کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


واضح دياره له ڕوئياى وه زعى عاله م

Thursday, 02/07/2020, 23:27


قات و قوڕی و ئاهاتى ديارى قه ومى من
ئه ى وه ته ن!

لە م هوتافاتی دەردو بەڵای عالەمە
مەعلومە
کە مە علوم نیە
ئیشڕاقی ڕوئیای سوبحی ئازادی أعلام ى من !
ئەی وەتەن!

دیاری دەستی ئیبلیسی عەولەمە وەك خۆر دياره!
بە ئاسمانی چارەنووسمان!
بۆشکانی شووشەی تخوبی تەوەحودو تەبایمان
نە قەڵغانین ! نە شمشێر!
خەباتگێڕی قسەی پووچە لە بازاڕی نیشتمان!
ڕێوی دوێنێیە ئەمڕۆ لێمان بۆتە شێر!
هەرهەموومان ئەلعان وەک جاران نین!
مرد ئەم ڕۆژانەی ئەمڕۆیان دروستکرد!
درۆیەکی شاخ بەسەربوو شۆڕشگیری بڕنۆ لەشانی شاخەکان!
ئەم ڕاکەڕاک و غارەغارانە
یان بۆ کەئسی لەیالی حومرە
یان بۆ پێخەوی خەوی سوڵتانانە
ئەی وەتەن!

ئە م هەموو زام و سووتماك و ژانە
چۆن نادیارە!؟
سەیری سەرێ مەکە کە قەسروقسورو ئەنهارە!
لەژێرەوە جەحیمی بێ عانەیی ئەفرادەکان مەقبەرەی جوعی هاوارو ئازارە!
ئەی وەتەن!
لە دەفاتەری موزەکەراتی روئەسا و مەلەکووتی ئیفرەنج و ئینگلیزا
جوان نووسراوە:
(میللەتێکن خۆخۆرو عانە پەرست ئەمما شمشێری دەستیان شاخ لەتدەکا ئازاو دلێرو جەربەزەن وابینراوە)
ئەی وەتەن!

بۆ پارچەییم زەمەنێکە عەدلی دونیا لە ئاست حقوقم موفەرەج و ئەخڕەس ماوە!
بەدەستی زامی خۆشمان خۆمان لەت لەت دەکەین !
لە ووڵاتێکی بێ سەرکردە بەولاوە!
دە پێم بڵێ : چیمان ماوە؟!
دیسان خێرە!
چاو هەڵبرە تاکەی کەئسی سەکر ت بە دەستە و شەراب بەرت نادە!؟
ئەی خوماری چاو بەکلی زولف و ئەگریجە خاو
ئۆف کوردستان !!!!
چیت بەسەرهاتووەدیسان!؟
ئەی پیرترین بێوەژنی سەرزەمین
دەوڵەمەندترین قەرزاری بێ ئیغباری نەوتستان!
ئەی تۆ نەبوویت فێرت کردین
پڕبەدەنگ هاواربکەین:(کەم ژیان و کەڵ ژیان)!؟
بێ شوناسنامە و تەزکەرە خاڵی ماویت لە ئەتڵەسی دونیا و جیهان !
دە پێم بڵێ بۆ وات بەسەرهات ؟!ئەی وەتەن!

وه زعى واعيز و مه لا و ئوستادو توجاريشت به م ئاخيرى ته جاره پشكۆی ئەمسالی وقودى ناره !
نە سکی تێر ویقایەی سکی برسیە!
نە دەستی ماندووش لەسەر سکی تێرە!
ئەی وەتەن!

ئە ی وەتەن لەیل و نەهارت پڕسەراب و خیداعە بە دەستی زاڵم و تاغوتانت !
بە دەستی زاڵم و بنەماڵەکانت پەر چەم یشت بۆتە تابووت وكه فه ن
ئه ى وه ته ن!

عاجزى به ر قاپى جه لاد و سه رسه رى و دزين
هه موومان !
هەرهەموومان كه ڕ و ڵا ڵین
فه ناى دين ين
هەر چەندمان هە بێت هەر مه ديونىين !
ئه ى وه ته ن!
چارەیێ
داء و علاجێ
تەبیبی دڵ
حەکیمی وون بوومان
شۆخی نازدار
ئەی بێکەسترین وەتەن!
ئەی وەتەن!

کلمات و نووسینی خادم ی وەتەنێکی دزراو:ڕزگار جەعفەر گەڵاڵی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە