کێبڕکێی روسیە و ئامریکا لە سەر شاری قامیشلوو
Friday, 03/07/2020, 0:10
پێشگووتن
مرۆڤ ئەگەر چاوێک بە سەدەی رابوردوودا بخشێنێتەوە بە روونی بۆی دەردەکەوێ کە دیرۆکی ئەو سەت ساڵەی کورد جیاوازیەکی قوڵی دەگەڵ زۆەربەی هەری زۆری ئەو نەتەوانەهەیە کە وێنەی نەتەوەی کورد بن دەست بون.ئەونەتەوانە خۆیان رزگارکردکەچی کورد هێشتا بندەستەیە!بەتایبەت لە باشووری داگیرکراوی ژێر فەرمانی جووت بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.تەنیا ئەنفال وکیمیایی ماوە بەسەرکوردی بهێنن.
رێبەرئاپۆ رستەیەکی سرنجڕاکێشی هەیە کە دەڵێ:هێزی تەواوی دونیات هەبێ،ئەگەر پشت بە نەتەوکەت نەبەستی شکست دێنێ،هەروەها،ئەگەر هێزی هەموودونیا دۆستی تۆ بێ،پشت بە نەتەوەکەت نەبەستی دیسان شکست دێنی.نموونەی هەری زیندوودەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانن کە کازمی پێیان دەڵێ:مافیاورێگردەستیان بە سەر خاڵە سنوریەکان عێڕاق ونەفتی عێڕاقداگرتووە!بێ گومان مەبەستی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە.لە حالێکدا ئەو دووبنەماڵەیە وایاندەزانی زلهێزەکان ووڵاتانی دیکەیان دۆستن!
خەڵكی ساویلکە وادەزانێ هاتنی هێزی ئامریکاوروسیە بۆ رزگاریی کوردە لە رۆژئاوای کوردستان.کە چی دەرکەوت تەنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی وئابوری خۆیانە.ئەو بابەتەی خوارووپەیامی گرینگیی مێژوویی تیدایە وپێمان دەڵێ:هەرنەتەوەیەک پشت ئەستور نەبێ بە سیاسەت وئابوریی خۆی تووشی شکست دەبێ
کێبڕکێی روسیە و ئامریکا
بەرێوەبەری جیهانی:سەردەمێک ئامریکا لە قامیشلوو تەنیا لە فکری ڕاونانی ئەندامانی داعش بوو.بەڵام بەرپرسایەتی ئێستای ئامریکا لەو شآرە چاوەدێریە بۆ پێشگرتن لە جموجۆڵەکانی هیزەکانی روسیە.
بەپێی گوزاریشی کوردپرێس،لە مانگەکانی پێشوودا پێكدادانی بچووک لە نێوان ئامریکا وروسیە لە باکوری رۆژئاوای سوریە رووی داوە. تا پیش مانگئی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ تەنیا هێزەکانی بیانی لەو ناوچەیە ئامریکاییەکان بون،لەسەر گوزاریشی هاوبەشی گاردیەن،سیریائانتۆلد وئینترناشناڵ مێدیا سەنتەر،لە ساڵی ٢٠١٤ هێزەکانیئامریکا لە ناوچەی کوردنشینەکان بونیان هەبووە.
بە پێی ئەوڕاپۆڕتە،گرینگترین ناوچەیەک کە هێزەکانی ئامریکایی وروسی لەسەری ناکۆک بون شآری کوردنشینی قامیشلوویە کە بەشێک لەوشآرە لە ژێڕ کۆنتڕۆڵی کوردەکان دایە وبەشێکیشی دەدەست دەوڵەتی سوریەدایە.
ئەوراپۆڕتە ئاماژە بەوەدەکا کە تیمێک لە هێزەکانی نیزامیی ئامریکا لە چەند ساڵ لەوەی پێش لە قامیشلوو جێگیرکرابون وکاریان راودوونانی داعش بووە لەو ناوچەیە.هەروەها چەندین سەربازی بەهاوکاری ئەفسەران وکارناسان ئیتلاعاتی وئەمنیەتیی ئەووڵاتە لەناوچەی نیزامیی لە رۆژئاوای قامیشلوو جێگیرکراون.
بە پێی دەستوری دۆناڵد تڕامپ لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە نەوەد لە سەتای ئەوهێزە کارەکانیان راگیراوە.بەڵام بەرپرسایەتی هەنووکەیی هێزەکانی ئامریکایی لەو ناوچەیە بدواداچوون وچاوەدێری کردنی هێزەکانی روسیە بووە لەو شآرە.
هێزەکانی روسیە لە سەرەتای ئۆکتۆبری ٢٠١٩ لە نزیک باڵەفڕخانەی قامیشلوو جێگیرکراون وپێغەی نیزامیان دروستکردوە وڕآدار وچەکی پێشکەوتوویان دامەزراندوە.ئەو باڵەفڕخانەیە ڕۆڵێکی گرینگی لەگوێستنەوەی پۆلیسی نیزامیی روسیە هەیە بۆ باکورورۆژهەڵاتی سوریە.
هەواڵگر،ئانتولد سیریا دەڵێ:روسیە ئەوپێگەیە وەک ناوەندێکی پۆشتەی نیزامی... پزیشکی ودیوی عەمەلیات چآو لێدەکا وهێلەکۆپتێرەکانی ئەووڵاتە رۆژانە چآلاکیان هەیە!لەو گوزاریشەدا ئاماژە کراوە کە هەم ئامریکا وهەم روسیە لەزۆر بەی ناوچەکانی باکوری سوریە بوونیان هەیە، بەڵام قامیشلوو تەنیا شآرێکە کە هەوکات میوانداریەتی ئامریکاو روسیە دەکا وهەر دووک وڵاتیش دەحەولی ئەوەدان کە ئەو شآرە کۆنتڕۆڵ بکەن!
ئالان حەسەن،رۆژنامەوان لە قامیشلوو بە ئامریکاییەکان وروسەکانی گووتوە،شآری قامیشلوو گرینگییەکی تایبەتی لە نەزەر بونی کەمینەکان وزمان وئایین هەیە.هەروەها ئەو شآرە پێگەیەکی گرینگیی حوزووری هێزە ئەمنییەتەکانە وجوغڕافیایەکی ستڕاتیژیکە لە نزیک چاڵاوە نەفتیەکان.
ئامر ئەلدیب،مامۆستای پەیوەندیە ناونەتەوەیەکان لە زانکۆی نیجنی نوگورود،لە روسیە دەڵێ: قامیشلوو گرینگیەکی لە رادەبەدەری هەیە لە بواری کشتو کاڵ ونزیکیی لە چاڵاوە نەفتیەکان.کێبڕکێی روسیەو ئامریکا بەشێکە لە کێبڕکێی بەرفراوانتری ئەوان لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وناوچەکانی دیکە.
هادیل ئووەیس،رۆژنامەوانیش لە بارەی گرینگیی قامیشلوو بۆ ئامریکاوروسیە بە / ئانتولدسیریای / گووتوە،قامیشلوو هەستیارترین پێگەیە لە ناوچەکەدا کە روسیە دەخوازێ ئامریکای لێ دەربکا.لە لایەکی دیکەشەوە ئامریکا دەخوازێ کە دەوڵەتی سوریە کۆنتڕۆڵی بەسەر ئەو شآرەدا نەبێ،هەروەها روسیەش نەتوانێ ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکا.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئامریکا وروسیە لە نزیک قامیشلوو بۆتە رووداوێکی ڕۆژانە کە لە خراپترین حاڵەتدا،هیزەکانی ئامریکایی یەکێک لە ناڕآزیانی سوریا کە ڕێگای لێ دەبەستن،کوشت.
هۆکار رەنجار،ئەورۆژنامەگەریەچاوەدێری دەکا بەسەر کێبڕکێی روسەکان وئامریکاییەکاندادەلێ:روسیە وهێزەکانی سوریە خەڵك دژی ئامریکاییەکان هان دەدەان ودەخوازن ئەوان لەو ناوچەیە دەربکەن.سەرچاوەیەک لەو ناوچەیە رووداوەکانی وێکچوو وەک دەست تێوەردانی هێزەکانی ئەمنییەتی...تایبەتی واگنێری روسیە لەو ناچەیە رایگەیاند کە رەنگە تێکهەڵاچوونێکی راستەوخۆ لە نێوان هێزەکانی ئامریکاو روسیە رووبدا!
مایلێزگاگینز،وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئامریکا لە وتووێژێکدا دەگەڵ نووسەری ئەو ڕاپۆڕتە لە شآری رمێلانی سوریە، لە رووبە ڕووبونەوەی نێوان هیزەکانی ئامریکاوروسیە نیگەرانیی خۆی نیشآنداوە هەروەها گووتوویە رێکارێک بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لە نێوان دوولایەن بۆ کەمکردنەوەی دژایەتی بە دی دەکرێ.
کینوگابریەل، وتەبێژی هیزەکانی کورد...سوریە ... عەڕەب بە ناوی هێزەکانی دێمۆکڕاتیکی سوریەش گووتوویەتی: ئەو هێزە بە شێوەیەکی جودا بۆ شەڕدەگەڵ داعش،وێڕای ئامریکاییەکان بۆ پێش گرتن لە هێرشەکانی تورکیە دەگەڵ روسیە،هاوئاهەنگیان هەیە وپێش بە زیاد بونی تووندوتیژیی لە نێوان ئەو دوو هێزە بیانییە لە باکوری سوریە دەگرێ
ئەوڕاپۆڕتە لە بارەی هەڵویستی دەوڵەتی ناوەندیی سوریە لە ئاست ئەو بارودۆخەی قامیشلوو،سەرچاوەیەکی نیزامی دەوڵەتی کە نەیخواست ناوی ئاشکرا بکرێ دەڵێ: حوزووری روسیە لە سوریە وقامیشلوو یاساییە،بەڵام بونی هێزەکانی ئامریکایی وتورکیە لە باکوری سوریە یاسایی نییە وبە داگیرکاریی پێناسە دەکرێ.سوریەش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی تەواوی ئەو ناوچانە حەول دەدا.
ژێنڕاڵ ئەلێکسی ئاناتوڵی، فەرماندەی هیزەکانی روسیە لە رۆژهەڵاتی چەمی فوڕاتیش بونی هێزەکانی ئامریکا بە نائارامیکردنی ئەو ناوچەیە بە گشتی و هەروەها لە سوریە پێناسە دەکا.
لە وتووێژێکدادەگەڵ،ئانتووڵد سیریا،ئامریکای بە خەیانەتکار بە خەڵكی سوریە لە قەڵەمدەدا بەهۆی ئەوەی کە چرای سەوزی بۆ تورکیا هەڵكردوە بۆ داگیرکردنی سەریکانی وگرێ سپی ودەڵێ:بەتایبەت دەگەڵ ئامریکاییەکان لە بارەی ئەوبارودۆخە لە نێوان هێزەکانی دوولایەن وتووێژیان نەکردوە!بەڵام رووداوەکانی رابووردوو لە رێگای دیپڵؤماسی چآرەسەر کراون.دانیشتوانی لە بارەی حوزووری هیزەکانی روسی وئامریکایی لە ناوچەکەدا لە سەر ئەو باوەڕن کە ئەودوو هێزە بە خاتری بەرژەوەندیی وقازانجی خۆیان هاتون بۆیە بونی ئەوان هیچ قازانجێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە تێدا نییە.
کۆدی رۆژنامەوانی: ٤٠١٠١
سندوقی کوردستانپۆست
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست