ئایا پارتی ده‌ستبه‌رداری بندیواره‌كانی خۆی ده‌بێ؟!
Thursday, 25/06/2020, 23:51
وه‌ڵام : مه‌حاڵه ..
ئیدی نه ورته‌ورتی حزبه‌كان ، نه قه‌وچه قه‌وچی وه‌زیره‌كان ، نه پڕته‌وبۆڵه‌ی شه‌قامیش ئیستیفاده‌ی یه‌ك فلسی قه‌ڵپییان نیه .. چونكه :
1- به‌پێی زانیاری په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا " حكومه‌تی فیدرالێ ته‌نها ئیعتراف به 750 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ده‌كات و باقییه‌كه‌ی كه نیو ملیۆنه به بندیوار حسێب كردووه . كه‌واته پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س مووچه‌ی ناشه‌رعی وه‌رده‌گرن . به‌و حیسابه‌ش كه پارتی هه‌میشه حزبی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات بووه كه‌واته به‌شی شێری به‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌نگده‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانین . بۆیه پارتی له‌ژێر هیچ فشارێكدا ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ی خۆی بێت كه له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا پله‌ی یه‌كه‌می بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن.
2- به‌شێك له‌وانه‌ی حیسابی بندیواریان بۆ ئه‌كرێ ئه‌و ده‌یان هه‌زار چه‌كداره‌ی له‌شكری رۆژو گرووپه به‌كرێگییراوه‌كان و‌عه‌شییره‌ته‌كانی دیوی توركیا و ئێرانن ، كه ئه‌مانه‌ش بۆ رۆژی ته‌نگانه له‌دژی میلله‌تی باشوور به‌كار ئه‌هێنرێن و بوونه‌ته چه‌كی ده‌ستی پارتین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌كوردستاندا ، بۆیه ئه‌سته‌مه پارتی ئه‌م چه‌كه له‌ده‌ست خۆی بدات .
3- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و به‌ڵته‌چی و شه‌قوه‌شێنانه‌ی پارتین كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر خۆپیشاندانێكدا به‌سه‌ر شه‌قام و كووچه‌و كۆڵانه‌كانی شاره‌كاندا بڵاویان ئه‌كاته‌وه‌و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا رووبه‌رووی جه‌ماوه‌ریان ئه‌كاته‌وه.
4- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و كۆیله‌و قه‌ڵه‌مفرۆشانه‌ن كه رۆژانه له‌میدیاكانی پارتی وكه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا دیفاع له سیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی پارتی ئه‌كه‌ن بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك .
5- به‌شێك له‌م بندیوارانه موسته‌شارو مه‌فره‌زه خاسه‌و كۆنه به‌عسییه‌كانن ، كه ئه‌مانه‌ش ته‌نها بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاریان دێنێ .
6- به‌شێك له‌م بندیوارانه ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتین كه مووچه‌یان گو‌استراوه‌ته سه‌ر حكومه‌ت و به‌شێكیان خانه‌نشینكراون ، به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن ، ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانی دڵسۆزی پارتین وئاسان نیه ده‌ستبه‌رداریان بێت.
7- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رۆژێك له‌رۆژان شاخیان نه‌بینیوه ، به‌ڵام به‌ناوی شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و زیندانی سیاسی و شه‌هیدو كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه .
كه‌واته ئه‌م له‌شكره‌ی بندیواری پارتی چه‌كێكی كاریگه‌ری ده‌ستیه‌تی هه‌م بۆ به‌كارهێنانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، هه‌میش بۆ به‌هاناوه چوونی له‌كاتی ته‌نگانه‌دا، بۆیه پارتی ئه‌وه‌نده گێل نیه له‌به‌ر خاتری چاوی میلله‌ت و به درۆی چاكسازی ده‌ستبه‌رداری ئه‌مانه بێت . بۆیه پێموایه پارتی ئه‌گه‌ر هه‌موو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ببڕێ ده‌ست بۆ ئه‌م بندیوارانه نابات.
بێگومان یه‌كێتی و حزبه‌كانیتریش بندیواری خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه به‌شی شێر به‌ر پارتی ئه‌كه‌وێ ، بۆیه حزبه‌كانی غه‌یری پارتیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بۆ بندیواره‌كانیان ببرێ .
مه‌سه‌له هه‌ولێریه‌كه ده‌ڵێ : گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێ، گچكه‌ش پێی لێده‌نێ ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست