خاوەن شکۆ
Friday, 10/07/2020, 23:06
ئاهاتی :ڕزگار گەڵاڵی - ئۆکرانیا (دەروێشێکی وون)
خاوەن شکۆ
ببەخشە
کە هاتمە گۆ
خاوەن شکۆ !
لە سۆنگەی بێ قانونی ئەم بەڕەلاییەی ئێرە
وابووين بە پووش و پشکۆ!
(أخي الكبير
Büyük kardeşim
Big brother
براگەورە)
قفلى مساجد و مەنعی بكاء ى تازیە دارانی سەر مه قبه ره!
تخوب شكان و سانا لێدانی ده روێشان بەم هەموو خەنجەرە!
نە نووری دین ە نە موحیبەتی وەتەنە و نە عیبادەتە!
لە بەهەشتیشدا دارێکی بێ بەرە!
ئەم هەموو زوڵمە نابینیت ؟!
من تێناگەم ؟!
تۆ نایبینی؟!
یان تێیناگەی ؟!
یان بە هلوولەکەی بەر أبوابی مەملەکەتت ڵاڵ و کەڕە ؟!
لەهاوینی پڕ دوو کەڵی موەلیدەو شەو چرای بێ کارەباییمان!
لە پایزی نەمانی عیلم و مەعریفەت بە فتوحاتی حوجرەی جامیعەکانی خۆش بازاڕیتان!
لە زستانی سەهۆڵبەندانی ڕۆحی مردووی نیشتیمان پەروەری و بێ ئومێدیمان!
لە بەهاری بێ عانەیی و نیو ڕاتبیمان
موتەسەڕیفەکانی ئەم ووڵاتی بێ خاك و ناپاک و بێ باکە
دەزەڕێنن و پێمان دەڵێن :(لە م بە هاری کوردستانە مەمرە کەرە!)
صامت بوونت
به هوتافاتی پڕ لەناری ناخی شەعب و و دوا لحنی نەشازو نا مەعقولی ئەم هەراو هۆسەتافيهانە!
نه عه داله ته و نە پیاوەتیە
نه شەڕ ی خەزێنەیەکی پڕگه وهه ره!
گەر ئەم سنوور بەزان و قیژە قیژانە ئازادی و دیموقڕاتی و سیاسەت و خوب عەمەلە!؟
ئەی هاواری برسیەتی و مەجاعەتی فەلاح و عمالەکانی عەلووەکە بۆ لات خەتەرە!!!
براگەورە
بۆ خاتری خوا دە بە جواب وەرە!
هەتاکەی دە بەجواب وەرە!
بێ دەنگیەکەی تۆ و ئەو ئەوان!
تابلۆیەکە
بەدەستی خۆمان نەخشاندمان!
ئێوە مان کرد بە شێخ و حکوومەتیش شێخستان!
ئێمەش لای ئێوە بووین بە دەروێشێکی نەفام و نەزان !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست