دوای نزیک بە سێ دەیە دەبێت چی بکەین..؟
Thursday, 16/07/2020, 21:59
(جاک دریدا: من بەشوێن بۆ نەشیاوو ،بۆ نەلواو دادەگەڕێم)
ئەوپرسیارەی مێشکی هەموو ئەوانەی داگیرکردووەو،بەردەوام بیری لێدەکەنەوە دوای نزیک بە سێ دەیە دەبێت چۆن بەرەنگاری دەسەڵاتی مافیای کوردی ببینەوە،لەوماوەیەدا چیمان بەرهەم هێناوەو ؟چیمان دەسکەوت بووە،لەوبەرەگاربوونەوەیە.
ڕەنگە زۆر ئاسان بێت بڵێین هیچمان بەرهەم نەهێناوە،لەوبەرنگاربوونەوەیە،بەڵکو ئەو دەسەڵاتە مافیاگەریە مەحکەم تربوو.بەڵام ئەوە تەواو ڕاست نی یە و کۆمەڵێک شتی بچووکمان بەدەست هێناوە،ئەگەر لەسەرەتای دەسەلاتی مافیای کوردیدا ناڕەزایەتی و بەرەنگاریەکان کەم و کورت وزیاتر مارکسی چەپەکان بوون و .دەسەڵاتیش بەردەوام پاساوی مانەوەی خۆی بەوە دەهێنایەوە کەئەم کەسانەگێرەشێوێن و ئاژاوەچی تابووری پێنج و دژی کوردایەتین و کۆمەڵگایان پێ فریوودەداو بۆشیان چووەبووەسەر ،لەلای زۆرینەی فریوو خورادوو بەکوردایەتی موزەیەفی سەرانی مافیا ،پشتیوانی سەرکوتی هەردەنگێکی ناڕەزایەتی چەپ و مارکسیستەکانی دەکرد ،بەڕاوەدوونان و تەسفیەی جەسەدیشەوە.
بەردەوام بوونی ئەو دەسەڵاتە هۆڤیەو بڵاوکردنەوەی گەندەڵی و داگیرکاری مڵک و ماڵی هاوڵاتیان و هێنانە ئاراوەی قبوڵ خاس و بەخشینەوەی بڕوانامەی مامۆستای زانکۆو پارێزەری و چی و چی تر و کڕێنی ویژدانیان ،کەکاریان پەردەپۆش کردنی تاوانەکانی سەرانی مافیای کوردبووە.کۆمەڵگایان دووچاری سەدان کێشەی کومەڵایەتی و ئابووری کردوو،جگەلەوەی سەرانی هەردووهەدووبنەماڵەمافیاکەی کوردستان بارزانی و تاڵەبانی،کەخۆیان ناونابوو حیزب و کەوتنە دزینی هەمووشتێک و ملیارەها دۆلاریان کۆکردەوە.بەبوونی ئەو ملیارەها دۆلارە دەیان دەزگای میدیایی جۆروجۆریان درووست کردوو سەدان قەڵەم فرۆشیان بەرهەم هێنا بۆدژایەتی کردنی داخۆزیەکانی خەڵک و داپۆشینی تاوانەکانیان ،هەرلەتیرۆری ڕۆژنامەنووسان و داگیرکردنی ژنی بەمێردوو دەستدرێژی سێکسی بۆسەرژنان و گەندەڵی و دزیەکانیان .سەدان پارێزەری قبووڵ خاسیان دامەزراند بۆئەوەی بەناوی یاساو سەروەری یاساوە بکەونە گیانی خەڵکی کوردستان و مڵک و ماڵیان بەناوی یاساوە داگیربکەن ،جگەلەوەی دادگاو دواکاری گشتیان کردووەتە ڕێکخراوێکی بچووکی ژێردەسەڵاتی بنەماڵەکانیان .هەموو کون و قوژبنەکانی کۆمەڵگایان تەنووەبەکۆیلە.بەلام هەموو ئەمانە نەیانتوانی وە کۆتایی بە ناڕەزایەتی و بەرنگاری خەڵکی کوردستان بهێنن وبگرە زیاترو زیاتربوو،لەوە دەرچووە بەتەنها چەپ و مارکسیستەکان دژی تاوانەکانی ئەو دووبنەماڵە مافیایەبن ،ئێستا زۆرینە دژی ئەو دەسەڵاتە هۆڤیەن . کەواتە بۆدەبێت نزیک بەسێ دەیەیە بەردەوامن و ماونەتەوە ،ئەوە ئەو پرسیارە دەبێت قسەی لەسەربکرێت ،بەرەنگاریەکانی خەڵکی کوردستان ،جگە لەفروان بوونی ناڕەزایەتیەکان چی تری بەرهەم هێناوە.ئەگەر گۆڕانکاری بەخواستی خەڵکی کوردستان بەدی نەهێناوە .ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە خەڵکی کوردستان شێوازی بەرەنگاری و ناڕەزایەتیەکانیان بگۆڕن و ،لەبەرگریەوە بەرەو هێرش بچن .
نزیک بەسێ دەدەیە خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەدەکەن چاکسازی بکرێت و ژیان و گوزەرانیان باش بێت ،بەڵام بەردەوام بەرەو خراپتروخراپتر دەچیت و بەبەرچاویشیانەوە سەرانی مافیای هەدوو بنەماڵەو کۆیلەکانیان کەڵەکەی زیاتی سەرمایە دەکەن و تاوانەکانیان زیاتر دەکەن .ئەوەش بڕاوەتەوە هەرگیز گەندەڵ و دز ناتوانیت چاکسازی بکات ،چاوەڕی چی لەپارێزەرێکی کۆیلەی دەسەلات دەکەیت دادوەرانە کێشەی خەڵکی هەژارو کۆیلەیەکی دەسەڵات بەدادپەروەرانە چارەسەر بکات .هەزاران کێشەی خەڵکی هەژارو دەرەوەی ئەو دەسەڵاتە مافیایە هەبوو ،لەجیاتی دادگاو داواکاری گشتی و دادوەروپارێزەرەکانی بەناو یاسا پشتیوانی ،لەدادوەری و یەکسانی بکەن ،بەپێچەوانەوە هەموو یاساکانیان بەکارهێناوە دژی هەژارو ئەوانەی ،لەدەرەوەی دەسەڵاتی مافیای کوردایەتین و کۆیلەنین مافەکانیان خوراوە.
کاتێک کۆمەڵگایەک بەوشێوەیەبێت ،دەبێت خەڵکی کوردستان شێوازی بەرنگاریەکانیان بگۆڕن و خۆیان ڕێکبخەن و ،لەچواردەوری یەکتری کۆببنەوەو ئەنجومەن و شوراکانی گەڕەکەکانیان پێک بهێن و هێزی یەکگرتووی خۆیان سازو ئامادەبکەن بۆ شیوازی نوێی بەرەنگار بوونەوە. ئیدانە کردووبەیاننامەدەکردن بەسێ دەیە هیچی نەگوڕی ،ئێستا دەبێت شێوازی بەرنگاربوونەوەی ڕێکخراو بگیرێتەبەر بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری و گەیاندنیان بەسزای دادپەروەری و یاسایی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست