کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێی شاخ و قاچاخچیه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌وت

Sunday, 12/07/2020, 1:57


له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێسـتا دیارده‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانی حیزبه‌ شۆڕشگێره‌كانی كوردایه‌تیه‌وه‌ باوه‌، شۆڕشگێڕانی شاخ هه‌ر به‌ كه‌ڵه‌گایی و مافیایی و فیرعه‌ونایه‌تی به‌قاچاخ و به‌دزی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ تانكه‌ر ئاودیوی ئێران و توركیا كردووه‌ و ده‌كه‌ن، به‌نرخێكی هه‌رزان هه‌راجیان كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌یاندا مانگانه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاریان ده‌ست كه‌وتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو كه‌ڵه‌گای كوردایه‌تی ئێسـتا بوون به‌ خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌روه‌ و زه‌به‌لاح له‌بواری نه‌وتدا كه‌ سامانه‌كانیان به‌ ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌وانه‌ی دوێنێ به‌ جڵێكی شڕ و پێلاوێكی لاستیكی دڕاوه‌وه‌ هاتنه‌ ناو شـار ئێسـتا له‌ كۆنفرانس و پانێڵه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و باسی ئاسایشی ووزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا ده‌كه‌ن، ئاخر ئێوه‌ جگه‌ له‌ دزینی سامانی نیشتیمان و پڕكردنی گیرفانه‌كانتان، جگه‌ له‌ سوككردنی مه‌سه‌له‌ی كورد و هه‌ڕاجكردنی نیشـتیمان، چیتر ده‌زانن ؟ ، ئه‌ی ئیوه‌ نه‌بوون دوێنێ وه‌ك قاره‌مانێكی ڕاسته‌قینه‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌تان خۆتان نیشـان ده‌دا، مژده‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیتان به‌ گه‌له‌كه‌تان ده‌دا.. ئه‌ی بۆ ئێسـتا له‌به‌رامبه‌ر دوژمناندا هه‌ڵده‌له‌رزن ؟ هاوڵاتیانتان له‌به‌رچاوی خۆتان له‌هه‌رێمه‌كه‌تاندا ده‌كوژرێن، بۆ جورئه‌ی ئه‌وه‌ ناكه‌ن به‌ دوژمن بڵێن سـتۆپ،  یان ئه‌وانه‌ خه‌می ئێوه‌ نین، خه‌می ئێوه‌ ته‌نهـا و ته‌نهـا تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان و كۆمپانیاكانتانه‌، ده‌ترسن له‌وه‌ی قاچاخیه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.  بیرتان چووه‌وه‌ ئێوه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون، كێ خزمه‌تی كردوون؟ كێ خـۆی به‌كوشـتداوه‌ له‌پێنـاوتاندا ؟ قاچاخچیه‌كانی حیزبه‌ شۆڕشگێره‌كانی كوردایه‌تی بێگومانم كه‌ ده‌زانن تاك به‌ تاكی  ئه‌م گه‌له‌ قوربانیداوه‌ له‌وپێناوه‌دا، به‌ڵام ئێوه‌ بۆنی دۆلاری ژێر زه‌مینه‌كانتان سه‌رخۆشی كردوون، جگه‌ له‌ خه‌می تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان و كۆمپانیاكانتان هیچ خه‌مێكی ترتان نی یه‌،  به‌داخه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان ته‌نهـا و ته‌نهـا بووه‌هـۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دوو بنه‌مـاڵـه‌،  به‌درێژایی مـێـژوو ئێمـه‌ی كـورد باجمانداوه‌ به‌ نیشـتیمانه‌كه‌مان له‌پێنـاو ده‌سـتكه‌وتی تایبه‌تی بنه‌مـاڵـه‌ و عه‌شـیره‌ته‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە