ده‌ستوه‌ردانى حيزب له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريدا
Thursday, 16/07/2020, 17:37
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌سيسته‌مه ديموكراسييه‌كاندا يه‌كێكه له‌پايه بڵنده‌كانى ده‌وڵه‌ت ، بۆيه له‌ده‌وڵه‌ته ديموكراسييه‌كاندا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌واوكه‌رى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان و جێبه‌جێ كردنه ، واته په‌رله‌مان و حكومه‌ت ، به مه‌رجێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌واو سه‌ربه‌خۆو بێلايه‌ن بێت له‌كێشه سياسيه‌كاندا . چونكه له‌واقيعدا له‌وڵاته نيمچه ديموكراسييه‌كان به‌تايبه‌تيش وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌يه‌ى ئێمه‌دا ، ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان كه په‌رله‌مانه زۆرجار ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموون و به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات و، حكومه‌تيش تا ئاستێك هه‌مان كاريگه‌رى حزبى به‌سه‌را ئه‌بێ .
له‌م ماوه‌يه‌دا ده‌بينين له‌هه‌رێمى كوردستاندا ده‌يان كه‌يسى ياسايى له‌سه‌ر سياسى وپه‌رله‌مانتارو رۆژونامه‌نوسان تۆمار ده‌كرێن له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ، ئه‌مه‌ش ديارده‌يه‌كى نامۆيه ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ى پێده‌دات ، ئه‌ويش بۆ كپكردنى ده‌نگى نه‌ياره‌كانيه‌تى . پێموايه هانابردن بۆ ئه‌م رێگايه مه‌به‌ست لێى كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره ده‌ره‌كيه‌كانه له‌سه‌ر ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه راپۆرته نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان به‌رده‌وام ناوى ده‌هێنن وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكارو دژ به ئازادييه‌كان له‌م ناوچه‌يه‌دا .
حكومه‌تى پارتى به‌تايبه‌تيش كابينه‌ى نۆيه‌م كه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات زۆرتر له‌كابينه‌كانى پێش خۆى په‌نا ئه‌باته به‌ر ئه‌م رێكاره بۆ بێده‌نگكردنى نه‌ياره‌كانى ، ئه‌مه‌ش وه‌كو ستراتيژێك ده‌رئه‌كه‌وێ ، كه ئه‌م حكومه‌ته ئه‌يه‌وێ له‌رێگه‌ى دادگا‌وه‌و به‌ناوى سكاڵاى ياسايى فشار بخاته سه‌ر نه‌ياره‌كانى و له‌نێوه‌نده ده‌ولييه‌كانيشدا بڵێ ئه‌م رێكارانه ياسايين و كه‌س بۆى نيه ته‌داخولاتى تێدا بكات !.
كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌م كه‌يسانه‌ى پارتى له‌دژى نه‌ياره‌كانى ئه‌يجوڵێنێ هه‌موويان له‌ژێر به‌ندى ( ته‌شهيرو ناوزڕاندن ) ى ياساى سزاى عيراقييه‌وه به‌ڕێوه ئه‌چن ، ئه‌ويش ياسايه‌كه له‌ساڵى 1969 له‌عيراق به‌ركاره ، واته زياتر له‌په‌نجا ساڵه ئه‌م ياسايه جێبه‌جێئه‌كرێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه به‌درێژايى ئه‌و په‌نجا ساڵه‌شه‌وه رۆژێك له‌رۆژان نه‌مانبينى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس كه خۆى داڕێژه‌رى ئه‌م ياسايه هاناى بۆ ئه‌م بڕگه‌يه ببات بۆ بێده‌نگكردنى نه‌ياره‌كانى خۆى !. هيچكات نه‌مابيست كاربه‌ده‌ستێكى باڵاى عيراقى ته‌نانه‌ت له‌دواى رووخانى سه‌داميشه‌وه نه‌ياره‌كانى بداته دادگا به‌م مادده‌يه‌وه !.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ياساى كارى رۆژنامه‌نووسى له‌هه‌رێمى كوردستاندا له‌ساڵى 2008 ه‌وه ته‌شريعكراوه‌و مه‌به‌ست لێى داكۆكيكردنه له‌مافى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان ، به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆش ئه‌م ياسايه وه‌كو ديكۆڕيك ماوه‌ته‌وه‌و كارى پێناكرێ ، هه‌موو كه‌يسه‌كانى دژ به نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان به‌پێى ياساكه‌ى به‌عس حوكمى له‌سه‌ر ئه‌درێ !. پرسياره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌يه ، مادام ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كار به‌ياساى په‌رله‌مانى كوردستان ناكات و كه‌يسه‌كان به ياساى كۆنى عيراقى سه‌ير ئه‌كات ، ئيدى حيكمه‌تى ده‌ركردنى ئه‌م ياساى رۆژنامه‌نووسييه له‌ئه‌ساسدا چى بووه ؟؟.
ئێستاش نه‌مانزانى ته‌فسيرى دادگاكانى كوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ى ( ته‌شهيرو ناوزڕاندن ) چييه وچۆنه ؟.
چونكه وتار‌و بابه‌ت و كۆمينتى ره‌خنه‌يى سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌نانه‌ت فه‌يسبووكيش ناچنه خانه‌ى ته‌شهيره‌وه ، ئه‌مانه به‌گشتى به‌شێكن له‌مافى تاك و ته‌عبير كردنه له‌ئازادى راده‌ربڕين كه هه‌موو ياساكانى نێوده‌وڵه‌تى رێزى لێده‌گرن .
جا ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره‌وه سه‌يرى ره‌خنه‌كان بكرێ كه‌واته دوو مليۆن كه‌سى كوردستان تاوانبارن به‌پێى ياساكه‌ى عيراق ، چونكه كه‌س نييه ئه‌مڕۆ ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌گرێ و رۆژانه ده‌يان هه‌زار كۆمێنتى ره‌خنه‌يى له‌ئه‌داى حكومه‌ت ئه‌بينين ، ئايا ئه‌كرێ خاوه‌نه‌كانيان هه‌موويان بدرێنه دادگاوه ؟؟!! . بۆچى ته‌نها نوسه‌ر يا رۆژنامه‌نوسێك كاتێك ره‌خنه‌يه‌ك ئه‌گرێ تاوانبار ئه‌كرێ و سزا ئه‌درێ !!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى خۆى به‌سه‌ربه‌خۆ بزانێ پێويسته خودى دادوه‌ره به‌ڕيزه‌كان كاتێك كه‌يسێكى له‌م بابه‌ته دێته پێشيان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ره‌تيبكه‌نه‌وه ، چونكه ره‌خنه گرتن هيچكات ناچيته قاڵبى ته‌شهيرو ناوزڕاندنه‌وه ، جا ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێ هێزه سياسيه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كانيش له‌ره‌خه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات بوه‌ستن ، به‌مه‌ش هيچ مانايه‌ك بۆ ديموكراسييه‌ت نامێنێ ، چ له‌ناو كايه‌ى سياسى و چ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا .
ئه‌م كه‌يسانه سومعه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى زۆر ناشرينكردووه ، له‌ويش زياتر سه‌ربه‌خۆيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌روه‌رى ياساش ده‌خاته ژێر پرسياره‌وه ، به‌تايبه‌تيش ئاماژه‌يه‌كه بۆ ده‌ستوه‌ردانى حيزبى له‌كار‌وبارى دادوه‌ريدا كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى ترسناكه‌و ياده‌وه‌رييه تاڵه‌كانى مه‌حكه‌مه‌ى سه‌وره‌ى سه‌رده‌مى به‌عسمان بير ده‌خاته‌وه كه پێشتر بڕياره‌كان له‌سه‌ره‌وه شۆڕ ده‌بوونه‌وه بۆ مه‌حكه‌مه‌كه!! .
به ديكتاتۆرێكيان وت " وڵات نقووم بووه له‌گه‌نده‌ڵى ". ئه‌ويش پرسى " گه‌يشتۆته داداگاوه " وتيان " جارێ نه‌گه‌يشتووه " . وتى " كه‌واته وڵاتمان سه‌لامه‌ته "..
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كاره‌ساتى زۆر گه‌وره‌ى به‌سه‌ر ميلله‌ته‌كه‌ماندا هێناوه ، هه‌ر له‌خيانه‌ت و شه‌ڕى براكوژى وخاكفرۆشتن ودزينى سامانى سه‌رخاك وژێر خاك وبرسىيكردنى ميلله‌ت و بڕينى قووتى مناڵان ، ته‌نها شتێكى جوان مابێت ، سه‌روه‌رى ياساو سه‌ربه‌خۆيى دادگاكانه ، هيوادارم له‌وه‌دا تۆزێك ده‌ستبكێشنه‌وه ، چونكى دواى له‌ده‌ستدانى ئه‌م سه‌روه‌رييه ئيدى شتێك نامێنێ مرۆڤى كورد دڵى پێخۆش بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست