خیانەت و ناڕەزایی دژ بە خیانەت دیاردە یان حاڵەت؟
Sunday, 28/06/2020, 22:41
هه‌ر لایه‌نێك له ئاستی ویست و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر خۆی که‌ڕ و نابینا بکات ته‌نها به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت و مێژو شه‌رم له که‌س ناکات و له که‌سیش ناسڵه‌مێته‌وه. خیانه‌تکردن له هاوخێڵ و هاو زبان و ته‌نانه‌ت له نێوان ئه‌ندامانی خێزانێك دا یان خیانه‌ت له گه‌ل و نیشتیمان له ته‌واوی دونیادا هه‌بووه و ده‌بێت و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ستی به هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئابوری و له‌وانه‌ش گرنگتر په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تی ئه‌وتاکه که‌سانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین خیانه‌ت کردن له گه‌ل و نیشتیمان به‌و شێوازه له‌به‌رچاوه و به بێ هیچ بنه‌مایه‌کی ئایدۆلۆژی و ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ماته‌ریه تاکه که‌سیه‌کان له نێو زۆربه‌ی گه‌لانی دونیادا حاڵه‌ت بون، به پێچه‌وانه‌وه له ناو کوردا به تایبه‌تی له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا دیارده بون و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ته‌شکیله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی و هه‌ل و مه‌رجی ئابوری و سیاسی کوردستان و ئێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه و له دوا ئه‌نجام دا دروستبونی که‌سایه‌تیه‌کی لاوازی مرۆڤی کورده‌وه هه‌بووه.
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا وه‌کو ته‌واوی کۆمه‌ڵگا ئیسلامی و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان تێڕوانین له شه‌ره‌ف و ناموس به چاویلکه‌یه‌کی جیاواز و تایبه‌ت تێیدهڕوانرێت. پیاوانێك که مێیینه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ته‌نانه‌ت خزم و که‌سی مێیینه‌ی پله‌ی سێ و چواریشیان په‌یوه‌ندیه‌کی سێکسیان له ده‌ره‌وه‌ی ژن و مێردایهتیهوه هه‌بوبێت خۆیان به شه‌ره‌ف شکاو و بێئابڕو زانیوه تاکو ئه‌و کاته‌ی به خوێن شه‌ره‌فی خۆیان پاک نه‌کردۆته‌وه نه‌یانتوانیوه خۆیان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا وه‌ك ئابڕومهندێك نیشان بده‌ن. به‌ڵام خیانه‌ت کردن له گه‌ل و نیشتیمان ده‌گمه‌ن به‌و تێڕوانینه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه، تاکو ئێستا کهسانێكم نه‌بیستووه که شه‌ره‌فی خۆی به له‌که‌دار زانیبێت کاتێك که خزمێکی پله سێ و چواری خیانه‌تی له گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی کردبێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت که‌سانێك که باوك و برایان خیانه‌تیان کردووه، زۆر به ئاسایی پۆزشی بۆ ده‌هێننه‌وه و به شه‌قی زروف و زه‌مانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که به خزمه‌ت و ڕزگاری کردنی به‌شێك له قوربانیه‌کان بە کۆمەڵگای کوردی ده‌فرۆشنه‌وه. هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه ئه‌گه‌ر خه‌ویش به په‌یوه‌ندی سێکسی یه‌کێك له ئه‌ندامانی مێیینه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان یان خێزانه‌که‌یانه‌وه ببینن موچرکه به له‌شیاندا دێت، ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین تابووه لایان.
جاشێتی و هاوکاری دوژمن و داگیرکه‌ر ته‌نها تایبه‌ت نه‌بووه به کورده‌وه. له زۆر وڵاتی دونیادا ڕویداوه و ڕوده‌دات، به‌ڵام لە زۆربەری حاڵەتەکاندا کۆمه‌ڵێك هۆکاری سیاسی و ئایدۆلۆژی له پشته‌وه بووه نه‌ک ته‌نها لاوازی که‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ماته‌ری تاکه‌که‌سی.
له ساڵانی یه‌که‌می جه‌نگی جیهانی دوهه‌م دا ئه‌ڵمانیای نازی له ڕوی سه‌ربازیه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ناوه‌ند و باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات باڵا ده‌ست بو. سه‌رکه‌وتن و داگیرکردنه سه‌بازیه‌کانی له لایه‌که‌وه و بونی بیری توندڕه‌وی ناسیونالیزمی و ئه‌نتی سامی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپادا له لایه‌کی تره‌وه فاکته‌ر گه‌لێکی به‌هێز بون بۆ پشتگیری و هاوکاری هه‌ندێك پارت و ده‌زگا و که‌سانێکی زۆری ناو وڵاتانی داگیرکراو له ڕژێمی نازی ئه‌ڵمانیا و بنیاتنانی حکومه‌تی کارتۆنی و پیاده‌کردنی ئایدۆلۆژی نازیه‌کان و هاوکاری کردنیان له به‌ره‌کانی جه‌نگ دا و یارمه‌تی دانیان له کۆمه‌ڵکوژی جوله‌که‌کانی ئه‌وروپا و ڕۆمه‌کان (قه‌ره‌جه‌کان) و ناحه‌زه‌کانی بیر و حوکمیان.
له ناو زیاتر له 22 وڵات‌دا هاوبیر و هاوکارانی که‌م تا زۆری نازیه‌کان دروست بون (نه‌رویج، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، ئیرلاند، ئینگلته‌را، سویسرا، به‌لجیکا، یۆنان، لیشتن شتاین، ئه‌مه‌ریکا، به‌رازیل، ئۆکرانیا، هه‌نگاریا، پۆلۆنیا، چیک‌وسلۆڤاکیا، بولگاریا، یوگۆسلافیا، ئێراق، میسر، مه‌غریب، تونس، ئه‌فه‌ریقای باشوری ئاپارتهایتی ڕه‌گه‌زی)
زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه جگه له‌و فاکته‌ره گشتیانه‌ی په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشان هه‌ندێ هۆکاری تری سیاسیش له پشتی ئه‌م هاوکاریه خیانهتکاریانهیانهوه بون، بۆ نمونه به‌لجیکا که من ئه‌مڕۆ وه‌کو هاوڵاتیه‌ک تیایدا ده‌ژیم، له دوو زمان (وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌ڵێن) یان وا ڕاست تره بڵێم له دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێك دێت، که بریتین له فڵامی و واڵۆنی، فڵامیهکان که ژماره‌ی ئێستایان نزیکه‌ی 6 ملیۆن ده‌بێت و زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی به‌لجیکا پێکده‌هێنن، به هۆڵه‌ندی ده‌دوێن سه‌ر به نه‌ته‌وه گروپی اندۆ جهرمانهکانن. واڵۆنیهکان به فه‌ره‌نسی ده‌دوێن، سه‌ر به نه‌ته‌وه گروپی اندۆ ڕۆمانیهکانن.
زۆربه‌ی هاوکاری خیانه‌تکارانه له‌گه‌ڵ سوپای داگیرکه‌ری نازی دا له لایه‌ن فڵامی زوبانهکانهوه پیاده‌کرا. هۆکاره سیاسی و مێژوییه‌کانی هاوکاری خیانهتکارانهیان ئه‌وه بو که له ته‌واوی مێژوی تا ئه‌وکاته 110 ساڵه‌ی شاهه‌نشاهی به‌لجیکادا، فڵامیهکان به که‌متر له واڵۆنیهکان سه‌یر ده‌کران و زوبانی فڵامی پشت گوێ خرابو، فه‌ره‌نسی وه‌کو زمانی خوێندن و فه‌رمانبه‌ری و ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرا بو. بۆیه فڵامیهکان خۆیان به ژێر ده‌سته و زۆرلێکرا و ده‌زانی و هه‌ستی جیاخوازی و نه‌ته‌وه‌یی له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام دا بو دژ به حکومه‌تی ناوه‌ندی و واڵۆنیهکان. له کاتی باڵا ده‌ستی ئه‌ڵمانیه‌کاندا که له ڕوی ڕه‌گه‌زیه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ واڵۆنیهکان له فڵامیهکان نزیکترن، فرسه‌تێکی مێژویی بۆ فڵامیهکان هاته‌دی بونی خۆیان بچه‌سپێنن و پایه‌گای خۆیان به‌هێز بکه‌ن. به کورتی هۆکاری سیاسی و ئایۆلۆژی له پشتی ئه‌و هاوکاریه‌ی فڵامی زوبانهکانهوه بوو.
کاتێك که به‌لجیکا له ده‌ستی نازیه‌کان ئازاد کرا حکومه‌تی نوێی به‌لجیکا (٥٣ هه‌زار )که‌سیان له‌و هاوکارانه‌ی نازیه‌کان دا به دادگا ، (٢٩٤٠ )کەسیان فەرمانی کوشتنیان بۆ دەرچو، . له‌وانه‌ش (٢٤٢) که‌سیان فەرمانی کوشتنیان بەسەردا چێبەجێ کرا، (٢٣٤٠) کەسیان فەرمانی زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا درا ، نزیکەی (٤٨ هەزار) یشیان زیندانی یەك تاکو ٥ ساڵی بەسەردا سەپێنرا. تەواوی ئه‌وانه‌ی که دادگا وه‌کو هاوکاری نازیه‌کان حوکمی دان مافی هاوڵاتی بونیان لێسه‌ندرایه‌وه و له ته‌واوی ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگای به‌لجیکی دور خرانه‌وه، مافه‌کانی خاوه‌ندارێتی و کار و خوێندن و سه‌فه‌ر کردنیان لێسه‌ندرایه‌وه و ته‌نها موچه‌یه‌کی مه‌مره و مه‌ژیان به ڕسوایی بۆ بڕدرایه‌وه. تاکو ئه‌مڕۆ واته پاش تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی ٧٥ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و خیانهتکاریهدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا فڵامی زوبانهکهن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه باڵا ده‌ستن و له ڕوی سیاسی و ئابوریه‌وه به هێز ترن، به‌ڵام باسکردن له گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کانی هاوکارانی نازیه‌کان له په‌رله‌مان و مه‌جلیسی پیرانی به‌لجیکا تابووه و که‌س نایەوێت به جدی لێی بدوێت.
له کوردستانی باشوردا دا که دانیشتوانه‌که‌ی به لایه‌نی زۆره‌وه ٥ ملیۆن ده‌بێت زۆربه‌ی سه‌چاوه‌کان له‌وه ده‌دوێن که له ساڵانی هه‌شتادا نزیکه‌ی ٢٨٠ هه‌زار که‌س وه‌کو چه‌کداری ڕژێم ناونوس کرابون و له لیستی خیانه‌تکاراندا بون. ئه‌گه‌ر ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵ بێت، که خۆشبه‌ختانه له ناو ژناندا چه‌ک هه‌ڵگری ڕژێم نه‌بووه واته کوردستان نزیکه‌ی دو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار نێرینه‌ی تیا بووه، نیوه‌ی ئه‌وانه که منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته بون و توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنیان بۆ ڕژێم نه‌بووه. که‌واته له نێو نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه دا که ده‌کاته ملیۆن و نیوێك نێرینه ٢٨٠ هه‌زار چه‌کداری ڕژێم به ویست و داوای خۆیان جاش نوس کراون. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی که له نێو ته‌واوی ئه‌وانه‌دا که له ڕوی فیزیکیه‌وه توانای چه‌کداریان هه‌بوبێت له هه‌ر ٥ که‌س و چاره‌کێك یه‌کێکمان چه‌کی بۆ ڕژێم دژی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه یان خۆی به جاش ناو نوس کردووه، (هیوادارم که‌سانێك که له‌م بواره‌دا پسپۆرن و ئه‌م ژمارهکاریهیان پێ په‌سه‌ند نیه ڕه‌خنه‌ی خۆیان بگرن و بۆم ڕاست بکه‌نه‌وه) ئه‌گه‌ر ئه‌م ژمارانه له‌گه‌ڵ ڕاستیدا یه‌کبگرنه‌وه واته له هه‌ر پێنج پیاوی به‌ڕێز و بەشەرەفی کوردی باشور چه‌نده به شان و شه‌وکه‌ت بن و سمێڵیان هێنده‌ی ده‌سکه کهوهرێك بوبێت و مێیینه‌کانیان به حیجاب و نیقابه‌وه نه‌بێت به‌رده‌رگایان نه‌دیبێت به پێوانه‌ی ڕاستی شه‌ره‌ف ڕاسته‌وخۆ له ناموس شه‌ره‌ف بێبه‌رین و زۆربه‌ی چوار له پێنجه‌که‌ی تریش که که‌س و کاری پله یه‌ك تا چواری ئه‌وانن به هۆی بێشه‌ره‌فی ئه‌وانه‌وه شه‌ره‌فیان له‌که‌دار بووه و پێویستیان به سڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و ناموس هه‌یه.
به دڵنیاییه‌وه لێبوردن له خیانه‌تکاران نه‌ده‌بوایه ئاوا ساده و موتڵه‌ق بوایه، به‌ڵکو ده‌بوایه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك جاش بون و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی تێکۆشه‌ران سوور بو بدرانایه به دادگا و به سزای خۆیان بگهیهنرانایه. له لایه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ریتی خیانه‌تکاری له ناو گه‌له‌که‌مان دا که به‌داخه‌وه دیارده‌یه‌کی فراوان و کوشنده‌یه بنه‌بڕ بکرێت یان هیچ نه‌بێت جێگه‌ی سڵه‌مینه‌وه بێت. له لایه‌کی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ندی قوربانیه‌کانی ده‌ستی ئه‌و خیانه‌تکارانه ئاسوده بونایه به‌وه‌ی که عه‌داله‌ت ڕێچکه‌ی ئاسایی خۆی گرتووه و له ڕێگای یاساییه‌وه تۆڵه‌ی خوێنی خۆشه‌ویسته‌کانیان کراوه‌ته‌وه. تاوانی گه‌وره تر له‌وه‌دا بوو که ئه‌و خیانه‌تکارانه سه‌رباری لێبوردن لێیان ئیعتیباریان بۆ بگێڕدرێته‌وه و دوباره بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و سه‌ربازی دژ به یه‌کتری به‌کاربهێنرێنه‌وه و به‌رگی پێشمه‌رگه‌یان به‌به‌ردا بکرێته‌وه. خۆیان و نه‌وه‌کانیان بخرێنه‌وه ناو ده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کان و ته‌نانه‌ت بگه‌نه هه‌ندێ پله‌ی وا که هه‌ندێ جار پێشمه‌رگه و نه‌وه‌کانیان کاریان بکه‌وێته به‌ر ده‌ستیان و پێویستیان پێیان بێت.
ڕۆڵ و نفوزی خێڵه‌کی هه‌ندێك له سه‌رۆك جاشه‌کان نکۆڵی لێناکرێت بۆ به‌هێز کردن و پشتیوانی لایه‌نێك دژ به لایه‌نێکی تر، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز له ڕوی مۆڕاڵی و ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به پۆزش په‌سه‌ند ناکرێت و ته‌واوی لایه‌نه‌کان لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیانا نە هەرگیز گوێگری جه‌ماوه‌ر بون و نە گوێگری دەبن سەرباری هەوڵی چڕ و ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی و ناڕەزاییەکانیان، بۆیە پێویستە لەو گۆشەنیگایەوە تێ‌یان بڕاوانین کە پارێزگارانی تاوانباران گەرخۆشیان تاوانبار نەبن شەریکی تاوانباران و جاش و خیانەتکارانی دژ بە گەلەکەمانن و ئەوەش لە سەجەم یاساکانی دونیادا ئەنجامەکەی دادگاکردن و سزادانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست