نهێنیەكانی پشت ڕووداوەكەی حەفتانین
Friday, 19/06/2020, 22:25
بە كورتی:
شەوی ١٦ حوزەیران سوپای توركیا لە ڕێگەی هەشت فڕۆكەوە نزیكەی ٣٠٠سەربازی هێزی كۆماندۆزی توركیا لە ناوچەی حەفتانین و ناحیەی باتیفا دادەبەزێنێت بۆ گەماڕۆدانی چەند ئەشكەوتێك كە زانیاری هەبووە سەركردەكانی پەكەكەی تێدا كۆبوونەتەوە، بەڵام پەكەكە پێشتر زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە هەبووە و بۆسەی بۆ هێزەكە داناوە و لە كاتی دابەزینینیادا كەوتوونەتە ناو بۆسەی مین و بۆمب و هێرشیان كراوەتەوە سەر و زیانێكی زۆر لە هیزەكەی توركیا كەوتووە، دواتر ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی توركی بە چڕی ناوچەكەیان بۆردوومان كردووە بۆ ئەوەی سەربازەكانی هێزی كۆماندۆز بە دیلی نەكەونە دەستی پەكەكە و لە ئێستا دا توركیا سەرقاڵی دۆزینەوە تەرمی سەربازە كانیەتی كە گۆمان دەكرێت بەشێكیان كەوتبنە دەستی پەكەكە
دەرئەنجامەكان:
١ - لە هێرشەكەدا چەكی پێشكەوتی ڕوسی و ئەمەریكی و دووربینی پێشكەوتی شەو و مووشەكی تاهو بەكار هاتووە و توركیا داوای ڕوونكردنەوەی لە ئەمەریكا و ڕوسیا كردووە
٢- پێش ئۆپەراسیۆنەكە بە دوو ڕۆژ هاكان فیدان بە نهێنی هاتە عیراق بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە، بۆیە ئەگەر دزە پیكردنی زانیاریەكان بۆ پەكەكە لەسەر هەر لایەنێك ساغ بێتەوە، تورکیا دەڵیت باجەكەی قورس دەبێت
٣- تێكشكانەكەی حەفتانین توركی توشی شۆك كردووە و پلانی ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی شكست پێهێنا: بۆیە (ئەگەر گۆڕینی پلانی ئۆپەراسیۆنەكە و ئەنجامدانی هێرشی زەمینی ئەگەرێكی كراوەیە).
٤- توركیا زیانی گەورەی پێگەیشتووە، بە هەر نرخێک بێت، دەیەوێت تۆڵە لە پەكەكە بكاتەوە
٥-توركیا چاو بە پەیوەندی ئەمنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا دەخشێنێتەوە.
بۆ کۆتایی ئەم زانیارییانە:
- ئەوەی جێگای سەرنجە توركیا هێرشی زەمینی لە ئێستادا ڕاگرتووە بەڵام وەك لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا ئەگەر دەستپێكردنەوەی ئەگەرێكی كراوەیە بەتایبەت بە هۆی زۆری زیانەكانەوە.
- ئەوەندەی كرا و ڕێگە پێدراوە کە بگوترێ، ئایا ئەمە شكستە یان سەركەوتنە ئاڕاستەی ڕووداوەكان یەكلای دەكاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست