کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌مچه‌ماڵیه‌كان چاو له‌ كه‌لار كه‌ن

Thursday, 16/07/2020, 22:12


1
من سوپاسی هاوڕێ‌ ئازیزه‌كانم ده‌كه‌م ، ئه‌وانه‌ی كه‌لار دڵشادو ئازادو ئه‌وانی تر ، دڵنیام كاوه‌ش مابا ئێستا له‌ پێشه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بوو ، سوپاسیان ده‌كه‌م كه‌ پشتیان كرده‌ مافیاكان و خۆیان له‌ خه‌می كه‌لارو كفریدا بوون ، سوپاسیان ده‌كه‌م كه‌ كفریشیان بیره‌ ، ئه‌وه‌ زنجیره‌ به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌من ده‌یان جار باسم كردووه‌، ده‌ستان خۆش هاوڕێ‌ زیته‌كان بۆ ئه‌و هیمه‌ته‌و بۆ خه‌می گشتی ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و خه‌می گشتیه‌ دواتر رای گشتی دروست ده‌كات ، دروست بوونی رای گشتی بۆ دۆخی ئێستای گه‌رمیان به‌ گشتی زۆر گرنگه‌ ، هیوادارم ئیتر په‌تای كۆڤید 19 له‌ گه‌رمیان به‌ چۆكدا بێت .
2
ئێمه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه‌ كه‌مپه‌ینمان كردوو توانیمان كه‌ره‌سه‌و ئامێرو پێویستی زۆر دابین بكه‌ین ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ به‌س نه‌بوو ، هێشتا پڕۆژه‌كه‌ نیوه‌ چڵه‌ ، با چه‌مچه‌ماڵیه‌كان بۆ داوای مافی خۆیان چاو له‌ كه‌لارو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ئه‌وێ‌ بكه‌ن ، با لانی كه‌م بۆ هه‌فته‌یه‌ك رێگه‌ نه‌دان ته‌نكه‌رو سه‌یاره‌ی بار نه‌ك سه‌یاره‌ی بچوك جاده‌و بانی چه‌مچه‌ماڵ به‌كار بێنن ، ئێ‌ با ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئێره‌ش كه‌ شه‌ریكی ئه‌وی هه‌ولێره‌ لانی كه‌م كێشه‌ی ئاوی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ ته‌مه‌نی كێشه‌كه‌ 30 ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌ ، چاو له‌ كه‌لار بكه‌ن و بۆ مافه‌كانتان بێنه‌ ده‌نگ .
3
چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لارو كفری و ده‌ربه‌ندیخان پێكه‌وه‌ پانتای پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ن ، پارێزگایه‌ك كه‌ نیوه‌ی هێشتا له‌ چوار چێوه‌ی ماده‌ی 140له‌ بن ده‌ستی حكومه‌تی عیراقیه‌ ، ئه‌م پارێزگایه‌ هه‌قی خۆیه‌تی و زیاتریش ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ ، ئه‌م پارێزگایه‌ قه‌زاكانی له‌و په‌ڕی نه‌هامه‌تیدان ، بۆ نمونه‌ كفری و چه‌مچه‌ماڵ ، له‌ كاتێكا هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ ، ده‌یان شوێنه‌وارو كۆنینه‌یان هه‌یه‌ ، حكومه‌ت له‌وه‌ ده‌چێت به‌ نیه‌ت پشتگوێی خستبێت ، ئاخر كه‌س نیه‌ چوار وێنه‌ی قه‌ڵاكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ، بازاڕه‌ كۆنه‌كه‌ی كفری ، په‌رستگاكه‌ی ده‌ربه‌ند بگرێت و بیداته‌ قوباد تاڵه‌بانی و دووهاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ، به‌ دینتان ئه‌وه‌ تاوان نیه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ .
4
جارێكیان به‌رپرسێك پێی وتم ئه‌رێ‌ تۆ ماندوو نه‌بووی خۆپیشاندان نیه‌ تیای نه‌بیت ، یان له‌ پشتیه‌وه‌ نه‌بی ، پێم وت ئه‌گه‌ر من بمه‌وێ‌ خۆ پیشاندانی ئه‌رێنی و كاریگه‌ر بكه‌م له‌ 10 هه‌زار كه‌س كه‌متر له‌ پشتمه‌وه‌ بن نایه‌مه‌ سه‌ر جاده‌ ، ئێستاش دوای 33و ساڵ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ، بڕیارم دابوو ئیتر بۆ خه‌ڵك داوای هیچ نه‌كه‌م و نه‌یه‌مه‌ ده‌نگ ، به‌ڵام كه‌ ده‌بینم هێشتا له‌ ناو ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا كه‌ تۆ داكۆكیان لێده‌كه‌یت ئه‌و له‌ پێناوی حزبه‌كه‌یدا ده‌تگه‌زێ‌ ، ده‌ڵێم پێویسته‌ هێشتا به‌رده‌وام بم ، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خۆی باشتر ببینێ‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە