پێشه‌وه. ئه‌ى كه‌واته ڕۆڵى یه‌كێتى و حیزبه‌كانى تر چییه له‌و حكومه‌ته‌دا ؟ ماوه‌ى 29 ساڵه یه‌كێتى و پارتى به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت پێك دێنن . ناو به‌ناویش حیزبه‌كانى تریش به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتیان كردوه.
یه‌كێتى خاوه‌نى هێزى تایبه‌ت به خۆیه‌تى و سنورێكى تایبه‌ت به خۆشى هه‌یه . بۆیه پارتى ناتوانێت به ته‌واوى یه‌كێتى په‌راوێز بخات و بیخاته ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات . به‌ڵام یه‌كێتى شه‌ریكى ده‌سه‌ڵات نه‌بون ، به‌ڵكو به‌شدارى ده‌سه‌ڵات بون . واته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌و حكومه‌ت به‌قه‌ده‌ر پارتى نه‌بوه ، به‌ڵام به‌شى خۆشیان هه‌بوه .
واته به‌رژه‌وه‌ندى مادى یه‌كێتى و پارتى به یه‌كه‌وه هێشتۆته‌وه . به‌ڵام به‌شداری پێكردنى حیزبه‌كانیتر له حكومه‌تدا له لایه‌ن پارتییه‌وه ته‌نها بۆ بێده‌نگ كردنیان بوه. هیچ ڕول َو كاریگه‌رییه‌كیان له‌و حكومه‌ته نه‌بوه. له ئه‌نجامى ئه‌و شیكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه :
1- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بنه‌ڕه‌ته‌وه حكومه‌تێكى كارتۆنى بوه . چه‌ترێك بوه بۆ شاردنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی یه‌كێتى و پارتى . له ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا پارتى و یه‌كێتى به جوته سامانى هه‌رێمى كوردستانیان تاڵان ده‌كه‌ن .
له ئێستادا له هه‌موو كاتێك زیاتر پڕۆسه‌ى تاڵان كردن له گه‌رم و گوڕیدایه . به ئاشكرا داهاتى گومرگه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات داره‌وه به‌تاڵان ده‌برێت . ئیفلاسیان به هه‌رێمى كوردستان كرد .خه‌ڵكیان خسته سه‌ر ساجى عه‌لى.
2- ئه‌و حكومه‌ته‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا به‌ناو هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه پێك هێنراوه :یه‌كه‌م جێكردنه‌وه‌ى زۆرترین كادیرى ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره له‌ناو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كه‌یان بتوانن زۆرترین كادیرى حیزبى خۆیان بیده‌نگ بكه‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانییه 5 ملیۆن كه‌س له پانتاییه‌كى زۆر كه‌مدا چ پێویستییه‌كى به 21 وه‌زیر و چه‌ندین ده‌سته‌و دام و ده‌زگاى تر هه‌یه كه هه‌ر پێویست نین؟؟؟.
دووه‌م : پارتى زیره‌كانه سیاسه‌تى ( فرق تسد) ی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانى تر به‌كار هێناوه جارێك به‌شدارییان به یه‌كگرتوى ئیسلامى كردوه له حكومه‌تدا . جارێكى تر جیا به‌جیا به‌شدارییان به كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردوه . به‌ڵام ئه‌وان هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بوه و له پێناوى وه‌رگرتنى پۆست‌دا به‌شدارى حكومه‌تیان كردوه . به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و حیزبانه زیانیان كردوه‌و جه‌ماوه‌رى خۆیان له ده‌ستداوه .
3- له سه‌ره‌تاوه وتمان حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها ناوه‌و ناوه‌رۆكى نییه . به‌ڵام له ژێر ئه‌م ناوه‌دا توانراوه گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان مۆر بكرێت سامانى ئه‌م وڵاته تاڵان فرۆش بكه‌ن . له ژێر ئه‌م ناوه كارتۆنیه‌دا توانیویانه هه‌ندى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر دروست بكه‌ن .
خۆ ئه‌گه‌ر ناوى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌بوایا ، به‌دوور نازانرێت یه‌كێتى و پارتى وه‌كو دوو حیزب یان دوو گروپى تیرۆریستى ناویان بخرێته لیستى تیرۆره‌وه . خۆ ئه‌وان له په‌كه‌كه‌و حیزبوڵلاى لوبنانى گرنگتر نه‌ده‌بوو .
دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌مو كوردستان له لایه‌ن توركیاوه داگیر بكرێت و به بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بڵێن هه‌وڵیر و دهۆك و زاخۆ بۆ ئیبڕاهیم خه‌لیل با هه‌ر له ژێرده‌ستى ئێوه‌دابێت و بازرگانیتان مسوه‌گه‌ر بێت و كۆمپانیاكانتان كارى خۆیان بكه‌ن و وه‌كو جاران نه‌وتى خۆتان به قاچاخ ڕه‌وانه‌ى توركیاكه‌ى خۆتان بكه‌ن .
ئه‌و كاتیش مه‌سرور بارزانى ده‌ست به‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نابێت . چۆنكه ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه كاریان بۆ پاره كردوه . ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ى من ڕاست نییه ، چۆن دواى 29 ساڵ حوكمڕانى و ئه‌و هه‌موو سامانه‌ى ئه‌م وڵاته ، حاڵى هاوڵاتیان ده‌گاته ئه‌م ئاسته‌ى ئێستا .
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هیچ ویژدانیكیان هه‌یه ، هیچ هه‌ستێكى مرۆڤایه‌تییان هه‌یه ، هیچ عورفێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و كوردایه‌تیان هه‌یه ، هیچ ئه‌ته‌كێتى سیاسیان هه‌یه ، چۆن ئاوا ڕى َبه خۆیان ده‌ده‌ن هه‌موو سامانى ئه‌م وڵاته به تاڵان به‌رن و خه‌ڵك هه‌ژار بكه‌ن .
ئایا به‌ڕاست ئه‌وانه مرۆڤن یان دڕه‌نده‌ن ، ئاخر كه‌ى تیر ِده‌خۆن ؟؟؟ . دوا قسه‌شم ئه‌وه‌یه به‌ڕاستى ئه‌وان حه‌قى خۆیانه ئاوا مامه‌له‌ى ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن و شایسته‌ى ئه‌وه‌ن زۆر له‌وه خراپتریان به‌رامبه‌ر بكه‌ن .
په‌ندێكى كوردى هه‌یه كه ده‌ڵێت :خوا تا كێ‌و نه‌بینێت به‌فرى تێناكات . ئێ كه‌واته ئه‌م په‌نده ڕێك به قه‌دوو باڵاى گه‌لى كوردا ده‌بڕێت . تا میلله‌ت ئاوا بێت ، ده‌بێ سه‌ركرده‌ى ئاواى هه‌بێت . ئه‌لبێرت كاسۆ ده‌ڵێت : كاتێك خۆت بڕیارت دابێ كۆیله‌بیت، ئیتر من چۆن شه‌ڕى ئازادێت بۆ بكه‌م .
له لایه‌كى تریشه‌وه جێی پرسیاره سه‌باره‌ت به‌و بێده‌نگییه‌ى له لایه‌ن ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه پێشتر خۆیان به خه‌مخۆرى ئه‌م نیشتمانه ده‌زانین و هه‌میشه ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت و به نوسیه‌نه‌كانیان جه‌ماوه‌ریان هوشیار ده‌كرده‌وه . سه‌رده‌مانێك ئه‌وانه خاوه‌نى قسه‌و بۆچونى خۆیان بون . خه‌ڵك گوێ ی لێده‌گرتن و ده‌سه‌ڵاتیش لێیان ده‌ترسا .
به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه به یه‌ك جار هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه نه‌مان . چ هۆكارێك له پشتى بێده‌نگ بونى ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ناڕازیانه‌ى ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه‌یه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه : هه‌رێمى كوردستان له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى و یه‌كێتیدا به قۆناغێكى زۆر مه‌ترسیداردا گوزه‌ر ده‌كات . ناكۆكیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتۆته ئاستێكى زۆر خراپ و وه‌كو دوو دوژمن مامه‌له‌ى یه‌كترى ده‌كه‌ن .
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كترى نه‌ماوه . سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه هه‌ردوكیان پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشن . كار ئاوا بروات هه‌رێمى كوردستان به فیعلى دوو له‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌میان به‌ره‌و به‌غداو ئه‌ویان به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات . قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌نه قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى و ناكۆكیه‌كانى خۆیان.
ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو لایه‌نه به نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن ، كه له ڕاستێدا زۆرینه‌ى خه‌ڵك ئه‌وانه به نوێنه‌رى خۆیان نازانن و زۆریش ناڕازین لێیان .
بۆیه كاتى ئه‌وه هاتوه هه‌موو دڵسۆزانى ئه‌م هه‌رێمه بێنه ده‌نگ و چیتر ڕێگا نه‌ده‌ن یه‌كێتى و پارتى به ویست و ئاره‌زوى خۆیان له ژێر ناوى حكومه‌تى درۆینه‌ى هه‌رێمى كوردستان سازش بۆ دوژمنانى كوردستان بكه‌ن و قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو به‌رن .
باشترین كارێك كه له ئێستا بكرێت ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى ئاسایی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو یه‌ك تیم كار بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى ئه‌وه نه‌كه‌ن ، نابێ هاوڵاتیان بێده‌نگ بن و پێویسته هه‌ڵوێستى توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن و چیتر قبوڵى پێ شێلكاریه‌كانى یه‌كێتى و پارتى نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م گه‌ل و نیشتمانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست