کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌همى رووخانى قه‌واره‌ى هه‌رێم

Friday, 03/07/2020, 19:23


رژێمه‌ ديكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان ، عاده‌تيانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر قه‌يرانێكى ژيارى وتووڕه‌بوونى شه‌قامه‌كانيه‌وه‌ ، هانا بۆ تيورى موئامه‌ره‌ ببه‌ن به‌مه‌به‌ستى ترساندنى كۆمه‌ڵگه‌ ومه‌شغولكردنيان بۆ ماوه‌يه‌ك تاكو قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌رێنن . ئه‌مه‌ش هه‌مووى بۆ چه‌واشه‌كردنى ميلله‌ته‌ به‌تايبه‌تيش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتوو ونه‌خوێنده‌واره‌كانى وه‌كو ميلله‌تانى عه‌ره‌ب وكورد وتورك وفارسى ئه‌م ناوچه‌يه‌ى ئێمه‌ . ئه‌گينا پرسياره‌كه‌ لێره‌دايه‌ ، ئايا وڵاتێكى دارووخاوى وه‌كو عيراق وهه‌رێمێكى وێرانه‌ى وه‌كو كوردستان چييان هه‌يه‌ تاكو وڵاتانى ئيستعمار وئيمپرياليزمى دونيا چاويان تێبڕن و هه‌وڵى پيلانگێڕى بده‌ن له‌دژيان ؟!.
سه‌رخانو ژێرخانى ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌مووى وێرانهيه‌‌ له‌ خوارى خواره‌وه‌ى كؤمه‌ڵگه‌وه‌ تا سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودواكه‌وتوويى و داته‌پينى سيسته‌مه‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ، بازاڕى شه‌قوشڕى سه‌رلێشێواوى ناوخۆيى ، ئيدى ئه‌م وڵاته‌ چى ته‌ندروستى تيايه‌ تاكو ئيستعمارو ئيمپرياليزم هێزى ده‌ره‌كى چاوى تێبڕن ، يان رێگا بگرن له‌پێشكه‌وتنى ئه‌م زبڵخانه‌يه‌ !.
به‌هه‌رحاڵ حكومه‌تى هه‌رێميش وه‌كو به‌شێك له‌م ناوچانه‌ هه‌ميشه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ زۆردارو سته‌مكاره‌كه‌ى هاناى بۆ ئه‌م تيۆره‌ى پيلانگێڕێ بردووه‌ به‌ به‌نجكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى، دوايين هه‌وڵيشى ئه‌م قه‌وانه‌ سواوه‌ى ئێستايه‌ كه‌ قه‌ڵه‌مه‌ به‌كرێگيراوه‌كانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بۆمان دووباره ‌و ده‌باره‌ى ئه‌كه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بوونى پيلانێك بۆ له‌ناوبردنى قه‌واره‌ى هه‌رێم !.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه‌ش هه‌مووى زاده‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێمه‌ كه‌ گه‌يشتۆته‌ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك نانيشى نه‌مێنێ بيخوات و مووچه‌كه‌شى به‌و ده‌ردهى ئێستا‌وه‌ براوه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى وناعه‌داله‌تى ده‌سه‌ڵات و دزينى سامانى سه‌رخاك وژێرخاكى هه‌رێم له‌لايه‌ن چه‌ند بمه‌ماڵه‌يه‌كى زۆردار كه‌ خه‌ڵكى ناچار كرد هانا بۆ ئه‌وه‌ ببات مووچه‌كه‌ى كه‌ قووتى ژيانيانه‌ بگوازرێته‌وه‌ سه‌ر به‌غدا . كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌قسه‌ى ده‌سه‌ڵات خائين وخۆفرۆش وبه‌كرێگيراوى ماليكى وعه‌بادى عيراقن كه‌ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌كه‌ن !! .
زياتر له‌پانزه‌ ساڵه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شوێن نه‌ما هاناى بۆ نه‌بات ، هه‌ر له‌وه‌فده‌كانى وڵاتانه‌وه‌ تا رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ديفاعى عيراقى . ده‌ست نه‌ما ماچى نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزه‌ كه‌ به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ژمێردرێن بخرێنه‌ سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌غدا . به‌ڵام كاتێك فه‌رمانبه‌رێك كه‌ ناتوانى قووتوى شيرێك بۆ مناڵه‌كه‌ى بكڕێ به‌هۆى وه‌ستانى مووچه‌كه‌ى ، ئه‌بێته‌ خۆفرۆش وخائين به‌ميلله‌ت ؟؟!!! .
پانزه‌ ساڵه‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم مووچه‌ له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن وه‌كو ( رەگەزنامە، پاسپۆرت و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ ، ده‌يان لقى ده‌زگا فه‌رميه‌كانى عيراق ، بۆچى بۆ ئه‌وانه‌ حه‌ڵاله‌ مووچه‌ له‌به‌غدا وه‌ربگرن ، به‌ڵام بۆ فه‌رمانبه‌رێك كه‌ نان نيه‌ بيخوات ، حه‌ڕام بێت و به‌خائين وخۆفرۆش ته‌ماشا بكرێ ؟؟!!!.
پانزه‌ ساڵه‌ سه‌دان په‌رله‌مانتارو وه‌زيرو وه‌كيل وه‌زيرو مه‌سئولى پله‌دارى كورد به‌ خۆيان و هه‌زاران حيمايه‌كانيانه‌وه‌ مووچه‌ى مانگانه‌ له‌به‌غدا وه‌رئه‌گرن ، زۆربه‌شيان مووچه‌ى زه‌به‌ڵاحى خانه‌نشينى وه‌رئه‌گرن ، بۆچى بۆ ئه‌وانه‌ حه‌ڵاله‌ پاره‌ى به‌غدا بخۆن ، به‌ڵام بۆ مامۆستايه‌ك كه‌ ناتوانى جووته‌ پێڵاوێك بۆ مناڵه‌كانى بكڕێ پێى بچنه‌ مه‌كته‌به‌كانيان حه‌ڕام و خۆفرۆشى وخيانه‌ته‌ ؟؟!!!.
وه‌كو مه‌سه‌له‌ عه‌ره‌بيه‌كه‌ ئه‌لێ ط كابرا له‌داخى گه‌رما هاناى بۆ ئاگر برد ط . فه‌رمانه‌رانى هه‌رێم له‌داخى ئه‌و ناعه‌داله‌تى وقه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ هانا بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌كانيان ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا ، ئيدى ئه‌مه‌ كه‌ى خيانه‌ت وخۆفرۆشييه‌ ؟؟ .
خائين ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ ده‌ست بۆ قووتى مناڵانى كورد ئه‌بات بۆ تێركردنى كۆيله‌كانى . خائين ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌هه‌ر مه‌نتقێكه‌وه‌ سه‌دان و هه‌زار بنديوارى دامه‌زراند . له‌سه‌رووى هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ ئيستا قه‌ڵه‌مه ‌به‌كرێگييراوه‌كانيشيان ئه‌خه‌نه‌ كار بۆ ئه‌و پڕوپاگنده‌ سه‌خيفه‌ى گوايه‌ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌ر به‌غدا خيانه‌ته وپيلانگێڕييه‌ ، باشه‌ ، خۆ ئه‌و مووچه‌يه‌ى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێميش ئه‌يدات به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانى هه‌ر پاره‌ى به‌غدايه‌ ، ئه‌وه‌ نيه‌ ئه‌لێن به‌بێ پاره‌ى به‌غدا مووچه‌يان پێنادرێ . ئه‌وه‌ نيه‌ ته‌نازول له‌هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بۆ بنێرێ ، ئيدى خيانه‌ته‌كه‌ ئه‌گه‌ر خۆيان بيكه‌ن ره‌وايه‌ ، به‌ڵام كه‌ فه‌رمانبه‌رێكى گيرفان به‌تاڵ داواى بكات خيانه‌ت وخۆفرۆشييه‌ ؟؟!!.
به‌پێ برگه‌ى ( چوار ) له‌ مادده‌ى 126 ى ده‌ستوورى عيراقدا هاتووه‌ ط به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناتوانرێ ده‌ست بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستوور ببري كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌مبكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌نگدانى گشتى زۆرينه‌ى گه‌لى كورد ط ئيدى ئه‌و ترساندنى خه‌ڵك وچه‌واشه‌كردنيان به‌ بيانووى هه‌ڵوه‌شاندنى قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌پاى چي ؟؟.
به‌پێى ده‌ستوور هيچ هێزێك نيه‌ غه‌يرى ميلله‌تى كورد بتوانێ ده‌ستكارى قه‌واره‌ى هه‌رێم بكات كه‌ ده‌ستوورى عيراق دانيپيوه‌ناوه‌ ، پێوێست ناكات ميلله‌ته‌كه‌مان به‌مه‌ بترسێنن ، له‌جياتى ئه‌وه‌ با خه‌ريكى دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌يه‌ك بن بۆ ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێم كه‌ هه‌ر خۆيان سه‌به‌بكارى بوون ، با ده‌سيت له‌ بنديوارو به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ميلله‌ت هه‌ڵگرن ، با تۆزيك له‌پاره‌ دزراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ ، با واز له‌چاكسازى درۆزنانه‌ له‌سه‌ر حيسابى فه‌رمانه‌ره‌ به‌سته‌زمانه‌كان بێنن ، ده‌ست به‌ پاكسازى بكه‌ن له‌جياتى ئه‌وه‌ ، چونكه‌ قه‌واره‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ بۆگه‌نه‌ وه‌كو په‌تاى كۆرۆناى لێهاتووه‌ و پێويستى به‌ ته‌عقيم و پاككردنه‌وه‌ هه‌يه‌ تا جارێكىتر تووشى ئه‌م ده‌ردو به‌لايه‌ى ئێستا نه‌بينه‌وه‌ . پاكسازى پێش بخه‌ن ، چاكسازييه‌كه‌ى خۆى جێگيير ئه‌بێ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە