کێ هەیە وەڵامی ئەم پرسیارانە نەزانێ
Wednesday, 15/07/2020, 9:27
کێ بوو لە سەردەمی شۆڕشی شاخدا شەری براکوژی ئەنجامدا بەداخەوە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە لەململانێی نەگریسی ناوخۆیدا ڕژایەر سەر خاک و تاشەبەرد و هەوراز و نشێوی نیشتیمان ، لەکاتێکدا دەسەڵات و سنورێکی زۆر بچووک و سنورداریان هەبوو.
بەناو دیموکرتخوازەکان و شوڕشگێڕەکان ئەنجامی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان قبوڵ نەکرد لە ( 19/ 5 /1992) دا.
ناپرسن کێبوون ئەوانەی سیستەمی حوکمرانی پەنجا بە پەنجایان (فيفتي بە فیفتی) یان داهێنان، هەر دیموکرتخوازەکان نەبوو لەشاریش شەیپوری شەڕی ناو خۆیان لێ ئەدا هەزان ڕۆڵەی بێچارەی کوردیان کردە قوربانی عەقڵیەتی پاوانخوازی ناوچەگەرێتی و بیری تەسکی حیزبایەتی و بەرژەوەندی بنەماڵەو سەرانی حزبەکانیان.
کێ بوو سوپای دووژمنانی پەلکێش کردە سەر خاکی کوردستان و ڕۆڵەکانی گەلی کوردیان پێ ئەکردە قوربانی.
کێ هەرێمی بەم دۆخە گەیاند، کێیە قەوارەکەی خستۆتە مەترسیەوە، کێ بوو ئەرزشێکی بۆ هەڵبژاردن نەهێشتەوە، کێ بوو سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەی تاڵانکرد، کێ بوو بندیواری داهێنا ، کێ بوو متمانەی هاوڵاتیانی نەهێشت بەرانبەر بە ئە زموونی حوکمڕانی و کار گەیشتە ئەوەی هیوا خوازبن کە بێگانە حوکمیان بکات، کێ بوو سازشی لە سەر خاکی نیشتمان کرد دەستی لەگەڵ دوو ژمنان و نەیاران تێکەڵاو کرد.
لە هەموو ئەمانە خراپتر خەونی سەدان ساڵەی لە مێژینەی گەلیان بەدەستی دەسەڵاتدارانی کوردی کوردستان لە گۆرنا، بەداخەوە چارەکە سەدەیەک زیاتر لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردی جگە لە شەڕو ماڵ وێرانی و تاڵانی و ..هتد چی تیا ئەنجام درا .
ئەبێت نەوەکانمان چۆن ئەم مێژووە بخوێنەوە چۆن ڕوویان بێت شانازی بە حکومەت و دەستکەوتێکەوە بکەن کە لەسەر خاکێکی دەوڵەمەند و ژێرخانێکی وەک گەوهەر و خەزێنە نەک هەر ئێستا داهاتووی ئەوانیش یان وێرانکرد چۆن ڕوویان بێت لەوانەی مێژوودا بڵێن دوای پێنج خولی پەڕلەمان و نۆ کابینەی حوکمڕانی لەکوردستان مایە پوچ و دەست بەتاڵ و قەر زار بوون لەکاتێکدا هەرێمی دەوڵەمەند لەنەوت و سامانی سروشتیدا لە خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵیدا لە ئاوێکی زۆر و کەشێکی گونجاو لەباردا ئەنجامەکەی قەرزاربوون و دۆڕان و ئیفلاس بوون و تەسلیم بوونەوەبوو بەدوژمان و نەیارەکانمان، بەداخەوە هیوای گەل لەبار برا مێژوویەکی ڕەش تۆمار کرا بەهاری گەل بەپایز کرا ئائەمەیە سوکایەتی کە بە شۆڕش و قوربانی و بەرخودان کرا.
ئەمە نمونەی مشتێک نیە لە خەروارێک لە دەستکەوت و ناشیرینیە کانی ئەزموونی ( 29 ) ساڵ لە حوکمڕانی و دەیان ساڵ لە خەبات و هەزان قوربانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست