چارەسەر هەر (پەکەکە) یە
Thursday, 09/07/2020, 0:26
چارەسەر هەر پەکەکە یە
باتمان، سوپەرمان، سپایدەرمان، کات وومان، هەر هەمویان کەسایەتی خەیاڵین و داهێنانی مرۆڤی سەدەی بیستەمن، لەبەر بێ توانایی مرۆڤ بەرامبەر بە ڕوداوەکان، روداوە زۆر دژوارەکان، دژی ئەهریمەن، دژی نا دادپەروەری، دژی هیزی تاریکی، کە بەبەرچاوتەوە خاک و ماڵومنداڵت لێ زەوت دەکەنو تۆش لە بێ توانیدا پەنا دەبەیتە بەر هیزێکی باڵا و بەتوانا لە سەروی سروشتەوە، بەڵک دارێکی سیحراوی بتوانێت هەمو تەنگژیەکانت بۆ چارەسەر بکات، خەونەکانت بێنێتە دی. ئمە خەونی هەمومانە. خۆ ئەگەر ئێمەی کورد هەرگیز بەبیرماندا نەهاتوە پەنا بەرینە بەر کەسایەتیەکی خەیاڵی وەک باتمان، سوپەرمان، سپایدەرمان، کات وومان ، لەبەر ئەوەی کە ئێمە خاوەنی پەکەکەین : ئێمە خاوەنی ئەو سێ پیتەین : پێ. کا . کا، ئەو سێ پیەتەش لەهەمو جیهاندا دەنگ دەدەنەوە وەک هێزێکی بڵند و پیرۆز، کە ئێمەی کوردی وەک کۆمەڵگەیەکی نمونەیی ناساندوە بەوان .
زۆر لە کارو هەڵسوکەوتەکانی مۆرۆڤ، بە کۆمێدی و بە بێ هودە دەبینم، زۆر لە بۆچون و تێڕوانینیان، خۆنواندن و کاردانەوەیان، بە بێ مانا دێتە بەرچاوم، پێکەنینم بە هڵوسوکەوتیان دێت، گاڵتەم بە نازو نیازی کچان و بە قسەی باقو بریقی نوسەران و بە هەڕەشەو گوڕەشەی دیکتاتۆرانیش دێت، هەمو دیمەنێک بۆ من کۆمێدیە و هەمو سیستەمێکیش بۆ من وەک کۆماری مۆزەکانە. ئاهەنگی مارەیی، شانۆی ئەکتەران، سەمای دلداران، شیعری شۆڕشگێڕان، شیکاری فەیلەسوفان، وتاری سەرۆکەکان، هەڵسوکەوتی دیپلپۆماتکاران، پەیکەری هونەرمەندان، هەمویان بۆ من جێگای پێکەنین و گڵتەجاڕین. بڵقی سەرئاون، تڕی بەردەم ڕەشەبان، بەتایبەتی گاڵتە و پێکەنینم بە هەڕەشەو گوڕەشەکانی مەسعود دێت، کاتێک پەنجەی رادەوەشێنێت و ئەوەی خزمەت بە بنەمالەکەی ناکات بە خەتی سوری دەزانێت، ئەگەر خەونی کوردوستانێکی گەورەش بێت . گاڵتەم بەو دێت کاتێک باسی کوردایەتی و کەرکوک دەکات، وەک دڵی کوردوستان. بەلام بەو سێ پیتە؛ پێ، کا ،کا، هەرگیز پێکەنینم نەهاتوە، ئەو سێ پیتە ڕاستیەکی ڕەهان بۆ من .
من هەرگیز شۆڕشگێر نەبوم، من هەرگیز لە پارتێکی سیاسیدا کارم نەکردوە، من هەرگیز باوەڕم بەگۆڕانکاریەکی ڕدیکال نەبوە، بەلام باوەڕم بە پێ کا کا هەمیشە هەبوە. بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەگەر پێ کا کا نەبوایە، ئاخۆ ئێمەی کورد چیمان بەسەر دەهات ؟
قەوارەی هەریمێکی بی قەوارە وەک دارێکی ڕزیو هەرگیز شایەنی چاکسازی نیە، دەبێت بڕوخێت و سەرلەنوێ دروستبکرێتەوە، چونکە هەر لەسەرەتاوە بە ڕزیوی هاتە کایەوە، بە جاشایەتی و بە پەنابردن بۆ ولاتانی بێگانە، ئەوەی کە پێی دەڵێن هەرێم و قەوارەی هەرێم، بپڕیەتیە لە جاشەکانی ئەنفال، پیاوانی سەدام و مافیاکانی جگەرە و پێترۆل و دەرمانی ئێکسپایەر و ڕۆشنبیرانی بندیوار و پیاوانی وڵاتفرۆش . بۆیە تەنها چارەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەرێمەیە، روخاندنی پەرلەمانە، کە بە جەیشی ئەنفال داگیرکراوە و دامەزراوە، وێرانکردنی سەری ڕەشە کە بۆتە مۆڵگەی جاشەکان و پیاوانی بەعسو میتو داعش .
یەکەم نەوەی پێ کا کا ، یەپەگە بو لە ڕۆژاوا، دوەم نەوەی پێ کا کا دەبێت لە باشور بێت وەک لۆژیکی بەردەوام بون بەو شۆڕشەی کە دەیەویت گرنگی بدات بە سەنگی تاکی کورد لەناوچەکەدا، دور لە پیاوانی عەشایەری و بە یەکجاری بۆ هەتاهەتایە گسک بدەین لە مەسعودو مەسرور و وەچەکانی جەلالو بەو بۆنەیەشەوە حەسەن و حوسەینیش .ئەوانەشی لەم سەردەمەدا وەک مەسعود بارزانی دەستیان کردوە بە جنێودان و دەستڕاوەشاندن و بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوە بە خەتی سور و خیانەت دەزانن، نمونەی ئێران دەهێننەوە و دەلێن فارسەکان ئەگەریش ناکۆکبن لەنێوان خۆیاندا، بەڵام کاتێک دێنە سەر مەسەلەی نیشتمانی هەمویان یەکگرتون، کەواتە ئەبێت ئێمەش وەک ئەوان یەکگرتوبین، بەلام نازانن کە مەلاکانی ئێران هەرچیەک بن وڵاتیان نەفرۆشتوە، ئەوان یەکەم ناسیۆنالیستی فارسن، ئەوان وەک مەسعود بارزانی نەبونەتە جاشی دوژمنان بۆ داگیرکردنی ولاتەکەیان، وڵاتی خۆیانیان هەراج نەکردوە، بە پێچەوانەشەوە خاکی خۆیان فراونتر دەکەن لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستا . بۆیە دیالۆگ و یەکگرتن لەگەڵ مەسعود بارزانیدا مەحاڵە، چونکە ئەوان هەر جاشایەتی ئەزانن و هەمیشە جاشی بەهێزترین وڵاتی ناوچەکە بو،و هەرگیز بەکوردم نەزانیون، خۆ ئەگەر بتەوێت دانوستان لەگەل ئەواندا بکەیت، ئەوا وەک چۆن توکەکان تۆیان وەک کوردێکی جاش قبوڵە، مەسعودیش بەهەمان شیوە، بۆ یە دەڵیم :
چارەسەر هەر پەکەکەیە : پێ. کا. کا .
من سیاسەت مەندارنیم هەتاوەکو هەوادارن بۆخۆم زیاد بکەم، یان وەک پەرلەمانتارێک ڕێکلام بۆخۆم بکەم، من پەیمانی جیهانێکی بەهەشتیتان پێ نادەم کە پەکەکە بۆمانی ببهێنێتە دی، من تەنها کورد پەروەرێکم داواتان لی دەکەم کە هەموتان پشتگیری و یارمەتی پەکەکە بکەن لەم کاتە مێژویە گرنگەدا، چونکە سبەینێ ئەتوانین قسان لەگەل پەکەکەدا بکەین، ئەوان دەتوانن گوێ لەداواکاریەکانمان بگرن، پێ دەچێت کە جیاوازی بۆچون هەبێت لەنێوانماندا، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەوان بە پێجەوانەی عەشایەرەوە خوێندەوارن دەتوانین دیالۆگبکەین و ڕێک بکەوین، ئەوان بیر لە دروستکردنی ڤیلا و کۆشکی گرانبەها ناکەنەوە وەک بنەماڵەی عەشایەری مەسعود، ئەوان هەر لەسەرەتای بونیانەوە کەسانی خوێندەوار پێشڕەوی و دامەزرێنەری پارتەکەیان بون، بەلام لەگەڵ عەشایە رو ولاتفرۆش و جاش، دیالۆگ مەحاڵە .
....................
کۆماری مۆز :
زاراوەی کۆماری مۆز، بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقیانە بەکاردێت کە بەرهەمی ناوخۆیان تەنها مۆزە و جارەجارە دەبنە کلکی ئەمەریکا و جارەجارە دژی، بۆ وەدەستهێنای ئامانجی شەخسیان، هەمویان بە کۆدێتا هاتونەتە سەر حوکمو کارەکتەری سەرەکیان گەندەڵیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست