كوردستان يان نه‌مان و موچه و مانگرتن
Sunday, 14/06/2020, 21:59
ئەم نووسینەی خوارەوەمان بە نامەیەکی تایبەت بۆ هاتووە، بەبێ کۆمێنت و قسەلەسەرکردن بڵاوی دەکەینەوە. هەڵبەت ئەوەی کە ناردوویەتی هەر لایەنێک بێت، رەنگە بارەگای مەسعود بارزانیش نەبێت، بەڵام دڵنیاین کە بەرپرسێکی پارتیی و عەقڵێکی پاراستن لە پشت نووسینی ئەم وتارەوەیە،، دەیانەوێت وەڵامی ناڕەزایەتییەکان بەم پاساوە بدەنەوە.-------------------
بۆ کوردستانپۆست،
ئێوە یەکێک لەو راگەیاندنانەن کە ماوەیەکی زۆرە دژایەتی حکومەتی هەرێم و جەنابی سەرۆک و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، هانی خەڵک دەدەن و جنیو ئەدەن، کە ئەم دەستکەوتەی میلەت دەبێت بڕوخێت، هەروەها ئاگادارین لە گەڵ ئەمانەشدا لە دەرەوەی وڵات خەریکی چین و دەتانەوێت دژی دەستکەوتەکان حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان چی بکەن. ئەم نووسینەتان بۆ دەنێرین ئەگەر غیرەتان هەیە و راستگۆن، فەرمون بڵاوی کەنەوە، کە لەلایەن جەنابی سەرۆکەوە رێگامان پێدراوە بۆ ئێوەی بنیرین. تا ئیستا لە هیچ راگەیاندنێکی خۆماندا بڵاومان نەکردۆتەوە.
---------------------------------
كوردستان يان نه‌مان و موچه و مانگرتن !
له ماوه‌ى سه‌د سالى رابوردودا هه‌زاران كه‌س له هه‌لگرانى په‌يامى رێبازى بارزانى نه‌مر له‌پێناو ئازادى كوردستاندا ده‌ستيان له هه‌موو خوشيى و شيرينيه‌كى ژيان هه‌لگرت و بونه هۆگرى چياكانى كوردستان.ئه‌وانه كه‌سانى خاوه‌ن هه‌لۆێست و ئازاديخواز بوون.له‌سه‌ختترين رۆژه‌كاندا به‌نانێكى ره‌ق و پێلاوێكى دراو مردنێكى شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌و پر له سه‌رفه‌رازيان له‌پێناو ئازادى گه‌ل و وه‌لاته‌كه‌يان هه‌لبژارد.به به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى يان كوردستان يان نه‌مان سه‌دان داستانى پر له‌سه‌روه‌ريان به‌سه‌ر داگيركه‌رانى كوردستاندا تۆمار كرد.هه‌زاران كه‌س له‌و قاره‌مانانه له پێناو ئازادى كوردستاندا گيانى خويان به‌خت كرد‌و شه‌هيد بوون. ئه‌و شه‌هيدانه ئه‌گه‌ر سه‌د روحيان هه‌بوايه ئاماده بوون هه‌ر سه‌د روحه‌كه بكه‌نه قوربانى كوردستان.به‌لێ ئه‌مه هه‌لۆێست و ئازايه‌تى شۆره‌شگێرانى دوێنێ كوردستان بو.به‌لام به‌داخه‌وه له ئه‌مرۆى ئازاديدا كه به‌رهه‌مى خوێنى ئه‌و شه‌هيده سه‌ربه‌رزانه‌و ره‌نج و زه‌حمه‌تى هاوسه‌نگه‌ره پێشمه‌رگه‌كانيانه,هه‌ندێ هێزو لايه‌نى سياسى هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندى خواز له ساحه‌ى سياسى كوردستاندا ده‌ركه‌وتون.ئه‌و لايه‌نانه له پێناو به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان رۆژانه يارى به ده‌سكه‌وته‌كانى خوێنى شه‌هيدان ده‌كه‌ن. ماوه‌يه‌كه حكومه‌تى كوردستان له‌سه‌ر كومه‌لێك پرسى چاره‌نوسساز كه‌گرێدراوى به‌رژه‌وه‌نديه بالاكانى كوردن دژى سياسه‌تى دژه كوردانه‌ى به‌غدا هه‌لۆێستى وه‌رگرتوه.حكومه‌تى به‌غداش له پێناو ناچاركردنى حكومه‌تى كوردستان كه سازش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌يانه بكات كێشه‌ى دارايى بۆ كوردستان خه‌لق كردوه ,ئه‌مه‌ش واكردوه كه بۆ چه‌ند رۆژێك موچه‌ى دام ده‌زگاكانى حكومه‌ت دوا بكه‌وێت.مخابن ئه‌و هێزه هه‌لپه‌رستانه كه رۆژێك له رۆژان دلۆپێك ئاره‌قيان له پێناو ئازادى كوردستاندا نه‌رشتوه.دواكه‌وتنى موچه‌يان به ده‌رفه‌تێكى زێرين زانيوه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه سياسيه‌كانيان !
رۆژانه له راگه‌ياندنه‌كانيان ده‌كه‌نه هاتو هاوارو لايه‌نگره‌كانيان هانده‌ده‌ن بۆ مانگرتن و خوپيشاندان ! دياره ئه‌و هێزانه له‌م كاره ناره‌وايه‌دا دوو ئامانجان هه‌يه يه‌كێكيان رازيكردنى به‌غدايه بۆ وه‌رگرتنى هه‌ندێ ئيمتياز !
دوه‌ميشيان گه‌وجاندنى خه‌لك و دورخستنه‌وه‌يانه له حكومه‌تى كوردستان ! بێ گومان ئه‌نجامدانى خوپيشاندان و مانگرتن له‌پێناو موچه‌دا !هه‌لۆێستێكى زۆر نامه‌ردانه‌و زۆر له‌رزوكه.ئه‌وانه‌ى له‌پێناو دواكه‌وتنى موچه بۆ چه‌ند رۆژێك ئه‌م هه‌لۆێسته ده‌نوێنن هه‌ميشه قابلى ئه‌وه‌ن له‌پێناو پاره‌دا پشت له گه‌ل و وه‌لاته‌كه‌يان بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست