بارەگای بارزانی یان بارەگای تیرۆر!؟
Wednesday, 17/06/2020, 16:49
رۆژی ١٤/٦/٢٠٢٠ لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست چاوم بە بابەتێکی سەیر کەوت!کەس یان کەسانێکی فێڕکراوی سەر ئاخوڕی پیاوەکانی دەسەڵاتداریی بنەماڵەی بارزانی کە مەسعود بارزانی نوێنەرایەتیان دەکات بە زمانێکی هەڕەشەئامێزبۆ ترساندنی ستافی کوردستانپۆست وئەوکەسانەی کە وتار بۆ کوردستانپۆست دەنێرن چەند رستەیەکیان وەک پیام ناردبوو.ئەونامەیە ئەگەر راستەوخۆلە بارەگای سەری رەشیان نەناردرابێ،ناراستەخۆلە لایان تڕۆریستەکانی سەربە مەسعود بارزانی نارداوە!چون ئەو بنەماڵەیە لەوەتی هەن لە پێنووس وکتێب ودرکاندنی راستیەکان ترساون.دیرۆکی ژیاننامەی ساڵەکانی رابوردوویان زۆر بە باشی ئەوە دەسەلمێنێ.
ئەو پەیامە خاوەنی چەند خاڵێکی سرنجڕاکێشە.یەک لەوانە هاندانی خەڵكە بۆ ئەوەی جنێو بە دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی دەدرێ لە ڕیگای کوردستانپۆست!بابەتێکی دیکەی کە لەو نامەیەدایە ئەوەیە کە بەرپرسان ووتارنووسانی کوردستانپۆست دەخوازن دەسکەوتی میللەت بڕووخێنن!من باسی جنێو ناکەم.بەڵام دەڵێـم:خۆزگە مەسعود بارزانی رۆژانە هەرچی جنێوی سووک وچرووکە / وەک خۆی / بۆ من رەوانە بکا بەڵام دەست لە دەسەڵات وخاکفرۆشی ونۆکەرایەتی بۆ داگیرکاریی کورد هەڵبگرێ.
لەئاست ئەوەی کە کوردستانپۆست دەخوازێ دەسەڵات ودەسکەوتی میللەت بڕووخێنێ،دەخوازم بڵێم دەسەڵاتێك کە ئەوەندە لاواز وقڕێژ بێ با وەک تۆزی بانان / با / ،بیباو ئاسەواریی نەمێنی.لەوەش بترازێ ئەو سیستمەی گەندەڵەی کە دانیشتوانی سەریرەش دایانمەزراندوە هیچ پەیوەندیەکی بە هیزونەتەوەی کوردەوە نییە.دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە تا بینەقاقا دە خزمەت داگیرکاری کورددا هەناسە دەکێشێ.هەر زۆرعەیبە ئەوانە باسی خەڵکی وەزاڵەهاتوودەکەن.
کاتی هەڕەشە کردن نەماوە:
لە بەشێک لەو نامەیەدا نووسیویانە کە ئێـمە دەزانین لە دەرەوەی وڵات کوردستانپۆست چی دەکا.ئەو بەشە هەڕەشەیەکی راستەوراست وجێگای مەترسیە بۆ ستافی کوردستانپۆست وبۆ ئەوکەسانەی کە وتاری رەخنەیی بۆ ئەو سایەتە دەنێرن.ناوەندی ترۆڕی بنەماڵەی بارزانی کاتێک رووی دیرۆکیی خۆی نیشآنداوە کە بە فەرمانی مەلامستەفای باوکیان بە رۆژی رووناک بۆ ئەوەی نەمر سلێمان موعینی ترؤڕ کەن گووتی: ببەن ببەن ئەو سەگبابە بکوژن!هەرلەوێ لە بەر چاوی خۆی تڕۆڕیان کردو تەرمەکەشیان رادەستی شآی ئێران وساواکی شآی ئێڕان کرد!بەڵێ،ناردنی نامەی ئاوا بۆ ئاشکرا دەرخەریی ئەو راستیە کە دەستوپەیوەندەکانی سەر بە بنکەی تڕۆڕی بارەگای بارزانی زۆر هاسان دەست بە کوشتن وتڕۆڕی جودابیران دەکەن لە دەرەوەی وڵات.رەنگە بە تەقەی فیشەک ئەو کارە نەکەن بەڵام شێوازیی دەرمان داوکردنی دژبەرانی خۆی یەکێکە لەوڕیکارە ترسنۆکانەی تڕۆریستەکانی سەر بە بنەکەی تڕۆری بارزانی.
لەو کورتە نامەیەدا باسی / غێرەت / کراوە! وگووتوویانە ئەگەر غێرەتتان هەیە ئەو قسانەی ئێمە بڵاو کەنەوە!لێرەشدا زۆر بە ئاشکرا باسی خوڵقاندنی ترس وترۆر تێکەڵ کراوە. لە دونیا ئازادیی رۆژنامەوانیدا ئەو نامەیەو ئەو هەڕەشانە وەک / جورم / بە حیساب دێ.بەرآشکاوی دەڵێن: لەلایان سەرۆک بارزانییەوە رێگایان پێدراوە ئەو نامەتان بۆ بنێرین.بە باوەڕێ من راست دەکەن.چون دەسەڵاتدارانی ئەو بنەماڵەیە لە وشەی حەق دەترسن.
ئەوانە کاتێك باسی غێرەت دەکەن کە لە بیریان چۆتەوە چۆن شەنگالیان بە جێ هێشت؟هەزاران بێ غێرەتی ئەو بنەماڵەیە چەکی پاراستنی شەنگالیان بە دەستەوە بوو،کە چی بارزانی وبە فیتی ئەردۆغان گووتی: ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین وگەلی ئیزەدیان بەوجۆرە تووشی ژنێوساید کرد!بنەماڵەی بارزانی سەروەتوسامانێکی زۆریان لە خەڵک دزیوە،راستە پوڵدارن.بەڵام بە بارتەقای دەنکە جۆیەک کەرامەتووغیرەتی کوردایەتی ونیشتمانی شک نابەن.
رەخنەیەکی جیددی لە ستافی کوردستانپۆست
چەندرۆژە چاوەڕوانم لە لایان کوردستانپۆست جوابی پێویست بدرێتەوە.من نووسینی ئەو نامەیە بە هاسان چوو لێناکەم.چون کاری ئەو بنەماڵەیە ئەوەیە.ئەگەر ئەو نامەیە کارێکی کەسێکی لاپرەسەنییەولە خۆڕانێردراوە بۆ کوردستانپۆست،با،بارەگای بارزانی لە لایان بە کرێگیراوەکانی جوابی پێویست بۆ ڕای گشتی بدەنەوە.ستافی کوردستانپۆست دەزانێ من لە کوێ دەژیم.ماوەیەک لەوەی پیش نۆکەرەکانی سەر بە بێسوود بارزانی لە رێگای دۆستێکم بە ناوی / م،ج / پەیامیان بۆ ناردووم،کە نابێ وتاری رەخنەئامێز لە کوردستانپۆستدادژی پیاوەکان ودەسەڵاتی نیگریسی بارزانی بنووسی!وادیارەئەو هەڕەشانە لە رەخنەگەرانی دەسەڵاتی کوڕەکانی مەلای خەتێ پەرەدەستێنێ.
هیچ جنێوێک ناکاتە ئەوەی کە سەرکردەیەکی کورد بستێک لە خاکی نیشتمان بە دوژمن بفرۆشێ.لە باسی غێرەتیشداهەرئەوەندە دەڵێم: بنەماڵەی بارزانی ئەگەرتۆزێک غیرەتیان هەبایە لە ڕێگای دامەزراندنی قیادەمووەقەت سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان رادەستی کۆماری ئیسلامی نەدەکرد.
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست